War News
Ir al canal en Telegram
2 355
Suscriptores
-124 horas
-87 días
-2730 días
Archivo de publicaciones
2 355
کەناڵە هەواڵییە عیبرییەکان بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی سووتەمەنیپێدەر لە خاکە داگیرکراوەکانەوە بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژی ئێران فڕیبوو، بەڵام نیو کاتژمێر دوای فڕینی تووشی کێشە بووە و داوای نیشتنەوەی ناچاری (بەپەلە)ی کردووە.
2 355
خەمەکانی ئەمریکا لە کردنەوەی گەروی هورمز و دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆم بۆ دۆزینەوەی فرۆکەوانەکانیشی زیادی کرد.
2 355
بەڕێوبەری دەستلەکارکێشاوەی دژەتیرۆری ئەمریکا جۆ کێنت سەبارەت بە خستنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگیەکە:
نزاو پاڕانەوە بکەن بۆ سەربازەکانمان کە لە مەترسیدان، لە خودا دەپاڕێینەوە کە سەرکردەکانمان کۆتایی بەم جەنگە گەمژانەیە بهێنن.
2 355
ناتانیاهۆ:
70%ی توانای بەرهەمهێنانی پۆڵای ئێرانمان لەناوبرد و ئەمەش سوپای پاسداران لە سەرچاوە داراییەکان و پیشەسازییە سەربازییەکان بێبەش دەکات.
2 355
ئاژانسی سپوتنیکی ڕووسی:
هەوڵێکی کوەدتا لەدژی سەرۆکی سەربازی ماداگاسکار شکستی هێنا و 13 تۆمەتبار دەستگیرکراون.
2 355
فڕۆکەیەکی جۆری C-130 Herculesـی ئەمریکی لە ئاسمانی ئێراندا دەفڕێت و فلێیەر بەکاردەهێنێت، بەشدارە لە گەڕان بەدوای تیمی F-15ەکە.
2 355
هەندێک سەرچاوەی نافەرمی باس لەوە دەکەن کە کۆپتەری هێرشبەری جۆری AH-64 ئەپاچی لە نزیک ناوچەی شەهسەوار لە ڕۆژئاوای ئێران بینراون، هەروەها باس لە بوونی فڕۆکەی جۆری A-10 Thunderbolt II دەکرێت بۆ پاراستنی ئاسمانی ناوچەکە.
ئامانجی ئۆپەراسیۆنە بانگەشە بۆ کراوەکە
بەپێی ئەو سەرچاوانە بۆ مەبەستی ڕزگارکردنی تیمە فڕۆکەوانییەکەی F-15E ئەنجام دەدرێن.
2 355
ماکرۆن:
ئێران ڕژێمێکی زۆر خراپە، هیچ مشتومڕێک لەسەر ئەوە نییە، لەسەر زۆر بابەت لەگەڵیان هاوڕا نیم، بەڵام بڕوام وانییە کە بتوانین بارودۆخەکە تەنها بە بۆردومانکردن یان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی چارەسەر بکەین.
سەیری ئەوە بکەن چی ڕوویدا لەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانەدا لە عێراق، لە ئەفغانستان، لە لیبیا، ئێمە هەرگیز سەرکەوتوو نەبووین، هەرگیز، تەنانەت دوای 20 ساڵیش.
دەبێت ڕێز لە سەروەریی گەلان بگرن، ئەگەر گەلێک بییەوێت ڕژێمێک بگۆڕێت، بییەوێت کاردانەوەی هەبێت و هەڵوێست وەربگرێت، دەتوانن خۆیان ئەوە بکەن.
2 355
ماکرۆن:
بوار و دەرفەتێک هەیە بۆ بونیادنانی هاوکاریی نوێ لە نێوان کۆریا و فەڕەنسا، بە مەبەستی هەبوونی ئەجێندایەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا، هەروەها ڕاکێشانی ئەوروپییەکانی دیکە و کەنەدا و ژاپۆن و هیندستان و بەڕازیل و ئوسترالیا لەگەڵ خۆمان.
بەو جۆرە ئێوە دەست دەکەن بە دروستکردنی ڕێگەی سێیەم، بۆ ئەوانەی کە نایانەوێت پاشکۆی چین بن یان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و کوێرانە لەگەڵ ئەمریکا هاوتەریب بن.
¡Ya disponible! Investigación de Telegram 2025 — los principales insights del año 
