War News
رفتن به کانال در Telegram
2 394
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+117 روز
+4530 روز
آرشیو پست ها
2 397
🔻میدیاکانی ئێران:
یەکە موشەکی و درۆنییەكان لە ماوەی چەند خولەکی داهاتوودا هێرشێكی فراوان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەكە ئەنجامدەدەن.
2 397
لەم رۆژانە گوێم لە بەرنامەیەکی یاسر مووسەوی گرتبوو، دەیگوت: ئەمریکا بە هاوپەیمانەکانی گوتووە بای یەک ساڵ نەوت بکڕن و خەزنی بکەن، چونکە شەڕێکی دوور و درێژمان لەگەڵ ئێران لە پێشە!
یاسر کوڕی سەید عەباس مووسەوییە کە دووەم ئەمینداری حیـ،ـزبوڵڵای لوبنانییە کە لە ساڵی 1992 ئیسـ،رائیل تـ،ـیرۆری کرد.
ئەو جۆش و خرووشەی خەڵکی ئێران و ملیۆنەها شیعەی جیهان بۆ مەراسیمی (سەید عەلی خامـ،ـەنـ،ـەئی) رەنگە وای لە بەشێک لە بەرپرسانی ئێران کرد بێت بە حساباتیان بڕۆنەوە!
خوا بە خێری بگێڕێ هەردوو لا تەپڵی شەڕ لێدەدەن!
2 397
موحسین ڕەزایی لە پۆستەکەیدا بە بەکارهێنانی ئایەتێکی قورئانی کە باسی وەڵامدانەوەی دەستدرێژی دەکات، هەڕەشەی سزادانی توند لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەکات.
2 397
گۆڕانکاری و پێشهاتی نوێتر بەڕێوەیە؛
هەروەك پێشتر وتومە و دەیڵێمەوە..
- گەڕێکی تری جەنگ و ململانێ بەڕێوەیە، بەڵام ئەمجارە کوردیش بە شێوازی جیاواز دەگرێتەوە. بۆیە دەبێت سەرکردایەتی سیاسی و فەرماندەیی سەربازی نەتەوەکەمان بە خۆپارێزییەوە لە ئێستاوە ئامادەکاری زیاتر بکەن بۆ هەر پێشهات و قۆستنەوەی هەر دەرفەتێکی تری نوێی زێڕینی کە کۆتا دەرفەتە و دێتەوە بەردەم نەتەوەکەمان.
- ئەرکی ئێمەی هاوڵاتییە، کە بەهەر ڕێگە و شێوازێك پێمان دەکرێت پشتیوانی خەبات و تێکۆشانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەکەمان بین لە کۆی بەشەکانی کوردستان. بەهەمان شێوە دەبێت پارێزەری ئامانج و بەرژەوەندییە باڵاکان و بزوێنەرانی خەبات و تێکۆشانی نەتەوەکەمان بین (چ سەرکردە سیاسی و سەربازی بێت یان خەباتکارانی تری مەیدان).
لەم قۆناغەدا، ئێمەی کورد:
- وابەستەین بە پاراستنی خاك و خەڵکی کوردستان.
- دەبێت سەرکردە سیاسییەکانمان بەرژەوەندیخوازانە (پراگماتیکیانە) مامەڵە بکەن.
- بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان و بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر، پێویستمان بە یەکڕیزی و یەکێتی نەتەوەییە.
- کورد، دەبێت هاوپەیمانی ستراتیژی نوێ گرێ بدات.
- دیوی شاراوەی پێشهاتەکان و کۆبوونەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتر (ناتۆ)، تا ئێستا لەدژی کورد و دەستکەوتەکانی نیە.
- دۆخی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان زۆر خراپە و پلەبەندییەکەی لە خراپترینەوە بۆ خراپتر بەم جۆرەیە (ئێران، تورکیا، عێراق، سوریا).
چاوەڕوانی پێشهاتی نوێتر بن..
لە کاتی خۆییدا و بە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییمان دەیانخەمەڕوو و شرۆڤەیان بۆ دەکەم.
تێبینی:
- مەرج نیە هەموو خوێنەرێکی بەڕێز لە مەبەستی ئەم پۆستەم تێبگات، وە ئەم خستنەڕووەم بەرچاوڕوونیە بۆ ناوەندی دروستکردنی بڕیاری سیاسی و دەستەبژێری سیاسی و سەربازی نەتەوەکەمان لەکۆی بەشەکانی کوردستان.
ئەم بەستەرانە وەك نمونە بەسودن و تیایدا بە ڕوونی پێشهاتەکانم خستووەتەڕوو.
https://www.facebook.com/share/p/1CtabWukJb/?mibextid=wwXIfr
https://www.facebook.com/share/p/1FEyC7DVFj/?mibextid=wwXIfr
https://www.facebook.com/share/p/1DCAZjmAZm/?mibextid=wwXIfr
2 397
بە ئامانجگرتن و خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە ئاسمانەکانی باشووری ئێران
