War News
Відкрити в Telegram
2 374
Підписники
+124 години
+67 днів
+3030 днів
Архів дописів
2 374
بەپێی ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە هێزەکانی حکومەت لە مارب بەرەو حەزەرمەوت دەستیان بە کشانەوە کردووە.
2 374
سعودییە لە رێگەی دەروازەی وەدیعە زرێپۆش و پێداویستی سەربازی ڕەوانەی هێزەکانی یەمەن کردووە و لەلایەن مووشەکی حووسی کراونەتە ئامانج.
2 374
عەلی زەیدی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق: گرووپەکانی مقاوەمە لە شنگال ئامادەن چەکەکانیان رادەست بکەن و چیای شنگاڵ لەژێر دەسەڵاتی حكوومەتی فیدراڵیدا دەبێت
2 374
پەیامنێر: سەبارەت بەو بڕە پارانەی دەیدەن بە خەڵک، ئێمە 40 ترلیۆن دۆلار قەرزدارین، ئەگەر سیاسەتە ئابوورییەکانت کار دەکەن، بۆچی پێویستت بە بەخشینی یارمەتی دارایی هەیە بۆ ئەوەی خەڵک بێن بۆ دەنگدان؟
تڕەمپ: من ئەمە وەک پاداشتێک دەکەم بۆ خەڵک بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەی چوار پێنج ساڵ بەرگەی بارودۆخێکی زۆر خراپیان گرت کە لەلایەن بایدنەوە دروستکرابوو.
پەیامنێر: هەروەها بەڵێنی گەڕاندنەوەی پارەی باجی گومرگیت دا، (2 هەزار دۆلار بۆ هەر هاوڵاتیەک).
تڕەمپ: تۆ نا، تۆ نا.
پەیامنێر: ئەوە ڕووی نەدا.
تڕەمپ: تۆ نا، تۆ خراپترینی.
2 374
حوسییەکانی یەمەن:
شەش ناوچەی هەردوو پارێزگای تەعز و حودەیدە بە ڕووبەری گشتی 5400 کیلۆمەتری چوارگۆشە کۆنترۆڵ کران و بوونە ناوچەی ئارام و جێگیر.
38 لیوای هێزەکانی حکومەت کراونەتە ئامانج و ژمارەیەک کوژراو و برینداریان لێکەوتۆتەوە.
32 جار روبەرووی فرۆکەکانی سعودییە بوینەتەوە و 9 فرۆکەی بێفرۆکەوان خراوەتە خوارەوە.
گەرووی باب مەندەب وەک هێڵی کەشتیوانی بە کراوەیی دەمێنێتەوە جگە لە کەشتییەکانی سعودییە.
2 374
قەیس خەز عەلی:
ئەوەی وەک پەکەکە و عەلەوییەکان چەک ڕادەست بکات دەبێت ئامادە بێت ریش و سمێڵی بتاشرێت، بەڵام ئێمە وەک ئەوان چەک ڕادەست ناکەین.
2 374
دیمەنی مانگی دەستکرد...
ئهمڕۆ بۆ یهكهمجار، حوسییەکانی یەمەن هێرشیان كردووەتە سهر هێڵی بۆری نهوتی ڕۆژههڵات-ڕۆژئاوای سعودییە، كه نهوتی خاو له ئهبقهیقهوه دهگوازێتهوه بۆ یهنبوع لهسهر دهریای سور.
چهندین بڵێسەی ئاگر له شهش خاڵی جیاوازی هێڵی بۆرییهكهدا لهیهك كاتدا دەستنیشان کراون.
2 374
وێنە مانگە دەستکردەکانی ڕۆژئاوا، گەڕانەوەی کەشتیگەڵی ڕووسی بۆ بەندەری تەڕتووسی سوریا نیشان دەدەن.
کەشتی SPARTA بۆ گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی و کەشتی Akademik Pashin بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی و پێداویستی بەکاردێ.
2 374
جەزائیر:
هیچ فرۆکەیەکی مەدەنی ئیمارات چیتر بۆی نییە ئاسمانی وڵاتەکەمان بەکاربهێنێت.
لە 48 کاتژمێری داهاتوو باڵیۆزی ئیمارات لە وڵاتەکەمان دەردەکەین.
2 374
تەقاندنەوەی ژێرخانی حیزبوڵا لە زنجیرە چیای عەلی تاهیر لە باشووری لوبنان لەلایەن سووپای ئیسرائیل، کە تۆڕێکی ستراتیژی تونێل و فەرماندەیی بوو و لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا دروستکرابوو.
2 374
نەخشەی ڕادەی بەپیتی زەوییەکانی جیهان بۆ کشتوکاڵ.
ڕەنگی سەوز زەوییە بە پیتەکانە، لەنێو هەموو وڵاتان ئۆکرانیا پلەی یەکەمە.
دەشتی شارەزووری خۆشمان سەوزە.
2 374
ناتانیاهۆ:
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند کە ئێران هەوڵ دەدات جارێکی تر خۆی بە چەکی ئەتۆمی پڕچەک بکاتەوە، ئەوە ڕاستە.
دوای ئەوەی توانای دەستبەجێی بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمیمان لەناوبرد، دووبارە هەوڵدەدەن.
لێرەدا لە دیواری ڕۆژئاوا بەڵێنتان پێدەدەم، تا من سەرۆک وەزیران بم، ئێران چەکی ئەتۆمی نابێت.
