War News
Відкрити в Telegram
2 377
Підписники
-124 години
+147 днів
+2530 днів
Архів дописів
2 378
- لە بەرەبەیاندا ئێران ژمارەیەک مووشەک و درۆنی ئاراستەی بارەگایی هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵات کرد، ئەمەش پاشماوەی یەکێک لە مووشەکەکانە لە زەوییەکی کشتوکاڵی بە قوڵایی 3 مەتر لە گوندێکی هەڵەبجە.
2 378
ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەفسەرێکی پێشووی پلەبەرزی دەزگای هەواڵگریی عێراق بەناوی ڕەعد ئەلعەنبەکی، لە سەردەمی ڕژێمی سەددام حسین، لە شاری دیتڕۆیتی ویلایەتی میشیگن دەستگیرکرد.
2 378
دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق هۆشداری دەداتە بەکارهێنەرانی کۆرەک تیلیکۆم: تاوەکو کۆتایی ئەیلوول هەژمارە دیجیتاڵییەکانتان بپارێزن پێش کوژراندنەوەی وێستگەکانی کۆمپانیاکە
2 378
لە هێرشێکی مووشەکی حوسییەکاندا، فەرماندەی کەتیبەیەک و دوو فەرماندەی بەش کوژراون، هەروەها جێگری فەرماندەی لیوای چوارەم، جێگری فەرماندەی فیرقەی یەکەم و جێگرێکی تر بریندارن.
سووپای یەمەن لە ئاڕاستەی باب مەندەب لە پێشڕەویدایە...
2 378
سووپای یەمەن بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی لێدان لە حوسییەکانی یەمەن بە فرۆکەی جەنگی.
سووپای یەمەن لە بڵاوکراوەکانی دەڵێت هێزی ئاسمانی یەمەن، بەڵام سووپای یەمەن فرۆکەی پێشکەوتووی نیە کامێرایی حەراری هەبێت، فرۆکەی Mig-29 هەبوو لە خزمەت دەرچووە، ئەم دیمەنانە لەلایەن فرۆکەی F-15 سعودی تۆمارکراون، بەڵام سعودییە بڵاوی ناکاتەوە و لە پەڕەی وەزارەتی بەرگری لەدوای چەندین رۆژ جەنگ هیچ بڵاوکراوەی نیە، لەجیاتی ئەوان سووپای یەمەن بڵاوی دەکاتەوە و ناونیشانی هێزی ئاسمانی یەمەن بەرکادێنێت.
2 378
کۆبوونەوەی کاروانێکی سووپای یەمەن لە لەحج بە مووشەکی بالیستی کرانە ئامانج کە دەیانویست بەرەو تەعز بڕۆن.
2 378
جەنابی شازادە جگە لە ئیسرائیل، داوای لە وڵاتانی کەنداو و میسر کردووە هاوکاری بکەن لە جەنگی یەمەن.
بن سەلمان لەوە دەترسێت شکستی لە بەرامبەر حوسییەکان زیانی زۆر لە پێگەکەی بدات لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، هەتا ئێستاش دوو هاوپەیمانە بەهێزەکەی (پاکستان، تورکیا) تەنها سەیرکەرن.
2 378
خۆپیشاندەرێک:
گەیشتینە شوێنێک ئاواتی ڕۆژانی هەسەدە بخوازین، ڕژێمی ئەسەد لەلایەن هەموو وڵاتانەوە گۆشەگیر کرابوو، کەچی نرخی لترێک گازوایل نەگەیشتە 17 هەزار لیرەی سووری.
لە 4 هەزار لیرەوە بەرزبۆتەوە بۆ 17 هەزار.
2 378
یهدیعوت ئهحرۆنۆت:
دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل نیازیان نییە دەستوەردان لە ململانێی بەردەوامی یەمەن بکەن.
2 378
ئیسرائیل حەیۆم:
محەمەد بن سەلمان لە ڕێگەی ئەمریکاوە پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە کرد و داوای هاوکاریی هەواڵگری کرد بۆ ئەوەی حوسییەکان نەتوانن گەرووی باب مەندەب دابخەن.
"مەککە ئەگریمێنت"
2 378
فرۆکە جەنگییەکانی سعودییە ئەو دورگانە بۆردوومان دەکەن کە چەند رۆژێک پێش ئێستا حوسییەکان کۆنترۆڵیان کردن.
