War News
Kanalga Telegram’da o‘tish
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Ko'proq ko'rsatish2 374
Obunachilar
+424 soatlar
+117 kun
+2930 kun
Postlar arxiv
2 374
وەزارەتی دەرەوەی سعودییە:
هێڵی بۆری نهوتی ڕۆژههڵات-ڕۆژئاوای سعودییە، كه نهوتی خاو له ئهبقهیقهوه دهگوازێتهوه بۆ یهنبوع لە عێراقەوە بە درۆن کراوەتە ئامانج.
2 374
هاکان فیدان: 🔻 دەکرا 13 ساڵ بەر لە ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت، بەڵام زیاتر چاومان لەسەر سووریا و عێراق بوو
🔻پڕۆسەی ئاشتی نەک تەنها تورکیا، بەڵکو ئابووریی عێراق و سووریاش بە شێوەیەکی بەرچاو دەبووژێنێتەوە
🔻ماوەی 40 ساڵە بە شێوەیەکی بەردەوام ناوی عێراق، سووریا و بەشێکی تورکیا بە شەڕ و خوێن دەهێنرێت
2 374
ئۆلێه ئیڤاشچێنکۆ، بەرپرسی هەواڵگری سەربازی ئۆکرانیا داتایەکی جیاوازتری لە هەواڵگری بەریتانیا خستەڕوو و دەڵێت ڕووسیا زیانی گیانی ڕۆژانە 1410 بۆ 1551 کەس بووە و لە ساڵێکدا بە تێکڕا 500 هەزار سەربازی لەدەست داوە.
2 374
بەپێی ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە هێزەکانی حکومەت لە مارب بەرەو حەزەرمەوت دەستیان بە کشانەوە کردووە.
2 374
سعودییە لە رێگەی دەروازەی وەدیعە زرێپۆش و پێداویستی سەربازی ڕەوانەی هێزەکانی یەمەن کردووە و لەلایەن مووشەکی حووسی کراونەتە ئامانج.
2 374
عەلی زەیدی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق: گرووپەکانی مقاوەمە لە شنگال ئامادەن چەکەکانیان رادەست بکەن و چیای شنگاڵ لەژێر دەسەڵاتی حكوومەتی فیدراڵیدا دەبێت
2 374
پەیامنێر: سەبارەت بەو بڕە پارانەی دەیدەن بە خەڵک، ئێمە 40 ترلیۆن دۆلار قەرزدارین، ئەگەر سیاسەتە ئابوورییەکانت کار دەکەن، بۆچی پێویستت بە بەخشینی یارمەتی دارایی هەیە بۆ ئەوەی خەڵک بێن بۆ دەنگدان؟
تڕەمپ: من ئەمە وەک پاداشتێک دەکەم بۆ خەڵک بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەی چوار پێنج ساڵ بەرگەی بارودۆخێکی زۆر خراپیان گرت کە لەلایەن بایدنەوە دروستکرابوو.
پەیامنێر: هەروەها بەڵێنی گەڕاندنەوەی پارەی باجی گومرگیت دا، (2 هەزار دۆلار بۆ هەر هاوڵاتیەک).
تڕەمپ: تۆ نا، تۆ نا.
پەیامنێر: ئەوە ڕووی نەدا.
تڕەمپ: تۆ نا، تۆ خراپترینی.
2 374
حوسییەکانی یەمەن:
شەش ناوچەی هەردوو پارێزگای تەعز و حودەیدە بە ڕووبەری گشتی 5400 کیلۆمەتری چوارگۆشە کۆنترۆڵ کران و بوونە ناوچەی ئارام و جێگیر.
38 لیوای هێزەکانی حکومەت کراونەتە ئامانج و ژمارەیەک کوژراو و برینداریان لێکەوتۆتەوە.
32 جار روبەرووی فرۆکەکانی سعودییە بوینەتەوە و 9 فرۆکەی بێفرۆکەوان خراوەتە خوارەوە.
گەرووی باب مەندەب وەک هێڵی کەشتیوانی بە کراوەیی دەمێنێتەوە جگە لە کەشتییەکانی سعودییە.
2 374
قەیس خەز عەلی:
ئەوەی وەک پەکەکە و عەلەوییەکان چەک ڕادەست بکات دەبێت ئامادە بێت ریش و سمێڵی بتاشرێت، بەڵام ئێمە وەک ئەوان چەک ڕادەست ناکەین.
2 374
دیمەنی مانگی دەستکرد...
ئهمڕۆ بۆ یهكهمجار، حوسییەکانی یەمەن هێرشیان كردووەتە سهر هێڵی بۆری نهوتی ڕۆژههڵات-ڕۆژئاوای سعودییە، كه نهوتی خاو له ئهبقهیقهوه دهگوازێتهوه بۆ یهنبوع لهسهر دهریای سور.
چهندین بڵێسەی ئاگر له شهش خاڵی جیاوازی هێڵی بۆرییهكهدا لهیهك كاتدا دەستنیشان کراون.
