uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку

War News

War News

Відкрити в Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Показати більше
2 404
Підписники
-124 години
+37 днів
+4330 днів
Архів дописів
تڕەمپ: زیلینسکی پاڵاوگەكانی دیزڵ لە ڕووسیا وەک ئامانج بەکاردێنێت، ئەم هێرشانە بە سەختی زیان بە بازاڕەکانی دیزڵ لە جیهاندا دەگەیەنن، لەوانەش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. جووتیاران، ئاژەڵدارانو خاوەن کارەکان دەناڵێنن بەدەست ئەم دۆخەوە.

تڕەمپ: زیلینسکی دەیتوانی دوو ساڵ لەمەوبەر ڕێککەوتنێکی باشتر بکات لەوەی کە ئێستا دەیکات. وڵاتەکەی لەناوچووە، بەشێکی زۆری زەوییەکانی لەدەستچووە، کەناراو و دەریاکانی نەماون و ژمارەی پیاوانی کەمبووەتەوە، من دەمەوێت ئەم جەنگە کۆتایی بێت.

تڕەمپ: زیلینسکی باکی نییە، لەگەڵ ئەو هەموو پارەیەی کە ئەوروپا پێی دەدات و ئەوەی جۆ بایدنی گەندەڵ لە ڕابردوودا پێی داوە، ئەو نایەوێت کۆتایی بەم جەنگە بێنێت.

تڕەمپ: ڕووسیا زۆر کەم یارمەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەدات لە بەراورد بەو شتەی کە دەیتوانی بیکات و من دەمەوێت بەو شێوەیە بمێنێتەوە و دەشیهێڵمەوە، مەگەر کەسانی گەمژە ببنە ڕێگر.

تڕەمپ: بڕیاری من لەسەر ڕووسیا زۆر سادەیە. لە پڕۆسەی دانوستانم بۆ ئاشتی لە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا و نامەوێت هیچ شتێک بکەم کە بە گەمژەیی ڕووسیا لە مێزی دانوستاندن دووربخاتەوە.

ناتانیاهۆ لە وتارەکەیدا رۆژهەڵاتی ناوەراستی بەم شێوەیە دابەش کردووە. ڕەنگی شینی تۆخ: هاوپەیمانی شەش گۆشەیی ئیسرائیل-ئیمارات.
ناتانیاهۆ لە وتارەکەیدا رۆژهەڵاتی ناوەراستی بەم شێوەیە دابەش کردووە. ڕەنگی شینی تۆخ: هاوپەیمانی شەش گۆشەیی ئیسرائیل-ئیمارات. ڕەنگی شینی کاڵ (ئەسیوپیا، سۆماڵیلاند، پوتلاند، یۆنان، ئازەربایجان، لیبیا، هێزەکانی پشتیوانی خێرا): ئیسرائیل و ئیمارات بە دۆست دادەنێن. ڕەنگی سەوزی تۆخ (تورکیا، میسر، پاکستان، میسر): هاوپەیمانی ئەڵماسی سوننەی. ڕەنگی سەوزی کاڵ (ئەریتریا، بەشێکی یەمەن، لیبیا، سودان، سۆماڵیا، ئەردەن، سوریا، قەتەر، بەحرین، کوەیت): ئەڵماسی سوننە بە دۆست دادەنێن. ڕەنگی مۆر (ئێران، حوسییەکان، عێراق، حزبوڵا، حەماس): بەرەی مقاومە. بەرەی مقاومە ڕووسیا بەدۆست دادەنێن، ئەسوپیا، کوردەکان، عومان، لوبنان، قوبرس، جیبۆتی، سۆماڵیلاند، پوتلاند ئەمریکا بە دۆست دادەنێن.

خۆپیشاندەرانی ئەلبانیا دادگای باڵایان سوتاندوە و پەرلەمان و وەزارەتی پەروەردە هێرشیان کراوەتە سەر.

خۆپیشاندەران کاشێرێکیان داناوە و ئەو شتانەی دەیبەن تۆماری دەکەن.

دوای وتارەکەی ماکرۆن ئاڵۆزییەکان فراوان بوونەوە.

خۆپیشاندەرانی میلان هێرش دەکەنە سەر ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس.

میلان
میلان

ماکرۆن: ئەوانەی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە گرانبوونی گوزەران خۆپیشاندانیان کرد، خۆپیشاندانەکانیان ڕەوا بوو. ئەو کێشانە لە ئەنجامی ململانێیەکی نێودەوڵەتییەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بوون کە فەرەنسا دەستی پێ نەکردووە.

ماکرۆن: چەپە توندڕەوەکان هۆکاری ئاڵۆزییەکان بوون. ئەوانەی هەوڵیاندا کۆمار بڕوخێنن باجەکەی دەدەن.

ناتانیاهۆ: ڕووسیا بەرژەوەندی خۆی هەیە و دەوڵەتی ئیسرائیلیش بەرژەوەندی خۆی هەیە، ئەمانە هەمیشە یەکناگرنەوە. هاوکاریی ڕووسیا لە
ناتانیاهۆ: ڕووسیا بەرژەوەندی خۆی هەیە و دەوڵەتی ئیسرائیلیش بەرژەوەندی خۆی هەیە، ئەمانە هەمیشە یەکناگرنەوە. هاوکاریی ڕووسیا لەگەڵ ئێران شتێکە کە ئێمە دژی دەوەستینەوە، هەروەها بوونی ئەو تۆڕ و بۆت و ئەژمارە ساختانەی دژ بە دەوڵەتی ئیسرائیل کار دەکەن و باڵادەستترین شێوازی دژەسامی (دژایەتی جوولەکە) تێیاندا بەرجەستە بووە. بە لەبەرچاوگرتنی پێکهاتەی دانیشتوانی موسڵمان لەناوخۆی ڕووسیا خۆیدا، ئێران دەیەوێت ئەو توخم و لایەنانەش بکاتە بریكاری خۆی. چونکە ئەوان خاوەنی بیرۆکەی شێتانەن دەربارەی داگیرکردنی جیهان.

مەترسی حوسییەکان، جارێکی تر سعودییەی ناچار بەگەڕانەوە بۆ لای ئیمارات کردووە.

سەرۆکی یەکێتی بازرگانی و پیشەسازی هۆتێلەکانی فەرەنسا: خۆمان چەکدار دەکەین و میلیشیاکان ئامادە دەکەین بۆ بەرگریکردن لە دامەزراوەکانمان.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوا دەکات بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە سەرجەم قوتابخانە و زانکۆکانی عێراقدا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی یەکگرتوو دژی قەدەغەکردنی باڵاپۆشی (حیجاب) لە هەندێک وڵاتی جیهان بەڕێوەبچێت. 🔻لە یەک کاتدا لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ناڕەزایەتی دەرببڕدرێت 🔻گردبوونەوەکە تەنها بۆ چەند خولەکێک دەبێت و پرۆسەی خوێندن پەک ناخات 🔻قەدەغەیە جگە لە ئاڵای عێراق هیچ وێنە و ئاڵایەکی دیکە بەرزبکرێتەوە

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لەو دیزڵەی ڕووسیا دەکڕین کە بەپێی رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا دەخرێتە بازاڕەوە.
وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لەو دیزڵەی ڕووسیا دەکڕین کە بەپێی رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا دەخرێتە بازاڕەوە.

2025

لە فەرەنسا سوپا بڵاوەی پێکراوە.