ch
Feedback

不要被骗子欺骗!Telemetrio 会找到并标记这些频道 👉 如果想查看标记,请订阅

War News

War News

前往频道在 Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

显示更多
2 425
订阅者
+424 小时
+127 天
+3430 天
帖子存档
وتەبێژی سوپای پاسداران: 🔻 ئەگەر سەرکردایەتی ئێران بڕیار بدات چاو بە باوەڕی ئەتۆمی وڵاتدا بخشێنێتەوە ئامادەیی گرتنەبەری رێكاری پێویستین 🔻لە ماوەی شەڕی 40 رۆژدا 260 فڕۆكەی دوژمنمان خستووەتە خوراوە حسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، ئامادەین بۆ هەر گۆڕانکارییەکی ستراتیژی و پەرەپێدانی مەودای موشەکەکانی ئێران بێ وەستان بەردەوامە. موحیبی لە لێدوانێكدا بە ئانسی فارسی راگەاندووە، ئەگەر سەرکردایەتی ئێران بڕیار بدات بە چاوخشاندنەوە بە باوەڕی ئەتۆمی وڵات، ئامادەیی پێویست بۆ گۆڕانکارییەکی لەو شێوەیە مسۆگەر دەبێت. وتەبێژی سوپای پاسدران ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزی ئاسمانی ئێران لە کاتی جەنگی 40 رۆژە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل زیاتر لە 260 فڕۆکەی دوژمنکارانی خستووەتە خوارەوە. وتیشی، ئەو فڕۆکانەی کە خراوەتە خوارەوە بریتین لە فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-35، ئێف-16، ئێف-8 و ئێف-5، هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆراوجۆر و فڕۆکەی پێشكەوتووی دیکە و هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ئێران بەشێکی بەرچاویان لە فرۆكە پێشکەوتووەكانی هێزە هێرشبەرەکان لەناوبردووە. جەختیشكردووە لەوەی، لە ماوەی یەک دوو هەفتەی رابردوودا، هێزەکانی ئێران توانیویانە حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی MQM-170 بخەنە خوارەوە و دەستیان بەسەردا بگرن.

وە ئیش بێخنەوە و وە ئیش نێخنەوە، هەر لۆ(ڕێباز حەملان و پلکە مونا و هێمن هەورامی و علی عادل و هێلی لوڤ و بانە و کاروان گەزنەیی و شنیار و ….)ئەو روح سوکانەیە. ئەتوش هەر دەبی داران ببەیەوە پێش ناحیەی،جوانەگاش هەر لە خاریج دینن، نەوتیش هەر بە سێ سەتیە،دانا غازیش هەر لە کورتیێ دا.😂 ئەجا پێویست ناکا کاک عەوڵا و براژنێ بلۆک کەی،لەبەر ئەوەی دەگە ئایدۆلۆژیای جەنابت موتەفق نین.!

❤️

وەزیری دادی تورکیا دەڵێ، پێویستە هەموو گەریلاکانی پەکەکە چەک دابنێن

دەنگی بە کارتێکی 5 هەزاری کۆڕەک یا ئاسیا یا زین ئەفرۆشت ، کەچی ئەمڕۆ گڵەی لە پەڕڵەمانتارێک ئەکا ئەڵێ بۆ بە یەک ملیۆن دۆڵار خۆت فرۆشتوە ، داماوو ئەوو نرخی خۆی ئەزانێ و تۆش نرخی خۆت... 😂🤦‍♂

- وەرگرتنی هەلیکۆپتەری Mi-28 لە ڕووسیاوە لەلایەن ئێران. - ڕەزامەندی ڕووسیا لەسەر فرۆشتنی 90 سەکۆی هاویشتنی Apu-l بە ئێران بۆ هەلیکۆپتەرەکانی. - داواکاری ئێران بۆ پێدانی مووشەکی Kh-39 لەلایەن ڕووسیاوە. ئەم سێ داواکاری و خواستەی ئێران ئامادەکارییە بۆ جەنگێکی زەمینی. جا پێشبینی ئێران خۆی بێت یان لەلایەن چین و ڕوسیاوە زانیاری پێدرابێت. جگەوە لەوەش ئامادەکاری بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر وڵاتێکی تر.

دۆناڵد تڕەمپ دوای دۆڕاندنی هەڵبژاردنەکان خەریکی چیە ؟ Khabat Kurda 05.11.2026 ئێستا سەرۆکی ئەمەریکا نە دانس ئەکا و نە دەڵێ من شایەنی نۆبڵی ئاشتیم و نە باسی ئەو شەڕانەش دەکا کە ئەو هۆکاری ڕاگرتنیان بووە ، لە گەڵ ئەوەی کە سەرۆکی ڕوسیا و ئۆکرانیاش بە ناوبژی تڕەمپ و خێزانەکەی خەریکی دانوستانێکی چڕ و پڕن بە نێوەندگیری ئیماراتیەکان . هەوڵەکانی قەتەر و پاکستانیەکان ئەوەندە درێژەی خایاند کە هیچ هیوایەک نەما تڕەمپ شانازی پێوە بکات . لە دوو هەفتەی ڕابردوو سەرۆک کۆماری ئێران خۆی گەیاندە ڕوسیا و چەند کاتژمێرێک لە گەڵ فلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕوسیا کۆبۆوە ، دوای چەند ڕۆژێکیش وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەردانی تارانی کرد ، دوو ڕۆژ بەر لە ئێستاش موحسین ڕەزائی گەیشتە لای پۆتین . لەو نێوەندەشدا مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاند کە موجتەبا خامەنەئی دەسەڵاتی زیاتری داوە بە سەرۆک کۆمار . وا باس دەکرێ کە ڕەزایی ویستویەتی سیستەمی بەرگری ئێس ٤٠٠ لە ڕوسیاوە بۆ وڵاتەکەی دابین بکات ، بەڵام ئێران دیارە لەو هەوڵەش شکستی هێناوە و ڕوسەکان نەیانویستوە دژایەتیەکانیان بۆ ئەمەریکا قوڵتر بکەنەوە . بەڵێ هەموو هەواڵەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئێران ڕازی بووە یۆرانیۆمەکەی بگاتە ڕوسیا و گەروی هورمز ئاواڵە بکات و پارە بلۆکراوەکانی بدەنەوە و ئەو ئابڵوقە ئابوریەشی لە سەر هەڵبگرن . بەڵام تڕەمپ دەڵێ دەبێ یۆرانیۆمەکەتان لە جێی خۆی بتەقێندرێتەوە و لە گەروی هورمز بکشێنەوە ئینجا باسی خاڵەکانی تر دەکەین . دانوستانەکان بەردەوامن و هەڕەشەکانی تڕەمپیش توند تر دەردەکەون لەو ڕۆژەوەی کە ووتی شەڕی ئێمە و ئێرن هۆکاری دۆڕاندنمان بووە لە هەڵبژاردنەکان و تۆڵەی خۆمان هەر دەکەینەوە . هەر چەندە قەتەر لە چەند کاتژمێری ڕابردوو ڕایگەیاند کە دوا هەوڵی دانوستانەکانی لە نێوان ئێران و ئەمەریکا فەشەلی هێناوە ، بەڵام تا ئێستاش نازاندرێ کە ئایا تڕەمپ گورزە سەربازیەکی دژی ئێران ئەنجام دەدات یان نا . تڕەمپ کێشەیەکی تریشی هەیە ، ئەویش لاوازی بنیامین ناتانیاهۆیە کە ئایا دەبێتەوە سەرۆک وەزیران یان نا ، بەڵام تا دێت هەر چەک و کەرستەی سەربازی و سیستەمی بەرگری پێشکەوتوی ئەمەریکایە دەگاتە ناوچەکە بە تایبەتیش تەواوی خاکی ئیسڕائیل و شار و شارۆچکەکانی . کۆبونەوەی بەردەوامی بەرپرسە سەربازی و ئەمنیەکانی ئەو دوو دەوڵەتەش لە بەرز ترین ئاست دایە . لە ئێرانیش هەتا دێ هەڕەشە و گوڕەشەکان ڕوو لە زیاد بوونن و بە گوێرەی ئەو هەڕەشانەش بێ ئەو جارە موشەکەکانی ئێران زۆر کاریگەر تر و دوور مەودا تر دەبن و بە ئاسانیش دەگەنە چەندین وڵاتی گەورەی ئەوروپا . سەردانی نهێنی بەرپرس و سیاسیە باڵاکانی ئێران بۆ عێڕاقیش بەردەوامە و ئەمەریکا و ئیسڕائیلیش هەڕەشەی وەشاندنی گورزی کاریگەر لە عێڕاق دەکەن لە حاڵەتێکدا ئەگەر دۆخەکە گەیشتە لێواری وەشاندنی گورزە سەربازیەکەی ئەمەریکا و ئیسڕائیل . ئەوەی کە دەمەوێ بیڵێم ئەوەیە ، ئەگەر ئەمەریکا و بە تایبەتیش دۆناڵد تڕەمپ لەو زلکاوەی ئێران ، نەتوانن توانا ئەتۆمیەکانی ئێران بە کۆتا نەهێنن ، دەبێ تڕەمپ دڵنیا بێت کە بە خراپترین و دۆڕاوترین سەرۆکی ئەمەریکای سەدەی ۲۱ هەژمار دەکرێ ، هەر بۆ ئەو مەبەستەشە کە تا ئێستا درێژەیان بەو شەڕە داوە و ڕێگە نادەن کە سەربازەکانیان بە دۆڕاوی بگەێنەوە ئەمەریکا .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی قەتەر: ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە ڕایانگەیاندووە کە واشنتۆن و تاران نەگەیشتنە ڕێککەوتن، درۆیە.

داعش هێرشی کردە سەر تارمیە باشووری بەغداد

میدیاکانی ئێران : سیستەمی بەرگری لە دوورگەی قشم چاڵاکرا.

پارێزگای سوزا دەنگی تەقینەوە بیسترا دوورگەی قشم لە باشووری ئێران

دەستبەسەر بارهەڵگرێک لە بەغداد گیراوە ڕۆکێتی تێدابووە ، شۆفێرەکە سەر بە حەشدە.
دەستبەسەر بارهەڵگرێک لە بەغداد گیراوە ڕۆکێتی تێدابووە ، شۆفێرەکە سەر بە حەشدە.

دەنگی تەقینەوە لە دوورگەی قشم بیسترا.

ئێران ڕێنمایی بەرپەرچدانەوەی تەقینەوەی ئەتۆمی بەسەر کارمەندانی چاودێری تەندروستی لە سەرانسەری وڵاتدا دابەش دەکات.
ئێران ڕێنمایی بەرپەرچدانەوەی تەقینەوەی ئەتۆمی بەسەر کارمەندانی چاودێری تەندروستی لە سەرانسەری وڵاتدا دابەش دەکات.

ڕۆژنامەی فاینانشڵ تایمز: ئۆکرانیا تا ساڵی داهاتوو هیچ ژێرخانێکی نامێنێت. هەموو پردەکان، بەندەرەکان، هێڵی ئاسن، ژێرخانی وزە و وێستگەکانی کارەبا لەناودەچن. پوتن هەموو شتێک لەناو دەبات تا کیێڤ ڕازی دەبێت بە تەسلیمبوون و ڕادەستکردنی خاکی زیاتر.

تخوا بڕوای پێ بکەن باشە

نوێترین قسەی ترەمپ: ئەگەر من ئێرانم رانەگرتایە لە بوونە خاوەن چەکی ئەتۆم، ئەمڕۆ ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونیان نەبوو. کەس نایەوێت ئەوە بڵێت، بەڵام هەمووان دەزانن ئەوە راستییەکەیە!

ترەمپ: لەگەڵ ئێران قسە دەکەین.

وەزعەکە زۆری شڕە وەزعەکە

ئێران حەبی یۆد بەسەر دانیشتوانی نزیک دامەزراوە ئەتۆمییەکاندا دابەش دەکات.
ئێران حەبی یۆد بەسەر دانیشتوانی نزیک دامەزراوە ئەتۆمییەکاندا دابەش دەکات.