fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

War News

War News

رفتن به کانال در Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

نمایش بیشتر
2 405
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+127 روز
+3930 روز
آرشیو پست ها
رۆژنامەی تورکییە: دوای چۆڵکردنی زنجیرە چیای مەتیـنا، چاوی بەرپرسان لەسەر شوێنەکانی مانەوە و بنکە لۆجستییەکانی پەکەکەیە لە گارە و خواکوڕک

بارودۆخی دارایی عێراق خراپە و داوای هاوکاری لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کردووە، بەپێی وتەی سەرۆکی سندوقەکە. لە هەشت مانگی یەکە
بارودۆخی دارایی عێراق خراپە و داوای هاوکاری لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کردووە، بەپێی وتەی سەرۆکی سندوقەکە. لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵ داهاتی عێراق 27 ملیار دۆلار بووە، لەبەرمبەردا خەرجی 46 ملیار دۆلار بووە، واتە تەنها لەم هەشت مانگەدا 19 ملیار دۆلار کورتهێنان هەبووە کە لەرێگەی قەرزی ناوخۆی و پەنابردن بۆ بەکارهێنانی یەدەگی وڵاتەکە پڕکراوەتەوە. بۆ کەمکردنەوەی ئەم کورتهێنانە لە ساڵی داهاتوو، عێراق نرخی دیناری لەبەرامبەر دۆلار دابەزاند بۆ 1500 دینار لەبەرامبەر هەر دۆلارێک، بەم حاڵەشەوە هێشتا هەر کورتهێنان هەیە. ئەگەر گەروی هورمز بەم شێوە بێت بارودۆخی دارایی عێراق ساڵی داهاتوو خراپ دەبێت، خۆ ئەگەر باری ئەمنی وڵاتەکەش تێکبچێت جا بەهۆی حەشدی شەعبیەوە بێت یان سەرهەڵدانەوەی داعش ئەوە زۆر خراپتر دەبێت. لەم کاتەدا لەوانەیە عێراق دووبارە پەنا بۆ دابەزاندی بەهای دراوی وڵات بباتەوە و ئەمەش متمانەی خەڵک بە دراوەکە زیاتر لاواز دەکات و هەمان بارودۆخی لوبنان و ئێران لەعێراق لەوانەیە دووبارە ببێتەوە. بەڵێن و قسە باق و بریقەکانی زەیدیش هیچ بەهایەکیان نییە تەنها بۆ هێورکردنەوەی بازاڕە، حکومەتەکەی ڕوبەروی چەندین گوشار بۆتەوە.

سێ فەرماندەی باڵای سووپای یەمەن لە هێرشی مووشەکی حوسییەکان بۆ سەر مارب و جەوف کوژران.
+2
سێ فەرماندەی باڵای سووپای یەمەن لە هێرشی مووشەکی حوسییەکان بۆ سەر مارب و جەوف کوژران.

نێردەی پوتن: مۆسکۆ و واشنتن لە ئێستادا سەرقاڵی دانوستانن لەسەر چەندین پڕۆژەی ئابووری و وەبەرهێنان کە چاوەڕوان دەکرێت جێبەجێ ب
نێردەی پوتن: مۆسکۆ و واشنتن لە ئێستادا سەرقاڵی دانوستانن لەسەر چەندین پڕۆژەی ئابووری و وەبەرهێنان کە چاوەڕوان دەکرێت جێبەجێ ببن. ڕووسیا دەیەوێت هەناردەکردنی بۆ ئەمریکا تەنها بۆ یۆرانیۆم سنوردار نەبێت، بەڵکو بوارەکانی پەین، ئەلەمنیۆم و کانزا دەگمەنەکانیش بگرێتەوە. هەروەها رێککەوتنەکان کەرتی وزە و گازی شلیش دەگرێتەوە.

تڕەمپ ئەو بریارەی هەڵوەشاندەوە کە بریاربوو تا ئاستی 100% باجی گومرگی بەسەر ئەو وڵات و لایەنانەدا بسەپێنرێت کە نەوت و گازی ڕوو
تڕەمپ ئەو بریارەی هەڵوەشاندەوە کە بریاربوو تا ئاستی 100% باجی گومرگی بەسەر ئەو وڵات و لایەنانەدا بسەپێنرێت کە نەوت و گازی ڕووسیایان دەکڕی.

تەقاندنەوەی کەشتیەکی نەوتهەڵگر لەلایەن سووپای پاسداران کە 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی پێبووە.

شەوی رابردوو سوپای پاسداران لەرێگەی تۆپخانە و درۆنەوە هێرشی کردە سەر پژاک لە چیای شاهۆ. دەنگۆی ئەوە هەیە پژاک کەمێک پێش ئێستا
شەوی رابردوو سوپای پاسداران لەرێگەی تۆپخانە و درۆنەوە هێرشی کردە سەر پژاک لە چیای شاهۆ. دەنگۆی ئەوە هەیە پژاک کەمێک پێش ئێستا بە درۆن هێرشی کردۆتە سەر سووپای پاسداران لە وەڵامی ئەو هێرشە.

دۆناڵد ترەمپ لە کاتی هاتنەژوورەوەی بۆ کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی لە ویلایەتی جۆرجیا، بە لێدانی میوزیکی سەرەکی یاریزانی بەناوبانگی WWE ئەندەرتەیکەر دەرکەوت.

ئۆباما: ئیسرائیلییەکان لە کاتی دامەزراندنی دەوڵەتەکەیاندا زەویی خەڵکیان داگیرکرد. ناتانیاهۆ: ئیسرائیل خاکی باوباپیرانمانە و خ
ئۆباما: ئیسرائیلییەکان لە کاتی دامەزراندنی دەوڵەتەکەیاندا زەویی خەڵکیان داگیرکرد. ناتانیاهۆ: ئیسرائیل خاکی باوباپیرانمانە و خاکی کەسمان نەدزیوە.

لەدوای 23 هەفتە بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتەوە 110 دۆلار. ئەمڕۆ 5 دۆلار بەرزبۆتەوە.
لەدوای 23 هەفتە بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتەوە 110 دۆلار. ئەمڕۆ 5 دۆلار بەرزبۆتەوە.

ماکرۆن: مارین لۆپێن ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری گەیشتنی بە دەسەڵات، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمدا سەرجەم هاوکارییە داراییەکانی فەرەنسا بۆ ئۆکرانیا دەبڕێت. ئەگەر فەرەنسا شانبەشانی سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا پشتگیریی ئۆکرانیا دەکات، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئێمە بە تەواوی دەزانین ئاسایشی نەتەوەیمان لە مەترسیدایە. هەرکەسێک ئەمڕۆ ڕوو لە گەلی فەرەنسا بکات و بڵێت با پارە پاشەکەوت بکەین چونکە ئەم کێشەیە جدی نییە و واز لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا دەهێنین، ئەوا فەرەنسا بەم هەنگاوە دەخاتە دۆخێکی بێوێنە و مەترسیدارەوە کە پێشتر هەرگیز ڕووی نەداوە. بەم کارەمان بە جیهان ڕادەگەیەنین کە ئاسایش و سەلامەتی خۆمان هێندە بێبایەخە و هیچ گرنگییەکی نییە.

نەخشەی هێرشە درۆنییەکانی ڕووسیا بۆ سەر رۆژئاوای ئۆکرانیا لە 24 کاتژمێری رابردوو.
نەخشەی هێرشە درۆنییەکانی ڕووسیا بۆ سەر رۆژئاوای ئۆکرانیا لە 24 کاتژمێری رابردوو.

تەلەگراف: ئیلۆن مەسک بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێشنیازی خاوکردنەوەی سیستەمی مانگی دەستکردی ستارشێڵدی تایبەت بە ئۆکرانیای خستووەتە بەردەم دۆناڵد ترەمپ و ئەویش ڕەزامەندیی لەسەر داوە. ئەم ڕێکار و سنووردارکردنانە خێرایی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیایان بۆ نزیکەی 160 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا کەمکردووەتەوە، ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو توانای هێزەکانی ئۆکرانیای پەکخستووە لە پێشگرتن و تێکشکاندنی مووشەک و درۆنە خێراکانی ڕووسیا.

شاندێکی وەزارەتی بەرگری سووریا گەیشتوونەتە سعودییە. پێدەچێت بۆ گفتوگۆبێت لەسەر بەشداری تیرۆرستەکانی سوریا لە جەنگی یەمەن.
شاندێکی وەزارەتی بەرگری سووریا گەیشتوونەتە سعودییە. پێدەچێت بۆ گفتوگۆبێت لەسەر بەشداری تیرۆرستەکانی سوریا لە جەنگی یەمەن.

دوای شەڕێکی قورس و درێژخایەن، سووپای ڕووسیا دۆبرۆپیلیای لە هەرێمی دۆنێتسک کۆنترۆڵ کرد.

نەوتی برێنت: 108 دۆلار.
نەوتی برێنت: 108 دۆلار.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا: دەست بە هێرش دەکەین بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکرانیا.

کۆشکی کریملن: دوای هێرشی سووپای ئۆکرانیا بۆ سەر هەرێمی کورسک لە 2024، ناوچەیەکی ئەمنی لە سەر سنوور دادەمەزرێنین، ئەم ناوچەیە بەهیچ جۆرێک بەشێک نابێت لە دانوستانەکان لەگەڵ رژێمی کیێڤ.

متمانەت بە ناتانیاهۆ هەیە؟ تڕەمپ: لە جیهانی سیاسەتدا متمانە بە هیچ کەسێک ناکەم.
متمانەت بە ناتانیاهۆ هەیە؟ تڕەمپ: لە جیهانی سیاسەتدا متمانە بە هیچ کەسێک ناکەم.

سووپای ڕووسیا تەواوی ناوچە گەمارۆدراوەکەی باکووری خارکیڤی کۆنترۆڵ کرد.
سووپای ڕووسیا تەواوی ناوچە گەمارۆدراوەکەی باکووری خارکیڤی کۆنترۆڵ کرد.