cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

هۆنراوەکانم پەپوولەن به شوێن وشەی دڵا ئەفڕن گەرا، له ناو گیانا ئەخەن له دەروونا وچان ئەگرن ئاوێنەی پڕشنگی ئاسۆن گزنگی دەمەو بەیانن شەونمی سەر پێلۆی چرۆن شنەی هەواری کوێستانن #شێرکۆ_بێکەس https://t.me/joinchat/UOM83hO0xtqSb25A

Більше
Рекламні дописи
2 087
Підписники
-124 години
+67 днів
+9630 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

سڵاو لەوانەی ماندووییەتی ڕووحی ئێمەیان دیت و بەجێیان نەهێشتین و لە جاران مەحکەمتر دەستیان گرتین. @chamochya
Показати все...
🤝 5 1
ئەی قیبلەیی مورادم، داخۆ بە ڕۆزگاران پرسیوتە قەت لە هیچ کەس حاڵی غەریبی تاران بەو سوێندەکەی کە خواردت من هەر ئەوەم کە دیومت حاشا بکەم فەرامۆش میساق و عەهدی جاران تا نەقشی خاترم بێ خوڕڕەم بەهاری حوسنت دەتکێ لە هەوری چاوم پەیوەستە تاوی باران شەو تا سەحەر لە هیجرت بۆ من حەرامە خۆ خەو هەر دێ سەدایی گریەم وەک ڕەعدی نەوبەهاران لاکین لە ئەسڵی کارا ناسیومە حاڵەتی تۆ سەنگینە گوێی سەماعت بۆ دادی دەردەداران تۆ هەر ئەوەی کە چاوت، جەرگی بڕیم بە ئیما من هەر ئەوەم کە عیشقت، کردوومی وێڵی شاران «سالم» لە جەوری دڵبەر، کۆتا کە شەرحی دەفتەر تۆ بێخودی لەتاو ئەو، ئەو بێخەبەر لە یاران #سالم @chamochya
Показати все...
3
Repost from N/a
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Показати все...
بەختیار عەلی
مەڵبەندی ئاواز و شمشاڵ
دێرینەی شێعری کوردی
جەلال، شاعیری کۆڵنەدەر
خەرمانێک لە وشەی کوردی
ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی
بەرهەمەکانی سۆران و ماریا کریمیان
تەرلان و چاوگەشەکان
زانست کوردی (فەلسەفە و مێژوو)
زیندووبوونەوە (پێکەوە فیلم ببینین)
هێمن و هەژار موکریانی
دیوانی مامۆستا هێمن
وشەی کوردەواری
مەکۆی ئەدەبی کوردی (هەمەچەشن)
فەرهەنگی ژین (وشەدانی کوردی)
چریکە (دەنگە جیاوازەکان)
تامی کتێب (ناساندنی کتێب و فیلم)
ئارشیڤی دەقی گۆرانیی کوردی
چیرۆک، فیلم، گۆرانی
دەلاقەیەک بەرەو هونەری کوردی
زانیاری گشتی بۆ خاتوونەکان
کوردگراف
بە گوێچکەی یاد ئەرێ نابیەی؟ سەدای هاوار و ناڵینم بە چاوی تاسە نابینی دڵۆپەی ئەشکی خوێنینم؟ برا ئاخۆ بە بیرتا دێتەوە ئەم یاریی دێرینەت؟ بڵێی باسم نەکەی جارجار بە لێو و گفتی شیرینت برالە پیم بڵێ ئێستاش وەکوو جاران بە عود و نەی؟ لە دڵتانا هەڵئەقوڵێ نەغمەیی پڕ سۆز و پڕ ئۆخەی وەکوو جارانە باوی سەرچنار و بەزمی ئێواران؟ بشۆن بەو ئاوە ساردە چی هەیە جەور و جەفای دەوران؟ کە ڕۆژ پرشنگی ڕۆژئاوا، شەویش هی مانگ و ئەستێرە: چەو و زیخی بنی ئەکسەر ئەڵێی مروارییە و زێڕە دڵم کەوتۆتە گێژاوی شەپۆلی بەحری دووریتان بە چاوو دڵ ئەڵێمئاخۆ خوا ئەیدا سەبووریتان مەگەر ئەو سێبەرەی بن دارەکەی لای ئاوەکەی «سەرسیر» بشۆرن ئەم خەم و دەردەم وە یا بەزمێکی «باخی میر» وە یا خۆ هاژەیی تاڤگەی «زەڵم» کاتێکی هاوینان پرۆشەی وردی پڕ نەشئەی بکا دەردی دڵم دەرمان وە یا ڕابواردنی سەر ئاوەکەی لای گردەکەی یارە؟ کە ئەڕوانێتە پشت گردەکەی سەیوانی لێ دیارە دڵۆپی ئەشکی خوێنینی لە پێڵودا قەتیس ماوم لەگەڵ ناسۆری زامانی دڵی دووریم بکەن چارە 🔘ئەخۆل @chamochya
Показати все...
4
هەتا ڕۆژی ئەبەد قوربان لە سەر عەهدی قەدیمی تۆم بەهەشتم لێ حەرام بێ، گەر بە بێ ڕووی تۆ تەمەننا کەم ئەمن شاییم بە تۆ بوو،چونکە شاهی غەمڕەوێنم تۆی کە من شاییم لە دڵ دەرچوو، ئیدی من دڵ بە کێ شا کەم 🔘وەفایی @ChamoChya
Показати все...
👍 3 3
نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ نەچم، شەرت بێ، هەتا ئەم خوارە بێ تۆ دەروونم خاڵییە، وەک نەی دەناڵێ هەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆ! بیناییم کوێرە، هەڵنایێ بە ڕووی کەس موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ هەموو ئەعزایی ناڵینم دەناڵێ سەراپام میسلی مۆسیقارە بێ تۆ قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکەت شەرابم عەینی ژەهری مارە بێ تۆ لەکن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس کەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆ هەتا تۆم ئاشنا بووی، ئاشنام بوون ئەمێستا موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆ هەموو ڕۆژێ لەتاو هیجرانی ئەمساڵ تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ لە حەسرەت سەروی قەددت چاوی نالی دوو جۆگە، بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تۆ 🔘نالی @ChamoChya
Показати все...
6
تۆ ئەو ساتە دار هەرمێیەکی سپی بوویت ئەڕۆیشتیت و شاڵێکت دابوو بە شانتا شاڵ پڕی بوو لە پۆلە وێنەی باڵندە. وەختێ گەیشتیتە ماڵێ و شاڵت داگرت باڵندەکان هەڵفڕین و ئەمجارەیان تەماشام کرد لە ئاسماندا بوون بە پۆلێ لە قەسیدەی دەم بە خەندە! 🔘شێرکۆ بێکەس @ChamoChya
Показати все...
❤‍🔥 6 2
ڕەحمت لە دڵا بێت و نیگاھێ بەسە بۆ من گاھێ بەغەڵەت تۆ خەبەرێ بگرە لە حاڵم 🔘عەبدوڵڵا زێوەر @ChamoChya
Показати все...
🔥 3
03:29
Відео недоступнеДивитись в Telegram
بۆ سەردەشتی خوێناویی... 7ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی کیمیابارانی سەردەشتی سەر بەرز😔 لە ناخی دڵمانەوە هاودەردی و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی گشت خەڵک بە تایبەت خەڵکی شاری سەردەشت ئەکەین و ئاواتی چاکبوونەوەمان هەیە بۆ زامدارانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە. هیوادارین هەرگیزا وهەرگیز ڕۆژی وەها تاڵ نەبینینەوە🙏🌺 شێعر: مامۆستا نەبەز خوێندنەوە: ئاسۆ سولەیمان نژاد دەرهێنەر: حسەین فاتمی @chamochya
Показати все...
82.35 MB
❤‍🔥 2
ڕەنگی زەردم قەت بەهانەی پاییز و زستان نییە سەد ئەوەندش زەرد و سیس بم هۆیەکەی زریان نییە هێندە دیومە هاڕ و گیفی بای زریانی پاییزی بۆیە زۆر باش لێی دەزانم، تا ئەبەد هەرمان نییە گەر گەڵای دارێ وەری ڕۆیی بە دەم زریانەوە دێتە دەر چەندین گەڵای تر هۆیەکەی فەوتان نییە هەرچی سەختی پێوە بێ ئەم پاییزە هێشتا دەڵێم سوورە گوڵ باکی بەسەرما و باڕن و بۆران نییە بای شەماڵی خاکەلێوم دێتە ڕەقسین ڕۆژی خۆی باڕن و بەفر و شڵێوە تاقەتیان بۆ مان نییە گەر ژیانیش هەر بەهار بێ و پاییزی تێدا نەبێ سوورە گوڵ ،لاو لاو و نێرگس قەت لە لامان جوان نییە گەر دەبینی ژینی ئەمڕۆ پڕ لە ناڵە و شیوەنە ژینی کوردیش تا هەمیشە ماتەم و گریان نییە ڕۆژێ دێ گەر خاکەلێوەی ئەم وڵاتم گوڵ بکا تێبگا سەرما و شڵێوە کاتی خۆ بادان نییە سۆزی دڵ بۆ خاک بنووسە کاوە خاکت گەوهەرە هیچ وڵاتێک لای دڵی من خاکی کوردستان نییە 🔸کاوە داشبەندی @chamochya
Показати все...
5
Оберіть інший тариф

На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.