cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

هۆنراوەکانم پەپوولەن به شوێن وشەی دڵا ئەفڕن گەرا، له ناو گیانا ئەخەن له دەروونا وچان ئەگرن ئاوێنەی پڕشنگی ئاسۆن گزنگی دەمەو بەیانن شەونمی سەر پێلۆی چرۆن شنەی هەواری کوێستانن #شێرکۆ_بێکەس https://t.me/joinchat/UOM83hO0xtqSb25A

Больше
Рекламные посты
2 089
Подписчики
+124 часа
Нет данных7 дней
+7430 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

مورغی سەحەرم باڵوپەڕی وەحشەتی ڕێگەی هەستان و فڕینم یەکە چەرخیش قەفەسم بێ #حاجی_قادری_کۆیی @chamochya
Показать все...
3👍 2
هەر شەو بە دزی نەغمە لەسەر سیدرە دەکێشم با سابیت و سەییارەیی گەردوون عەسەسم بێ #حاجی_قادری_کۆیی
Показать все...
4
گوڵی ئاوات پووشپەڕی زامەو هەمیسان ژانە کسپەی جەرگی باخ خوێن دەچۆڕێ،خەم لە چاوی سەنگەران و تیشە شاخ سوور خەڵاتیت بۆتە هێمای مانەوەی گەل رێبەرم کاروانی خۆشەویستیت ڕێ دەپێون بۆ وەجاغ نەیدەزانی دەستی تاوان تۆ سەفەرکەی،ڕێ دەبێ هەر بەهارێ خاکەلێوەی بوویە پشکۆی ناخی ئاخ روونە ئاسۆت ئەی هەتاوی خۆشەویستی بێسنوور رێبەری ڕۆژ ئەی شکۆمەندی هەزارەی دەرد و داخ خۆرەتاوی دژ بە پەستی شەمشەمەی شەو،ڕۆژهەڵات وان لە مەیدان ژن بە باوەڕ دەس بە گۆپاڵ و پەیاغ دڵ بە تۆڵەی خوێنی پیرۆز من زمانی ئاگرم وەک ڕەوەزم و سەنگەری تۆم هەر دەمێنم ساخی ساخ تۆ شەبەنگی خۆرەتاوی ئەم گەلەی هەر دێیەوە گۆرغەریبم باوەڕی تۆ ڕوون دەکا دەوران و چاخ پووشپەڕی 2723 #کامیل_یاغیانی @chamochya
Показать все...
❤‍🔥 2👍 2🙏 1
نامەکەت گەییشت ئێستا لەلامە هەر وەکوو مەرهەم لەسەر ڕووی زامە هەستە وەرە لام کفنەکەم ڕەش کە خۆت ببە بە قازی و ماڵەکەم بەش کە #فۆلکلۆر @chamochya
Показать все...
3😢 1
وا سۆزی دڵم ئاگری بەرداوەتە جەرگم تۆقیوە هەناسەش، نەفەسێک هەمنەفەسم بێ «حاجی قادر کۆیی» @chamochya
Показать все...
7
Фото недоступноПоказать в Telegram
ئەوڕۆ چواردەی پووشپەڕ، هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژبوونی دوکتور ڕەفیق سابیر، شاعیری کورد. https://t.me/chamochya
Показать все...
2
"کەفارەتی کام گوناهە ژیان...؟" و شەو بەخێر @chamochya
Показать все...
💔 3😭 2👍 1
کە واتە هەنووکە ئێمە ئەگەر له هەر بارودۆخ و هەلومەرجێکدا بۆ هەر چەمک و سیستەمێکی تر وەکوو فیدراڵیزم، خۆدموختاری، خۆبەڕێوەبەری و ... خەبات بکەین و قوربانی بدەین، جیا لەوەی کە ئەو سیستەمانە وڵامدەری داخوازی و ویستی خەڵک و شۆڕشی کۆمەڵگای کوردستان نابن، تەنیا خوێنی زۆرتر لە جەستەی نیشتمان دەڕوات و لە ئامانجی سەرەکیی گەلەکەمان کە مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆییە، دوورتر دەبینەوە و دێرتر بەو ئامانجە نزیک دەبینەوە! وەک دەڵێن: "کاتێک پاڕووە نان لە پشتەسەرەوە بهێنیت بۆ نێو زارت، نەزانی و ناتێگەیشتووییی خۆت دەسەلمێنیت!". مەبەست لەو باسەش ئەوە بوو کە سەربەخۆییخواز نەبوون و کەفتنە شوێن کڵاوی بابردووی سیاسی و دڵخۆشکردن بە مانەوە لە چوارچێوەی دەوڵەت و وڵاتانی داگیرکەری کوردستان هیچ پاساوێک هەڵناگرێت، چۆنکە چە لە ڕابردوو و چە لە ئێستا و بە دڵنیاییشەوە لە داهاتووشدا داگیرکەر هەر ئەو داگیرکەرەیە و تەنانەت پووشێکیش بە کورد ڕەوا نابینێت بۆ خاوێنکردنەوەی بن ددانی، چە بگات بە مافی شارومەندی و .... ، مانەوەش لەو چوارچێوانەی داگیرکەراندا هیچ لە دۆخی گەلەمان ناگۆڕێت و بگرە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو شپرزەیی زیاتر دەمانبەن! بەبۆچوونی من گەورەترین خاڵی لاوازی ئەو کەسانەی کە پاساو بۆ ناسەربەخۆییخوازیی خۆیان دەهێننەوە، نەبوونی متمانە بە خۆیان و لەدەستدانی باوەڕبەخۆبوونی سیاسیی خۆیانە کە کۆمەڵگایەکی خاوەن ئیرادەی سەربەخۆییخواز لەو ئامانجە پیرۆزە دوور دەخەنەوە. لە کۆتاییشدا پێویستە ئەوەش بوترێت کە سەربەخۆییخوازی بۆچوونێکی پیرۆزە و هەرکەس لە هەر دۆخ و شوێنێکدا بێت مافی ڕەوای خۆیەتی کە بەیانیشی بکات، بەڵام لەنێو ئێمەی کورددا ئەگەر کوردێکی دڵسۆز و سەربەخۆییخواز لە دەرەوەی وڵات (دانیشتووی ئورووپا یان ئامریکا و دەرەوەی کوردستان بە گشتی) ئەو داخوازی و ویستە ڕەوایە دەرببڕێت کە مافی سەداسەدی خۆشیەتی، کۆمەڵێک لۆمپەن ئێژن کابرا لە ئورووپا دانیشتووە جێگای گەرمە و دروشمی برێقەدار ئەدات هەر وەک تاکوو ئێستا ئەو بەرنامە لۆمپەنیزمانەیە لە ئارادا بووە، بەڵام من کە ئێستا پێشمەرگەم و هەم ئەو داخوازییە ڕەوایەم دەردەبڕم و هەمیش بە کردەوە لەو ڕاستایەدا بە هەموو شێوەیەک بە چەک و قەڵەم خەباتی بۆ دەکەم، لۆمپەنەکان بیانوویان چییە بۆ بەرپرچدانەوەی ئەو دەربڕینە ڕەوایەم؟ @chamochya
Показать все...
👍 3👏 1😐 1
سەربەخۆیی و سەربەخۆییخوازی مافێکی ڕەوایە ✍: کاروان مێراوی کۆمەڵگای کوردستان وەکوو کۆمەڵگایەکی کۆلۆنیالیزە و  نەتەوەی کوردیش کە سەروەریی ئەو کۆمەڵگایەیە وەکوو نەتەوەیەک کە بەپێی پێوەرە ستاندارتە جیهانییانەکان کە ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان بۆ نەتەوە دیارییان کردوون، هەموو پێوەرێکی نەتەوەیەکی سەربەخۆی هەیە، ساڵانێکە خەبات بۆ ماف و داخوازییە ڕەواکانی خۆی دەکات و شۆڕش و سەرهەڵدانگەلێکی خوێناوی لەو پێناوەدا لەنێو کورددا سەری هەڵداوە و وێڕای ئەوەی کە زۆربەی ئەو شۆڕشانە بۆ بۆ دامەزراندنەوەی دەوڵەتی کوردستان بووە، بەڵام لە دەیەکانی ڕابردوودا زۆربەی حیزبەکانی کوردستان تا ڕادەیەک ئەو خەبات و ویستانەیان پاشەکەشە پێی داوە، لە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانەوە تا ئاستێک دابەزیوە کە بڕێک لە حیزبەکان لە چوارچێوی وڵاتانی داگیرکەردا بە مافی شارومەندی ڕازین و ڕازی دەبن! بەڵام جیا لە باس و ویستی خەباتی هەنووکەیی حیزبەکان، شۆڕشی سەردەمی کۆمەڵگای ڕەنگاڵەی کوردستان بە هەموو ڕەنگە جیاوازەکانەوە خوازیاری سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کورستانن، بە دڵنیاییشەوە ئەگەر ڕاپرسییەکی ڕاستەوخۆ و بەبێ فێڵ و تەڵەکە و بە چاوەدێریی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە کۆمەڵگای کوردستاندا بکرێت (هەرچوار پارچە و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چۆنکە ڕووی نووسراوەکە لە ڕۆژهەڵاتە) زیاتر لە ٩٠٪ی خەڵک دەنگ بە سەربەخۆیی دەدات و داخوازیی شۆڕشی کۆمەڵگای کوردستان داخوازی حیزبەکان ڕەت دەکاتەوە، ڕاپرسییەکەی باشووری کوردستان نموونەیەکی سادە و ڕوونی ئەو باسەیە! ئەگەر لەم نووسراوەیەدا زووم لەسەر ڕۆژهەڵات و نووکی ئەم قەڵەمە ڕووی لە خەباتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێت، لە پێشدا دەبێت ڕەخنەیەک لە سەرجەم کۆمەڵگای سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی و سەربەخۆییخوازانی ڕۆژهەڵات بەتایبەتی بگیردرێت، چۆنکە تاکوو ئێستا خۆیان یەکلایی نەکردووەتە کە چەمکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو ئەدەبیاتی سیاسی بەکار بێنن یان کوردستانی ڕۆژهەڵات، جیا لەوەی کە ناسەربەخۆییخوازەکان چەمکی کوردستانی ئێران بەکار دەهێنن و ئەو سێ چەمکەش سێ ڕێباز، سێ ڕێگا و سێ ئامانجی جیاوازن و هەروەها ئەوەش دەبێت بوترێت کە کوردستان نە هی ئێران، عێراق و تورکیە و سووریەیە تاکوو ئەو وڵاتە داگیرکەرانە وەکوو پاشگر بلکێندرێت بە ناوی کوردستانەوە و ناوێکی دەستکرد بەکار بهێنین، نە بە قازانجی خەبات و بەتایبەتی شۆڕشی کۆمەڵگا و خەڵکی کوردستانیشە. جیا لەوەش، کاتێک ئێمە باس لە مێژووی چەندین هەزار ساڵەی کوردستان و کورد و باس لە دەوڵەتی ماد وەکوو بناغە و کیانێکی مێژووییی کورد دەکەین و مێژووی خۆمان لە مێژووی هەموو داگیرکەرانی کوردستان بە کۆنتر دەزانین، چۆن دەبێت بێژین کوردستانی ئێران، کوردستانی عێراق، کوردستانی تورکیە و کوردستانی سووریە؟ کە واتە هەم نەگونجاو و نالۆژیکییە، هەمیش بەو شێوەیە مێژووی خۆمان دەبینە ژێر پرسیار و خۆمان بە بەشێک لەو وڵاتە داگیرکەرانە پێناسە دەکەین و حاشا لەو مێژووە دەکەین کە خۆمان باسمان کردووە، بە کورتی بەو شێوەیە خۆمان مێژووی خۆمان ڕەت دەکەینەوە! ئەوەش باش دەزانین کە ئەم چەمکە (کوردستانی داگیرکەران) نە وێردی سەر زمانی خەڵکی کوردستانە و نە ویست و داخوازیی و مافە ڕەواکانی کۆمەڵگای کوردستانیش لەو چوارچێوەیەدا دەبینرێتەوە، دڵیناش بن ئێستا زۆربەی خەڵکی کوردستان بە بیرۆکە و هەستی سەربەخۆییخوازانەوە وشە و چەمکی کوردستان بەبێ جیاوازیی پارچەیی بووەتە وێردی سەر زمانیان و لکاندنی پاشگری ناوی وڵاتانی داگیرگەریان لەسەر ناوی کوردستان جیا کردووەتەوە، بۆ نموونەی ئەو خاڵەش دیسان دەبێت ئاماژە بە ڕیفراندۆمی باشوور و هەستی خەڵکی ڕۆژهەڵات و پشتوانییەکانیان بکەین! بەڵام دەبێت ئەوە بزانین کە خەباتی نەتەوەی کورد بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی، وەکوو بازنەیەکە کە ئەگەر وای دابنین سفر و سەد لە پشتەسەر یەکترەوە بن و داگیرکردن و دابەشکردنی کوردستان "سفر"ـەکە بێت کە خەباتەکەمان لەوێوە دەست پێ بکات و ئەوەشمان تێپەڕاندووە، دەبێت خەباتەکەمان هەر بگات بە سەد، واتە بەدەستهێنانەوەی سەربەخۆیی و دامەزراندنی کوردستان و دیسان بنیاتنانەوەی دەوڵەتی کوردستان کە بەپێی ویستی نەتەوەیی و قوربانیدان و شۆڕشەکانی مێژووی گەلەکەمان ئەوە سەلماوە، یەک شۆڕشم پێی شک نایەت لە مێژووی نەتەوەکەماندا کە بۆ سەربەخۆییی کوردستان و بونیاتنانەوەی دوڵەتی کوردی سەری هەڵنەدابێت. @chamochya
Показать все...
👍 3👏 1
کاتێ زانیان، دڵت پاپۆڕی ئەوینە و بۆ گەیشتن بە بەندەری خۆشەویستی، دەریای شەختە و سەهۆڵ ئەبڕی؛ هاتن سینگتیان هەڵدڕی ... کاتێ زانیان، دڵت پردێکە پان و پۆڕ، بەرەو ناخی مێژووی جیهان، دەستی کوێستانت گرتووە و لەقووڵایی مەرگ و خوێنا، ئەیبەی بەرەو کۆشکی ژیان پەردەی وەرزی زریان ئەدڕی؛ هاتن سینگتیان هەڵدڕی ... کاتێ زانیان، بورکانە دامرکاوەکان ئەخرۆشێنی، بوومەلەرزە خنکاوەکان، لەناو خوێنتا ئەجووڵێنەوە، نەخشەی جیهان ئەشێوێنی، سنوورەکان لەژێر پێتا ئەتوێنەوە، وەک بڵێسەی کڵپەی ئاگر، لەناو شەوەزەنگا ئەگڕی؛ هاتن سینگتیان هەڵدڕی ... کاتێ زانیان، ناوت بووه بە جوانترین وشەی ئەوین. دڵدارەکان ئەبزوێنی، دەنگت بووە بەچەپکە تیشک، شەوی چڵکن ئەشڵەقێنی. شانت داوە بەژێر خەمی نیشتمانا و فرمێسک لەچاو هەژار ئەسڕی؛ هاتن سینگتیان هەڵدڕی ... کاتێ زانیان، کوێستانت کردووە هێلانە، بەشمشاڵی لوولەی تفەنگ، دڵدارەکان بۆ جێژوانی چیا ئەچڕی؛ هاتن سینگتیان هەڵدڕی  ... هاتن سینگتیان هەڵدڕی ... #جەلال_مەلەکشا @chamochya
Показать все...
🔥 3
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.