باۆکــی ئیلێاس
Відкрити в Telegram
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn
Показати більше520
Підписники
-124 години
Немає даних7 днів
-330 день
Архів дописів
لە پەڕاوەکانی ئینجیلدا نوسراوە:
عيسی علیه السلام دەفەرمووێت:
ئەی محمد (ﷺ) الــلّٰــه لەگەڵت بێت، وە بمکات بەو کەسەی شایەنی ئەوە بم کە قەیتانی پێڵاوەکانت بکەمەوە ! چونکە ئەگەر من ئەمە بڵێم دەبمە پێغەمەبەرێکی مەزن و پیرۆزی الــلّٰــه .
.
📚[الإنجيل المعدان النص السابع : ۷]
كعب الأحبار دەڵێت:
لە ئینجیلدا نوسراوە: ئەی عیسی، دڵێک خوشوع ـی نەبێت و لە الــلّٰــه نەترسێت کردەوەکانی سودی پێ ناگەیەنن، وە دەنگی نابیسترێت، وە دوعاکەی بەرز نابێتەوە .
.
📚[تفسير ابن رجب الحنبلي ١٧/٢]
مالك بن دينار دەڵێت:
ئەگەر تۆ لەگەڵ چاکەکاران بەرد بگوازیتەوە چاکترە لەوەی لەگەڵ خراپەکاران حەڵوا بخۆیت .
.
📚[تفسير أبي إسحاق الثعلبي ١٣٢/٧]
مقاتل بن سليمان دەڵێت:
إبليس یەکەم کەس بوو کە سوێندی بەدرۆ بە الــلّٰــه خوارد .
.
📚[تفسير مقاتل بن سليمان ٣٨٦/١]
ابن عباس دەڵێت:
﴿هَـٰذَا فَلۡیَذُوقُوهُ حَمِیمࣱ وَغَسَّاقࣱ﴾ - الغساق - ئەمە الزمهرير ـە کە بە ساردیەکەی دەیانسوتێنێت ، وەک چۆن ئاگر بەگەرمیەکەی دەیانسوتێنێت !
.
📚[تفسير أبي محمد البغوي ٩٩/٧]
مقاتل بن سليمان دەڵێت:
ووتم بە مجاهد بن جبر: ئەی أبا الحجاج ئایا هیچ یەکێک لە قەومی لوط مانەوە ؟ ووتی : نەخێر ، ئیللا پیاوێک نەبێت کە لە مەککە بوو، بەردەکە هات تاوەکو لێی بدات لە حەرەم، فریشتەی حەرەم چووە لای و بە بەردەکەی ووت: بگەڕێووە بۆ ئەو شوێنەی کە لێی هاتوویت، چونکە پیاوەکە لە حەرەمی الــلّٰــه ـدایە، بۆیە بەرەدکە لەدەرەوەی حەرەم وەستا لە نێوان ئاسمان و زەوی بۆ ماوەی چل ڕۆژ هەتا پیاوەکە پێویستیەکەی تەواو کرد، کاتێک چوویە درەوە بەردەکە لە دەرەوەی حەرەم بەری کەوت و کوشتی .
.
📚[قصص الأنبياء لأبي إسحاق الثعلبي ص/١٠٦]
خالد بن معدان دەڵێت :
لە كعب الأحبار ـەوە : ئەگەر من بگریم لەبەر ترسانم لە الله ، خۆشەویسترە بەلامەوە لەوەی بە کێشی خۆم ئاڵتون ببەخشم .
.
📚[تاريخ الإسلام للذهبي ٢١٤/٢]
مقاتل بن سليمان دەڵێت :
کاتێک کافرەکان لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە فریشتەکان پێیان دەڵێن : حەڕامە و حەڕامیش کراوە لەسەرتان کە موژدەتان بۆ هەبێت .
.
📚[تفسير أبي محمد البغوي ٧٨/٦]
معاوية بن أبي سفيان دەڵێت :
هەڵمەستنەوە نە بۆ زیندوو نە بۆ مردوو .
.
📚[الزهد لهناد بن السري/٨٣٨]
كعب الأحبار دەڵێت :
﴿قَالَ عِیسَى ٱبۡنُ مَرۡیَمَ ٱللَّهُمَّ رَبَّنَاۤ أَنزِلۡ عَلَیۡنَا مَاۤىِٕدَةࣰ مِّنَ ٱلسَّمَاۤءِ تَكُونُ لَنَا عِیدࣰا لِّأَوَّلِنَا وَءَاخِرِنَا وَءَایَةࣰ مِّنكَۖ وَٱرۡزُقۡنَا وَأَنتَ خَیۡرُ ٱلرَّ ٰزِقِینَ﴾ ووتی : - سفرە و خوانەکە - ڕۆژی یەکشەمە بەسەریاندا دابەزی هەر لەبەر ئەمەشە گاورەکان (ڕۆژی یەکشەمەیان) وەک جەژن وەرگرت .
.
📚[تفسير أبي إسحاق الثعلبي ٣/٢٢٢]
#التفسیر_سەلەف
كعب الأحبار دەڵێت :
قەڵای موسڵمانان لەکاتی دەرچوونی دەجال بيت المقدس ـە .
.
📚[الفتن لنعيم بن حماد/١٥٧٥]
يُرْوىٰ أن أعرابيًا مر بسراويل ملقاةٍ، فظنها قميصًا، فأدخل يديهِ في ساقيها، وأدْخل رَأسه فلم يجد منفذًا، فَقَالَ: مَا أَظن هَذَا إلّا من أقمصة الجن، ثمَ رَمَاهَا.
دەگێڕدرێتەوە پیاوێکی دەشتەکی عەڕەب بەلای کۆمەڵە شەرواڵێکی فڕیدراودا تێپەڕی، وایزانی کراسە، دەستی بردە ناو قاچەکانی و سەری بردە ناوەوە لەبەریبکات بەڵام هیچ کونێکی تیا نەبوو بۆ سەری، وتی: گومانم بۆ هیچ ناڕوات ئیللا ئەوەی ئەمە لە کراسەکانی جنە، و پاشان فڕیی دا.
سروال جمعەکەی سراویل ـە، بریتییە لە هەر پۆشاکێک لە بەشی خوارەوە لەبەر بکرێت لە کەمەر بۆ پێیەکان، بە زمانی کوردی خۆمان پێی دەڵێین شەڕواڵ بەڵام بیجامە و پانتۆڵیش دەگرێتەوە چونکە لە سەر کەمەرەوە دەست پێ دەکات بۆ خوارەوە.
و عادەتی عەڕەب وابووە سروال لایان نامۆ بووە و هی ئەوان نەبووە، بەڵکو لە فارس ـەوە دواتر هاتە ناو عەڕەب و مسوڵمانانەوە، هەر بۆیە ئەو دەشتەکییە دەڵێن ئەمە پۆشاکی جنە.
ابن عباس دەڵێت:
نابێت سەڵاوات بدرێت لەسەر هیچ کەسێک ئیللا بۆ پێغەمبەران نەبێت .
.
📚[كنز العمال للمتقي الهندي/٤٠٠٣]
الغزالي (٥٠٥ هـ) پێی وایە ئیمام احمد (٢٤١ هـ) لە بابەتە عەقڵانیەکان زیرەک و شارەزا نەبووە بۆیە تەئویلی سیفەتی علو و سیفەتەکانی تری نەکردووە، گەر بێتو شارەزایی هەبوایە لەم بابەتە عەقڵانیانە ئەوا تەئویلی زۆر سیفەتی بۆ دەرئەکەوت !!!
قال الغزالي:
وإنما اقتصر أحمد ابن حنبل رضي الله عنه على تأويل هذه الأحاديث الثلاثة، لأنه لم تظهر عنده الاستحالة إلا في هذا القدر، لأنه لم يكن ممعنا في النظر العقلي، ولو أمعن النظر لظهر له وجوه كثيرة من التأويلات، ولم يذهب إلى ما رآه كالاختصاص بجهة فوق وغيره مما لم يتأوله.
(فيصل التفرقة بين الإسلام والزندقة : ٤٤)
_______________________
پێی وایە سەلەف بەهۆی نەزانین و کەمی عیلمەوە تەئویلیان نەکردووە! کەچی تۆش پێت وایە عوزریان هەیە و تەکفیر ناکرێن ؟!
بڵێ الباقلاني (٤٠٣ هـ) کافرە
سەر ناخەنە سەرت
بڵێ ابن حجر (٨٥٢ هـ) کافرە
سەرت ئەهێننە خوارەوە
مع العلم عەقیدەی الباقلاني زۆر باشترە لە عەقیدەی ابن حجر، بەڵام الباقلاني ناناسن، وە ابن حجر لەلایان ناسراوە، بۆیە مەسەلەکە شوهرەتە نەک بەڵگە و عیلم، زاناکە ناودار نەبوو تەکفیری بکە بێدەنگ ئەبن، ناودار بوو کوفریشی زۆر بوو بۆت نیە تەکفیری بکەیت.
بڵێ القرطبي کافرە
ئەڵێن چۆن ئیمام القرطبي تەکفیر ئەکەیت ؟
بڵێ مەبەستم ابو عبدالله القرطبي موفەسیر نیە (٦٧١ هـ)
مەبەستم ابو العباس القرطبي بوو کە فەرموودەناسە (٦٥٦ هـ)
ئەڵێن ئەها قەینا، وامانزانی مەبەستت خاوەنی تەفسیرەکەیە
مع العلم هەردووکیان هەمان عەقیدەیان هەیە، القرطبي موفەسیر قوتابی القرطبي فەرموودەناسە.
ٲنس بن مالك دەڵێت:
نوح و شەیطان تۆشی کێشە بوون لەسەر مێو (داری ترێ) ئەو دەیوت: ئەوە بۆ منە، ئەویش دەیوت: بۆ منە ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی (3) بەشی بۆ نوح علیە السلام بێت، (3) بەشیشی بۆ شەیطان.
📚[موسوعة التفسیر المٲثور ﴿٣٥٥٤۱﴾]ٲبي عبیدة دەڵێت: کاتێك فەرمان بە نوح علیە السلام کرا کە لە هەموو جۆرێك نێر و مێیەك هەڵبگرێت لەگەڵ خۆیدا، نەیتوانی شێر هەڵبگرێت هەتا تۆشی تا بوو، (دوای ئەوە) هەڵیگرت و بردیە ژورەوە.
📚[موسوعة التفسیر المٲثور ﴿٣٥٥٤۲﴾]مجاهد بن جبر دەڵێت: کاتێك کە نوح علیە السلام لە هەموو جۆرێکی هەڵگرت لە کەشتیەکەدا شێریشی هەڵگرت، وە ئەو ئازاری خەڵکی ناو کەشتیەکەی دەدا، توشی نەخۆشی تا کرا.
📚[موسوعة التفسیر المٲثور ﴿٣٥٥٤٤﴾]عطاء دەڵێت: ٳبلیس هات تا سواری کەشتیەکە بێت، نوح علیە السلام پاڵی پێوەنا (ٳبلیس ـیش) وتی: ئەی نوح، من لەوانەم کە دەمێنمەوە (هەتا قیامەت) وە هیچت پێ ناکرێت لەگەڵ من دا (واتا الــلّٰــه ﷻ بڕیاری داوە کە من بمێنمەوە تا قیامەت تۆ هیچت پێ ناکرێت) (نوح) زانی کە ئەو ڕاست دەکات، فەرمانی پێ کرد کە لەسەر حەیزەرانی کەشتیەکە دابنیشێت، وە آدم علیە السلام وەسێتی بۆ مناڵەکانی کردبوو کە جەنازەکەی هەڵبگرن لە کەشتیەکەی نوح علیە السلام ـدا، پێشتاو پشت ئەم وەسێتە مایەوە هەتا نوح علیە السلام هەڵی گرت لەگەڵ خۆی دا، جەنازەکەی آدم ـی علیە السلام خستە بەینی ژن و پیاوەکانەوە.
📚[موسوعة التفسیر المٲثور ﴿٣٥٥٤٦﴾]عکرمة مولی ٳبن عباس دەڵێت: کاتێك کە نوح علیە السلام شێری هەڵگرت لە ناو کەشتیەکەدا فەرمووی: پەروەردگارم، ئەو داوای خواردنم لێ دەکات، لە کوێوە خواردنی پێ بدەم ؟ (الــلّٰــه ﷻ) فەرمووی: من سەرقاڵی دەکەم لە خواردن، (نەخۆشی) تای بە سەر دا هێنا، (لەدوای ئەوەوە) نوح علیە السلام مەڕی بۆ دەهێناو پێی دەوت: ئەی شێر بخۆ، شێرەکە دەیوت: ئاھ (واتا لەبەر ئازار بۆی نەخوراوە).
📚[موسوعة التفسیر المٲثور ﴿٣٥٥٤۷﴾]مسلم بن یسار دەڵێت: فەرمان بە نوح کرا علیە السلام کە هەڵیگرێت لەگەڵ خۆی دا لە (هەر جۆرێك) دوو هاوسەر نێرێك و مێیەك، وە مەلائیکەتێکی لەگەڵ دا بوو، کە دەیگرتن هاوسەر هاوسەر، وە ترێ مایەوە، ٳبلیس هات وتی: ئەمە هەمووی بۆ منە، نوح علیە السلام سهیری مەلائیکەتەکەی کرد (مەلائیکەتەکە) وتی: ئەو شەریکتە، بە باشی شەریکایەتی بکە وتی : بەڵێ، دوو لەسەر سێ بۆ من، یەك لەسەر سێ بۆ ئەو وتی: ئەو شەریکتە، بەباشی شەریکایەتی بکە وتی: نیوەی بۆ من، وە نیوەی بۆ ئەو ٳبلیس وتی: ئەمە هەمووی بۆ منە سهیری مەلائیکەتەکەی کرد، وتی: ئەو شەریکتە، بە باشی شەریکایەتی بکە وتی: بەڵێ، یەك لەسەر سێی بۆ من، دوو لەسەر سێی بۆ ئەو وتی: ئافەرم، وە تۆ پیاوێکی چاکیت، تۆ بە ترێی دەیخۆیت، وە بە مێوژی کشمیشی دەیخۆیت، وە بەشەربەتی دەیخۆیتەوە سێ ڕۆژ ...
📚[موسوعة التفسیر المٲثور ﴿٣٥٥٤٨﴾]#شەربەتەکەی: کاتێك کەدەی کوڵێنیت سێ بەشی دەڕوات، پیسیەکەی و بەشی شەیطان لێی، وە (3) بەشی دەمێنێتەوە دەیخۆیتەوە. وهب بن منبە دەڵێت: کاتێك کەفەرمان بە نوح علیە السلام کرا کە هەڵیگرێت لەگەڵ خۆیدا لە هەر جۆرێك دوو هاوسەر (نێرێك و مێیەك) وتی: چی لە شێر و مانگا بکەم ؟ وە چی لە عناق (جۆرێكە لە پشیلەی کێوی) و گورگ بکەم ؟ وە چی لە کۆتر و پشیلە بکەم ؟ فەرمووی: کێ دوژمنایەتی خستۆتە بەینیانەوە ؟ فەرمووی: تۆ ئەی پەروەردگارم فەرمووی: دەی من خۆشەویستی دەخەمە نێوانیانەوە تا زیانیان پێ نەگات.
📚[موسوعة التفسیر المٲثور ﴿٣٥٥٥۰﴾]
حَتَّىٰۤ إِذَا جَاۤءَ أَمۡرُنَا وَفَارَ ٱلتَّنُّورُ قُلۡنَا ٱحۡمِلۡ فِیهَا مِن كُلࣲّ زَوۡجَیۡنِ ٱثۡنَیۡنِ وَأَهۡلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَیۡهِ ٱلۡقَوۡلُ وَمَنۡ ءَامَنَۚ وَمَاۤ ءَامَنَ مَعَهُۥۤ إِلَّا قَلِیلࣱ﴾ [هود ٤٠]
﴿وَأَهۡلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَیۡهِ ٱلۡقَوۡلُ وَمَنۡ ءَامَنَۚ وَمَاۤ ءَامَنَ مَعَهُۥۤ إِلَّا قَلِیلࣱ ٤٠﴾ - آثار متعلقة بالآية
رسول الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیە وسلم دەفەرموێت: کاتێك نوح علیە السلام هەڵی گرت لەگەڵ خۆیدا لە ناو کەشتیەکەدا لە هەموو جۆرێك دووان (نێر و مێیەك) هاوڵەکانی پێیان وت: چۆن دڵنیا بین لە کاتێکدا شێرمان لەگەڵ دایە ؟
الــلّٰــه ﷻ (نەخۆشی) تای بەسەر دا هێنا (بە سەر شێر دا)، ئەوە یەکەم نەخۆشی تابوو لەسەر زەوی دا، دواتر گلەیی مشكیان کرد، وتیان: فوەیسقەکان (چەند ئاژەڵێکن فەرمان بە کوشتنیان کراوە) خواردنەکانمان و کەلوپەلەکانمان خراپ دەکەن، الــلّٰــه ﷻ وەحی بۆ شێر کرد پژمی، پشیلەی لێوە هاتە دەر، مشكەکان خۆیان شاردەوە لێی.
📚[موسوعة التفسیر المٲثور ﴿٣٥٥٣٥﴾]لە علي ـەوە بە مەڕفوعی دەفەرموێت: نوح علیە السلام لەگەڵ خۆیدا هەڵیگرت لە ناو کەشتیەکەدا لە هەموو جۆرە دارێك.
📚[موسوعة التفسیر المٲثور ﴿٣٥٥٣٦﴾]عبد الــلّٰــه بن عباس دەڵێت: کاتێك نوح علیە السلام لە ناو کەشتیەکەدا بوو، مشکەکان حەبلی کەشتیەکەیان دەقرتاند، گلەیی ئەوەی لە لای الــلّٰــهﷻ کرد (نوح علیە السلام)، الــلّٰــهﷻ وەحی بۆ کرد، دەست بهێنە بە سەر و ملی شێردا، لێوەی دەرچوو دوو پشیلە (نێر و مێیەك) وە لە ناو کەشتیەکەدا پیسی هەبوو، نوح علیە السلام گلەیی ئەوەی کرد لە لای الــلّٰــهﷻ، الــلّٰــهﷻ وەحی بۆ کرد کە دەست بهێنێت بە کلکی فیل دا، بەرازی لێوە دەرچوو، پیسایەکانی خوارد.
📚[موسوعة التفسیر المٲثور ﴿٣٥٥٣۷﴾]عبد الــلّٰــه بن عباس دەڵێت: خەڵکی ناو کەشتیەکە توشی ناڕەحەتی بوون بە هۆی مشکەوە، شێر پژمی، دوو پشیلەی نێر و مێ لە لوتیەوە دەرچوون، مشکەکانیان خوارد ئیللا ئەوە نەبێت کە الــلّٰــهﷻ ویستی لێ بوو بمێنێتەوە، خەڵکی ناو کەشتیەکە توشی ناڕەحەتی بوون بە هۆی پیسیەوە، فیل پژمی، دوو بەرازی نێر و مێ لە لوتیەوە دەرچوون، پیسی خەڵکی ناو کەشتیەکەیان خوارد وتی: کاتێك کە گوێ درێژ ویستی بچێتە ناو کەشتیەکەوە نوح علیە السلام گوێچکەی گرت، ٳبلیس ـیش کلکی گرت، نوح علیە السلام ڕای دەکێشا بۆ لای خۆی، ٳبلیس ـیش ڕای دەکێشا بۆ لای خۆی، نوح علیە السلام (توڕەدەبێت) دەڵێت: بڕۆ ژورەوە شەیطان، گوێدرێژەکە چووە ژورەوە ٳبلیس ـیش لەگەڵی دا چووە ژوورەوە، کاتێك کە چووە ناو کەشتیەکەوە دانیشت گۆرانی دەوت نوح علیە السلام پێی وت: ویحك کێ ئیزنی دایت ؟(سوار کەشتیەکە ببیت) وتی : تۆ (نوح) وتی: کەی ؟ وتی: کاتێك بە گوێ درێژەکەت وت: بڕۆ ژورەوە شەیطان، بە ئیزنی تۆ چومە ژورەوە.
📚[موسوعة التفسیر المٲثور ﴿٣٥٥٣٨﴾]عبدالــلّٰــه بن عباس دەڵێت: یەکەم ئاژەڵ کە نوح علیە السلام هەڵیگرت لەگەڵ خۆی دا لە کەشتیەکە دا الدرة ـبوو (بە کۆمەڵێك تەیری دەنوك قەوس دەوترێت وەك غندور و توتی و هاوشێوەکانیان)، وە ئاخیر ئاژەڵ کە هەڵیگرت گوێ درێژ بوو، کاتێك کە گوێ درێژ سنگی بردە ناوەوە، ٳبلیس خۆی هەڵواسی بە کلکی دا، قاچەکانی لێك جیا نەدەبونەوە نوح علیە السلام دەیوت: ویحك بڕۆ ژورەوە ئەی شەیطان، هەڵدەستایەوە (گوێ درێژەکە) نەیدەتوانی هەتا نوح علیە السلام پێی وت: ویحك بڕۆ ژورەوە ئەگەر چی شەیطانیشت لەگەڵ دا بێت، کەلیمەیەك بوو لە دەمی نوح علیە السلام دەرچوو، کاتێك کە نوح علیە السلام وای وت شەیطان وازی لێ هێنا (لە گوێ درێژەکە) چوە ژورەوە، شەیطانیش لەگەڵیدا چوە ژورەوە نوح علیە السلام وتی: چی تۆی خستۆتە ژورەوە ئەی دوژمنی الــلّٰــه ؟ وتی: تۆ نەتوت: بچۆ ژورەوە ئەگەرچی شەیطانیشت لەگەڵ دا بێت ؟
📚[موسوعة التفسیر المٲثور ﴿٣٥٥٣۹﴾]عبدالــلّٰــه بن عمر دەڵێت: کاتێك نوح علیە السلام سواری کەشتیەکە بوو، وە هەڵیگرت لەگەڵ خۆیدا لە هەر جۆرێك دوو هاوسەر هەروەك چۆن فەرمانی پێ کرابوو، پیاوێکی پیری بینی لەناو کەشتیەکەدا نەی دەناسی پێی وت: تۆ کێیت ؟ وتی: ٳبلیس ـم، هاتومەتە ناوەوە تا دڵی بەندەکانت بپێکم، تا وای لێ بێت دڵیان لەگەڵ من بێت و جەستەیان لەگەڵ تۆ دواتر وتی: پێنج شت خەڵکی پێ بە هەلاکەت دا دەبەم، سیانیانت پێ دەڵێم بەڵام دوانیانت پێ ناڵێم، وەحی بۆ نوح علیە السلام کرا کە پێویستت بەو سیانە نیە، فەرمانی پێ بکە دووانەکەت پێ بڵێت وتی (ٳبلیس): حەسودی، وە من بە حەسودی لەعنەتم لێ کرا، وە بووم بە شەیطانی ڕەجیم کراو، وە بە تەماح، آدم هەموو بەهەشتی پێ درا، پێ ویستیەکەی خۆم پێکا (واتا دەرکردنی آدم لە بەهەشت) بە تەماح.
📚[موسوعة التفسیر المٲثور ﴿٣٥٥٤٠﴾]
لەم سەردەمەدا زۆر گرنگە موسوڵمان ئەم سوپاسگوزاریەی لەبەربێ..☟☟☟☟
قَالَ سَالِمِ بْنِ عَبْدِ اللهِ: كَانَ يُقَالُ: إِذَا اسْتَقْبَلَ الرَّجُلُ شَيْئًا مِنْ هَذَا الْبَلَاءِ،
فَقَالَ: الْــحَــمْــدُ لِــلَّــهِ الَّــذِي عَــافَــانِــي مِــمَّــا ابْــتَــلَاكَ بِــهِ، وَفَــضَّــلَــنِــي عَــلَــى كَــثِــيــرٍ مِــمَّــنْ خَــلَــقَ تَــفْــضِــيــلًا، لَمْ يُصِبْهُ ذَلِكَ الْبَلَاءُ أَبَدًا، كَائِنًا مَا كَانَ.
قَالَ مَعْمَرٌ: وَسَمِعْتُ غَيْرَ أَيُّوبَ يَذْكُرُ فِي هَذَا الْحَدِيثِ، قَالَ: لَمْ يُصِبْهُ ذَلِكَ الْبَلَاءُ إِنْ شَاءَ اللَّهُ.
سالم بن عبد الــلّٰــه دەفەرموێت:
وتراوە: کاتێک شتێک لە ئەم بەڵایانە ڕووی کردە پیاوێک -واتە کاتێک کەسێکت بینی توشی بەڵایەک بووە-، ئــەوا بــــڵــــێ: سپاس بۆ ئەو الــلّٰــهیەی پاراستومی و سەلامەتی کردووم لەو شتانەی الــلّٰــه تۆی پێ تاقی کردۆتەوە، وە فەزڵی داوم بەسەر زۆرێک لە خەڵکیدا، -کــە ئــەمــەی ووت- هەرگیز ئەو بەڵایەی توش نابێت هەرچیەک بێت.
مــعــمــر دەڵــێــت: وە جگە لە ٲیوب گوێم لە کەسێکی تریش بوو باسی ئەم فەرمودەیەی دەکرد، دەیوت: ئیتر ئەو بەڵایەی تووش نابێت ٳن شاء الــلّٰــه.
📚«"المصنف لعبد الرزاق" (20713)»تایبەت لەم سەردەمەدا زۆر گرنگە موسوڵمان ئەم سوپاسگوزاریەی لەبەر بێت بە حوکمی ئەوەی خەڵکانێکی زۆر ئەبینین توشی بەڵا و تاقیکردنەوە بوون.
