uk
Feedback
باۆکــی ئیلێاس

باۆکــی ئیلێاس

Відкрити в Telegram

تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn

Показати більше
520
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
-230 день
Архів дописів
عبد️ الــلّٰــه بن عەمر دەڵێت: پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: نزیکە سەردەمێك بێت خەڵکیی لە بێژەنگ بدرێن و تەنها خراپەکار و بێ پەیمانەکانی خەڵکیی لە ژیاندا بمێننەوە و تێکەڵ بە یەکتر ببن، وتیان: ئەوکات چی بکەین ئەی پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ، فەرمووی: ئەگەر گەیشتنە ئەو ڕۆژە، حەق وەربگرن و باتڵ وەرمەگرن، سەرقاڵی دەروون و کاری خۆتان بن و بە خەڵکەوە سەرقاڵ مەبن.
📚{البدایة والنهایة لإبن کثیر ٣٥/٨}

كلمات يجيب الــلّٰــه بها الدعاء [وشانێک کە الــلّٰــه بەهۆیەوە وەڵامی دوعا دەداتەوە] عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ جَعْفَرٍ، قَالَ: قَالَ لِي عَلِيُّ: أَلَا أُعَلِّمُكَ كَلِمَاتٍ لَمْ أُعَلِّمْهَا حَسَنًا وَلَا حُسَيْنًا، إِذَا طَلَبْتَ حَاجَةً وَأَحْبَبْتَ أَنْ تَنْجَحَ، فَقُلْ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ الْحَكِيمُ [أو الحليم] الْكَرِيمُ، ثُمَّ سَلْ حَاجَتَكَ. عبد الــلّٰــه بن جعفر دەڵێت: علي پێی وتم: ئایا وشانێکت فێر بکەم کە نە حسن ـم فێرکردووە نە حسین ـیش، ئەگەر داوای پێویستیەکت کرد و پێت خۆشبوو بۆت جێبەجێ ببێ ئەوا بــڵــــێ:{ لا ٳلە ٳلا الــلّٰــه وحدە لا شریک لە العلي العظیم، ولا ٳلە ٳلا الــلّٰــه وحدە لا شریک لە الحكیم [یان الحليم] الکریم،} پاشان داوای پێویستیەکەت بکە.
📚«"المصنف لابن أبي شيبة" ٦/‏٤٠»

ئەگەر کەسێک سەفەری کرد بۆ مەعصیەتێک☟☟☟☟☟☟☟ قال القاضي أبو يعلى الحنبلي: إذا سافر سفر معصية، لم يجز له القصرُ، والفطرُ، والمسحُ ثلاثةَ أيام، وأكلُ الميتة: نص على هذا في رواية عبد الله، وأبي داود، ومهنا، وحرب، واللفظ لحرب: إذا خرج في معصية فلا يقصر، ولا تحل له الميتة. وبهذا قال الشافعي. وقال أبو حنيفة، وداود: يجوز له القصر والفطر. وقال مالك: لا يجوز له القصر، ويجوز له أكل الميتة. القاضي أبو يعلى الحنبلي دەڵێت: ئەگەر کەسێک سەفەری کرد بۆ مەعصیەتێک ئەوا نوێژ کورت کردنەوە و بەڕۆژو نەبوون و مەسحی (3) ڕۆژ و خواردنی مردارەوبوی بۆ جائیز نییە: دەقی هەیە لەسەری لە ڕیوایەتی عبد الــلّٰــه و ٲبي داود و مهنا و حرب، وە لە لەفزی حرب ـدا: ئەگەر دەرچوو بۆ مەعصیەتێک ئەوا نوێژ کورت ناکاتەوە و خواردنی مردارەوبوشی بۆ حەڵاڵ نییە. وە الشافعي ـش بەمە قسەی کردووە. وە ٲبو حنیفة و داود وتویانە: جائیزە نوێژ کورت کردنەوە و بەڕۆژو نەبوون. وە مالك وتویەتی: جائیز نییە بۆی نوێژ کورت کردنەوە، وە جائیزە بۆی خواردنی مردارەوبوو.
📚«"التعليقة الكبيرة للقاضي أبو يعلى" ٣/‏٥٦»

پرسیارکرا لە ئیمام ٲحمد و منیش گوێم لێبوو (ابی القاسم البغوي): دەربارەی ســڕیــنــی شــوێــنــەواری دەست نوێژ لەدوای دەست نوێژ ؟ ئیمامی ٲحمد ـ رحمە الــلّٰــه ـ بەباشی نەزانی . ڕوخسەت هەیە و دەتوانرێت بکرێت وەك ابن المنذر له الٲوسط هێناویەتی ( ٤۱٥/۱ ) بەسەنەدێکی حەسەن لە عبدالــلّٰــه ی کوڕی ٲبوبکر : کە ٲنس ـی کوڕی مالکی دیوە ڕوخساری وشك کردوەتەوە، بەو پۆشاکەوە کە لە سەریدا بووە لە دوای دەست نوێژ .
📚[مسائل الٳمام ٲحمد بن حنبل ، ریوایة ٲبي القاسم البغوي]

بە پێی عەقیدەی هەندێک کەس ئەم هاوەڵە رضي الــلّٰــه عنه داوای کوفری لە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم کردووە، بەڵام پێغەمبەر لێی بێدەنگ بووە! قال البخاري (٢٥٦ هـ) : حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ الْأَنْصَارِيُّ ، قَالَ : حَدَّثَنِي حُمَيْدٌ ، أَنَّ أَنَسًا حَدَّثَهُمْ، أَنَّ الرُّبَيِّعَ - وَهِيَ ابْنَةُ النَّضْرِ - كَسَرَتْ ثَنِيَّةَ جَارِيَةٍ، فَطَلَبُوا الْأَرْشَ ، وَطَلَبُوا الْعَفْوَ، فَأَبَوْا، فَأَتَوُا النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَأَمَرَهُمْ بِالْقِصَاصِ، فَقَالَ أَنَسُ بْنُ النَّضْرِ : أَتُكْسَرُ ثَنِيَّةُ الرُّبَيِّعِ يَا رَسُولَ اللَّهِ ؟ لَا وَالَّذِي بَعَثَكَ بِالْحَقِّ لَا تُكْسَرُ ثَنِيَّتُهَا. فَقَالَ : " يَا أَنَسُ، كِتَابُ اللَّهِ الْقِصَاصُ ". فَرَضِيَ الْقَوْمُ وَعَفَوْا، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " إِنَّ مِنْ عِبَادِ اللَّهِ مَنْ لَوْ أَقْسَمَ عَلَى اللَّهِ لَأَبَرَّهُ.
📚(صحيح البخاري : ٢٧٠٣)
_______ #خــوشــکــی أنــس بــن الــنــضــر ددانی کەسێک ئەشکێنێت، ئەوانیش داوای تۆڵە (القصاص) ئەکەنەوە، أنس بن النضر لەلای پێغەمبەر صلى الــلّٰــه عليه وسلم سوێند ئەخوات کە نابێ ددانی بشکێنرێ، پێغەمبەر صلى الــلّٰــه عليه وسلم نافەرمووێ: تۆ داوای کوفرم لێ ئەکەیت ئەتەوێ حوکمی الــلّٰــه پەک بخەم ؟! بەڵکو تەنها ئەفەرمووێ: ئەی أنس لە کتێبی الــلّٰــه دا تۆڵە هاتووە، پاشان کەسو کارەکەی لێی خۆش ئەبن، پێغەمبەر صلى الــلّٰــه عليه وسلم ئەفەرمووێ: کەسانێک هەن گەر سوێند بخۆن ئەوا الــلّٰــه سوێندەکەیان ناشکێنێت. #سەیرکەن ئەم ڕووداوە وەک فەزیلەیەک بۆ أنس بن النضر باس ئەکرێ، نەک بووترێ داوای کوفری کردووە پەنا بە الــلّٰــه.

زۆری عیلم مانای لەسەر حەق بوون نیە هەمیشە، ڕەنگە عیلمت زۆر نەبێت بەڵام الــلّٰــه تەوفیقت بکات بۆ ڕێگای ڕاست ئــیــمــام احــمــد (٢٤١ هـ) لە سەرە مەرگدا پرسیاری لێکرا: دوای تۆ پرسیار لە کێ بکەین ؟ ووتی: عبدالوهاب الوراق (٢٥١ هـ) پێی ووترا: عبدالوهاب عیلمی زۆر نیە ووتی: ئەو پیاوێکی صالحە، کەسێکی وەک ئەو تەوفیق ئەدرێ بۆ پێکانی حەق.
📚(الورع للمروذي : (4)

سعيد بن المسيب دەڵێت: لەبارەی پیاوێکەوە کە ڕۆژێک لە رمضان دەشکێنێت بە ئەنقەست، ووتی: یەک مانگ بەڕۆژوو دەبێتەوە .
📚[العلل ومعرفة الرجال لعبد الــلّٰــه بن أحمد/٥٤٤٠]

سەیری جیاوازی عەقیدەی خۆت و ئیمام احمد بکە ☟☟☟☟☟☟☟ باسی جەهمیەکان و الحجاج کرا بۆ ئیمام احمد (٢٤١ هـ) فەرمووی: چ شتێکی ئەم جەهمیانە لە الحجاج ئەچێ ؟ ئەمانە ویستیان دین بگۆڕن!
📚بڕوانە (السنة للخلال : ١٧٥٨)
__ الحجاج والی عیراق بوو لە سەردەمی عبدالملك بن مروان، بە لەفزی ئەمڕۆ سەرۆک بوو، لەلایان بەشێک لە زانایانی سەلەف کە هەندێکیان تابعی بوون تەکفیر کرا، وە هەندێک ووتیان الحجاج کافرە بە الــلّٰــه و ئیمانی هەیە بە تاغوت کەچی ئیمام احمد فیتنەی جەهمیەکان زۆر بە گەورەتر ئەزانێت لە فیتنەی الحجاج، وەک تۆ نیە هەموو دین لە تەکفیر کردنی سەرۆکی ووڵات تەسک بکاتەوە، کوفر بە تاغوت تەنها لە تەکفیر کردنی حاکم تەسک بکاتەوە، بەڵکو پێی وایە فیتنەی جەهمیەکان زۆر پیسترە لە الحجاج، ئەمە لە کاتێکدا ئەو کوفرانەی لەم جەهمیانە هەبووە لە ئەشعەریەکانیش بوونی هەیە کە تۆ بە ئیمامیان ئەزانیت و شەڕیان لەسەر ئەکەیت، وە پێت وایە باسکردنی کوفرەکانیان هیچ سودی نیە و فیتنەیە، ئەوەی باسی کوفری ئەشعەریەکان بکات خیانەتی کردووە لەم دینە، ئەبێ ٢٤ سەعات باسی کوفری حکومەت بکات.

#تــەوحــیــد چــیــە ؟؟؟ عثمان بن سعيد الدارمي (ت ٢٨٠ هـ) دەڵێ: تەفسیری دروستی تەوحید لەلای ئوممەت بریتیە لە ووتنی: (لا اله الا الــلّٰــه، وحده لا شریك له) کە رسول الــلّٰــه صلى الــلّٰــه عليه وسلم فەرموویەتی: (ئەوەی بە خالصیەوە لەخۆی بهێنێتە دی ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە) وە فەرموودەی: (فرمانم پێکراوە بجەنگم لەگەڵ خەڵکی تاوەکو دەڵێن لا اله الا الــلّٰــه) هەرکەس بڵێ لا اله الا الــلّٰــه، ئەوا الــلّٰــه-ی بە تاک گرتووە لە پەرستندا. قال عثمان بن سعيد الدارمي: وَتَفْسِيرُ التَّوْحِيدِ عِنْدَ الأُمَّةِ وَصَوَابُهُ قَوْلُ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، الَّتِي قَالَ رَسُولُ الله - صلى الله عليه وسلم -: «مَنْ جَاءَ بِهَا مُخْلِصًا دَخَلَ الجَنَّةَ» و «أُمِرْتُ أَن أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَقُولُوا: لَا إِلَهَ إِلَّا الله». مَنْ قَالَهَا فَقَدْ وَحَّدَ اللهَ.
📚(نقض عثمان بن سعيد على المريسي الجهمي العنيد : ٤٥)
__ #الــدارمــي ئاماژەی بە دوو فەرموودەدا کە بابەتی الاسماء والاحكام لەخۆ دەگرن #یەکەمیان باسی الاحکام دەکات «مَنْ جَاءَ بِهَا مُخْلِصًا دَخَلَ الجَنَّةَ» گەر کەسێک بڵێ لا اله الا الــلّٰــه بەڵام تەوحیدەکەی پاک و بێ خەوش نەبێت و تێکەڵ ببێت بە کوفر و شیرک و هەڵوەشێنەرەوەکانی تەوحید، ئەوا لە حوکمی قیامەتدا بێ بەش دەبێت لە بەهەشت و جێگای دۆزەخە، الــلّٰــه ئاگاداری دڵیەتی کە چی تێدایە، وە ئاگاداری کردەوەکانیەتی لە پەنهان #دووەمیان باسی الاسماء دەکات «أُمِرْتُ أَن أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَقُولُوا: لَا إِلَهَ إِلَّا الله» گەر کەسێک بڵێ لا اله الا الــلّٰــه ئەوا ناوی موسڵمانی بۆ ئیسبات دەکرێ لە دونیادا، وە ماڵ و خوێنی حەرام دەبێت بە ووتنی لا اله الا الــلّٰــه، سەیری ووتەکەی بکە: (من قالها فقد وحد الــلّٰــه) گەر دەڵێی ئاخر نازانێ مانای چیە، ئاخر لێی تێنەگەیشتووە، ئاخر هەڵوەشێنەرەوەرەی تری هەیە، دەڵێین: کەی ئەمانەت بۆ دەرکەوت لە کەسەکە ئەوا تەکفیری بکە، بەڵام لا اله الا الــلّٰــه ت لێ بینیوە و هیچی ترت لێی نەدیوە، هەر بە گومان تەکفیری بکەیت ئەمە حیساب نەکردنە بۆ بابەتی الاسماء، وە حوکمدانە بە شتێکی پەنهان کە تەنها الــلّٰــه دەیزانێت، گەر دەڵێی ئاخر زۆرینەی خەڵک دەڵێن لا اله الا الــلّٰــه و بەڵام نازانن مانای چیە، ئەوا دەڵێین: لە سەردەمی سەلەفیش زۆر شوێن و ناوچە پڕی بووە لە جەهمی، بەڵکو زۆرینەی سەلەف شەکوای ئەوە دەکەن کە ئەهلی سوننە زۆر ژمارەیان کەمە و شارەکان پڕ بوونە لە جەهمی و رافیزی و قەدەری، کەچی نەیان ووتوە لا اله الا الــلّٰــه لە خەڵکی قبوڵ ناکەین تاکو نەزانین ئەم خەڵکە لێی تێگەیشتووە یان نا.

مناڵانی شیرە خۆرە کەئەمرن لەبەهەشت شیریان پێ ئەدرێ لە فەرموودەی صحیح دا هاتووە کە ئیبراهیمی کوڕی پێغەمبەر(️ﷺ) بە منداڵی کۆچی دوایی کرد پێش ئەوەی شیرخواردنی تەواو بکات ، ئەوە لە بەهەشت دا شیری تەواوی پێدەدرێت: بەراء(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) دەفەرموێت: کاتێک ئیبراهیم(عَلَيْهِ السَّلَامُ) کۆچی دوایی کرد، پێغەمبەری️ الــلّٰــه (️ﷺ) فەرمووی: ( إِنَّ لَهُ مُرْضِعًا فِي الْجَنَّةِ ) #واتــــە: دایەنی بۆ دەگیرێ لە بەهەشت دا تا شیری پێ بدات .
📚[رواە البخاري (١٣٨٢-٦١٩٥).]
ئەنەس(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) دەفەرموێت: پێغەمبەر(️ﷺ) فەرمووی:( إِنَّ إِبْرَاهِيمَ ابْنِي، وَإِنَّهُ مَاتَ فِي الثَّدْيِ، وَإِنَّ لَهُ لَظِئْرَيْنِ تُكَمِّلَانِ رَضَاعَهُ فِي الْجَنَّةِ ) #واتــــە: ئیبراهیمی کوڕی من، لە کاتی شیرخواردن دا مردووە، ئێستا لە بەهەشتدا دوو هاوڕێی هەیەو شیری پێ دەدەن .
📚[رواە مسلم (٢٣١٦).]
خالیدی کوڕی مەعدان(رحمە️ الــلّٰــه) دەفەرموێت: لە بەهەشت دا درەختێک هەیە پێی دەڵێن (توبا) و هەموو لق و چڵەکانی مەمکەو ئەو منداڵانە دەیمژن کە پێش تەواوکردنی ماوەی شیرخواردنی دەمرن .
ابن أبي حاتم لە 📚(الدر المنثور)دا (٦٥٠/٤) گێڕاویەتیەوە .

بــێــزار بــوون لــە کــەم ئــەخــلاقــیــەوەیــە. قال عمرو بن العاص رضي️ الــلّٰــه عنه : لا أَمَلُّ ثوبي ما وسعني . ولا أملُّ زوجتي ما أحسنت عِشرتِي . ولا أملُّ دابٌَتِي ما حملتني . إن الملال من سيء الأخلاق. عەمری کوڕی عاص️ الــلّٰــه تعالی لێی ڕازی بێت فەرموویەتی: ▪️لــە جــل و بــەرگــم بــێــزار نــابــم، چونکە سەردەمانێ دایپۆشیوم . ▪️لــە هــاوســەرەکــەم بــێــزار نــابــم، سەردەمانێ بەباشی خزمەتی کردووم . ▪️لــە ســواریــەکــەم بــێــزار نــابــم، سەردەمانێ هەڵیگرتووم . ▪️بــە راســتــی بــێــزار بــوون لــە کــەم ئــەخــلاقــیــەوەیــە.
📚«تاريخ دمشق: ۱٨٣/٤٦»

#أهل_السنة قال الإمام الأوزاعي رحمه الــلّٰــه: أما إنه لا يذهب الإسلام؛ ولكن يذهب أهل السنة، حتى لا يبقى منهم في البلد الواحد إلا الرجل والرجلان، وربما لا يبقى منهم أحد" بەڕاستی ئیسلام ناڕوا بەلکو ئەهلی سوننە دەڕۆن، تاوەکو وای لێ دێت کە لە شارێكدا (1) کەسی لێ دەمێنێ یان (2) دانه، وە ڕەنگە هەر هیچیشی لێ نەمێنێت.
📚•کشف الکربة في وصف أهل الغربة•

#أهل_السنة قال ابن رجب الحنبلي عنو أهل السنة: وهم الذين يفرُّون بدينهم من الفتن، وهم النّزّاع من القبائل؛ لأنهم قلُّوا فلا يوجد في كل قبيلة منهم إلا الواحد والاثنان، وقد لا يوجد في بعض القبائل منهم أحد كما كان الداخلون في الإسلام في أول الأمر كذلك ابــن رجــب الــحــنــبــلــي ســەبــارەت بە ئــەهــلــی ســونــنــە دەلــێــت: ئەوان ئەوانەن کە بە دینەکەیانەوە هەلدێن لەبەر فیتنە، وە ئەوان غەریبەن لە ناو عەشیرەتەکان، چونکە ئەوان کەمن فەبۆیە لەناو هەر عەشیرەتێکدا (1) دانه یان (2) دانه‌ی تێدا نادۆزیتەوە، وە لە هەنێك عەشیرەتدا (1) دانه‌شیان لێ نادۆزیتەوە وەك چۆن سەرەتا دەهاتنە ناو ئیسلام بەم شێوەیە.
📚•کشف الکربة في وصف أهل الغربة•

تَقَبَّلَ اللَّهُ مِنَّا وَمِنکُم جــەژن پــیــرۆز بــێــت لــە ئــەهــلــی ســونــنــە الــلّٰــه تعالی جــەژن بکـات بەخێر و سەلامەتی و دوور کەوتنەوەی فیتـنە لە ئەهلی سوننـە

ئیمام عطاء رحم الله دەفەرمووێت : ئەگەر توانای ئەوەت هەیە لە دوای نوێژی عەسر تاوەکو بانگی مەغریبی ڕۆژی عەرەفە بە تەنیابیت و دوعا بکەیت ئەوە ئەنجامی بدە. «الزهد للإمام أحمد»

#مەلائیڪە بەو پاڪیە چۆن ترساون و چیان وتوە [٢١٩٧٤] أخبرنا عَبْدُ الرَّزَّاقِ، عَنْ مَعْمَرٍ، عَنِ ابْنِ طَاوُسٍ، عَنْ أَبِيهِ قَالَ: بَلَغَنِي أَنَّ النَّارَ حِينَ خُلِقَتْ كَادَتْ أَفْئِدَةُ الْمَلَائِكَةِ تَطِيرُ، فَلَمَّا خُلِقَ آدَمُ سَكَنَتْ. #واته: ڪاتێڪ دۆزەخ دروست ڪرا و مرۆڤ دروست نەڪرابوو مەلائیڪەت زۆر ئەترسان بە ترسانێڪی توند وایان ئەزانی بۆ ئەوان دروست ڪراوە وئەوانی تێ ئەچن ! دواتر ڪاتێڪ ئادەم  ﷺ دروست ڪرا هێور بونەوە ! زانیان بۆ ئەوان دورست نەڪراوه .
📚•أخرجه عبد الرزاق في المصنف•

#ئــاگــاداری ئه‌مه‌ بن👆👆 مەڵێ نییەتم ئەوە نیە و دڵم پاكە گەر پاك بوایە لە جەستەت ڕەنگی دەداوە ئیمان نیەت و زمان و ڕەفتاری ئەوێت .! نەهی كردن لە شوێنكەوتنی جولەكە و گاورەكان☟☟☟☟☟☟☟
عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ، عَنِ النَّبِيِّ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) قَالَ ((لَتَتْبَعُنَّ سَنَنَ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ، شِبْرًا شِبْرًا وَذِرَاعًا بِذِرَاعٍ، حَتَّى لَوْ دَخَلُوا جُحْرَ ضَبٍّ تَبِعْتُمُوهُمْ))، قُلْنَا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، اليَهُودُ وَالنَّصَارَى؟ قَالَ ((فَمَنْ)) 📚رواه البخاري ٧٣٢٠.
#واتــــــە: ((ئێوە شوێنی ڕێبازی ئەوانەی پێش خۆتان دەكەون، بست بە بست، وە باڵ بە باڵ، هەتا ئەگەر بچنە كونی بزن مژەوە هەر شوێنیان دەكەون)) ووتیان ئەی پێغەمبەری الــلّٰــه (صَلَّی اللهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ) مەبەستت جولەكە و گاورەكانە ؟ فەرمووی ((ئەی كێ؟)) *لەم فەرموودەیەدا بۆمان بەدیار دەكەوێ كە نابێ شوێن جولەكەو گاورەكان بكەوین لە هەموو شتێك لە: جل وبەرگ و هەڵسوكەوت و رەفتار و بۆنەكانیان...هتد.

#ســڵاو کــردن بەبێ گوفتار عبدالــلّٰــه‌ی كوڕی عمر دەڵێت پێغەمبەر الــلّٰــه ﷺ فەرمووی: لە ئێمە نییە ئەو کەسەی خۆی دەچوێنێت بە غەیری ئێمە، خۆتان مەچوێنن بە جولەکە و گاورەکان سڵاو کردن و سەلامی جولەکە بە ئاماژە و ئیشارەتە بە پەنجەکانیان، وە هی گاورەکان بە ناو لەپی دەستە.
📚[جامع الترمذي]
لە فەرموودەیەکی تر هاوەڵی بەڕێز جابر ڕەفعی دەکات به پێغەمبەر الــلّٰــه ﷺ دەڵێت: سڵاو مەکەن لە یەکتری بە سڵاوکردنی جولەکە، سەلام کردنی ئەوان بە ئیشارەت کردن بە سەر و ناو لەپی دەست. بەڵام کێشەی تیا نییە ئەگەر کەسێک نابیست بوو یان لە دوورەوە بوو تەنها بە دەستت سەلامی بۆ بکەیت بەبێ وتنی بە دەم، والــلّٰــه اعلم.

ئه_حكامی جه_ژن.pdf کتێبە باسی ئەحکامی جەژنە بەکورتی و پوختی باسی جەژن دەکات و ئەو ئادابانە چین کە لازم ە جێبەجێیان بکەین..

تەکفیر کردنی نوێژ نەکەر ڕەددێکی بەهێزە بۆ مەدخەلیە جەهمیەکان کە ئەڵێن لە بابەتی تەکفیردا ئەوەی ئەکەوێتە کوفرەوە ئەبێ کوفرەکە بە حــــەلال بزانێ ئینجا تــەکــفــیــر ئەکرێ، کە ئەمە یەکسان کردنی کوفر و تاوانە، ئەهلی سوننە بۆ تاوان باسی استحلال ئەکەن نەک بۆ کوفر، وە مەدخەلیەکان هەمیشە باسی ئیقامە حوججە ئەکەن ئەڵێن ئەبێ کەسەکە ئیقامە حوججە بکرێ ئینجا کــافــرە. جا ئەبینین نوێژ نەکەر بە دەقی فەرموودە و ئیجماعی صەحابە کافرە بەبێ ئەوەی کەسەکە نوێژ نەکردن بە حەلال بزانێ تەنها تەرکی بکات بەسە بۆ ئەوەی کافر بێ، وە کەسیشیان باسی ئەوەیان نەکردووە ئەبێ کەسەکە بزانێ نوێژ نەکردن کوفرە ئینجا کافر ئەبێ، جا خۆ بزانێ کوفرە حەتمەن ئەیکات مەگەر کەسێک دڵ و سینەی کرابێتەوە بۆ کوفر و بە ئاشکرا ئیعلانی کافرێتی خۆی بکات.