uk
Feedback
ک.د.ئازاد (شیعر)

ک.د.ئازاد (شیعر)

Відкрити в Telegram
5 218
Підписники
Немає даних24 години
+127 днів
+1730 день
Архів дописів
چاوەکانت ئازاری گیانی من دەدەن ستەمکارتر لە پەهلەوی دڵی منیش کوردی یاخی هەرگیز سەری ناکا نەوی! #ک_د_ئازاد @azadbane

سەرم پڕە لەو شەڕانەی کە لەناویاندا کوژراوم! #ک_د_ئازاد @azadbane

نیگای گەرمی چاوەکانی! تەنیا سنوورێ بوو کە من لێی ڕەت نەبووم بە ئاسانی! #ک_د_ئازاد @azadbane

لە گەڕەکی کوێرەکان دا چرام دەفرۆشت! بۆیە ماڵم بێ ڕووناکی و وڵاتەکەم بێ چرایە! #ک_د_ئازاد @azadbane

شادی وەک با دێت و دەڕوا بەڵام کەسەر کە دێ دەبێتە ساحیب ماڵ ناچێتە دەر! #ک_د_ئازاد @azadbane

با لەم خاکە گاڵە دەکا پەیمانەکان بە با ئەچن! چی گرێبەستی سیاسییە هەر با ئەیبا! با چی ناکا؟ #ک_د_ئازاد @azadbane

چەک لە دەستا قورسترە لە قەڵەم و هەر بەو حاڵەش لە خاکی دیلی بێدادی بێ چەک دژوار وەدەست بێ ئاشتی و ئارامی و ئازادی! #ک_د_ئازاد @azadbane

تەنیا عاشقان دەزانن: کاتێ دڵەکان لێک دوورن هەموو وەرزەکان زستانن! #ک_د_ئازاد @azadbane

ئەگەر بێتوو ئەم قەڵەمەش لە دار بدەن یاخی بوون کوێر دەبێتەوە و ئیتر کەس فزەی لێ نایە! #ک_د_ئازاد @azadbane

لە شەوانی ئەنگوستە چاو ئاگردانی ماڵی ئێمە گڕگڕ دایسا دراوسێکان بە پشکۆی ئاگردانی ئێمە وەجاخی خۆیان گڕ دەدا! #ک_د_ئازاد @azadbane

بیرم لە تۆ دەکردەوە کەچی لە پڕ دەستەکانم پڕبوون لە گوڵ لێوەکانم لێوڕێژ لە ماچ! #ک_د_ئازاد @azadbane

پێنووس دەنگ دەدا بەشەقام کاتێ دەنگی ڕەواترە لە کۆشکەکانی چارەنووس! #ک_د_ئازاد @azadbane

گرینگترین پرس لای ئێمە ژیانە بەڵام مەرگ کێشەی هەموو ڕۆژی وانە! #ک_د_ئازاد @azadbane

لە هەر خوێنێ، کە دەڕژێ نەوگوڵێ دەڕوێ کە سەرکەوتین، وڵات ئیتر گوڵستانە! #ک_د_ئازاد @azadbane

نیشتمانێک لە ناخم دا پێدەکەنێ کە باوەڕی بە داهاتوو زۆر زیاترە لە ڕابردوو! #ک_د_ئازاد @azadbane

هەرچی شێعرم کە بێ پەروان چەکی تۆڵەی دەکەمە شان دەیان نێرم بۆ ڕۆژئاوا ببنە شەڕڤانی کوردستان! #ک_د_ئازاد @azadbane

نانیشمەوە شەپۆلێکی سەرهەڵگرتووم هەر ڕاوەستم تازە مردووم! #ک_د_ئازاد @azadbane

خەڵکی وڵاتی من زانان زۆر بێ پەروان ئەوەش ئاژاوەی خستۆتە دڵی هەموو داگیرکەران! #ک_د_ئازاد @azadbane

دەک داوەشێن ئەو قەڵەمە سەرشۆڕانەی بێدەنگ بێدەنگ مل کەچ دەکەن بۆ شەوەزەنگ! #ک_د_ئازاد @azadbane

خشت بە خشت دیواری شێعرم دادەنێم بۆ وەسفی تۆ شەڕ چ کارێکی بە شێتی بێکەس و ئاوارەیە! #ک_د_ئازاد @azadbane