ar
Feedback

لا تقع ضحية للمخادعين! تيليمتريو يكتشف ويُميّز هذه القنوات 👉 إذا كنت تريد رؤية العلامة، اشترك

ک.د.ئازاد (شیعر)

ک.د.ئازاد (شیعر)

الذهاب إلى القناة على Telegram
5 566
المشتركون
+724 ساعات
+337 أيام
+9630 أيام
أرشيف المشاركات
بە قەد هەموو ئەو ڕۆژانەی بە جێت هێشتووم دڵم تەنگە کەی دێیەوە؟ زۆر درەنگە! #ک_د_ئازاد @azadbane
26 نوفمبر, 10:34

وێدەچێ پردی ڕووخاوە کە ڕۆیشت و نەگەڕاوە! #ک_د_ئازاد @azadbane
26 نوفمبر, 10:34

چیرۆکی ئەم نیشتمانە ناتەواوە ئەم وڵاتە بێ ئازادی خاکێکی داگیر کراوە! #ک_د_ئازاد @azadbane
26 نوفمبر, 10:34

لێرە ئازادی تاوانە ژیان سەخت و مەرگ تا بڵێی ئاسانە! خەڵک ڕەنگە برسی نەبن بەڵام تێرن لەم ژیانە! #ک_د_ئازاد @azadbane
23 نوفمبر, 04:56

پایزانە لە گەڵما بە ترپەی باراناویم فێر کە لە گەڵ زریان بم‌ڕفێنە ئاوێتەم کە لە گەڵ تۆفان سواری ڕەهێڵە و بروسکەم و سێڵاوم کە لە گەڵ تەمی کوێستانەکان بم توێنەوە! پایزانە لە گەڵما بە من خەڵکی نیشتمانێکم لە گەڵ پایز گەشە دەکا و لە گەڵ بەهار دەتوێتەوە! #ک_د_ئازاد @azadbane
22 نوفمبر, 14:10

پایزانە لە گەڵما بە ترپەی باراناویم فێر کە لە گەڵ زریان ئاوێتەم کە سواری ڕەهێڵە و تۆفان و بروسکەم کە لە گەڵ تەمی کوێستانەکەم بم توێنەوە! پایزانە لە گەڵما بە من خەڵکی نیشتمانێکم بەهاریشی ئەفسانەیە! #ک_د_ئازاد @azadbane
22 نوفمبر, 14:03
22 نوفمبر, ~14:04

ئەو کەسانەی خاک و خەڵک دابەش دەکەن بێباکانە تەنیا هەر یەک ناویان هەیە نۆکەری پەستی بێگانە! #ک_د_ئازاد @azadbane
22 نوفمبر, 14:03

نیشتمان بۆ قەڵەمان، بۆتە قەفەس نیشتمانی سەهلە، گیان، بۆتە قەفەس خۆزگه‌ بۆ مه‌رگێ،  نه‌جاتم بێ له‌ ژین لە وڵاتێ کە ژیان، بۆتە قەفەس تا شێعر لێرە چراکەی دەگڕێ گوند و ناو شارکەمان، بۆتە قەفەس خۆزگە زانایی وڵاتی دەتەنی جەهل و نافامی نەزان، بۆتە قەفەس به‌ کراسێکه‌وه‌ هات، دڵبه‌ری من ئه‌م کراسه‌ش بۆ مه‌مان، بۆته‌ قه‌فه‌س ژینی دژوار و خەمی نان و وەتەن گش سنوور بۆ خەمی نان، بۆتە قەفەس دووکەڵی شەڕ، لە زەوی چۆتە سەرێ ئاسمانیش بۆ مەلان، بۆتە قەفەس باسی ئازادی یەقین باسی سەرە بەند و زیندانی بە ژان، بۆتە قەفەس ڕۆژ، شەقام پڕ لە مەترسی و خەتەرە بۆ وه‌ته‌ن، ڕۆژ وشەوان، بۆتە قەفەس هه‌ڵفڕینم گه‌ره‌که‌، بۆ ده‌ر و ده‌شت لەش لە بۆ ڕووح و ڕەوان، بۆتە قەفەس بیری ئازادی ده‌به‌م بۆ که‌ژ و کۆ شار لە تاو دەرد و خەمان، بۆتە قەفەس! #ک_د_ئازاد @azadbane
22 نوفمبر, 12:40

تۆ ڕۆیشتی و ـ بە شوێن تۆ دا ـ شاریش مەیلی سەفەری کرد خشت بە خشتی وەکوو گەڵای زەردی خەزان بە دەم شەماڵەوە ڕۆیشت! #ک_د_ئازاد @azadbane
22 نوفمبر, 06:13

بازاڕی مەی‌فرۆشەکان لە شاری من دا کەسادە هەرکەس جارێکی تۆی دیبێ وازی هێناوە لە بادە! #ک_د_ئازاد @azadbane
22 نوفمبر, 06:13

له پێشەکی پیرۆزترين كتێبەكان له هەوەڵ لاپەڕەی قورئان دوای بیسمیللا و ناوی یەزدان ناوت دەنووسم کوردستان! #ک_د_ئازاد @azadbane
21 نوفمبر, 03:53

کە پێت نایە سەفەری ڕێی خۆشەویستی؛ لە بیر نەکەی ئەگەر شیرین، ئەگەر تاڵە گەڕانەوەت هەر مەحاڵە! #ک_د_ئازاد @azadbane
19 نوفمبر, 11:12

وه‌کوو مه‌ستانی مه‌ینۆشم له‌ شارا به‌بێ هاوڕاز و خامۆشم له‌ شارا چیان لێهات ئه‌وانه‌ی باوه‌فا بوون فه‌رامۆشم، فه‌رامۆشم له‌ شارا! #ک_د_ئازاد @azadbane
18 نوفمبر, 10:27

ئه‌گه‌ر ماڵم له‌ خۆ بێ یا له‌ کۆ بێ به‌ ئاواتم كه‌ بۆنی تۆم به‌ بۆ بێ ئه‌گه‌ر بم‌به‌ن که‌ گوڵ بچنم له‌ باخان گوڵێک ده‌چنم که‌‌ ڕه‌نگ و بۆی له‌ تۆ بێ! #ک_د_ئازاد @azadbane
16 نوفمبر, 09:06

ئەگەر هەموو، پەنجەرەکانی کازیوەم له ڕوو داخەن قەت دەنگ ناده‌م به تاریکی! #ک_د_ئازاد @azadbane
15 نوفمبر, 07:19

نابێ پێت بگەم دەبێ لێت دوور بم ئەم دەبێ ونابێ دەک ژێرەوژوور بێ! #ک_د_ئازاد @azadbane
15 نوفمبر, 05:03

نۆرەی تۆیە ئەشکەنجەم دەی بە هەزار جۆر لەم وڵاتە هەرکەس دەسەڵاتی هەبێ خێرا دەبێ بە دیکتاتۆر! #ک_د_ئازاد @azadbane
14 نوفمبر, 08:51

کچێکی شاعیر ده‌ناسم کچێکی شاعیر ده‌ناسم؛ گیرفانه‌کانی پڕپڕن له‌ په‌پووله‌ باخه‌ڵی لێوڕێژه‌ له‌ ماچ! له‌ جێگای گوڵ، شێعر ئه‌دا له‌ قژه‌کانی! ئێوارانه‌، پشتێنێکی په‌شمی ئه‌سڵی گۆرانیه‌کانی فۆلکلۆر، ده‌به‌ستێت و شه‌وان، له‌ سه‌ر دۆشه‌کی حه‌یران ده‌خه‌وێ و به‌یانیان، چه‌پکێ مۆسیقای گه‌رمیان، ئه‌دا له‌ سینه‌ و به‌رۆک و سه‌ما ده‌گه‌ڵ، ڕه‌وه‌ی کارمامز دا ده‌کا و هه‌ر به‌و حاڵه‌ش؛ زۆر جار له‌ ناو، ئاپۆره‌ی خه‌ڵکی ناو شارا، لێم ون ده‌بێ! زۆر جار شانه‌ی شێعرێکی خۆیم بۆ دێنێ؛ ـ شیله‌ی هه‌نگوین ـ! هه‌ر کاتێ گۆرانی ده‌ڵێ ئاسمان نم نم داده‌بارێ! کاتێ ده‌گری؛ دونیا ده‌بێته‌ خه‌زه‌ڵوه‌ر! ئاسمان ده‌بێته‌ جاڕه‌ برین! کاتێ قاقا پیده‌که‌نێ هاوین بێ یان چله‌ی زستان ده‌بێته‌وه‌ وه‌رزی گوڵان! #ک_د_ئازاد @azadbane
13 نوفمبر, 05:37

خەیاڵێکی زۆر دوور نییە بەهار بۆ ناخی دارستان! ئەگەر تەورەکانی خۆیی ڕێگر نەبن لە ئەندێشەی سەربەخۆیی! #ک_د_ئازاد @azadbane
10 نوفمبر, 04:36

قسەی دوژمن، لە بیر دەکەم بێدەنگی دۆستانم هەرگیز! ئەو دۆستانەی، کاتی تەنگانە بێدەنگن، مایەی نەنگن! #ک_د_ئازاد @azadbane
08 نوفمبر, 04:58