uk
Feedback
Estîlan

Estîlan

Відкрити в Telegram

بەخێرهاتی بۆ ئەستیلان.❤️☀️ چالاکییەکانی ئێمە، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە، و تەنیا ئامانجمان لە دامەزراندنی ئەم کاناڵە بەرزکردنەوەی ئاگایی گشتییە بەم هۆیەوە: «هەمووجۆرە کۆپی بابەت و هەڵگرتنی وێنە و ڕەنگاڵە و پەڕگە لەم کاناڵە ڕێگە پێدراوە». @Astilanbot

Показати більше
Країна не вказанаКатегорія не вказана
373
Підписники
Немає даних24 години
+227 днів
+8530 днів
Архів дописів
هەموو شەوێ، به قەڵەمەکەی خۆم ئەڵێم ئەگەر گڵۆپێ شێعری تۆ، هەر به خوێنی شەهیدی نوێ دابگیرسێ، دەبا ئەوسا، ئەو خۆزگەیەم بۆ بێته دی، دەست بشکێ و تەمەن کورت بێ دە با ئەوسا، چش له تۆ بێ، خەڵک بژی و شێعر بمرێ Estîlan
شێرکۆ گیان❤️

شرۆڤەیەک لەسەر کورتە ڕۆمانی «هانا» ڕۆمانی هانا؛ گێڕانەوەیەکی تڕاژدیدییە کە بە زمانێکی ساکار داڕێژراوە. لە ناو ڕستە کورت و وشە ساکارەکاندا، کۆمەڵێک هێما خۆیان حەشار داوە کە بۆ مەبەستەکانی نووسەر لە دەرەوەی دەقەکە ڕاوەستاون. هەرچەندە نووسەر لە سەرەتا و کۆتاییدا ئاماژەیەکی کورتی بە ئایینی میترایی و باوەڕە کۆنەکانی خەڵکی کورد داوە، بەڵام زۆر شت هەروا بۆ لێکدانەوەی خوێنەر بەجێ ماون. خوێنەر دەکرێ هەر لە ناوی ”هانا”وە بیری بۆ ئەوە بچێ کە دەکرێ هانا، ناوی خوایەکی میترایی یان ”هانای نەتەوەیەک” یاخوود گەڕاندنەوەی باوەڕبەخۆبوونی کورد بێ بۆ کورد کە خاوەنی چ شارستانییەک و مێژوویەکە. لەم ڕۆمانەدا تاریکی لە بەرامبەر ڕووناکیدا ڕاوەستاوە و هەموو ڕووداوەکان لە تاریکیدا ڕوو دەدەن کە دەکرێ هێمایەک بێ بۆ تاریکبوونی ژیان یان تڕاژیدیای ژیان کە بە هێزی باوەڕ و ئاگر ڕوون دەبێتەوە. خوێنەر دەتوانێ تاریکی و مۆسیقا و حەوتەوانە و پیر و سێمبولەکان لێک گرێ بدا و باوەڕە کۆنەکان لە زمانی گێڕانەوەکەدا دیاری بکات. Estîlan
#شرۆڤە

کورتە ڕۆمانی «هانا» نووسەر: ڕەند زارعی Estîlan
#کتێب

چاوەڕێی مەرگە گیان، بابیبا پەڕ و باڵم لە چیا با بیبا بە هەڵۆیی کە لە ژین بێبەش بم نەک هەزار ساڵە قەلی ڕووڕەش بم Estîlan
چاوەڕێی مەرگە گیان، بابیبا پەڕ و باڵم لە چیا با بیبا بە هەڵۆیی کە لە ژین بێبەش بم نەک هەزار ساڵە قەلی ڕووڕەش بم Estîlan

.بەیانی باش هاوڕێ گیان❤️ ئەمڕۆ ڕێکەوتی: 13 جۆزەردانی 2726 بەرامبەرە تەک: 3 حوزەیرانی 2026 ز. 13 خوردادی 1405 ه. (وێنەکە: هەور
.بەیانی باش هاوڕێ گیان❤️ ئەمڕۆ ڕێکەوتی: 13 جۆزەردانی 2726 بەرامبەرە تەک: 3 حوزەیرانی 2026 ز. 13 خوردادی 1405 ه. (وێنەکە: هەورامان) Estîlan

لە ئەستیلان چاکەین؟!🤔 لێرە هەوڵ دەدرێت ناوەڕۆکی سوودبەخش و باوەڕپێکراو پێشکەش بکرێت، بە شێوەیەک کە خوێندنەوەی سادە و سوودمەند بێت بۆ هەمووان.

بە هەرحاڵ... وەک خاڵێک گەرەکمە لە ئێرە چتێک بێژم: «هەمووجۆرە کۆپی بابەت و هەڵگرتنی وێنە و ڕەنگاڵە و پەڕگە لە ئەم کاناڵە ڕێگە پێدراوە.» ئامانجی ئێمە لێرە کێبڕکێ نییە، بەڵکوو ئاگایی کۆمەڵایەتی و کارێکی فەرهەنگییە، هەرچی بزانین ئێژین و هەرچی کێشەمان بوو ئێوە بۆمان چارەسەری بکەن.❤️

واتای ناوەکە چییە؟! • ئەستیلان جۆرەگەمە (کایە)یەکە لە کوردستان باوە، بەم جۆرەکە یاریزانەکان ئەبنە دوو چەمک و چەمکێک چتێک لە لای خۆیان ئەشارنەو و ئەشێ ڕەقیبەکانیان بیدۆزنەو...

ڕۆژ باش ئەڤاڵ... ئەمە دەسپێکی کاناڵی «ئەستیلان»ە.

start