Estîlan
前往频道在 Telegram
بەخێرهاتی بۆ ئەستیلان.❤️☀️ چالاکییەکانی ئێمە، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە، و تەنیا ئامانجمان لە دامەزراندنی ئەم کاناڵە بەرزکردنەوەی ئاگایی گشتییە بەم هۆیەوە: «هەمووجۆرە کۆپی بابەت و هەڵگرتنی وێنە و ڕەنگاڵە و پەڕگە لەم کاناڵە ڕێگە پێدراوە». @Astilanbot
显示更多未指定国家未指定类别
663
订阅者
+1524 小时
+667 天
+25430 天
帖子存档
663
تەنیا یەکتری شک دەبەین!
پاڵمان داوە بەیەکەوە
جەستەمان بۆنی یەکتری
بۆنی باران و تریفەی گرتووە
وەک دوو پشکۆ پاڵمان
داوە بە سەرماوە
یاری بە ڕووناکی دەکەین،
پاڵمان داوە بە خەون و تەنیاییەوە
یاری بە ژیان و مەحاڵ دەکەین
هەر تەنیا یەکتری شک دەبەین
پێکەوە وڵاتێک لە خەون
ماڵێک لە ڕووناکی و
داهاتوو لە ئەڤین چێ دەکەین!
Estîlan
ڕەفیق سابیر
29 6月, 14:03
663
بۆ فام کردنی تەواوی ئەم جینایەتە ئەتوانن سەیری فیلمی دارگوێز (درخت گردو) بکەن...
28 6月, 06:13
663
تەنیا 7 رۆژ لە یەکەم مانگی هاوین تێپەڕ بوو، خەڵکی سەردەشت وەک هەر ڕۆژێکی ئاسایی خەریکی کار و ژیانی ڕۆژانەی خۆیان بوون، لە ناکاو هەمووشتێک گۆڕا...
بەکار هێنانی چەکی کیمیاوی و بە گشتی مادە کیمیاویگەلێک کە ئەونە هۆی خنکاندن و ژەهراوی بوون (مەسموومیەت) لە ساڵی 1925 لەسەر بنەمای رێکەوتننامەی ژنێڤ قەدەغە کرابوو. حکوومەتی عەراق لە ساڵی 1931 (یان 32) بووە بەشێک لە ڕێکەوتننامەی ژنێڤ، بەم هۆیەوە لە ناو شەڕدا ئەگەر کەسی بەرامبەر دژ بە ئەوان چەکی کیمیایی بەکار نەهێنا ئەوان بۆیان نییە دەستپێشخەری بەکارهێنانی ئەو چەکە بن، بەڵام...
حکوومەتی عێراق هەمیشە و بەتایبەتی لەسەردەمی بەعسدا پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکان بووگنە.
ئەم ڕێژیمە جینایەتکارە زیاتر لە 19 جار بە چەکی کیمیاوی هێرشی کردە سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەمڕۆ ساڵیادی یەکێ لە نموونەکانی ئەم تاوانە گەورەیەن، کیمیابارانی سەردەشت...
لە ئاوا ڕۆژێکدا هێرش کرایە سەر خەڵکی سڤیل لە شاری سەردەشت و دەس بە جێ 110 کەس ( کە ئامارەکان نیشاندەری ئەمەن کە دواجار ئەم ژمارە گەیشتە 130 کەس) شەهید بوون و 8025 کەسیش بە سەختی بریندار بوون و هێشتایش چەندین ساڵ لە دوای ئەم تاوانە هێشتا بەدەس برینەکانیانەوە ئەناڵێنن و چەندین نەخۆشینی هەناسەیی و سی و چەندین نەخۆشینی دەروونی تریان بۆ پێش هات.
مێژوو ئەم جینایەتە لەبیر ناکات...
Estîlan
28 6月, 06:12
663
بۆ دوایین ڕستە...
کاتێک کوردێک بۆ وەرگرتنی کار ئەشێ بیر بکاتەوە کە ئەشێ لەھجە و بێژەی کوردی خۆی بشارێتەوە
یا هەست بە بێنرخی جۆری قسە کردنەکەی بکات
یا بۆ وەرگرتنی پێگەی کۆمەڵایەتی ناچار بێت خۆی و جل و شێوازی قسەکەی بگۆڕێ
ئەشێ بزانین ئەمە بەشێکە لە پڕۆسەی ئاسمیلاسیۆن...
فێربوونی زمانی ڕەسمی وڵاتێکی داگیرکەر بۆ ئەوەی بتوانی پێی بخوێنیت و بنووسی زۆۆۆۆر جیاوازە لەگەڵ ئەوەیکە ناچار بی بێ لەهجە بە ئەو زمانە فەرمییە قسە بکەیت.
Estîlan
27 6月, 15:23
663
لە ناوچەیەکی کوردی و لەشارێکی قەیمی وەک سنە، کە لەوەتەی بووگە بە کوردی قسەیان کرگە و بە کوردی ژیاگنە و بە کوردی هەڵسیانشتنیان کرگە، بۆچە بێ لەهجەی بوون لە جیای توانای کارکردن دائەنرگێت؟!
خاوەن کارێک بۆ دامەرزاندنی کەسێک لەسەر کارێکەو ئاساییە داوای زوان، یا شارەزاییەکی تایبەت بکات...
بەڵام
ئایا خاوەن کار ئەتوانێ ئاوا ڕستەیەک دەرببڕێت؟!
ئایا ئەم قسە لە باری زمانەوانی و زانستی زواندا درووست ئەنوێنێ؟
هەمیشە لە ناو دەسەڵات و هێزی ناوەندیدا بێژە(لەهجە)یەک بە ستاندارد دا ئەنرێت، بەڵام لە شار و ناوچەیەکدا کە زۆرینەی خەڵکەکە کوردن، و زمان و
بێژەی کوردی ڕیشەی لە قووڵایی فەرهەنگی ناوچەکە کوتاگە درووسە تۆ داوای بێژەیەکی نزیک بە ناوەند بکەی؟! بە چ کارێکت تێ؟! بۆ خەڵکە کوردەکە لە زوانی خۆیان تێ ناگەن؟!
ئەگەر لەباری زمانەوانییەوە سەیری بکەین، هەرکام لە ئێمە جۆرە قسە کردن و لەهجەیەکمان تەنانەت لە زوانی دایکی خۆماندا هەس، یانێ بە ئەوەنەی هەرکامێکمان بێژەیەکی جۆراوجۆرمان هەس. پەس کەسێک نییە بێ لەهجە بێت.
کەسێکی کورد بە زمانێکی تەواو قسە ئەکات و پیتە قەڵەوەکان و جیاوازی نێوان پیتە هاودەنگەکان بە باشی بێژە ئەکات، ئیتر تۆ تێی ئێژی (ح و ھ_ ق و غ) تێکەڵ بکە و ناوی ئەنێی بێ لەهجەیی؟!
ئەم جۆرە ڕستە و دەربڕینە نە تەنیا نیشانەی کلاس و پێشکەوتوویی نییە بەڵکوو بە پێچەوانەوە نیشانەی دواکەوتوویی و هەژاری بیر و فەرهەنگی کەسییە، و ئەم قسە وەک مەرجی کار ناخوێنرێتەوە.
Estîlan
27 6月, 15:17
663
ژیانی بە دژواری و هەژارییەکی زۆرەوە دەستی پێ کرد، لە تەمەنی مناڵیدا باوکی تیا چوو و دایکی توانای دابینکردنی بژێوی ژیان و بەخێوکردنی مناڵەکانی نەبوو و سەرلەنوێ ناچاربوو هاوسەرگیری بکاتەوە...
ئەمە بووە هۆی ئەمە کە زیرەک و خوشک و براکانی کەڵک لە خویندن وەر نەگرن.
زیرەک بە درێژایی تەمەنی گەلەک ئاوارەیی و ژیانی ناخۆشی چێشتووە، فرەیک کاری جۆراوجۆری هەر بە تەمەنی مناڵی و گەنجییەوە تاقی کرگەسەو، وەک کرێکاری، شاگردی قاوەچی و کەبابچی، دوکانەکانی خواردنەوە و شیرینی و...
تەنانەت چووگەسە شارگەلێ وەک پێنجوێن، مووسڵ، سلێمانی، بەسرە، خووزستان و باشووری ئێران بۆ کرێکاری کردن.
دیارە هەر لە تەمەنی زۆر مناڵییەوە حەزێکی زۆری بۆ گۆرانیوتن بووە، یەکێک لە کەسگەلێ کە لە سەردەمی زیرەکدا لە بۆکان زۆر شارەزای گۆرانیوتن بووە کەسێکی جوو(یەهوودی) بە ناوی شێنکەجوو بوو کە حەسەن زیرەک زۆربەی کات لەسەر شەقام گوێی لە دەنگی ئەو کەسە بووە و وەک یەکەم مامۆستای نافەرمی زیرەک دادەنرێت.
دیارە لە تەمەنی گەنجیدا کاتێک سەرقاڵی شووفێری بووگە شەمەندەفەرەکە گڕی تێ بەر ئەوێت و یەک کەس بەو هۆیەوە گیانی لە دەس ئات و زیرەکیش لەبەر ترس، بە نیازی ڕۆیشت بۆ بەغدا ماڵاوایی لە ڕۆژهەڵات ئەکات و ڕێگەی عێراق ئەگرێتە بەر...
سەرەتا لە باشوور ئەچێتە پێنجوێن و پاشان سلێمانی، لە سلێمانی ئەبێتە شاگردی میوانخانەیەک و لەوێ لەگەڵ کچێک بەناوی ناسکێ هاوسەرگیری ئەکات. دوای 6 مانگ بۆ ماوەیەک ئەچێتە شاری کەرکووک و لەوێوە بەرەو بەغدا ئەچن. دواجار لە بەغدا لە میوانخانەیەک سەرقاڵی کار ئەبن، لەوێوە هۆش و زیرەکی مامۆستا لە گۆرانی وتن بۆ هەموان دەر ئەکەفێت، لای خاوەن هۆتێڵ پلەی بەرز ئەبێتەوە و ڕێگەی پێ ئان هەندێ کات لە حەفتە بچێتە سەر سەکۆ و گۆرانی بڵێت، کە دەنگ و باس ئەچێتە گوێی ڕادیۆ کوردی بەغدا تێن و بە ڕاپرسی خاوەن هۆتێڵەکە ئەیبەن و لە ڕادیۆ کوردیی بەغدا وەک کارمەند دا ئەمەرزێت.
لە ڕادیۆ بەغدا لەگەڵ کەسانێک وەک عەلی مەردان، نەشەت عەبدولڕەحمان، عادڵ عیرفان و... کاری کردووە.
3 ساڵ پاش دامەرزانن لە ڕادیۆ بەغدا زیرەک ئەگەڕێتەوە بۆ شاری بۆکانی سەربە پارێزگای ورمێ، کاتێ هەواڵی هاتنەوەی تێدە گوێچکەی ڕادیۆ سنە بانگهێشتی ئەکەن کە لەگەڵ ڕادیۆ سنە کار بکا، و پاش ماوەیەک ئەچێتە مەهاباد و لەوێ تەک میرزا ڕەحیم ئەچنە ڕادیۆ تاران و لەوێ دەسبەجێ هەڵی ئەگرن و لەوێ کار ئەکات.
دوای دەور و بەری 10 ساڵ خۆی و هاوکارانی ئەچن بەرەو کرماشان و لەگەڵ ڕادیۆ کرماشان هاوکاری ئەکات.
لە ساڵی 1966 کاتێک ئیتر لە ئێران ڕێگەی پێ نادرێت لە ڕادیۆوەکانی ئێران و ڕۆژهەڵات کار بکات ئەچێتەو بەرەو بەغدا کاتێ دەنگی تۆمار ئەکەن ئەڵێن کە دەنگی کار ڕادیۆ ناخوا و هیچ گۆرانییەکی بۆ تۆمار ناکەن.
دوای دەرکردنی لە ڕادیۆوەکانی ئێران و ڕۆژهەڵات و ڕادیۆ عێراق، هەر لەو وڵاتە دەسبەسەر ئەبێت و ئەینێرێنە زیندانی کەرکووکی باشوور، دوای 6 مانگ ئەشکەنجە دانن و لەم شار بۆ ئەو شار بردن ئازاد ئەکرێت و لەسەر سنووری باشوور و ڕۆژهەڵات لەلایەن ساواکەوە بە تۆمەتی جاسووسی دەسبەسەر ئەکرێت و بۆ ماوەیەک لە زیندانی کرماشان بەسەر ئەبات.
کۆتا ساڵەکانی ژیانی لە نەخۆشینا بەسەری برد، لە تەمەنی کورتی 50 ساڵیدا گەلەک ناخۆشی و نەهامەتی دی و زۆر ڕاچەڵەکا.
لە کاتژمێر 8_9 لە ڕۆژی 5 پووشپەڕی ساڵی 2672 کۆچی دوایی کرد چریکەی بۆ هەمیشە لە ژینی کوردان مایەوە.
1000 بۆ 2000 گۆرانی لە ژیانیا بە زوانی دایکی خۆی کوردی سۆرانی بە زمانەکانی فارسی، تورکی، ئازەری، ئەرمەنی و شێوەزاری لووڕی باشووری تێکەڵی گۆرانییەکانی کردووە.
خاوەنی 8 مەقامە بە فارسی، 3 مەقام بە تورکی، 2 مەقام بە هەورامی، 64 مەقام بە سۆرانی.
نازناوی زیرەک لە ساڵی 1953 لە ڕادیۆ بەغدا پێی درا، واتا ناوی باوک و باپیری نەوگە.
Estîlan
26 6月, 03:28
