Estîlan
رفتن به کانال در Telegram
بەخێرهاتی بۆ ئەستیلان.❤️☀️ چالاکییەکانی ئێمە، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە، و تەنیا ئامانجمان لە دامەزراندنی ئەم کاناڵە بەرزکردنەوەی ئاگایی گشتییە بەم هۆیەوە: «هەمووجۆرە کۆپی بابەت و هەڵگرتنی وێنە و ڕەنگاڵە و پەڕگە لەم کاناڵە ڕێگە پێدراوە». @Astilanbot
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
373
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+227 روز
+8530 روز
آرشیو پست ها
373
شرۆڤەیەک لەسەر کورتە ڕۆمانی «هانا»
ڕۆمانی هانا؛ گێڕانەوەیەکی تڕاژدیدییە کە بە زمانێکی ساکار داڕێژراوە. لە ناو ڕستە کورت و وشە ساکارەکاندا، کۆمەڵێک هێما خۆیان حەشار داوە کە بۆ مەبەستەکانی نووسەر لە دەرەوەی دەقەکە ڕاوەستاون. هەرچەندە نووسەر لە سەرەتا و کۆتاییدا ئاماژەیەکی کورتی بە ئایینی میترایی و باوەڕە کۆنەکانی خەڵکی کورد داوە، بەڵام زۆر شت هەروا بۆ لێکدانەوەی خوێنەر بەجێ ماون. خوێنەر دەکرێ هەر لە ناوی ”هانا”وە بیری بۆ ئەوە بچێ کە دەکرێ هانا، ناوی خوایەکی میترایی یان ”هانای نەتەوەیەک” یاخوود گەڕاندنەوەی باوەڕبەخۆبوونی کورد بێ بۆ کورد کە خاوەنی چ شارستانییەک و مێژوویەکە. لەم ڕۆمانەدا تاریکی لە بەرامبەر ڕووناکیدا ڕاوەستاوە و هەموو ڕووداوەکان لە تاریکیدا ڕوو دەدەن کە دەکرێ هێمایەک بێ بۆ تاریکبوونی ژیان یان تڕاژیدیای ژیان کە بە هێزی باوەڕ و ئاگر ڕوون دەبێتەوە. خوێنەر دەتوانێ تاریکی و مۆسیقا و حەوتەوانە و پیر و سێمبولەکان لێک گرێ بدا و باوەڕە کۆنەکان لە زمانی گێڕانەوەکەدا دیاری بکات.
Estîlan
#شرۆڤە
373
لە ئەستیلان چاکەین؟!🤔
لێرە هەوڵ دەدرێت ناوەڕۆکی سوودبەخش و باوەڕپێکراو پێشکەش بکرێت، بە شێوەیەک کە خوێندنەوەی سادە و سوودمەند بێت بۆ هەمووان.
373
بە هەرحاڵ...
وەک خاڵێک گەرەکمە لە ئێرە چتێک بێژم:
«هەمووجۆرە کۆپی بابەت و هەڵگرتنی وێنە و ڕەنگاڵە و پەڕگە لە ئەم کاناڵە ڕێگە پێدراوە.»
ئامانجی ئێمە لێرە کێبڕکێ نییە، بەڵکوو ئاگایی کۆمەڵایەتی و کارێکی فەرهەنگییە، هەرچی بزانین ئێژین و هەرچی کێشەمان بوو ئێوە بۆمان چارەسەری بکەن.❤️
373
واتای ناوەکە چییە؟!
• ئەستیلان جۆرەگەمە (کایە)یەکە لە کوردستان باوە، بەم جۆرەکە یاریزانەکان ئەبنە دوو چەمک و چەمکێک چتێک لە لای خۆیان ئەشارنەو و ئەشێ ڕەقیبەکانیان بیدۆزنەو...
