uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку

H I W A_✹

H I W A_✹

Відкрити в Telegram

لە دڵم دا گوڵی سەوزی هیوا دەڕوێنم 🌱 @ALLOZAWbot

Показати більше
Країна не вказанаКатегорія не вказана
924
Підписники
+124 години
+397 днів
+9930 днів
Архів дописів
سڵاو هەڤاڵانم😃👋 ئەم پۆستە فۆڕ کەن تا کاتژمێر ۷ منیش پۆستێکی ئێوە دا ئەنێمۆ
بەشدار ببە هەڤاڵ بەشدار ئەبمۆ🫀💋
31 серп, 02:01
31 серп, ~12:55

سڵاو هاوڕێیانی هیوا☀️ ئەو دوو پۆستە فۆر کەن تا ٨ منیش دوو پۆستتان دادەنێمەوە. https://t.me/HIWA2004/611 https://t.me/HIWA2004/631
30 серп, 23:20
31 серп, ~12:59

هاوڕێی شەوم ئەستێرەکان بوون هەورەکان ئەویشیان لێ سەندم .
30 серп, 16:37

ئەگەر مردم ئەگەر کرا بۆ دوا جاریش بە خودا بڵێن بێتە خوارەوە بۆ چەن چرکە ساتێکیش بێ ببێ بە کورد
شێرکۆ بێکەس
30 серп, 14:33

زمانم شەق ئەبا یەکدەم ئەگەر بێت و نەبا ناوت بە کوێری دا دەنیشم گەر لەبەر چاوم نەبێ چاوت باوانەکەم
30 серп, 05:46

sticker.webp0.18 KB
29 серп, 17:03

چەندە بە عەیشی ئەمان یارێ چەندە بە نۆشی تازەم زانیوە شل و مل گیان دەمار دەفرۆشی خڕخاڵی خڕخاڵی ناسک و ورد و منداڵی کیژە شەڵا تۆم بوایێ دوو شەوان بە حەڵاڵی گەلاوێژەکەی ئەمان یارێ زۆر نازدارەکەم ئەستێرەی ئاسمان شل و مل گیان پرشنگدارەکەم بە نینۆکی لاکاوت بە تیری موژەی چاوت بووم بە نچیری ڕاوت گیان دەرنابەم لە داوت خۆزگا بۆ جارێ ئەمان یارێ تەنیا من و تۆ ڕێکمان بخستبا شل و مل گیان بەزمێک سەربەخۆ لە چیمەن و گوێی ئاوێ هەر وەک جووتەی زین و مەم بە ئاسوودەیی تاوێ دەس لە مەم و دەم لە دەم کاتێ کە هاتی ئەمان یارێ تاقە گوڵەکەم لات ئەیدرکێنم شل و مل گیان دەردی دڵەکەم بەڵام وەختێ کە هاتی وەک مانگی چواردەی شەوێ زوانبەستە و چاونووقاو دڵ و نێوکم ئەکەوێ
29 серп, 15:38

هەرچەن بە ئازار تەزیوم سەر بزێومو نەبەزیوم ☆
29 серп, 13:05

گەرچی دووژمن وا نەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبم باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابیخانەیە گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم نۆکەری و سەر دانەواندن کاری نامەردانەیە چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ ڕزگار بکا میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم سەد هەزار لەحنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە
قانع•
29 серп, 02:43

ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ ، سڕینەوەی ئازادیە ، لە ڕۆحمانا ...
28 серп, 11:28

بیری ئازادیم لە زیندان فراوان تر دەبێ قوڕ بە سەر ئەو دووژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە .
زارای نیشتمان
28 серп, 08:26

من لە جیهانێکدا ئەژیم تۆ فریشتەیت و دەنگی باڵەکانت خۆشترین ئاوازی ئەم جیهانەیە .!
جەنابی یار
27 серп, 12:23

خۆەم کوڕە کاروانی شەو بە بارەوە سەر خەو دەشکێنم بە لای یارەوە بەلای یـــــارەکەی وەفــــــادارەوە ئەڕۆم ئەپێوم کێو و هەرد و دۆڵ بۆ نەونەمامی ناسک و خڕ و خۆڵ بۆ نەونەمامی ناسک و نەرم و نۆڵ ڕێگام زۆر دوورە وام بە هەردەوە وام بە پەژارە و ئاخ و دەردەوە خەم و پەژارەش لە بەختی شەڕما وەک گەڵای پاییز ئەڕژێ بەسەر ما ئەترسم بمرم لەم دوور وڵاتە دڵ پڕ لە خۆزگە و ئۆف و ئاواتە نەبینم باڵای یاری وەفادار ببمە خۆراکی مەل و موور و مار
27 серп, 11:30

گەر شەماڵ ڕێی لێ گردی تۆ ببە بە ، باخ .
27 серп, 06:01

من پەروەردەی بن سێبەری ئەشکەوتم گەلێک جاران لە چاڵاوی ڕەش کەوتم هاتمە دەرێ ، هەدام نەدا ، نەسرەوتم دەڕۆم بەرەو ئاسۆ ، بەرەو ئاسۆی ڕوون دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگار بوون
26 серп, 12:28

ئێوە کێ بوون ؟! سروشتتان فێری جوانیو چیاتان فێری سەوز بوون کرد . سێی خەرمانان ، هەشتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە .
ئێوە کێ بوون ؟! سروشتتان فێری جوانیو چیاتان فێری سەوز بوون کرد .
سێی خەرمانان ، هەشتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە .
25 серп, 07:20

ڕۆژێک لە ئامێزی هیواکانم دەنووم ...
25 серп, 04:43

هەر هەمووتان لە بیرمدان، خاکەلێوەن گوڵن بۆ من هەر هەمووتان هاژەی خوێنن یەکە یەکە دڵن بۆ من بە قەد پەلک و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران بە قەد خاک و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران سپیدان زوو، ئێواران دێن دەڕواننە گەڕانەوەم بە لێوی وەک خوێن و شەکر دێنە سەر ڕێی سەردانەوەم بە قەد پەلک و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران بە قەد خاک و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران کە هاتمەوە لە من باغچەی پڕ باڵندەی شێعر و جوانی لە ئێوەیش هەر ئەزیزانم، سێبەرێ لە تاسە و جوانی بە قەد پەلک و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران بە قەد خاک و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران کە هاتمەوە بە مێخەک و بۆنی وڵات بۆنخۆشم کەن وەک تازەیار، ئۆخەی یاران، بە ئەوینتان سەرخۆشم کەن بە قەد پەلک و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران بە قەد خاک و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران
25 серп, 02:28

قاسپەی تفەنگ لەو چیایە نابڕێتەوە هەتا پێشمەرگە مابێ .
قاسپەی تفەنگ لەو چیایە نابڕێتەوە هەتا پێشمەرگە مابێ .
24 серп, 15:05

بەڵێن نادەم هەتا مردن تۆم خۆش بوێ! چونکا پێش تۆ کاتی لاوی قەولم داوە بە نیشتمان سەرم دانێم لە پێناوی!
#ک_د_ئازاد
24 серп, 13:31