fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

H I W A_✹

H I W A_✹

رفتن به کانال در Telegram

لە دڵم دا گوڵی سەوزی هیوا دەڕوێنم 🌱 @ALLOZAWbot

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
923
مشترکین
+124 ساعت
+397 روز
+9930 روز
آرشیو پست ها
گەرچی دووژمن وا نەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبم باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابیخانەیە گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم نۆکەری و سەر دانەواندن کاری نامەردانەیە چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ ڕزگار بکا میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم سەد هەزار لەحنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە
قانع•
29 اوت, 02:43

ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ ، سڕینەوەی ئازادیە ، لە ڕۆحمانا ...
28 اوت, 11:28

بیری ئازادیم لە زیندان فراوان تر دەبێ قوڕ بە سەر ئەو دووژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە .
زارای نیشتمان
28 اوت, 08:26

من لە جیهانێکدا ئەژیم تۆ فریشتەیت و دەنگی باڵەکانت خۆشترین ئاوازی ئەم جیهانەیە .!
جەنابی یار
27 اوت, 12:23

خۆەم کوڕە کاروانی شەو بە بارەوە سەر خەو دەشکێنم بە لای یارەوە بەلای یـــــارەکەی وەفــــــادارەوە ئەڕۆم ئەپێوم کێو و هەرد و دۆڵ بۆ نەونەمامی ناسک و خڕ و خۆڵ بۆ نەونەمامی ناسک و نەرم و نۆڵ ڕێگام زۆر دوورە وام بە هەردەوە وام بە پەژارە و ئاخ و دەردەوە خەم و پەژارەش لە بەختی شەڕما وەک گەڵای پاییز ئەڕژێ بەسەر ما ئەترسم بمرم لەم دوور وڵاتە دڵ پڕ لە خۆزگە و ئۆف و ئاواتە نەبینم باڵای یاری وەفادار ببمە خۆراکی مەل و موور و مار
27 اوت, 11:30

گەر شەماڵ ڕێی لێ گردی تۆ ببە بە ، باخ .
27 اوت, 06:01

من پەروەردەی بن سێبەری ئەشکەوتم گەلێک جاران لە چاڵاوی ڕەش کەوتم هاتمە دەرێ ، هەدام نەدا ، نەسرەوتم دەڕۆم بەرەو ئاسۆ ، بەرەو ئاسۆی ڕوون دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگار بوون
26 اوت, 12:28

ئێوە کێ بوون ؟! سروشتتان فێری جوانیو چیاتان فێری سەوز بوون کرد . سێی خەرمانان ، هەشتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە .
ئێوە کێ بوون ؟! سروشتتان فێری جوانیو چیاتان فێری سەوز بوون کرد .
سێی خەرمانان ، هەشتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە .
25 اوت, 07:20

ڕۆژێک لە ئامێزی هیواکانم دەنووم ...
25 اوت, 04:43

هەر هەمووتان لە بیرمدان، خاکەلێوەن گوڵن بۆ من هەر هەمووتان هاژەی خوێنن یەکە یەکە دڵن بۆ من بە قەد پەلک و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران بە قەد خاک و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران سپیدان زوو، ئێواران دێن دەڕواننە گەڕانەوەم بە لێوی وەک خوێن و شەکر دێنە سەر ڕێی سەردانەوەم بە قەد پەلک و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران بە قەد خاک و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران کە هاتمەوە لە من باغچەی پڕ باڵندەی شێعر و جوانی لە ئێوەیش هەر ئەزیزانم، سێبەرێ لە تاسە و جوانی بە قەد پەلک و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران بە قەد خاک و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران کە هاتمەوە بە مێخەک و بۆنی وڵات بۆنخۆشم کەن وەک تازەیار، ئۆخەی یاران، بە ئەوینتان سەرخۆشم کەن بە قەد پەلک و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران بە قەد خاک و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران
25 اوت, 02:28

قاسپەی تفەنگ لەو چیایە نابڕێتەوە هەتا پێشمەرگە مابێ .
قاسپەی تفەنگ لەو چیایە نابڕێتەوە هەتا پێشمەرگە مابێ .
24 اوت, 15:05

بەڵێن نادەم هەتا مردن تۆم خۆش بوێ! چونکا پێش تۆ کاتی لاوی قەولم داوە بە نیشتمان سەرم دانێم لە پێناوی!
#ک_د_ئازاد
24 اوت, 13:31

لە بەرزایی زۆر دەترسم بەڵام ئەگەر تۆ بفەرمووی قەندیل دەکەم بە هێلانە .
جەنابی یار
24 اوت, 13:04

کام ڕەشی ئەگات بە ڕەشی چاوی ؟ برژانگی ؟ برۆی ؟ ئەگریجەی خاوی ؟ کام بەرزی جوانە وەک بەرزی باڵای ؟ کام تیشک ئەگاتە تیشکی نێونیگای ؟ کام تاسە ، کام مەیل کام چاوەڕوانی ؟ تەلیسماییە وەک هی دڵداری ؟
عەبدوڵڵا گۆران
23 اوت, 13:27

شەمس مەڵێ دوری تۆ قەدەری خودایە تۆ وەرە خۆ هاتنیش هەر قەدەری خودایە .
مەولانا
23 اوت, 06:30

: حوسەین بەگی وەکێڵ
22 اوت, 16:56

ئەوەی مرۆڤ هیلاک ئەکا بیر کردنەوەیە نەوەک ڕاکردن .
22 اوت, 13:40

دوێنێ بیستم كچێ ئازیز ئەڵێن گوایە شوت كردوە دوێنێ بیستم كچێ ئازیز ئەڵێن گوایە شوت كردوە خۆ ئەزانم ئەم بڕیارەت بەنابەدڵی دەركردوە خۆ ئەزانم ئەم بڕیارەت بەنابەدڵی دەركردوە دوێنێ بیستم دوێنێ بیستم كە شەكراوت ماڵە و ماڵی شار گەڕاوە دوێنێ بیستم كە شەكراوت ماڵە و ماڵی شار گەڕاوە بەتەنها ماڵی من نەبێ بەتەنها ماڵی من نەبێ لەم شەكراوە دابڕاوە دوێنێ بیستم دوێنێ بیستم كە ئەڵقەی زێڕ كراوەتە پەنجەكانت دوێنێ بیستم كە ئەڵقەی زێر كراوەتە پەنجەكانت چۆن لەوكاتە وێنەی من چۆن لەوكاتە وێنەی من نەهاتە بەرچاوەكانت دوێنێ بیستم دوێنێ بیستم لێوەكانت ناوێكیكەی دركاندوە دوێنێ بیستم لێوەكانت ناوێكیكەی دركاندوە بابزانی من ناوی تۆم بابزانی من ناوی تۆم هەرگیز لەیاد نەكردوە بابزانی من ناوی تۆم هەرگیز لەیاد نەكردوە بابزانی من ناوی تۆم هەرگیز لەیاد نەکردوە
22 اوت, 12:53

لەو کاتەوە تۆم ناسیوە ، پێشمەرگەی دوو نیشتمانم .
22 اوت, 05:21

photo content
+1
22 اوت, 05:15