H I W A_✹
الذهاب إلى القناة على Telegram
923
المشتركون
+124 ساعات
+397 أيام
+9930 أيام
أرشيف المشاركات
922
گەرچی دووژمن وا نەزانێ
من بە دیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ
کونجی زیندانم قوتابیخانەیە
گەر بە ئازادی نەژیم
مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەر دانەواندن
کاری نامەردانەیە
چاوەڕوانی شۆڕشێکم
عالەمێ ڕزگار بکا
میللەتم بۆ ئەو مەبەستە
کردەوەی شێرانەیە
قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا
بە ئازادی ئەژیم
سەد هەزار لەحنەت
لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە
قانع•
29 أغسطس, 02:43
922
بیری ئازادیم لە زیندان فراوان تر دەبێ
قوڕ بە سەر ئەو دووژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە .
زارای نیشتمان
28 أغسطس, 08:26
922
من
لە جیهانێکدا ئەژیم
تۆ فریشتەیت و
دەنگی باڵەکانت
خۆشترین ئاوازی ئەم جیهانەیە .!
جەنابی یار
27 أغسطس, 12:23
922
خۆەم کوڕە کاروانی شەو بە بارەوە سەر خەو دەشکێنم بە لای یارەوە بەلای یـــــارەکەی وەفــــــادارەوە ئەڕۆم ئەپێوم کێو و هەرد و دۆڵ بۆ نەونەمامی ناسک و خڕ و خۆڵ بۆ نەونەمامی ناسک و نەرم و نۆڵ ڕێگام زۆر دوورە وام بە هەردەوە وام بە پەژارە و ئاخ و دەردەوە خەم و پەژارەش لە بەختی شەڕما وەک گەڵای پاییز ئەڕژێ بەسەر ما ئەترسم بمرم لەم دوور وڵاتە دڵ پڕ لە خۆزگە و ئۆف و ئاواتە نەبینم باڵای یاری وەفادار ببمە خۆراکی مەل و موور و مار
27 أغسطس, 11:30
922
من پەروەردەی بن سێبەری ئەشکەوتم
گەلێک جاران لە چاڵاوی ڕەش کەوتم
هاتمە دەرێ ، هەدام نەدا ، نەسرەوتم
دەڕۆم بەرەو ئاسۆ ، بەرەو ئاسۆی ڕوون
دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگار بوون
26 أغسطس, 12:28
922
ئێوە کێ بوون ؟!
سروشتتان فێری جوانیو
چیاتان فێری سەوز بوون کرد .
سێی خەرمانان ، هەشتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە .
25 أغسطس, 07:20
922
هەر هەمووتان لە بیرمدان، خاکەلێوەن گوڵن بۆ من هەر هەمووتان هاژەی خوێنن یەکە یەکە دڵن بۆ من بە قەد پەلک و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران بە قەد خاک و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران سپیدان زوو، ئێواران دێن دەڕواننە گەڕانەوەم بە لێوی وەک خوێن و شەکر دێنە سەر ڕێی سەردانەوەم بە قەد پەلک و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران بە قەد خاک و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران کە هاتمەوە لە من باغچەی پڕ باڵندەی شێعر و جوانی لە ئێوەیش هەر ئەزیزانم، سێبەرێ لە تاسە و جوانی بە قەد پەلک و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران بە قەد خاک و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران کە هاتمەوە بە مێخەک و بۆنی وڵات بۆنخۆشم کەن وەک تازەیار، ئۆخەی یاران، بە ئەوینتان سەرخۆشم کەن بە قەد پەلک و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران بە قەد خاک و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران
25 أغسطس, 02:28
922
بەڵێن نادەم
هەتا مردن تۆم خۆش بوێ!
چونکا پێش تۆ
کاتی لاوی
قەولم داوە بە نیشتمان
سەرم دانێم لە پێناوی!
#ک_د_ئازاد
24 أغسطس, 13:31
922
لە بەرزایی زۆر دەترسم
بەڵام ئەگەر تۆ بفەرمووی
قەندیل دەکەم بە هێلانە .
جەنابی یار
24 أغسطس, 13:04
922
کام ڕەشی ئەگات بە ڕەشی چاوی ؟
برژانگی ؟ برۆی ؟ ئەگریجەی خاوی ؟
کام بەرزی جوانە وەک بەرزی باڵای ؟
کام تیشک ئەگاتە تیشکی نێونیگای ؟
کام تاسە ، کام مەیل کام چاوەڕوانی ؟
تەلیسماییە وەک هی دڵداری ؟
عەبدوڵڵا گۆران
23 أغسطس, 13:27
922
شەمس مەڵێ دوری تۆ قەدەری خودایە
تۆ وەرە خۆ هاتنیش هەر قەدەری خودایە .
مەولانا
23 أغسطس, 06:30
922
دوێنێ بیستم كچێ ئازیز ئەڵێن گوایە شوت كردوە دوێنێ بیستم كچێ ئازیز ئەڵێن گوایە شوت كردوە خۆ ئەزانم ئەم بڕیارەت بەنابەدڵی دەركردوە خۆ ئەزانم ئەم بڕیارەت بەنابەدڵی دەركردوە دوێنێ بیستم دوێنێ بیستم كە شەكراوت ماڵە و ماڵی شار گەڕاوە دوێنێ بیستم كە شەكراوت ماڵە و ماڵی شار گەڕاوە بەتەنها ماڵی من نەبێ بەتەنها ماڵی من نەبێ لەم شەكراوە دابڕاوە دوێنێ بیستم دوێنێ بیستم كە ئەڵقەی زێڕ كراوەتە پەنجەكانت دوێنێ بیستم كە ئەڵقەی زێر كراوەتە پەنجەكانت چۆن لەوكاتە وێنەی من چۆن لەوكاتە وێنەی من نەهاتە بەرچاوەكانت دوێنێ بیستم دوێنێ بیستم لێوەكانت ناوێكیكەی دركاندوە دوێنێ بیستم لێوەكانت ناوێكیكەی دركاندوە بابزانی من ناوی تۆم بابزانی من ناوی تۆم هەرگیز لەیاد نەكردوە بابزانی من ناوی تۆم هەرگیز لەیاد نەكردوە بابزانی من ناوی تۆم هەرگیز لەیاد نەکردوە
22 أغسطس, 12:53
