قەڵەم دار
Відкрити в Telegram
باسەکە قەڵەمی دار نییە..
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
288
Підписники
Немає даних24 години
+57 днів
+830 днів
Архів дописів
288
بنازم دلبەری خۆم چەندە پڕ وەسف و چ بێ عەیبە: بە چاو مەست و، بە دڵ هوشیار، بە ئەبرۆ جووت و هەم تاقە!- نـالی .
288
بەیتی یەکەم/
کەسانی خاوەن فەزڵ و دانایی ، تەنانەت لە نیشتیمانی خۆشیاندا غەریب و نامۆن ، نەک هەر ئەوەندە ، بەڵکوو خزم و کەسە نزیکەکانیشیان لێیان جیادەبنەوە و دووردەکەونەوە لێیان..
بەیتی دووەم/
لە خۆشەویستی و میهرەبانیدا من مامەڵەی ڕیبا ـت لەگەڵدا ئەکەم ، یانی ئەگەر تۆ هەرچەند خۆشەویستی و وەفاداریم پێ ببەخشی ، من لەبەرامبەردا زیاترت پێدەبەخشم بگرە دوو ئەوەندەت پێ ئەدەمەوە.
بەیتی سێیەم/
ناسینی خەڵکی و مەعریفەتم بەوەی کە چۆنن ، وای لێکردم لێیان سارد ببمەوە و چیدیکە تێکەڵیان نەکەم ، چونکە تێگەشتم لەوەی کە خەڵکی هیچ نین جگە لە تۆزێکی با بردوو ..
( - ابو علاء المعري ، ناسراو بە فەیلەسوفی شاعیران.. )
* تێبینی ، قەسیدەکە 19 بەیتە ، ئەمانە بەیتی یەک و پێنج و یانزەن..
288
وَمَنْ يَكُ ذَا فَمٍ مُرٍّ مَرِيضٍ يَجِدْ مُرًّا بِهِ المَاءَ الزُّلالا- المتنبي ئەڵێ هەر کەسێ هەستی تامکردنی تاڵ و نەخۆش بێ ، ئەوا تاڵێتی لە ئاوی زوڵاڵ و سازگاریشدا هەر ئەدۆزێتەوە.. شاعیر دەیەوێ بڵێ: کێشەکە ناوەوەی ئینسانە نەوەک ڕوکەش و دەرەوە.. بیلموناسەبە ، وتمان با تۆزێ خۆمان ڕێکخەین و حەلاقێ بکەین..
288
أَرَاكِ فِي مَنَامِي حِينَ أَغْفُو وَفِي صَحْوي عَلَى غَيْمٍ أَرَاكِهەر کاتێ چاوم بچێتە خەو و لەخەوما تۆ دەبینم ، وە ئەگەریش بێدار بم دیسانەوە لەسەر هەورەکانەوە هەر تۆ دەبینم ( مەبەستی شاعیر ئەوەیە کە چیبکەم و چی نەکەم هەر لەخەیاڵ و لەپێش چاومدایت..)
أُسَامِرُ فِي هَوَاكِ كُلَّ ظِلٍّ وَخَطْوِي قَدْ تَعَثَّرَ فِي خُطَاكِلەبەر زۆری خۆشەویستم بۆت وام لێهاتووە هەر سێبەرێک ئەبینم قسەی لەگەڵ دەکەم ، وە بەڕاستی هەنگاوەکانم بەدوای هەنگاوەکانتا ماندوو بوون ( مەبەستی شاعیر ئەوەیە کە هەر شتێ دەبینێ ئومێدی ئەوەی هەیە کە ئەو بێ ، وە ماندوو بووە هێندەی بەدوایدا بڕوا..)
وَلِي فِي ضَجَّةِ الأَصْوَاتِ صَوْتٌ كَأَنَّ الصَّوْتَ عَزْفٌ مِنْ صَدَاكِوە لەنێوان جەنجاڵی و ژاوەژاوی هەموو ئەو دەنگانەدا ، دەنگێک هەیە کە بۆمن وەکوو دەنگی مۆسیقا و خۆشیەکە، ئەویش دەنگی تۆیە.. .
288
وتشاؤُأنت من البشائر قطرةً، ويشاءُربُك أن يُغيثك بالمطر(تۆ تەنها دڵۆپێک مژدەت دەوێت، بەڵام پەروەردگارت دەیهەوێت بە بارانێکی زۆر فریات بکەوێت).
وتشاؤُأنت من الأماني نجمةً، ويشاءُربُك أن يُناولك القمر(تۆ لە ئاواتەکانت تەنها ئەستێرەیەکت دەوێت، بەڵام پەروەردگارت دەیهەوێت مانگت پێ ببەخشێت).
وتشاؤُأنت من الحياة غنيمةً، ويشاءُربُك أن يسوق لك الدرر(تۆ لە ژیاندا دەستکەوتێکی سادەت دەوێت، بەڵام پەروەردگارت دەیهەوێت مرواری و گەوهەرت بۆ بنێرێت).
وتظلُتسعى جاهداً في همةٍ، والله يعطي من يشاءُإذا شكر(تۆش بەردەوام بە هەوڵ و کۆششەوە هەوڵ دەدەیت، خوداش بەو کەسانە دەبەخشێت کە سوپاسگوزارن). - غازی لقسەیبی میمبەرێکمان ناردویەتی..
288
ماوەیێکە ترسێکی زۆر سەیرم بۆ دروست بووە ، چی ئەگەر بێت و ئەو هەموو ڤیدیۆ و پلەی لیستەی یوتوب نەمێنێ؟
ئەوکات چەنێک داخ و ئەسەف ئەڕێژین کە بۆچی سوودمان لێی نەبینی..
بەڵام ئەوکاتە هَيْهَاتَ هَيْهَاتَ..
.
288
رأيتُ الهلالَ ووجهَ الحبيب فكانا هلالَينِ عند النَّظمانگی یەک شەوە و ڕووی یارم بینی ، لەوەختی سەیرکردندا وەکوو یەکتر دەهاتنە پێش چاو ( یانی وەکوو یەک بوون )
فلم أدرِ من حيرتي فيهما هلالَ الدجى مِن هلال البشرْجا لەبەر سەرسوڕمان و شەوق تاسەم ، نەمزانی کامە مانگی ئاسمانەو کامەش مانگی بەشەر ( یانی لێم تێکەڵ بوو )..
ولولا التورُّدُ في الوجنتين وما راعني من سواد الشَّعَرْئەگەر سووری سەر گۆناکانی و سەرنج ڕاکێشی ڕەشی قژی نەبوایە..
لكُنتُ أظن الهلالَ الحبيبَ وكنتُ أظن الحبيب القمرْئەوا وام دەزانی یار مانگی ئاسمانەو مانگی ئاسمانیش یارە.. تێبینی/ مانای بەیتی سێیەم و چوارەم بەیکەوە بەستراوە.
288
أَلا أَيُّهَا اللَّيْلُ الطَّوِيلُ أَلا انْجَلِي بِصُبْحٍ وَمَا الإِصْبَاحُ مِنْكَ بِأَمْثَلِ- امرو القیس واتە/ ئەی شەو ، ئەوە بۆ هەر درێژ دەبیتەوە و تەواو نابیت تاوەکوو بەیانی بێت؟ هەرچەندە دەشزانم بەیانی زۆر لەتۆ باشتر نابێ.. .
288
أُصَلّي فَأَبكي في صَلاتِيَ لِذِكرِها لِيَ الوَيلُ مِمّا تَكتُبُ المَلائِكانِ- عروة بن حزام واتە/ نوێژ دەکەم دەگریم لەناو نوێژەکەم و هەرکە بیرم دەکەوێتەوە ، ئەی هاوار بەحاڵم لەوەی کە فریشتەکان لە نامەی کردەوەکانما ئەینوسن.. .
288
Repost from N/a
شاعر؛ أبو الحسن التهامي ئامۆژگاری کوڕەکەی دەکات، لە باسی دونیا دەڵێ:
طُبِعَت عَلى كدرٍ وَأَنتَ تُريدُها
صَفواً مِنَ الأَقذاءِ وَالأَكدارِ
دونیا لەسەر لێڵی (خەم و کێشە و موشکیلە و قورسی و ناخۆشی و ناڕەحەتی) دروست کراوە وە تۆش دەوێت دونیا
پاک و پاڵفتە بێت لە پیسی و لێڵییەکان
وَمُكَلِّف الأَيامِ ضِدَّ طِباعِها
مُتَطَّلِب في الماءِ جَذوة نارِ
ئەوەی داوای پێچەوانەی سروشت و تەبیعەتی دونیا خۆی لە دونیا و ژیان دەکات {واتا داوای ئەوەئەکات بێ کێشەو موشکیلە بژیت}
وەک ئەو کەسەیە داوای پشکۆی ئاگر دەکات لە ناو ئاودا.
288
پێتان چۆنە هەر حەفتەو شاعیرێک هەڵبژێرین لە عەرەب و فارس ، کام شعرەی زۆر بەناوبانگ و جوانە شەرحی بکەین وشە بە وشە؟ بەم شێوەیە هەم شاعیرێکی زۆر ـەناسین و شعرە گرنگەکانیشیان ئەزانین کامانەن ، هەمیش بەرچاو ڕونیمان دەبێ بۆ شعر..
288
ئێوەش هەرچیەک هەیە کە لێی تێناگەن و حەزدەکەن ماناکەی بزانن ، بینێرن ، ان شاء اللە بەپێی توانا لەخزمەتدا دەبین..
.
288
داوای ئەم شعرەش کراوە..
سَلَبَ النَّوْمَ خَیَالٌ مَرَّ بِي فِي فُؤادِي لِحَبِیبٍ غَائِبِخەوی لێ زڕاندنم ، خەیاڵ و بیکردنەوەی ئەو دڵەم لەبەر خاتری ئەو خۆشەویستەی کە غائیبەو لێرە نییە..
فَاسْتَثَارَ الطَّیْفُ قَلْبًا مُثْقَلاً أَضْرَمَ الحُبُّ فَأَهْوَى جَانِبِيوە ئەو خەیاڵە بەجۆرێک کاری تێکردم ، حەتتا ئەوەی دڵم قورس بوو و وە دووبارە ئاگری عیشق لە ناخما بڵێسەی داو خستمی بەزەویدا
یَا خَلِیلَ الرُّوحِ هَلَّا زُرْتَنَا فِي شُرُوقِ الشَّمْسِ أَوْ فِي المَغْرِبِئەی ئازیزی ڕۆح ، نایەیت بۆ سەردانیکردنمان؟ جا لەکاتی خۆرهەڵاتن بێ یا خۆرئاوابوون چ کێشە نییە ، گرنگ ئەوەیە تۆ بێیت..
288
فَلَيتَكَ تَحلو وَالحَياةُ مَريرَةٌ وَلَيتَكَ تَرضى وَالأَنامُ غِضابُواتە/ دەڵێ ، خۆزگە تۆ لەگەڵ مندا شیرین گوفتار و میهرەبان دەبووی ، هەرجەند ژیان قورس و تاڵیش بوایە ، ئای خۆزگە تۆ لەمن ڕازی بویتایە ، جا خوای دەکرد هەرچی ئینسانە لێم توڕە و ناڕازی دەبوون.. ئەم شعرە لە بنەڕەتدا هی ابو فراس الحمدانی ـە ، بۆ سەیفول دەولەی وتووە ، بەڵام لەسەر ناوی حەللاج زیاتر دەبینێرێ ، زائیدەن زۆرێک لە عولەما ڕەخنەی ئەوە دەگرن کە ناکرێ شیعری مەدح بەم جۆرە بنوسرێ ، چونکە موبلەغەو زیادەڕەوی زۆری تێدایە ، بەڵکوو وا پێویستە زیاتر مەبەست پێی خوای گەورەبێ.. .
288
کـام شعری عەرەبی و فارسی هەیە لێی تێناگەیت؟
لەژێر ئەم پۆستە داینێ ، بە ئیزنی خوای گەورە دەیکەینەوە کوردی ئەگەر توانیمان ، ئەگەریش نەمان توانی هەوڵی بۆ دەدەین...
.
