قەڵەم دار
Відкрити в Telegram
باسەکە قەڵەمی دار نییە..
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
287
Підписники
Немає даних24 години
+57 днів
+830 днів
Завантажуємо дані
Схожі канали
Немає даних
Виникли проблеми? Будь ласка, оновіть сторінку або зверніться до нашого support-менеджера.
Хмара тегів
Немає даних
Виникли проблеми? Будь ласка, оновіть сторінку або зверніться до нашого support-менеджера.
Вхідні та вихідні згадування
---
---
---
---
---
---
Залучення підписників
листопад '26лист '26
листопад '26
+6
в 1 каналах
жовтень '26
+53
в 3 каналах
Get PRO
вересень '26
+3
в 1 каналах
Get PRO
серпень '26
+11
в 2 каналах
Get PRO
липень '26
+21
в 5 каналах
Get PRO
червень '26
+96
в 2 каналах
Get PRO
травень '260
в 3 каналах
Get PRO
квітень '26
+13
в 4 каналах
Get PRO
березень '260
в 3 каналах
Get PRO
лютий '26
+13
в 1 каналах
Get PRO
січень '260
в 2 каналах
Get PRO
грудень '250
в 1 каналах
Get PRO
листопад '250
в 0 каналах
Get PRO
жовтень '250
в 0 каналах
Get PRO
вересень '250
в 1 каналах
Get PRO
серпень '250
в 0 каналах
Get PRO
липень '250
в 3 каналах
Get PRO
червень '250
в 2 каналах
Get PRO
травень '250
в 0 каналах
Get PRO
квітень '250
в 0 каналах
Get PRO
березень '250
в 0 каналах
Get PRO
лютий '250
в 0 каналах
Get PRO
січень '25
+12
в 2 каналах
Get PRO
грудень '240
в 3 каналах
Get PRO
листопад '240
в 0 каналах
Get PRO
жовтень '240
в 1 каналах
Get PRO
вересень '240
в 0 каналах
Get PRO
серпень '24
+18
в 3 каналах
Get PRO
липень '240
в 0 каналах
Get PRO
червень '24
+82
в 0 каналах
Get PRO
травень '240
в 9 каналах
Get PRO
квітень '240
в 3 каналах
Get PRO
березень '24
+35
в 2 каналах
| Дата | Залучення підписників | Згадування | Канали | |
| 11 листопада | 0 | |||
| 10 листопада | 0 | |||
| 09 листопада | 0 | |||
| 08 листопада | 0 | |||
| 07 листопада | 0 | |||
| 06 листопада | +4 | |||
| 05 листопада | 0 | |||
| 04 листопада | +2 | |||
| 03 листопада | 0 | |||
| 02 листопада | 0 | |||
| 01 листопада | 0 |
Дописи каналу
ڕۆژاێک لە ڕۆژان یەکەمین کەس کە ستایڵی بۆ هەڵبژاردین ، دایکمان بوو ..
ئەوان جلەکانیان بۆ هەڵدەبژاردین ، و یەخەی کراسەکەیان بۆ چاک دەکردین ، بە جوانی قۆپچەکانیان یەک بەدوای یەک دادەخست ، و نیگەرانبوون لەوەی گەرممان بێ یانیش سارد.
منداڵی تێپەڕی و گەورە بووین ، جۆرەها مۆدێل و شێوازی جل و بەرگ پەیدابوون ، بەڵام هیچیان شوێنی ئەم سۆز و خەمخۆریەی نەگرتەوە..
.
| 2 | گلگامێش
چیڕۆکەکە لەوەوە دەستپێدەکا کە گڵگامێش دوای مردنی ئینكيدوی هاوڕێی ، ئەکەوێتە گەڕان بەدوای نەمریدا ، بۆیە ڕوو لە پەرستگەی خوداکان ئەکا و لە بەردەمیاندا سەجدە دەبات ، هەر کە دەبینێ ئەو خودایانە لە کاتی تەنگانەدا بەکەڵکی هیچ نایەن و بێدەنگن ، بۆی دەردەکەوێ کە پەرستنی ئەو بەردە تاشراوانە جگە لە خۆخەڵەتاندن هیچیدکە نەبووە
بۆیە تەمیم بەرغوثی ئەم چیڕۆکە کۆنەی بە شێوازێکی هاوچەرخ داڕشتۆتەوە و جیهانبینی خۆی تێدا داناوە ، لە نێویدا ڕەخنەیەکی توند لە ستەم و بێدەنگیی دەسەڵاتەکان و پەرستنی خوایە دەستکردەکان دەگرێت ، و گڵگامێش دەکاتە سیمبولی مرۆڤی یاخی لە بەرامبەر ئەم پووچییەی ئەمڕۆی عالەمدا | 115 |
| 3 | أَغارُ عَلى حَرفٍ يَكونُ مِنِ اِسمِها
إِذا ما رَأَتهُ العَينُ في خَطِّ كاتِبِ
- بهاء الدین زهیر
واتە/
غیرە ئەکەم لە هەر پێتێک کە لە ناوەکەی ئەودا هەیە ، ئەگەر چاوی کەسێکی دیکە لەناو نوسینێکدا بیکەوێتەوە بەرچاوی..
( هەستکەم ئەمە موبالەغەی زۆر تێدایە و بۆی نابێ😁 )
. | 133 |
| 4 | من حل شدم در شعر، او شعر نمیخواند..
واتە/
من توامەوە لە شیعردا ، کەچی ئەو شیعر ناخوێنێتەوە و گرنگیشی پێ نادا..
. | 111 |
| 5 | َ
واتە/
ئەگەر چی خۆشەویستان و ئازیزان بڕۆن و کۆچ بکەن ئەی دایکی مالیک ( مەبەست لێی لەیلایە ) ، ئەوا ئەو خۆشەویستی و سۆزەی لەدڵمدایە هەرگیز کۆچ ناکا و هەر ئەمێنێ..
( با ئەوان ڕۆشتبن و لێرە نەمابن ، خۆ خۆشەویستی ئەوان لەدڵی مندا هەر ماوە و وجودی هەیە )
- قیس بن الملوح
هیوادارین مامۆستای بەڕێز جار جار مانای بەیتەکان دابنێ و هەستەکانی لە خوێنەر نەشارێتەوە😁
. | 157 |
| 6 | هەرچەندە کە ئینسانە لە بەرچاوی من و تۆ،
مومکین نییە ئەم لوتفە لە ئینسان و بەشەردا
- نـالی
واتە/
ڕاستە کە من و تۆ ئەو وەکوو ئینسانێ ئەبینین و کەسێکی ئاسایی دێتە بەرچاو ، بەڵام هیچ مومکین نییە ئینسانێ ببێ بەخاوەنی ئەم هەموو لوتف و گەورەییە ، بۆیە نا مومکینە و شتی وا کەم دێتە بەرچاو..
بۆ دادێ
. | 221 |
| 7 | َ
ڕەنگە جوانترین بەیت بن کە لەم چەناڵە کرابێتنەوە کوردی ، بەڵام نازانم تا چەند فەساحەت و بەلاغەتم ڕێگای پێداوم ماناکەیان بگەیێنم..
َ | 190 |
| 8 | شَفَ الهَوَى أَسَفاً يَوْمَ النَّوَى بَدَنِي
وَفَرَّقَ الهَجْرُ بَيْنَ الجَفْنِ وَالوَسَنِ
شاعیر ئەیەوێ وێنەیێک بۆ خوێنەر دروست بکا و وایلێبکا هەست بە وشەکان بکا ، بۆیە دەڵێ:
عەشق و ئاگری دووری ، وەکوو تاشە بەردێک جەستەمی تاشیوە و لاوازی کردووە ، وە ئەم خۆشەویستیە ، پێڵوی چاو و خەوی لێک جودا کردۆتەوە ، بەو مانایەی خەوم لێناکەوێ و ناتوانم بخەوم..
رُوحٌ تَرَدَّدُ فِي مِثْلِ الخَيَالِ إِذَا
أَطَارَتِ الرِّيحُ عَنْهُ الثَّوْبَ لَمْ يَبِنِ
جا شاعیر لێرە وێنایێکی شعری زۆر زۆر جوان ئەکا ، و ئەڵێ :
گیانم وەکوو خەیاڵێک لەڕ و لاواز بووە ، بەجۆرێک ئەگەر بێت و بایێک هەڵبکا و جلەکانم لابەرێ ، ئەوا هیچ بەشێکی جەستەم بەدیار ناکەوێ و نابینرێم
كَفَى بِجِسْمِي نُحُولاً أَنَّنِي رَجُلٌ
لَوْلَا مُكَالَمَتِي إِيَّاكَ لَمْ تَرَنِي
شاعیر لێرە وەسفی خۆی ئەکا کە ئەگەر هات و خۆشەویستەکەی بیبینێ چۆن دەیناسێتەوە؟
و دەڵێ : هەر ئەوەندە بەسە بۆ جەستەی لاوازم کە من پیاوم و سیفاتەکانی پیاوەتیم تێدایە ، بۆیە ئەگەر من دەنگم نەبوایە و لەڕێی قسەکردنەوە خۆم نەناساندایە ، ئەوا تۆ هەرگیز منت نەدەناسیەوه و نەتدەزانی کە منم ، چونکە لە من ئیدی شتێک نەماوەتەوە و جەستەم بووە بە نەبوون لەتاو دووری و خۆشەویستی ئێوە..
- المتنبي | 208 |
| 9 | ئەم دوو بەیتە داواکراون..
وَإِنَّ الضِّغْنَ بَعْدَ الضِّغْنِ يَبْدُو
عَلَيْكَ وَيُخْرِجُ الدَّاءَ الدَّفِيْنَا
بێ گومان ڕق و کینەی کەڵەکەبووی نێو دڵ و دەرونت لەکۆتاییدا هەر دەردەکەوێ بە ڕوخسارتەوە و ڕازی دڵ و دەرونت بۆ هەمووان ئاشکرا ئەبێ
وَرِثْنَا المَجْدَ قَدْ عَلِمَتْ مَعَدٌّ
نُطَاعِنُ دُوْنَهُ حَتَّى يَبِيْنَا
ئێمە سەربەرزی و شکۆمەندیمان بە میرات بۆ ماوەتەوە ، ئەوە شتێکە کە هەموو هۆز و تیرەکانی عەرەب گەواهی ئەوەمان بۆ ئەدەن ، وە لەپێناو ئەو مەزنییەدا ، تا دوایین هەناسە بە شمشێر و ڕم ئەجەنگین هەتاوەکوو سەرکەوتن یەکلا دەبێتەوە و ڕاستی دەردەکەوێ ( وشەی معد ، ئاماژەیە بۆ سەرجەم هۆز و تیرەکانی عەرەب ، یاخود ئەکرێ بڵێین زۆرینەیان )
- عمرو بن کلثوم
. | 251 |
| 10 | چ بەیتە شعرێکی عەرەبی ، یا فارسی ، یانیش کوردی هەیە ، کە ماناکەی وازح نییە لەلات ، ئەتوانی بۆ دایرێکتی چەناڵی بنێریت و بەپێی کات و توانا ماناکانیان لە چەناڵ دائەنێین..
. | 243 |
| 11 | دوور لە تۆ ئیدی مەپرسە قوربان
حاڵی نالی ، کە نە مرد و نە ژیا..
. | 242 |
| 12 | تَعَظُمُ فِي عَيْنِ الصَّغِيرِ صِغَارُهَا
وَتَصْغُرُ فِي عَيْنِ العَظِيمِ العَظَائِمُ
- المتنبي
واتە/
لە چاوی کەسی بێ ئیرادە و نزمدا ، تەنانەت سەختییە بچووکەکانیش زۆر گەورە و مەزن دەبن ، بەڵام لە چاوی مرۆڤی گەورە و خاوەن ئیرادەدا ، گەورەترین زەحمەتی و بەڵاکانیش بچووک و ئاسان دەبنەوە.. | 280 |
| 13 | رَمَانِي الدَّهْرُ بِالأَرْزَاءِ حَتَّى
فُؤَادِي فِي غِشَاءٍ مِنْ نِبَالِ
ڕۆژگار هێندە تیری کارەسات و نەهامەتی تێگرتم ، تاوەکوو ئەم تیرانە بوونە بەرگێک بۆ دڵم
فَصِرْتُ إِذَا أَصَابَتْنِي سِهَامٌ
تَكَسَّرَتِ النِّصَالُ عَلَى النِّصَالِ
ئیدی وایلێهات ، ئەگەر تیرێکی دیکەی بۆ بهاوێژن ، ناگاتە دڵم ، بەڵکوو بەر ئەو تیرانە ئەکەوێ کە پێشتر لە دڵمدا چەقیون..
- المتنبي | 232 |
| 14 | قَذًى بِعَيْنِكِ أَمْ بِالعَيْنِ عُوَّارُ
شاعیر لەبێکەسی خۆی قسە لەگەڵ چاوەکانی ئەکات و لێیان ئەپرسێ ئایا خاشاکێک شتێ چۆتە ناوتان وا سوور هەڵگەڕاون و دەگرین یا تۆزو خۆڵی بیابانە وای لێکردوون ؟
أَمْ ذَرَفَتْ إِذْ خَلَتْ مِنْ أَهْلِهَا الدَّارُ
یاخودیش بۆ ئەوە دەگرین چونکە ئازیزێکتان ماڵەکەی چۆڵ کردووە و لەدەستتان داوە
كَأَنَّ عَيني لِذِكراهُ إِذا خَطَرَت
وەک بڵێی چاوەکانم کاتێ ئەویان بیردێتەوە یا ئەوشوێنەنایەی دێتە بەرچاو کە یادگاری لەگەڵ کەسەکە هەبووە لەوێ
فَيْضٌ يَسِيلُ عَلَى الخَدَّيْنِ مُدْرَارُ
فرمێسک وەک لافاوێ بەسەر گۆناکانم دا ئەڕوات بەبەردەوامی و بێ وەستان | 320 |
| 15 | حاڵی بکە بە خوفیە: کە ئەی یاری سەنگ دڵ
نالی لە شەوقی تۆیە دەنێرێ سەلامی دوور
عاشق دەبێ مەستانە بێ ..
. | 63 |
| 16 | شەوتان شاد
بە کاتی من
. | 75 |
| 17 | دەستان خۆشبێ برادەران ، نەماندۆزییەوە بەداخەوە.
. | 74 |
| 18 | ناوی ئەم قاریئە چییە؟
. | 310 |
| 19 | فَإِنْ شَكَوْتَ لِمَنْ طَابَ الزَّمَانُ لَهُ
عَيْنَاكَ تَغْلِي وَمَنْ تَشْكُو لَهُ صَنَمُ
ئەگەر شەکوا و دەردە دڵی خۆت بردە لای کەسێ کە هەموو تەمەنی لە خۆشی و بێخەمیا بووە و ژیان لەگەڵیدا نەرم بووە ، ئەوا وەکوو ئەوە وایە کە قسە بۆ بتێک بکەیت ، و لەکاتێکدا چاوەکانت ئەکوڵێن لەتاو و فرمێسک و حەسرەت..
( شاعیر دەیەوێ بڵێ ، بۆ تێگەیشتن لە ئازاری کەسانی دیکە ، لانیکەم ئەبێ خۆت شتێکت لە ناخۆشی و دڵتەنگی بینیبێ ، ئەگەرنا ، لە مەشاعیری بەرامبەر تێناگەیت )
وَإِنْ شَكَوْتَ لِمَنْ شَكْوَاكُ تُسْعِدُهُ
أَضَفْتَ جُرْحًا إِلَى جُرْحِكَ اسْمُهُ النَّدَمُ
یاخود ئەگەر شەکوا و دەردە دڵت لەلای کەسێ کرد کە دڵی بەم دەردانەی تۆ خۆشە ، ئەوا دەردێک و خەمێکی دیکەت بۆخۆت زیادکردووە کە ناوی پەشیمانیە.. | 334 |
| 20 | Немає тексту... | 1 |
