رفت ..
Открыть в Telegram
1 289
Подписчики
Нет данных24 часа
-77 дней
-2430 дней
Архив постов
1 289
ئەوەی وا لە مرۆڤ دەکات بیریی کەسێک، شارێک، بارودۆخێک، تەمەنێکی ژیان و جۆری ژیان بکات تەنها یادگارییەکانە
..
1 289
کاتەکانمان تێپەڕاند بۆ ئەوەی بگەین بە خۆشی کاتێک گەشتین هەستمان کرد خۆشی ئەوە بوو کە جێمان هێشت
..
1 289
جۆرێک لە ئازار هەیە هەر لە بنەرەتدا بۆ ئەوە دروست نەبووە چارەسەر بکرێت چونکە برینەکە خۆی هیچ شوێنێکی نییە، تۆ بێنە بەرچاوی خۆت شەوێک هەست بە ئازار دەکەیت لە قاچت دەست درێژ دەکەیت بۆ ئەوەی قاچت بگریت و کەمێک ژانەکەی کەم ببێتەوە بەلام دەبینی هیچ قاچێک بوونی نییە جوانتر یانی تۆ قاچت نییە، دەی ئیدی لە کوێی ئەم جیهانەدا چارەسەرێک بۆ ئازاری شتێک دەدۆزرێتەوە کە بوونی نەبێت؟ لە کتێبێک خوێندمەوە ئەو ئازارانەیان ناو ناوە ئازاری فانتۆم، بەلام بۆ من ئەوە تەنها ناوێکی ساردی پزیشکییە من پێم وایە ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە جەستە لە دەستی داوە بەلام رۆح هێشتا باوەری بە لەدەستدان نەکردووە مێشک هێشتان رەتیدەکاتەوە دان بەوەدا بنێت کە بەشێک لە تۆ نەماوە بۆیە بە ئازار یادی دەکاتەوە، وەک ئەوەی بلێت ئەوەی لە جەستەتدا بردراوە لە یادوەریتدا زیندوانە هاوار دەکات، تۆ ئیتر لەگەل دەنگدانەوەی ئازارێکدا دەژیت کە تەنیا خۆت دەزانیت چەندە قوول ئامادەیە لە نەبوونیدا.
…
1 289
جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە فراوانترە لەئاوێنەی دواوە چونکە ئەوەی لەبەردمتە زۆر گرنگترە لەوەی کە لەپشتتەوەیە
..
1 289
بۆەستە لەبەراوردکردنی خۆت.گوڵەکان جوانن.بەڵام خۆرئاوابوونیش جوانە وە بەهیچ شێوەیەک لەیەک ناچن
..
1 289
گەر من ئەو چۆلەکە بچوکەی بەردەمی ژورەکەت بوومایە هەموو بەیانیەک بە نەغمەی ئاوازەکانم خەبەرم ئەکردیتەوە تەنها بۆ ئەوەی لە پێش هەموو دونیاوە من تۆ ببینم،
گەر من ئەو دار سێوە پیرەی گەرەکەکەتان بوومایە هەر جارێک تۆ لە پەنای سێبەرەکەم تێپەر بووای شیرینیترین سێوی خۆمم بۆت هەلدەوەراند هەتاکو بۆ تەنها ساتێکیش بێت لام بوەستیت،
گەر من ئەو بێچوە پشیلە بێ لانەیەی کۆلانی ئێوە بوومایە هەموو ئێوارەیەک بە ئاوازێکی خەمگینی میاوە میاو ژورەکەتم ئەدۆزیەوە بۆ ساتێکیش بێت لە پەناتا بخەوم،
بەلام گەر من، گەر من تۆ بوومایە هیچ کاتێک نەدەرۆشتم و دەمامەوە.
…
