رفت ..
Ir al canal en Telegram
1 282
Suscriptores
+124 horas
-27 días
-1430 días
Archivo de publicaciones
1 282
بۆ ئەو مندالەی لە ناو بێدەنگیدا جێمان هێشت.
سەلام لە تۆ، لەو کاتانەی کە هێشتان رۆژەکانت ناویان هەبوو، جەژن، پشو، لەدایکبوون، ئاهەنگ، دەزانم ئێستا لە کۆلانە کۆنەکەی بیرەوەریدا خەریکی راکردنیت بێ ئاگا لەوەی کات چ جەنگێکی ساردی لەپشت پەردەی خەندەکانتەوە حەشارداوە، تۆ کاتێک بچووک بوویت بەپەلە بوویت بۆ ئەوەی گەورەبیت رۆژەکانت دەژمارد، دەتگووت چەند رۆژیتر جەژنە؟چەند مانگیتر لەدایکبوونمە؟ ئەتوانم بلێم تۆ فریودراوی ناو ژمارەکان بوویت چونکە پێت وابوو گەورەبوون واتە بوون بە جەنگاوەرێکی بەهێز کە جیهان دەخاتە نێو دەستەکانی، بەلام من لێرەم، لە ناو هەمان ئەو گەورەبوونەی تۆ خەونت پێوە دەبینی، دەمەوێت راستیەکت پێ بلێم، گەورەبوون ئاهەنگێک نەبوو کە مۆمەکانی بۆ هەلبکەین و هیوا بخوازین و فو بکەین، بەلکو بێدەنگیەکی سارد بوو کە هێواش هێواش هات و رۆحی داپۆشین، لێرە لەم تەمەنەدا، ئیتر هیچ رۆژێک ناوی نییە جەژنەکان بوونەتە ئەرک و ئاهەنگەکانیش بوونەتە ماندوێتی، وە رۆژەکانیش بەسەر یەکتریدا کەلەکە بوونە بێ ئەوەی بوێریی ئەوەمان تێدا بێت حسێبی ئەوە بکەین کامەیان دووبارەیە و کامەیان نوێ و کەی جەژن دێت، تۆ پێت وابوو لە گەورەبووندا دەستەکان زۆرتر دەبن و هاورێکان نزیکتر بەلام کاتێک ئاوەرمان لە دواوە دایەوە بینیمان هەریەکەمان لە گۆشەیەکی ئەم جیهانەدا وەک جەنگاوەرێکی تەنها دەجەنگین، جەنگێک کە تێیدا شەر دەکەین بۆ پاروویەک دلخۆشی، بۆ سەلماندنی ئەوەی کە هێشتا هەناسە دەدەین و کۆلمان نەداوە، من ببورە، ببورە کە نەمتوانی ئەو جیهانە جوانەت بۆ بپارێزم کە تێیدا هەموو دەستێک بۆ یارمەتی درێژ ئەکرا، ببورە کە فێر بووم بێدەنگترین مالئاوایی بکەم ئەو مالئاواییەی کە هەموو ئێوارەیەک لە بەراوردکردنی ئەمرۆمان بە دوێنێی تۆدا دەکرد، تۆ لە شوێنی خۆت یاری بکە و سەر بەرزمەکەوە بۆ داهاتوو، لێگەرێ با من لێرە لە ناو جەنگی رۆژەکاندا پاسەوانی لە دوایین دلۆپی خەونە کۆنەکانت بکەم.
…

ویستمان گەورە بین بەهیوای ئەوەی بەهێز و توانایەکی زیاتر هەوڵ بۆ ئەو شتانە بدەین کە ئەمان ویست بەڵام،گەورەبوون ئەو هێز و تاقاتەی مناڵێشی لێ بردین
..
1 282
لە ئێوارەیەکی بێ ناسمانەدا تێدەگەیت کەوا ژاوەژاوی نێو ماڵ و سەرسفرەی خوانی خێزانەکەت جوانترین سات بوون کە پێیدا تێپەڕیوی
..
1 282
ئەوەی وا لە مرۆڤ دەکات بیریی کەسێک، شارێک، بارودۆخێک، تەمەنێکی ژیان و جۆری ژیان بکات تەنها یادگارییەکانە
..
1 282
کاتەکانمان تێپەڕاند بۆ ئەوەی بگەین بە خۆشی کاتێک گەشتین هەستمان کرد خۆشی ئەوە بوو کە جێمان هێشت
..