fa
Feedback
رفت ..

رفت ..

رفتن به کانال در Telegram

لە سوچێکدام بەهێمنی لە ژیان ئەروانم. @Karash_0

نمایش بیشتر
1 352
مشترکین
-124 ساعت
-17 روز
-1030 روز
آرشیو پست ها
هیچ کەسێکم بەتەنها جێنەهێشتووە ئەوان خۆیان هەتا نیوەی ڕیگا هاتن ..
هیچ کەسێکم بەتەنها جێنەهێشتووە ئەوان خۆیان هەتا نیوەی ڕیگا هاتن ..

ئەمەوێت برۆم لەسەر مانگ دابنیشم و سەیری وێران بوونی زەوی بکەم، ئیدی لێرەوە مەودای نێوان من و زەوی بە کیلۆمەتر ناپێورێت بەلکو
ئەمەوێت برۆم لەسەر مانگ دابنیشم و سەیری وێران بوونی زەوی بکەم، ئیدی لێرەوە مەودای نێوان من و زەوی بە کیلۆمەتر ناپێورێت بەلکو بەقەبارەی ئەو بێدەنگیە دەپێورێت کە لەقورگمدا گیری خواردوە، لێرە لەسەر تەختی خۆلەمێشی مانگ هیچ بایەک نیە بۆ ئەوەی هەناسەم ببات وە هیچ دەنگێکیش نیە بۆ ئەوەی هاوارم بگەیەنێت، من لەم سەرەوە زەوی وەک دلێکی بریندار ئەبینم کە هێواش هێواش لێدانەکانی کەم دەبێتەوە و وێران دەبێت، ئەو وێران بوونە ئەوەندە بێ بەزەییە کە مۆلەتی گریانم پێ نادات، فرمێسکی من وشک نەبووە بەلکو قوت دراوەتەوە هێندە لە قورگمدا قورس بووە وەک ئەوەیە دەریاکانی زەوی هاتون بۆ خنکاندنم، من لەو سەرەوە ئەبینم مرۆڤەکان لە خوارەوە دەسوتێن، شارەکان و دەستکەوتەکانیان هەمووی ئەبێ بە خۆلەمێش، منیش لەوێ تەنها بینەرێکی بێ دەسەلاتم نە دەتوانم چاو دابخەم لەئاست ئەو هەموە ئازار و سوتانە، نە دەتوانم فرمێسک برێژم و ئەو ئاگرە بکوژينمەوە، ئیدی ئەمە ترسناکترین جۆری مردن نیە ئەی؟ کاتێک جیهانەکەت لەبەر چاوت دەروخێت تۆ تەنانەت مافی ئەوەشت نیە بە فرمێسکێک مالئاوایی لێ بکەیت. …

" اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ..

مرۆڤەکان جیادەکرێنەوە بە شێوە و هەلسوکەوتیان، لەم نێوەندەدا کەسانێک هەن پێیان دەوترێت میزاجی، خەلکی زۆرجار ئەلێن وای ئەمە ئینسانێکی میزاجیە من حەقم لێی نیە، یان ئەلێ لایبە کەیفم پێی نایەت زۆر میزاجیە، بەلام کەس لە خۆی پرسیوە کە میزاجیبوونی ئەم مرۆڤانە بۆچی ئەگەرێتەوە بەدەست خۆیانە یان نا؟ من ئەلێم ئەوە خودی ژیان و دەوروبەرەکەیانە کە ئاوای لێکردوون من پێم وایە لە پشت ئەم گۆرانکارییە خێرایەی میزاجیاندا هاوارێکی خەمناک لە ناخیاندا بوونی هەیە، ئەوانە ئەو مرۆڤانەن کە رۆژگارێک متمانەیان کردووە لە بەرامبەردا پشتیان تێکراوە، ئەوانە ئەو رۆحانەن کە هێندە خەمی قورسیان هەلگرتووە سەرەنجام بێدەنگییان وەک پەناگە هەلبژاردووە چونکە هیچ شتێکیان لەدەست نەهاتوە، میزاجیبوون لای ئەوان قەلغانێکە بۆ بەرگریکردن و شاردنەوەی ئەو بارگرانییە قورسەی دەروونی و جەستەیەی کە هێزی گۆرینیان نییە و بێ دەسەلات سەیری دەکەن، ئیدی شێواز و رەفتارە توندەکانیان دەبێتە رەنگدانەوەی ئەو ئازارانەی کە زمان توانای گێرانەوەیانی نییە. لە کۆتاییدا ئەوان نە میزاجین نە بێ مەیلن، ئەوان تەنها تەنهاترین جەنگاوەری جەنگێکی دۆراون. …

photo content

گرنگ نییە چەند جوان گۆڕێک ئەڕازێنیەوە ئەوەی مردووە زیندوو نابێتەوە ..
گرنگ نییە چەند جوان گۆڕێک ئەڕازێنیەوە ئەوەی مردووە زیندوو نابێتەوە ..

photo content

قوڕمان بەسەر ئەو بێ ئەخلاقە خۆ بە جدی لۆ مۆندیال هاتووە .
قوڕمان بەسەر ئەو بێ ئەخلاقە خۆ بە جدی لۆ مۆندیال هاتووە .

یادگاریەکان مرۆڤ ئازاردەدەن، گرنگ نیە خۆش بێت یان نا ..
یادگاریەکان مرۆڤ ئازاردەدەن، گرنگ نیە خۆش بێت یان نا ..

Story

من ئیدی گەشتم بەو قەناعەتەی کە لە نێو جەنجالی ئازار و کێشەکانماندا، خەلکی بۆ دلدانەوەمان دەلێن تێدەپەرێت، تێگەشتم کە مەبەستیا
من ئیدی گەشتم بەو قەناعەتەی کە لە نێو جەنجالی ئازار و کێشەکانماندا، خەلکی بۆ دلدانەوەمان دەلێن تێدەپەرێت، تێگەشتم کە مەبەستیان لە خودی کێشەکە نییە بەلکو مەبەست لە تەمەنی کورتخایەنی ئێمەیە کە لەگەل هەر خەمێکدا کەمێکی لێ ئەبێتەوە و ئەسوتێت و بەرەو کۆتایی ئەچێت. کێشەکان تێپەرنابن دایمە کێشەی نوێ هەیە شوێنی بگرێتەوە، ئەوە ئێمەین کە تێپەردەبین. …

" اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ..

خەمەکانت دەتکەنە مرۆڤێکی قوڵتر ..
خەمەکانت دەتکەنە مرۆڤێکی قوڵتر ..

Story

چاوەڕێی هیچ شتێک لە هیچ کەسێک مەکە شتە جوانەکان خودا پێت دەبەخشێت ..
چاوەڕێی هیچ شتێک لە هیچ کەسێک مەکە شتە جوانەکان خودا پێت دەبەخشێت ..

" اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ..

photo content

بێدەنگیی ئێمەی ماندوو کرد،نووسینەکانیش هیچیان نەگۆڕی ..
بێدەنگیی ئێمەی ماندوو کرد،نووسینەکانیش هیچیان نەگۆڕی ..

منت خۆش دەوێت؟ من پێم وایە کاتێک مرۆڤ دەگاتە ئەو ئاستەی بپرسێت خۆشت دەوێم خۆی لە خۆیدا کۆتایی رێگاکەیە، واتا تاریکییەکە پێشتر
منت خۆش دەوێت؟ من پێم وایە کاتێک مرۆڤ دەگاتە ئەو ئاستەی بپرسێت خۆشت دەوێم خۆی لە خۆیدا کۆتایی رێگاکەیە، واتا تاریکییەکە پێشتر هەموو شتێکی رەش کردوە، من لێرە نیم بۆ ئەوەی بیرت بخەمەوە کە خۆشم دەوێیت یان لەبیرت ناکەم، من تەنها دەنگی ئەو تەنهاییەم کە لەناو خۆتدا دروستت کردووە، وە ئەو گۆرەی کە باسی دەکەیت کێلی ناوێت چونکە هیچ کەسێک لەوێدا نەنێژراوە تێدەگەی هیچ تەرمێک نیە شیوەنی بۆ بکەیت، ئەوەی هەیە تەنها بەتالییە رونتر مەبەستمە تۆ لە نیوەی رێگادا جێنەهێلدراویت بەلکو تۆ هەر لە سەرەتاوە بە تەنها بەو رێگایەدا دەرۆشتی و سێبەری کەسێکی ترت بە هاورێی خۆت زانیوە، ئێستا کە سێبەرەکە نەماوە بۆت دەرکەوتووە کە تەنها بوویت بۆیەش پرسیار ئەکەیت، تۆ تەنهایت، تەنها وەک ئەو چایەی کە لە دوا قومی پیالەکە سارد ئەبێتەوە و فرێ ئەدرێت.

photo content