War News
Открыть в Telegram
2 405
Подписчики
-224 часа
+17 дней
+4030 дней
Архив постов
2 408
بەریتانیا، ڕوسیا، هیندستان، چین و تورکیا داوا لە هاوڵاتییانیان دەکەن لە ٢٤ کاتژمێری داهاتودا دەستبەجێ ئێران جێبهێڵن.
2 408
مەترسیە هەرە گەورەکەی سەر بازاڕی عێراق!
هەرچەندە لە چەند مانگی داهاتوودا ئەگەری گەورە هەیە کە عێراق توشی کەمبونەوەی دۆلاری کاش بێت بە تەواوی، نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبێتەوە بەڵام هێشتا ئەمە مەترسیە گەورەکە نیە!
تەنها سزای سەختی ئەمریکا ئەوەیە ئەگەر ئەمریکا سزای تاقەتپڕوکێنی ئابوری بسەپێنێت دەتوانێت عێراق لە سیستەمی دارایی جیهانی داببڕێت و توانای مامەڵەی نێودەوڵەتی لێ زەوت بکات، وە ئەمە زۆر مەترسیدارترە لە دەست بەسەرداگرتنی داهاتی نەوت، چونکە عێراق لە ساڵانی ڕابردودا یەدەگی دراوەکانی خۆی دابەش کردوە و ئێستا تەنها ٣٤ ٪ پارە و زێڕەکانی عێراق لە ئەمریکایە و شەست و شەش لە سەدی بردووەتە بانکەکانی فەڕەنسا و چین و بەریتانیا هەروەها بڕی ئەو پارە کاشەی کە لە بانکی فیدراڵیی ئەمریکا بۆی ماوەتەوە تەنها دوو ملیار دۆلارە لە کاتێکدا داهاتی مانگانەی نەوتەکەی شەش بۆ هەشت ملیار دۆلارە کەواتە عێراق لە ڕووی شوێنی پارەکانەوە خۆی پاراستوە بەڵام هێشتا کلیلەکەی تری کە گواستنەوەی پارەیە لە هەر شوێنێکی جیهان هەر لە دەستی ئەمریکادایە، کەواتە دەبێت چاوەڕوانی دۆخی قورس و کەمەرشکێن بین بۆ عێراق..
2 408
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل:
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند بنکەیەک لە باشوری لوبنان بۆردومان دەکەن، وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشە موشەکییانەی کە کەمێک لەمەوبەر لەلایەن حیزبوڵاوە ئەنجام دران.
2 408
ئاژانسی هەواڵی "فارس"ی ئێرانی:
ئەو درۆنانەی کە ئەمشەو لە ئاسمانی تاران و شارەکانی تری ئێران بینراون، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری "ئۆربییتەر" (Orbiter)بوون.
تێبینی/ (ئۆربییتەر ئیسرائیلیە).
2 408
ترەمپ:
من فەرمانم بە هێزی دەریایی ئەمریکا کردوە کە تەقە لە هەر بەلەمێکی ئێران بکەن و تێکی بشکێنن، هەرچەندە بەلەمی بچوکیش بن (کەشتییە دەریاییەکانی ئەوان هەمویان، کە ١٥٩ دانەن، لە بنی دەریادان!)، نابێت هیچ دوودڵییەک هەبێت.
جگە لەوەش، "مین ماڵەکانمان" لە ئێستادا خەریکی پاککردنەوەی گەروەکەن، من لێرەوە فەرمان دەدەم کە ئەو چالاکییە بەردەوام بێت، بەڵام بە ئاستێکی سێ هێندە زیاتر.
2 408
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا:
یەکێتی ئەوروپا خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستبەسەرداگرتنی کالینینگراد.
2 408
عیزەت شابەندەر سیاسەتمەداری شیعە و دەستە ڕاستی مالیکی و سندوقە ڕەشەکەی عێراق :
سوێندتان بۆ دەخۆم ئەوەی لە ڕێگایە خەریکە ڕوودەدات، (وە ئێستا زۆر نزیک بووەتەوە)، و زۆر گەورەتریشە لەوەی پێشبینی دەکەن یان لەسەری ناکۆکن یان ڕێکدەکەون.
عێراق لە ناو "چوارگۆشە سورەکە" دایە لە پیلانی زایۆنی-ئەمریکی، و نەخشەی "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ" دەیگرێتەوە.
2 408
دەمەو بەیانی ڕابردوو دەیان درۆنی ئەمریکا و ئیسرائیلی بە سەر شارەکانی تاران و ئەسفەهان و دیزفوڵ و شیراز هەبوون
2 408
دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل هۆشداری دەدەن: حەماس لە ژێر سێبەری ئاگربەستدا بە خێرایی خەریکی ڕێکخستنەوەی هێزەکانیەتی و ئەگەر چەک دانەنێت، هەموو شتێک دەگەڕێتەوە خاڵی
سفر.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی هەواڵگری تەلئەبیب: حەماس باڵی سەربازیی خۆی بەهێز دەکاتەوە، چەکداری نوێ دادەمەزرێنێت و دەست بەسەر کاڵاکاندا دەگرێت. ئیسرائیل دەڵێت حەماس سوود لەوە وەردەگرێت کە ئەمریکا سەرقاڵی کێشەکانی ئێران و لوبنانە، بۆیە کات دەکوژێت و پابەندی مەرجەکانی پلانی ئاشتیی تڕەمپ نابێت.
2 408
نێردەیەکی باڵای ترەمپ داوای لە فیفا کردووە کە لە مۆندیالی داهاتوودا ئێران دووربخەنەوە و ئیتاڵیا بخەنە شوێنی.
