en
Feedback
War News

War News

Open in Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Show more
2 349
Subscribers
-124 hours
-87 days
-2730 days
Posts Archive
photo content

رووداو: 28 پێشمەرگە نەخۆشخانەیان جێهێشت و دۆخی تەندروستیان باشە لەخوا بەزیادبێ یاڕەبی الحمدالله

ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی ئێران: دەوروبەری کاتژمێر نۆی ئەمشەو، تەقینەوەیەک لە نزیک  وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر ڕوویدا

هێرشکرا سەر بەحرەین

سەرچاوەکان دەڵێن، سێ کەس برینداربوون کە یەکێکیان برینی سەختە، دوای ئەوەی کلاستەری مووشەکی ئێرانی لە ناوەندی شاری بنەی براک کەوتووە. چەندین بۆمبی بچوکی دیکە کاریگەرییان لەسەر پێتا تیکڤا هەبووە، هیچ هەواڵێک لەبارەی برینداربوون لەوێ نیە.

photo content

+3

+9

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە هاوتا چینییەکەی گوتووە، تاران ئاگربەستی کاتیی ناوێت، بەڵکو دەبێ شەڕ لە هەموو بەرەکانەوە رابگیرێت

تڕەمپ: ئیمارات بە 1400 مووشەک کرایە ئامانج و هەموویان بە مووشەکی پاتریۆت خرانە خوارەوە. "درۆی سەدە"

TRT World: "سەربازە ئیسرائیلییەکان ئەشکەنجەی منداڵێکی یەک ساڵەیان داوە لە غەززە تاوەکو دانپێدانان لە باوکی وەربگرن."
TRT World: "سەربازە ئیسرائیلییەکان ئەشکەنجەی منداڵێکی یەک ساڵەیان داوە لە غەززە تاوەکو دانپێدانان لە باوکی وەربگرن."

ئەنجومەنی ئاسایشی وزاری عێراق: هێزە سەربازییەکان سەرپشکن ڕووبەڕووی فڕۆکە و درۆنەکان ببنەوە کە بارەگاکانی حەشد و هێزە ئەمنییەکان دەکەنە ئامانج. ئەنجومەنی ئاسایشی وزاری عێراق: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەوانە دەربکەن کە دەستدرێژی دەکەنە سەر دامەزراوە ئەمنییەکان و نێردە دیپلۆماسییەکان و دەستگیریان بکەن و ئەو لایەنەش ئاشکرا بکەن کە لەپشتیانەوەن. ئەنجومەنی ئاسایشی وزاری عێراق: وەزارەتی دەرەوەی سەرپشک کرد یاداشتی ناڕەزایەتی بداتە هەڵسوڕێنەری کارەکانی ئەمریکا و باڵیۆزی ئێران سەبارەت بەو دەستدرێژیانەی دەکرێتە بارەگاکانی حەشد و هێزی پێشمەرگە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق: وەزارەتی دەرەوەی ئێراق بانگهێشتی باڵیۆزی ئێران دەکات بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ئامانجکردنی بارەگاکانی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان".

وەزیری جەنگ: بە بۆمب دانوستان لەگەڵ ئێران دەکەین، پێشبینی نەدەکرا سوپایەکی مۆدێرن لەیەکەم ڕۆژ بەم شێوە لەناوبچێت.

وەزیری جەنگ: ئێران وەک عێراق و ئەفغانستان نیە.

ترەمپ: پێم وایە کۆتایی بە جەنگ دەهێنین، ناتوانم بە دڵنیاییەوە پێت بڵێم، لەم شەڕەدا سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە.

تڕەمپ: کەسانی تازە هاتوونەتە سەر دەسەڵات و رژێم گۆڕاوە، ئێمە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین.

تڕەمپ: ئەمڕۆ دیارییەکی گرنگمان لە ئێرانیەکان وەرگرت کە پەیوەندی بە نەوت و گازەوە هەیە، بەهاکەی بڕە پارەیەکی زۆر بوو.

تڕەمپ: رژێمی ئێرانمان گۆڕی.

تڕەمپ: کەس نازانێت لە ئێران لەگەڵ کێ دانوستان دەکەین، بەڵام لە واقیعدا لەگەڵ کەسانی شیاو قسە دەکەین.