ru
Feedback
War News

War News

Открыть в Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Больше
2 349
Подписчики
-124 часа
-87 дней
-2730 день
Архив постов
ترەمپ: ئێران سەرکردەیەکی نەماوە، دەیانەوێت بە هەر نرخێک بێت رێکەوتن بکەن. لە ئێران سەرکەوتنمان بەدەست هێنا و ئەوانیش بە تامەزرۆییەوە دەگەنە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێمە. هێزی دەریایی و ئاسمانی ئێران ئیتر بوونیان نییە.

ترەمپ: لە دانوستانداین لەگەڵ ئێران، لەگەڵ ڕۆبیۆ و جەی دی ڤانس و کەسانی دیکە ئەو کارە دەکەن.

ترەمپ: لە ئێراندا سەرکەوتنێکی یەکجار گەورە بەدەست دەهێنین.

خاڵە سەرەکییەکانی ئەو پڕۆژە 15 خاڵیەی کە باس دەکرێت ترەمپ پێشکەشی ئێران کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان: - هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم توانا ئەتۆمیەکان کە تا ئێستا کۆکراونەتەوە. - بەڵێندان بەوەی کە هەرگیز هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نەدات. - قەدەغەکردنی پیتاندنی ماددەی ئەتۆمی لەسەر خاکی ئێران. - ڕادەستکردنی هەموو ماددە پیتێنراوەکان بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەپێی خشتەیەکی کاتی کە لە نێوان هەردوولادا دیاری دەکرێت. - لەناوبردن و لەکارخستنی بنکە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، ئەسفەهان و فۆردۆ. - شەفافیەت و چاودێری وردی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەسەر تەواوی چالاکییەکانی ئێرانەوە. - وازهێنانی ئێران لە سیاسەتی پشتیوانیکردنی گروپە میلیشیاییەکان لە ناوچەکەدا. - ڕاگرتنی کردەیی هاوکارییە دارایی و سەربازییەکان بۆ گروپ و لقە ناوچەییەکان. - گەرووی هورمز وەک ناوچەی کراوەی دەریای بمێنێتەوە. - پڕۆژەی مووشەکی بڕیاری لەسەر دەدرێت، بەڵام دەبێت لە ڕووی ژمارە و مەوداوە سنووردار بکرێت، تەنها بۆ مەبەستی بەرگری لە خۆ دەبێت.

کۆمپانیای ڤۆکسواگن لە گفتوگۆدایە لەگەڵ کۆمپانیای ڕافاێڵ بۆ گۆرینی کارگەی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ کارگەی دروستکردنی پێکهاتەکانی سیستمی
کۆمپانیای ڤۆکسواگن لە گفتوگۆدایە لەگەڵ کۆمپانیای ڕافاێڵ بۆ گۆرینی کارگەی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ کارگەی دروستکردنی پێکهاتەکانی سیستمی بەرگری ئایرۆن دۆم.

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو ڕووسیا بە زیاتر لە 1000 فرۆکەی بێفرۆکەوان هێرشی کردۆتە سەر ئۆکرانیا کە بەرزترین رێژەیە لەسەرەتایی جەنگەوە. ئۆکرانیا دەڵێت لەو رێژەیە 948 درۆن خراونەتە خوارەوە.

ئەمە تەواو بەڵگەیە لەسەرەوەی ئێران -ی داگیرکەر هێرشی کردۆتە سەر پێشمەرگە و شەهیدمان هەیە

سووپای پاسداران: شەوی رابردوو بە مووشەکی بالیستی هێرشمان کردە سەر پێگەی دوژمن لە هەولێر.

دووبارە مووشەک هەڵدران بەرەوو ئیسرائیڵ

قەڵا بەهێزەکەی یەزد... پێکهاتەی جیۆلۆجی وەک هێڵی یەکەمی بەرگری بنکەی مووشەکی یەزد کە بە فەرمی ناوی بنکەی ئیمام حسێنە لەناو بەردی گرانیت هەڵکەنراوە، کە یەکێکە لە ڕەقترین بەردەکانی توێکڵی زەوی و بەرگریی پەستانی دەگاتە 25000 بۆ 40000 PSI (یەکەی پێوانەی پەستان). بەراورد: - کۆنکرێتی ستاندارد: 5000 PSI - کۆنکرێتی ئێرانی: ئەمە جۆرە کۆنکرێتێکی تایبەتە کە ئێران پەرەی پێداوە، وەک کۆنکرێتی ئاسایی نییە تەنۆلکەی زۆر ورد و جۆری تایبەت لە چیمەنتۆی تێدایە 30000 PSI. - گرانیتی یەزد: 25000 تا 40000 PSI. بەهێزترین مووشەکی تێکشکێنەری پەناگە لە جبەخانەی ئەمریکادا GBU-57 دەتوانێت 60 مەتر خاک یان 40 مەتر بەردی ڕەق ببڕێت، لەکاتێکدا ئەم بنکەیە لەژێر چینێکی بەهێزی گرانیت دروست کراوە و مووشەکەکە هەمان توانای چوونە ناوەوەی نابێت. لە ناوەوەی چیاکەدا، سیستمێکی هێڵی ئاسنی ئۆتۆماتیکی هەیە کە هۆڵەکانی کۆکردنەوە، کۆگاکانی تەقەمەنی قووڵ و 3 بۆ 10 دەرچە بەیەکەوە دەبەستێتەوە کە بەسەر لایە جیاوازەکانی چیاکەدا دابەش بوون. شێوازی کارکردن: - سەکۆی هاویشتنی مووشەک لەسەر هێڵی ئاسنەکە بەرەو دەرچەیەک دەجووڵێت و دواتر دێتە سەر ڕووی زەوی، دوای هەڵدانی مووشەکەکە دەستبەجێ دەگەرێتەوە ژێر زەوی ئەگەر نەکرێتە ئامانج و دەرچەکە بە دەرگای پۆڵایینی دژە هەوا Airlocks دادەخرێت. کێ تەکنەلۆژیاکەی دابین کردووە؟ - چین: ڕێڕەوە کیمیاییەکان تۆڕی ST8 لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی سامان تیجارەت پەرمان و شانگان آمور بۆ دابینکردنی سووتەمەنی ڕەق. - کۆریای باکوور: ئامێرەکانی هەڵکەندنی تونێل لە جۆری Herrenknecht و Wirth/Sell، کە لە ڕێگەی نێوەندگیرە کۆرییەکانەوە کڕدراونەتەوە. - تۆڕە تێکەڵەکان: کەرەستە هەستیارەکان و کیمیاییە پیشەسازییەکان لە ڕێگەی پیشەسازییە کیمیاییەکانی پارچین گوازراونەتەوە. - هەڵکەندنی تونێلەکان لەلایەن سوپای پاسداران و کۆمپانیاکانی سەر بەوان ئەنجامدراوە. لە ئەگەری زیانگەیشتن بە دەروازەکان، داخستنی خێرا بە کۆنکرێتی تایبەتی ئێرانی لە ناوەوە ئەنجام دەدرێت، ئەمەش وا دەکات هەر دەروازەیەک لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا چاک بکرێتەوە بەبێ ئەوەی کارمەندەکان بچنە سەر ڕووی زەوی. ئەم بنکەیە لە ماوەی ٤٠ ساڵدا بنیات نراوە.

photo content
+1

بلومبێرگ: کەشتی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد فۆرد گەیشتە یۆنان دوای جێهێشتنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لەناو کەشتییەکەد
بلومبێرگ: کەشتی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد فۆرد گەیشتە یۆنان دوای جێهێشتنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لەناو کەشتییەکەدا کە بووە هۆی ڕەوانەکردنی زیاتر لە 200 دەریاوان بۆ وەرگرتنی چارەسەر. سەرەڕای تێچووی 13.2 ملیار دۆلار و چوونە خزمەتەوە لە ساڵی 2017، کەشتییەکە هێشتا ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە لە سیستەمە هەستیارەکانی وەک فڕۆکە، ڕادار و بەرزکەرەوەی چەکەکان. پێنتاگۆن دەڵێت داتای پێویست لەبەردەست نییە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئامادەیی کەشتییەکە بۆ شەڕ.

رۆیتەرز دەڵێت ئێران مەرجەکانی قورسترکردووەتەوە بۆ گفتوگۆکردن، بە حوکمی ئەو فرۆکەیەی کە ئیسلامابادی جێهێشتووە ئەمرۆش ئەگەری زۆرە ویتکۆف و کوشنەر وازیان لە گفتوگۆکان هێنابێ بەهۆی مەرجە قورسەکانی ئێرانەوە و پاکستانیان جێهێشتبێت.

بۆ گشت ئەفسەر و پێشمەرگەکان ١. جەخت دەکەینەوە، کە بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نیە راگەیاندنەکان بێنە ناو بارەگاو شوێنە سەربازییەكانتان، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە كەناڵ و میدیاكان دەكەین خۆیان بە دوور بگرن لە گرتنی وێنەو ڤیدیۆی بارەگا سەربازییەكان. ٢. لێدوان و پێدانی زانیاری بە ڕاگەیاندنەکان لە لایەن فەرماندەو ئەفسەران و پێشمەرگەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە. ٣. بە هەموو شێوەیەک بڵاوکردنەوەی وێنە، ڤیدیۆ و زانیاری تایبەت بە سەنگەر و بارەگاکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پۆستکردنیان قەدەغەیە. ​٤. بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی زانیاری، تکایە هەر پەیج و ئەکاونتێک دەبینن کە بە ناوی پێشمەرگەوە زانیاریی سەربازی بڵاو دەکاتەوە، لینکی پەیجەکەمان بۆ بنێرن تاوەکو لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر. ٥. هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەک پێشێلی ڕێنماییەکان بکات، ڕووبەڕووی توندترین سزای سەربازی و کارگێڕی دەبێتەوە و لەمبارەیەوە چاودێری وردی سۆشیال میدیا دەکرێت. ٦. پێویستە ئەفسەرانی راگەیاندن و هۆشیاری لە یەكە سەربازییەكان، ئۆپەراسیۆنەکان، هەواڵگری، چاودێری وردی تەواوی جموجوڵەکانی پێشمەرگە و ئەفسەران بکەن و هەروەها ئەو ڕێنماییانە پەخش بکەن. ٧. ئێمەش لە بەرێوەبەڕایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتێمانی چاودێری وردی سۆشیال میدیا دەكەین بۆ هەر سەرپێچییەك لەم خاڵانە و وەرگرتنی رێكاری سەربازی و یاسایی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرووی خۆمان. بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە ٢٤ی ئاداری ٢٠٢٦

ئەسفەهان بۆردومانی چڕ و بەهێز
+3
ئەسفەهان بۆردومانی چڕ و بەهێز

لیوای 31ی حەشدی شەعبی لە سەڵاحەدین بۆردومان کرا

شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، ئەمریکا و ئێران بانگهێشت دەکات بۆ ئیسلام ئاباد.
شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، ئەمریکا و ئێران بانگهێشت دەکات بۆ ئیسلام ئاباد.

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران: کەشتی کۆنتێنەری SELEN بە هۆی پابەندنەبوون بە پرۆتۆکۆلی یاسایی و نەبوونی مۆڵەتی ترانزێت
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران: کەشتی کۆنتێنەری SELEN بە هۆی پابەندنەبوون بە پرۆتۆکۆلی یاسایی و نەبوونی مۆڵەتی ترانزێت لە گەرووی هورمزەوە لەلایەن هێزی دەریایی سوپای پاسدارانەوە گەڕێنرایەوە دواوە

ڕووسیا خێرایی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی زیاد دەکات بۆ ئەوەی درۆنە ڕاوکەرەکانی ئۆکرانیا نەتوانن پێیان بگەن، درۆنە ڕاوکەرەکانی ئۆکرانیا ناتوانن بە خێرایی زیاتر لە 300 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بفڕن، لە کاتێکدا ڕووسەکان سەرقاڵی تاقیکردنەوەی درۆنی "جیران-5"ن کە خێراییەکەی دەگاتە 500-600 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

شاهیدەکەی ڕووسیا ( جیران ).