ru
Feedback
وحدوي

وحدوي

Открыть в Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

Больше
739
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
-330 дней
Архив постов
یەکێک لە هەرە خاڵە گرینگەکان ئەوەیە کە چەندین ساڵە لەلایان نوخبەی سوننەوە حوکمرانی کوردی تەکفیر نەکراوە... ئەم خاڵە بۆتە هۆکاری ئەوەی هەم سوننە لە خودی خۆی بدات هەم لە لەلایەکی ترەوە هەنگاوەکانی سوننە لە بەرژوەندی عەلمانیەتدا بێ... بۆیە خەتی سوننە رۆژ بە رۆژ لە لاوازیدا خۆی دەدۆزێتەوە! چونکە ئەم تەکفیر نەکردنە، رەوایەتی تەواو دەدا بۆ کۆمەڵێک لە دیدگایەکی زۆر پەمەیەوە بروانێتە سیاسەتەکە یان روایەتی دەدات بچێتە ناویان!. لە هەمان کاتیشدا خودی سیاستەکە رۆژ بە رۆژ لە هەژموونی سوننە بوون دەدات... #سیاسەت #ئیدراک

ئەمەش تەنیا لەم گۆشە تەسکەوە خۆی نادۆزیتەوە کە ئایە ئەوان حوکمی شەرعی جێبەجی دەکەن یان نا..! بەڵکو لەسەر ئەم بنەمایە ئەو قسەیە دەکەم کە حوکمرانی کوردی هەنگاوە سیاسیەکانی بەرەو مۆدێرنەتی و ئیلحاد دەروا، رۆژ بە رۆژ زیاتر قوڵ دەبێتەوە..! لام وایە، هەر نوخبە و ئیسلامیەکی سوننە ئەوە نەبینی یان خۆی لە گێلی دەدات یان لە ئەسڵدا لەگەڵ ئەواندایە! #سیاسەت

ڕاشکاوانە، هەتا ماوەیەک بەر لە ئێستاش لەگەڵ بروایە بووم کە حوکمرانی کوردی لە بازنەی ئیسلامدان... ئەگەرچی وەهابیەکان کە لایان وایە ئەوانە کافرن. وەک روونە مەنهەجی وەهابیەت مەنهەجێکی فاسدە بەڵام نوخبە و ئیسلامی سوننە لە کوردستان بە جۆرێک وەها نزم بوونەوە، رێکارەکانیان تەنیا دژی وەهابی بوو.. لەبەر ئەمەش خافل بوون لە سیاسەت و واقیع.. لەم گۆشەیەوە لەسەر مەنهەجی سوننە ئەوەندەی من ئەزموونی علومەکانی سوننە و عەقیدەم کردبێ... چ لە رووی سیاسیەوە چ لە رووی دەرهاویشتەی حوکمرانی کورد، محاڵە بتوانرێت بە موسڵمان لە قەڵەم بدرێ یان بچێتە ناو بازنەی ئیسلامەوە. #سیاسەت

من لە ڕاستیدا ئاگاداری خۆپیشاندانەکە نەبووم... بەڵام حەز دەکەم شتێک بخەمە روو .. سیراعی ئێستای کوردستان لەم خۆپیشاندانە لەگەڵ
من لە ڕاستیدا ئاگاداری خۆپیشاندانەکە نەبووم... بەڵام حەز دەکەم شتێک بخەمە روو .. سیراعی ئێستای کوردستان لەم خۆپیشاندانە لەگەڵ ئەوەی بۆ پرسی کورد کرا... دەبێت ئەوە روون بێ ئەمە سیراعێکی تەواو عەقیدەی و وجودیە!... حوکمرانی کوردی دەیەوێت بەرگی ئیسلامەتی لە کوردستان دابکەنێ هەم لە خەڵکیش... ئەمەش لە پێناو دەرخستنی کوردستانێکە بۆ فۆرمێکی مۆدرێنە. چونکە پارتی و یەکێتی بنەمای ئەوان پەیوەستە لەگەڵ هەژموونی مۆدێرنە نەک دینداریەتی.. کێشەی سەریکیش ئەوەیە هیچ خەتێکی سوننەی بەهێز نیە لە کوردستان کە هەژموونی هەبێ، عەلمانیەتیش دەیەوێت هەرگیز نەبێ. #سیاسەت #ئیدراک

تێگەیشتن لەیەکتر یان یەکگرتن؛ ئەم سەردەمە (مۆدێرنە) بە بەردەوامی باسی پەیوەندی و ئاڵوگۆر و یەکگرتن دەکرێت یان ئەتوانینن بلێین
تێگەیشتن لەیەکتر یان یەکگرتن؛ ئەم سەردەمە (مۆدێرنە) بە بەردەوامی باسی پەیوەندی و ئاڵوگۆر و یەکگرتن دەکرێت یان ئەتوانینن بلێین بانگەشەی بۆ دەکرێت!، بەڵام بەراستی ئێمە یان ئەوان باسی کام جۆرەی یەکگرتن دەکەن؟!. ئایە ئەم یەکگرتنە وەک خەیاڵێکی زۆری مرۆڤ مەبەست پێی تێکەڵاو بوونە؟! تێکەڵکردنی نەرم و نیان لە کولتوورەکان، ئایینەکان و شارستانیەتەکان بۆ یەکی گشتی بەڕێوەبردن؟!! ئەم بیرۆکەیە بەخشدە و مرۆڤانە دەردەکەوێت بەڵام لە ژێر ئەم بیرۆکەیەدا سەرلێشێواویەکی فەلسەفی جددی هەیە، کە توشی کێشەیەکی گەورە دەبێت لە ژێر هەستی سۆز و خۆشەویستیەکەی و دەکەوێتە دۆڵێکی تاریکیەوە!. جیاوازیەکی زۆر هەیە لە نێوان یەکگرتن و تێکەڵاوبوون و تێگەیشتن چونکە چونکە گەر تێگەیشتنەکە وەک خەیاڵی زۆرێک مرۆڤ تێکەڵاو بوون بیت لە کەلتوور و زمان و خاک و سیاسیەی و دین؛ پێویست دەکات ناوەندەکانیش تێکەڵاو بن. پسیارە جدیەکە ئەوەیە ئایە خودی ناوەندەکان دەبێت پێوانە بن بۆ جیهانبینین بە رەهایی، لە قاڵب دانی تەواوی کۆمەڵگا و حوکمرانی و کەلتوور و خاکیش. لەسەر ئەم ئەساسە محاڵە لە رووی لۆژیکیەوە بتوانرێت پێوانەکان تێکەڵاو بکرێن!. لەسەر ئەم پێشەکیە دەگەینە ئەنجامێک کە لە رووی ئەقڵەوە هەڵەیە ناوەندەکان (پێوانە) تێکەڵاو بکرێن. کەواتە ئەنجامەکە بە سادەیی ئەمەیە کە تێگەیشتن لەیەکتری ئەم بیرۆکەیە هەڵەیە بە ئەقڵ!. لەم حاڵەتەدا؛ دەبێت بۆ چەمکی تێگەیشتن بە مانا زمانەوانیەکەی نەک تێکەڵاو بوون هەروەها بۆ چەمکی یەکگرتن، دەبێت ناوەندێک( پێوانە) هەبێت بۆ لە قاڵب دان، هەروەها پێوانەکەش هاوبەش بێت لە نێوانمان، مەبەستم هەردووکمان پەیوەست بین بە هەمان پێوانە. لەسەر ئەم پێشەکیە ئەنجامێکی راست دروست دەبێت کە مناقەشەکردنە لەسەر بنەماکان نەک خودی پێوانەکە!. شارستانیەتەکان بە تەواوەتی لە توراسدا هاوەبەشیان هەبوو لەسەر یەک ناوەند (پێوانە) کە میتافیزیکی بوو. بەڵام جیهانی مۆدێرنە بە پێچەوانەوە هاوەبەش نیە لە ناوەندەکان، لە هەمان کاتدا بانگەشەی تێکەڵاوبوون دەکات!. لە توراسی مرۆڤایەتی، کۆک بوون لەسەر پێوانەی ئیلاهیات یان ئەتوانین بلێین میتافیزک بەڵام لە ئێستادا لە ژێر هەژموونی ئەم جیهانە مۆدێرنە، هیچ هاوەبەشیەتیک بوونی نیە!. لە ئەنجامی ئەم پوختکراوانەدا دەگەینە ئەم ئاستەی کە بانگەشەی بیرۆکەی تێگەیشتن لەیەکتری لەلایان مۆدێرنەوە هەڵەیەکی گەورەی ئەقڵیە. لە کۆتایدا پێوانەکان تەنانەت چەمکی ئەخلاق و کۆمەڵگا و ئیدارە و کەلتوور لە قاڵب دەدەنەوە، بۆیە محاڵە بەبێ هەبوونی هەمان پێوانە، یەکگرتن دروست بێت!. #ئیدراک #توراس

چەمکی "یەک گەل" وەهمێکی جیهانی مۆدرێنە بوو خرایە ناو خەڵکی، بەڵکو ئەم وەهمە لە لایەن هزری زمانە سیاسییە مۆدرێنەکان بەرهەم هات
چەمکی "یەک گەل" وەهمێکی جیهانی مۆدرێنە بوو خرایە ناو خەڵکی، بەڵکو ئەم وەهمە لە لایەن هزری زمانە سیاسییە مۆدرێنەکان بەرهەم هات!. لە ڕوانگەیەکی توراسیەدا، کۆمەڵگەی مرۆڤی تەنیا لەسەر بنەمای نزیکی شوێنی خۆیان پێک ناهێنرێت یان زمان و کەلتوور و میژووی هاوبەش، بەڵکو لەسەر بنەمایەکی یەکگرتنە کە "ناوەند" و "مانا"یان پێ دەبەخشێت، وەک؛ تێگەیشتنێکی هاوبەش لە گەردوون و وجود، و پلەبەندی بەهاکان، پەیوەندیەکی ڕەمزی و ڕوحی لەگەڵ میتافیزیک، بەرژوەندی ئەبەدی!. بە بێ ئەم ناوەندە، تەنیا کۆکراوەیەک لە خەڵک دەمێنێتەوە، نەک یەکێتییەک نەک یەکگرتنێکی حەقیقی!. کاتێک دەڵێن "گەلی تورکیا یان گەلی ئێران....هد" هەموو ئەم دابەش کردنانە دەگەرێتەوە ئەم زمانە سیاسیە مۆدرێنەی کە هەژموونی بەسەرمانەوە هەیە!. چونکە کاتێک باسی گەلی تورکیا یان گەلی عێراق دەکەیت، ئایە بەراستی گەلی ئێران هەمووی هاوبەشن لەم ناوەندەی باسمان کرد؟! وەک؛ تێگەیشتنێکی هاوبەش لە گەردوون و وجود، و پلەبەندی بەهاکان، پەیوەندیەکی ڕەمزی و ڕوحی لەگەڵ میتافیزیک، بەرژوەندی ئەبەدی!. بێگومان نەخێر.. کەواتە خودی چەمکەکە لە شوێنک راست دا نیە!. جیهانی مۆدرێنە خیانەتی لەم چەمکە کرد بۆ پەرژوەندە سیاسی و جوگرافیەکانی کە لە خزمەتی سیستەمەکەدایە!. لە دوای ئەمەش دەیەوێت ئەم هەمەچەشنە لەناو گەلەکان بە هەمان زمانی سیاسی و ئەقڵیەتی ئەو قسان بکات، هەژموونەکانی ببێتە ستاندارتێک بۆ تەواوی جیهان!، تەنانەت دەیەوێت ئارەزووی هاوەبەشیان هەبێ و یەک پێوەریش حوکم بکات!. لەم ڕوانگەیەوە "گەل"بە مانای سیاسی، گرووپێکی هاوچەشن نیە، بەڵکو نیشتەجێبوونێکی مێژوویە لە چوارچێوەی سنوورەکانی دەوڵەتدا. پەیمانێک یان بەیعەتێکی داوە، نەک یەکێتییەکی جەوهەری(ئەم ناوەندە مێتافیزیکیەی باسمان کرد!). هەوڵدان بۆ گۆڕینی ئەم چەمکە بۆ سروشتێکی نەگۆر و جێگیر، جۆرێکە لە ئەفسانەسازیی مۆدێرن، کە لە پڕۆژەکانی تەجلیم و جوانکاری زۆرەملێی جیاوازییەکان بەناوی یەکگرتنی گەلەوە دەردەکەوێت!. بەڵام جیاوازی هەمیشە و جەوهەریەکە هەیە و دەگەڕێتەوە، چونکە ئەم جیاوازیە ڕووداوێکی ڕێکەوت نیە یان داهێنراو، بەڵکو پێکهاتەیەکی بنچینەیی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیە کە پەیوەستە بە مێتافیزیکەوە!. هەروەها گلۆبالیزم دێتە کایەوە لەلایەن مۆدێرنەتی، کە ناسکی و جوانی ئەفسانەی "یەکسانی" ئاشکرا دەکات. جیاوازیەکانی لە ناو یەک شار دەتوانن قووڵتر بن لە جیاوازی نێوان کیشوەرەکان. دانیشتوویەکی گەڕەکێکی داخراو لەوانەیە زیاتر سەلیقە و بەها و شێوازی ژیانی لەگەڵ کەسێکدا هاوبەش بکات کە لە ڕووی جوگرافییەوە دوورە لە چاو کەسێکی خەڵکی شارەکەی خۆی!. لەسەر ئەم ئەساسە، پەیوەندیە ئاسۆیی و سنووربەزێنەکان پێشدەکەون، لە کاتێکدا ئەو خزمایەتیە کولتووریەی کە بڕیار بوو بنەمای "یەک گەل" پێکبهێنێت (چەمکەکە لێرەدا مەبەستمان بە پێناسەی مۆدێرنەیە!) ، پاشەکشە دەکات و دەکەوێت!. لە کۆتایدا، کەسانی توراسی نابێت بکەونە ژێر ئەم هەژموونە سیاسیەی مۆدێرنەوە کە پارچەکردنی خاکەکان دەکات بەبێ ئەوەی خاوەنی ناوەندێک بی یان قبوڵ کردنی فەرەچەشنی لەناو گەلێکدا بەبێ هەبوونی هاوەبەشی ناوەندێکی ئیلاهی. خودی بانگەشەی مۆدێرنە لەسەر ئەو ئەساسانەی باسمان کرد کێشەی ئەقڵی و شەرعی تیایە!. #سیاسەت #توراس #ئیدراک

بڕبڕەی پشتی پیرۆزی شارستانیەت؛ لە دڵی هەموو شارستانیەتێکی ڕاستەقینەدا بنەمایەکی ئابووری، گرێبەستێکی سیاسی، یان پارچەیەکی ڕەگە
بڕبڕەی پشتی پیرۆزی شارستانیەت؛ لە دڵی هەموو شارستانیەتێکی ڕاستەقینەدا بنەمایەکی ئابووری، گرێبەستێکی سیاسی، یان پارچەیەکی ڕەگەزی و بایۆلۆجی نیە، بەڵکو ناوەندێکی میتافیزیکییە!. ئەم ناوەندە، ئەو چەرخە نامادییە کە هەموو نەزمی کۆمەڵایەتی و گەردوونی بەسەریدا دەسورێتەوە، پەیوەندیەکی "زیندوویەتی" لە نێوان مرۆڤ و سەروو سروشتی دەبەستێتەوە، بێکاتە و ئەبەدی و پیرۆزە. ئەم دڵە نامرێت بە هۆی گەندەڵی و خراپی سیاسی و ئابووری وەک چۆن جەستەیەک بە کۆکە و هەڵامەت کۆتایی بە ڕوح ناهێنێت لە جەستەکە و نایکوژێت بەڵکو بە نەخۆشیەک دەمرێت کە ببێتە پچرانی پەیوەندیەکە لە نێوان جەستە و ڕوح!. ئەم شارستانیەتە کۆتایی دێت و دەرووخێت کە پەیوەندی بە "ناوەندێکی میتافیزیکی" دەپچرێنێت بە "عەلمانیەت" نەزەمی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە قاڵب دەداتەوە!. تەنانەت لە شارستانیەتە توراسیەکاندا، ئامانج لە پاشا و یاسا و رێوڕەسمەکاندا بریتی بووە لە پاراستنی ئەم ناوەندە میتافیزیکی و ڕوحیە کە بە تەواوەتی نەزەمی کۆمەڵایەتی و حوکمرانی تەواو بە رەهایی لە قاڵب دەدات. ئەم چینایەتەی لە شارستانیە توراسیەکاندا لە پێناو کۆنتۆڵ کردندا نەبووە بەڵکو رێگایەک بووە بۆ رێکخستن و یەکبوون بوو لەگەڵ بەستنەوەی بە مانا باڵاکان کە دەبێتە هۆی کۆنترۆڵ کردنی تەواوی نەزمەکە لەلایان شتێکەوە کە باڵاترە لە مرۆڤ (باڵاتر لە مرۆڤ مەبەست خودایە کە مرۆڤەکان دەبەسترێتەوە بە میتافیزیک)!. شارستانیەتەکان ئەتوانن لە کارەساتە گەورەکان رزگاریان بێت و بجەنگن لەگەڵیدا لە کاتێکدا خاوەنی ناوەندێکی بەهێزی ڕوحی بن. بەڵام کاتێک "عەلمانیەت" نەزمەکە لە قاڵب دەدات، کارەساتەکان شەری لەگەڵ ناکرێن بەڵکو لە قۆناغێکەوە دەیبەن بۆ قۆناغێکی تر. شارستانیتەکان هەرگیز لەناو ناچن گەر خاوەنی ناوەندێکی بەهێزی میتافیزیکی بن چونکە زەمینەسازی کراوە بۆ بەرگە گرتن لە برسیەتی و شەڕ و کارەسات. بەڵام لە چوارچێوەی جیهانی مۆدێرنە کە تەواوی نەزمەی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە قاڵب دەدات، دابراوە لە ناوەندێکی ڕوحی، بە نەرمی دەوڵەتەکان لەناو دەچن چونکە پیرۆزی سەرکردەکان دەبێتە نازناو و دەستکەوتی ماددی و بەرژوەندی نەک پێوانە بکرێت بە ناوەندێکی میتافیزکی، رێوڕەسمەکان دەبنە خوو لە جێگای پاراستنی ڕوح و پاراستنی پەیوەندی مرۆڤەکان بە ناوەندە ئیلاهیەکە!. دامەزراوەکانیش هەمیشە لە گۆران و جوڵە دا دەبن بەبێ ئەوەی خاوەنی ڕوح بن. لە ئەنجامی ئەمەدا ئەوەی گەشە دەکات و دروست دەبێت؛ پشێوی و تاکگەرایی توندڕەو و شانازی کردن بە مرۆڤەوە!. لە حاڵەتەدا ئەوەی دروست دەبێت سیستەمێکی جەماوەری توندە کە "یەکگرتن دروست دەبێت بە زەبری هێز"، "کۆنترۆڵکردنی ماددە دێتە ئاراوە"، "هیچ ناوەندێکی ڕوحی نامێنێت"!. لەسەر ئەم بنەمایە، شارستانیەتەکان بە ناوەندێکی پیرۆزی ئیلاهیەوە لە ناوەوەی خۆیدا دەژی. کاتێک ئەو ناوەندە لەدەست دەچێت، ڕەنگە هەموو شتێک سەرەتا بۆ ماوەیەک ئاسایی دەربکەوێت بەڵام شارستانیەتەکە لە ئێستاوە هەنگاو بەرەو لەناوچوون دەبات!... #ئیدراک #توراس

لە ئەگەری روودانی شەریش لەگەڵ ئێران، ئیمکان هەیە رووسیا بجێتە پاڵ ئێران گەر ئەمە رووبدا، گومان لە دروست بوونی جەنگی گەورە نامێنێت و روودەدات!. گروپی تیلیگرام: https://t.me/yaware_balla #ئیدراک #سیاسەت

ئەگەرە سیاسیەکان؛ لە چوارچێوەی ئەم رووداوانەی ئەم دوایە کە لە سووریا روویدا لەگەڵ هەرەشەکان ترەمپ لە عێراق و ئێران وەک روونە
ئەگەرە سیاسیەکان؛ لە چوارچێوەی ئەم رووداوانەی ئەم دوایە کە لە سووریا روویدا لەگەڵ هەرەشەکان ترەمپ لە عێراق و ئێران وەک روونە لاتان لە ئێستادا، سووریا کۆنترۆڵ کرا لەلایان هێزەکەی "تەحریر شام" بە قیادەی احمد شەرع بە پشتگیری تورکیا. لە ئێستادا تورکیا و سوریا هاوتەریبن لە سوننە بوونیان تەنانەت رێگەی سیاسیان و هەژموونیان بە یەک ئاراستەیە!. ئەمە لە کاتێکدایە ئێران لەلایان ئەمەریکاوە خرایەوە قاڵبی خۆی وەک چۆن لێیدرا لە سوریا و لوبنان. وەک پێشتریش ئاماژەم پێداوە کە ئێران هەرگیز کیانێک نیە لە جوگرافیەی خۆیدا شەر بکات بەڵکو لە دەرەوەی خۆی شەر لەگەڵ نەیارەکانی دەکات وەک لوبنان و عێراق و سوریا. پێشەکەی دواتر؛ لە ناوچەی هەرێمی کوردستان سەر بە عێراق وەک روونە لاتان لە ژێر هەژموونی دوو لایەندایە کە ئەمەریکا و ئێرانە. ناوچەی "سەوز" (یەکێتی) بە تەواوەتی لە ژێر هەژموونی ئێراندایە، ناوچەی "زەرد" (پارتی) لە ژێر هەژموونی ئەمەریکایە!. ئەم پێشەکیە بەم واتایە دێت لە ئەگەری رووداوی هەر جەنگێک لە نێوان ئەمەریکا و ئێران؛ عێراق دەبێتە مەیدانێک بۆ یەکلاکردنەوەی و جەنگەکە لە ئەگەری روونەدانیش عێراق لە ژێر هەژموونی ئێران دەیەویت بە تەواوەتی لە هەژموونی سوننە بوون بدات بە تایبەتی سووریا. هەر لەسەر ئەوەش بوو بۆ یەکەم جار عێراق لەسەر پرسی کورد هاتە دەنگ لە سوریا، ئەوە لە پێناو کوردە خۆی نیە بەڵکو لە پێناو لێدانە لەم هەژموونەی سوننە لە سوریا. لێرەوە کە سەیری ناوچەی سەوز بکەین دەبینن یەکێتی، کیانێکی سەربەخۆ نیە بەڵکو ماوەتەوە بە هۆی هێزی ئێران و هەژموونی ئێران، ئەم پەیوەندیە دێرینە ئەستەمە بکەوێتە پچران چونکە لە ئەگەری پچرانی، خودی حیزبەکە رەنگە بکەوێتە لەناو چوون. کەواتە ناوەندێک گەر هەبێت شەری تیا بکات ئێران ئەوە بریتیە لە ناوچەکانی سەر بە یەکێتی. پسیارە جەوهەرەیەکە ئەوەیە ئایە یەکێتی ئامادەیە لە پێناو میلەت و تاکی کوردا، لە پەیوەندی و هەژموونی ئێران بێتە دەرەوە و خۆشی ببێتە قوربانی میلەتەکەی؟! ناوچەی زەردیش هی پارتی، هاوتەریبە لەگەڵ ئەمە ئایە بەراستی پارتی لە پێناو میلەتی خۆی ئەتوانێت خۆی بکاتە قوربانی لە ژێر پەیوەندی و هەژموونی ئەمەریکا بێتە دەرەوە؟ بەم مانایە دێت کە هەردوو کیانەکە قبوڵی ئەوە نەکەن هیچ هێزێکی ئەمەریکای و ئێرانی داخیلی هەرێم نەبن و جەنگ لە ناوچەکە رووبدا؟! پسیارێکی زۆر گرینگی تر، ئایە یەکێتی و پارتی ئامادە دەبن دژی بەکارهێنانی ئاسمانی هەرێم بن بۆ لێدان لە ئێران؟! وڵامی ئەمانە لە دیدگای من، بە محاڵ وڵام دەدرێتەوە بەڵام لە ئەگەری ئەوەی دوو کیانەکە رووبەرووی ئیران و ئەمەریکا بننەوە، موعادەلەکە دەگۆرێت!. ئاماژەم بەوە داوە پێشتریش کە ئیدارەی ترەمپ لەلایان ئیسرائیلەوە زەختی زۆری لێ دەکرێت بۆ شەر کردن لەگەڵ ئێران بەڵام ئەمە مەترسیەکی گەورە دەخاتە جوگرافیاکەوە بۆیەش زۆرێک لە سیاسەتمەدارەکانی ئەمەریکی دژی ئەوەن تەنانەت هەندێکیان دوور خرانەوە لە کارەکانیان لەسەر ئەم پرسە!. تورکیا لە دیدگای مندا، نایەوێت ئێران بروخێت چونکە رووخانی ئێران لە بەرژوەندی ئەودا نیە لە ئێستادا چونکە لە هەرێمی خۆمان و ئێرانیدا هیچ کیانێکی سوننە بوونی نیە!. لە ئەگەری رووخانی ئێران، راستەوخۆ هەژموونی ئەمەریکا بە رەهایی دروست دەبێت لە ئێراندا کە ئەمەش لەگەڵ بەرژوەندی و سیاسەتی ئەردۆغان هاوتەریب نیە..! چونکە تورکیا وەک ناوەندێک وایە کە سەربەخۆیە و ژێر هەژموونی ئەمەریکا دا نیە بەڵکو سیاسەتەکانی دژی بەرژوەندی ئەمەریکایە وەک چۆن ئیدارەی ترەمپ، هەتا ئێستاش ئیدانەی ئەو کارە دەکەن کە سوریا لەلایان هەژموونی تورکیاوە کۆنترۆڵ کرا. یانی ئێستا سوریاش ناوەندی تورکیایە!. بەڵام تورکیا لە واقیعدا هێزی خۆی سەلماند و ئەمەریکا و ئیسرائیل ناتوانن خۆیان بە ئاسانی بکەونە دژایەتی هەروەها سیاسەتی ئەردۆغان و احمد شەرع بە تەواوەتی سیاسەتێکی زیرەکانیە کە نایانەوێت دژایەتی دروست بکەن لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل بە تایبەتی لەم دۆخە سەرەتایەدا!. ئەوە کە دەمێنێتەوە پرسی کوردەکانە کە ئایە سیاسەتی کوردەکان لە هەرێمی خۆمان چۆن خۆیان یەکلادەکەنەوە؟! کێشەکە لەوەدایە خودی کوردەکان خاوەنی ناوەندێک نین لە هەرێم بەڵکو هەردوو کیانە کوردیەکە دژایەتی یەک دەکەن. خودی پارتیش دیار نیە ئایە تەسلیمی سیاسەتی تورکیا دەبیت؟ یان ئەمەریکا؟ لە ئەگەری تەسلیم بوونی بە تورکیا کە لام محاڵە بەڵام بە تەواوەتی لە بەرژوەندی کوردی سوننەدایە بەڵام لە ئەگەری ئەمەریکا، دەکەوێتە دژی بەرژوەندی میلەت و سوننە بوونیش!. یەکێتیش کە لام محاڵە خۆی تەسلیمی تورکیا بکا یان ئەمەریکا چونکە دەبێتە هۆی لاواز بوونی بە تەواوەتی و رەنگە هەر نەمێنێت!. کێشەی سەرەکی وەک کورد، نەبوونی ناوەند و کیانێکی سوننەی بەهێزە، چونکە پارتی کیانیکی سیاسی و خێڵەکیە نەک سوننە و مەنهەجی، بۆیە زۆرێک لایان وایە رەمزی سونە و ناوەندە بەڵام ئەوە وەهمێک زیاتر نیە!..

پێشتریش ئاماژەم بەوە داوە، ئیدارەی ترەمپ لەلایان ئیسرائیلەوە بە تەواوەتی زەختی لێ دەکرێت بۆ چوونە شەر لەگەڵ ئێران....! دانوستانەکە ئەگەر بکرێت لە کاتێکدا ئێران باسی ئەوە دەکات ئامادەیە تەنیا لەسەر پرسی ئەتۆمی قسان بکات لە کاتێکدا ئیسرائیل باش دەزانێت پرسەکە لە چوارچێوەیەکی یاسایدا، بە تەواوەتی حەق بە ئێرانە!. بۆیە لە دیدگای منەوە، دانوستانەکە ئەگەر بشکرێت، شەرەکە هەر روودەدات چونکە ئیسرائیل هەموو هێزی خۆی خستۆتە گر بۆ رازی کردنی ترەمپ...! بەداخەوە، میدیای کوردی و حوکمەتی هەرێم بە تەواوەتی کەمتەرخەمن لەم باسەدا، بەر لە هەر رووداوێک لازمە حیزبی پارتی ئینزار بداتە ئەمەریکا هەروەها یەکێتی ئەم دوو حیزبە کە ئامادە نین لە ناوجەکانیان ببێتە گۆرپانی شەر...! هەرچەندە گومانم لەوەدا هەیە پارتی بتوانێت قەرارێکی وا بدا لەگەڵ ئەمەریکا چونکە مەترسی لەسەر مانەوەی خۆی دروست دەکات هەروەها یەکێتی ئەستمە داوای وەها بکا لە ئێران، کە ئەوەش مەترسی لەسەر مانەوەی حیزبەکە دروست دەکات!. گەر شەرەکە بکرێت، گومان لە وێران عێراق نیە بە هەرێمیشەوە!... ئەوەش لە ئەنجامی سەخیفی سیاسەتی بەغدا و هەرێمە کە چەندین ساڵە نەیانتوانیوە وجودی خۆیان وەک وڵاتێ عێراق بسەلمێنن و خاوەن قەراری سەربەخۆ بن!. #سیاسەت #ئیدراک

لە دوای ئێپستین کە بڵاوکرایەوە.... هەواڵێک تازە بینیم لە تویتەر کە بەر لە تیرۆر کردنی ئیمران خان لە زیندانی پاکستان، ئەردۆغان بە شەخسی خۆی پێی وتبوو زیندانیەکە بگوازێتەوە بۆ ناو تورکیا بەڵام ئیمران خان رازی نەبووە، پێ وتووە من گەلەکەم بەجێناهێڵم...! دوای ئەم بلاوبوونەوەیەی فایلانە، سەلمێندرا کە دوو ئەردۆغان و ئەمران خان دوو سەرکردەی موسڵمانان کە لە خزمەتی موسڵمانان نەک ئەمەریکا و شەیتانیزم!! #سیاسەت

"قابیل" و "هابیل" تەنیا چیرۆک نیە بەڵکو هێمایەکە بۆ ئێمە؛ زۆر کەس پێیان وایە کە قابیل و هابیل تەنها چیرۆکێکی ئایینی کۆنە!. بە
"قابیل" و "هابیل" تەنیا چیرۆک نیە بەڵکو هێمایەکە بۆ ئێمە؛ زۆر کەس پێیان وایە کە قابیل و هابیل تەنها چیرۆکێکی ئایینی کۆنە!. بەڵام لە ڕاستیدا نوێنەرایەتی دوو جیهانی (جیهانی توراسی و مۆدێرنە) جیاواز دەکەن. لە چوارچێوەی جیهانی ئێستاکەدا بە روونی جیاوازیە گەورەکە وێنە دەکرێت. ئەتوانیم بڵێم تا سەدەیەک بەر لە ئێستاش ئەم دوو جیهانە خەریکی شەرکردن بوون بۆ ئەوەی یەکێکیان زاڵ بێت. لە ئێستادا کە ئەوەی درک دەکرێت کە روونە مۆدێرنە زاڵ بوو کە جیهانی "قابیلە" کە نوێنەرایەتی دەکات!. هەڵبەتەن، ئیمام "عبد الواحد يحيى" بە شێوەیەکی زۆر جوان و بەرزتر باسی لێوە دەکات لە کتێبی "هيمنة الكم وعلامات آخر الزمان" بەڵام ئامانجی من ئەوەیە؛ سادەکردنەوەی بابەتەکەیە بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی تەواو دروست بێت لە هزری ئەوانەی کە لەم بابەتانە قوڵ نەبوونەتەوە!. "قابیل" نوێنەرایەتی جیهان و ئەقڵێک دەکاتەوە کە کە خۆی دەدۆزێتەوە ئەم جیهانە لە "مانەوە و خاوەنداریەتی، نیشتەجیبوون و جێگیر بوون"!. با لێرەوە سادەی بکەمەوە زیاتر کە قابیل نوێنەرایەتی ئەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت؛ بمێنەوە لە شوێنک یان خانوو و شار دروست بکەن ، سیستەمێک دروست بکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی شتەکان وە لە پێناو سەلامەتی و رێک و پێکی شتەکان و بۆ ژماردن و پێوانەکردنی هەموو شتێک. واتە ئەو کەسە پەیوەست دەبێت بە "ڕێساکان" و "سنوورەکان" و "لاپەرەکان" و "بەڵگەنامەکان" و "ژمارە و ئامارەکان" و "پلاندانان" و "کۆنترۆڵکردن". بەم شێوەیە مرۆڤەکان دەتوانن وەک "شتەکان" ببن وەک؛ فایلێک، ژمارەیەک، کرێکارێک، کڕیارێک نەک "مرۆڤێکی تەواو".....! بەڵام جیهانی "هابیل" نوێنەرایەتی ئەقڵ و دیدگایەک ( جیهان و دیدگای توراسیە) دەکات کە خۆی دەدۆزێتەوە لە "جووڵە" و "ئازادی" (ئەو ئازادیە مەبەستمان نیە کە مۆدێرنە بانگەشەی دەکات!). واتە "هابیل" نوێنەرایەتی ئەو کەسە و دیدگایە دەکات کە رێبوارێکە لەم زەویە، دەیەوێت ئازاد بمێنێتەوە، "نایەوێت لە ژێر هەژموونی ئەم هەموو کۆنترۆڵکردنەدا بژی"، "دەیەوێت شوێن رێگاکان و کات بکەوێت نەک دیوار و سنوورەکان" کە هەیە لە ئێستادا، "دەیەوێت لەگەڵ هۆنراوە و گێرانەوەی چیرۆکەکان بێت"، "دەیەوێت لەگەڵ ڕوحیدا بژی"!. ئەم ژیانەی خۆشدەوێت کە پەیوەست دەبێت بە "ئازادی" و "جووڵە" و "گۆرین" و "حیکایەت و شعر"، "ژیانێک بەبێ یاسای زۆر" چونکە مرۆڤ لەم دۆخەدا هەست بە زیندوو بوون و کرانەوەی خۆی دەکات!. لە ئێستای جیهاندا چیتر شەری ئەم دوو جیهانە نیە بەڵکو جیهانەکەی "قابیل" زاڵ بووە!. ئەم دیدگایە بە تەواوەتی مرۆڤایەتی لە قاڵب داوە کە ئێمە لە ئێستادا وەک مرۆڤ، لە جیهانێکی نامۆدا دەژین!. کە ئێستا لە جیهانەکەی "قابیل" دەژین؛ ژیان سەخت و سارد و توندە، شارەکان چیتر شار نین بەڵکو مەکینەن!، ئێمە تەنها بوینەتە ژمارەیەک یان پاسپۆرتێک یا ئەکاونتێک، هەموو شتێک "ڕێکخراوە" و "ئاسانکاراوە" بەڵام ڕوح، هەر ماندووە و مورتاح نابێت ئەتوانین بڵێین ئەسڵەن هەست دەکەین ڕوحەکان مردوون، هەست بە زیندویەتی ناکەین!. لە ئیستادا سیستەمەکان ئێمە پێناسە دەکەن یان قیمەتمان پێ دەدەن، زەوی هێندە تەسک بۆتە بۆ مرۆڤ کە ناتوانێت بەبێ ژمارەیەک یان پاسپۆرت و فیزەیەک هیچ هەنگاوێک بنێت!، ئێمە ئازاد نین لەوەی بچین لە شاخەکان یان دوورگەکان بژین چونکە هەموویان تاپۆ کراون و خاوەنداری دەکرێن، مەعریفەکانمان چیتر بەهایەکی نیە گەر لە دونیایی ماددەدا خاوەنداریەتی زۆر شت نەبێ، چەمکی ئەخلاق و دین و کەلتوور بە سیستەمە جیهانیەکە پێوانە دەکرێت، پسیارە وجودیەکان لەبەر دەنگی مەکێنە و نەفەسی شەهوەتی مرۆڤەکان بە تەواوەتی لە بیرکران!، ئەرکە سەرەکیەکانی مرۆڤ لەسەر زەوی بە تەواوەتی ون کران، هیچ ناوەندێک بۆ حەقیقەت نەمایەوە!، ئەوەی دەجولێتەوە رۆبۆتێکە لەسەر زەوی نەک مرۆڤێکی تەواو!. #توراس #ئیدراک

فایلەکانی ئێپستین https://t.me/yaware_balla/8662

بەراستی من لە ناخی دڵمەوە زۆر مورتاح بووم، چونکە بۆم دەرکەوت ئەم هەموو ساڵە کە من لە پشتگیری لە تورکیا دەکەم، بروام بە سیاسەت
بەراستی من لە ناخی دڵمەوە زۆر مورتاح بووم، چونکە بۆم دەرکەوت ئەم هەموو ساڵە کە من لە پشتگیری لە تورکیا دەکەم، بروام بە سیاسەت و هەژموونی تورکیا هەیە لەسەر بنەمای عەقیدەی ئەهلی سوننە، من هەڵە نەبوومە!. ئەوەش هۆکاری ئەوەیە رووداو و سیاسەتەکانم لە قاڵب داوە لەسەر بنەمای دینەکەم نەک کوردایەتی و قسەی عاتفی و جاهیلانە. هەر لەسەر ئەو بنەمایەش پشتگیرمان لە ئەمری خانی پاکستان دەکرد، ئەوەش راست دەرچووین الحمد اللە!. دوای بڵاوبونەوەی ئەو بەڵگانە کە دەیسەلمێنێت مامە ئەردۆغام هەرەشەیەکی جدی بووە بەسەر ئیسرائیل و موساد و ئەمەریکا، هەروەها ئێستاش.. هەروەها کودەتا بەسەر ئەمیر خان کراوە بە یارمەتی موخابەراتی موساد! #ئیدراک #سیاسەت

فایلە نوێیەکانی ئیپستێن ئاشکرای دەکەن کە جێفری ئیپستێن وتی کە لە ڕێگەی بریکارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە یارمەتی داعش دەدات.
فایلە نوێیەکانی ئیپستێن ئاشکرای دەکەن کە جێفری ئیپستێن وتی کە لە ڕێگەی بریکارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە یارمەتی داعش دەدات. پێم وتیتان داعش واتە هەواڵگری ئیسرائیلە!!!

بۆیەش زۆربەی دینداری ئێستا لای وایە دینداری نوێژ و رۆژ و زکرە لە سوچێکی ماڵەکەدا، شەریعەتیش بە ئارەزوو لە قاڵب دەدرێت، دەبێت خودا لە خزمەتی مرۆڤ و وێژدانی مرۆڤایەتی بێ!. بۆیەش بەناو مەلایەکی ئیسلامی لەم دوایدا وتی؛ گەر پێویست بیت بۆ پاراستنی گەڵەکەم دەستی یارمەتی لە شەیتان درێژ دەکەم!. ئەوە ترسناکترە لە کوفرێکی زاهیری!، چونکە رووخاندنی تەواوی ناوەندەکەیە لە پێناو مرۆڤایەتی!. کە لە ڕاستیدا دەبێت پێچەوانە بێت!. ئەنجامی فاسد لە دواجاردا لە قاڵب دانەوەی شەریعەتە بە ناوەندە فاسدەکان لە جێگای ئەوەی خودا (شەرعەتیش ) ببێتە ناوەند ئەو ناوەندە هەموو شتێک لە قاڵب بدات!. #توراس #ئیدراک

دینداری مۆدێرن و دینداری توراسی؛ لەم واقیعەی ئێستادا، جیهانبینی دینداری توراسی و دینداری مۆدرێنە لە چوارچێوەیەکی ململانی توند خۆی دەدۆزێتەوە. گومان لە هەژموونی مۆدێرنە نیە لەسەر تەواوی بیرکردنەوەی دیندارەکان، هۆکاری ململانێکان دەگەرێنەوە سەر جیاوازی بنەماکان بۆ تێگەیشتن لە پسیارە وجودی و دەقە ئاینیەکان، ململانێکان نەوەستاون لەسەر جیاوازی لێکدانەوەکان لە جوزئیات بەڵکو هۆکارەکە جیاوازی بنەماکانە. هەژموونی مۆدێرنە یەکەم هەنگاو کە هەڵدەستێت پێی لێدانە لە ناوەند (مەرکەز)، کە هیچ ناوەندێک ناهێڵێتەوە بۆ دینداری یان ناوەندێکی کاتی یان ناوەندێکی فاسد دەبەخشێت نەک ناوەندێک کە حەق بێت. بەڵام دینداری راستەقینەی توراسی خاوەنی ناوەندێکی جێگیر و نەگۆرە کە ئەویش خودایە (شەریعەتیش دەگرێتەوە)، بەڵام زۆرێک لە دینداری ئێستای مۆدێرنە لە جێگای بە "ناوەند" دانانی "خودا"، کۆمەڵێک ناوەندی فەساد دادەنێت وەک؛ مرۆڤایەتی، شەعب، نەتەوایەتی، ئارەزوو، تاکگەرایی....هد. لابردنی خودا لە "ناوەند" دەبێتە دەرئەنجامی ئەوەی شەرعەتێک لە قاڵب بدرێتەوە لەلایان ناوەندێک کە خودا نیە!، ئەمەش دەرئەنجامێکی فاسدە کە لە بەرژوەندی مۆدێرنەدایە، مرۆڤ نزم دەکاتەوە لە جێگای بەرز بوونەوە. لە توراسی ئیسلامی کاتێک خەواریجەکان دروست بوون لە ئەنجامی گۆرینی ناوەندێک دروست بوون کە شەریعەت بوو!، راستە ئەوان بانگەشەی قورئان و حەدیسیان دەکرد بۆ ئەوەی ببێتە حاکم لە نێوان ئەوان و حەزرەتی ئیمامی عالەم (عەلی) كرم الله وجهه بەڵام دەقەکان خۆیان قسە ناکەن وەک چۆن حەزرەتی ئیمامی عالەم دەفەرمووێت؛ قسەکەی ئەوان راستە بەڵام بۆ مەبەستێکی هەڵەیە!. بۆیە خەواریجەکان نیانتوانی ئەو ناوەندە قبوڵ بکەن کە لە میراتی حەزرەتی رسوڵ اللە (صلى الله عليه وسلم). بۆمان بەجێ مابوو، چونکە بۆ دەقەکان سەنتەرەک هەیە ئەویش خودی رسوڵ اللە لەگەڵ عیترەتی الو بەیتی (عِترتي أهلَ بيتي) رسوڵ اللە. چونکە کەماڵیەتی رسوڵ اللە تەجەلای کردووە لە الو بەیتی ( ئیمامی عەلی، فاتیمە زەهرا، ئیمامی حەسن و حوسێن). بۆیە لادان لەم ناوەندە کە میراتی حەزرەتە، ئەنجامێکی فاسدی دروست کرد کە زەرەرێکی زۆری لە موسڵمانان دا، هەروەها بووە هۆکاری فیتنە. لە ئێستاشدا بە هەمان شێواز کە زۆرێک فرقەی جیاواز هەن لە ژێر هەژموونی مۆدێرنە بە تەنیا ئەوە ناگرێتەوە کە پێ دەڵێن؛ سەلەفی یان ئیسماعیلی، قورئانی....هد. بەڵکو مۆدێرنە بەوەندە نەوەستاوە بەڵکو لە واقیعی ئێستمان دەبینن، دیندارە موسڵمانەکان تەنانەت نوخبە و بانگخوازەکان بە تەواوەتی نوقمی مۆدێرنە بوونە وەک چۆن زۆرێک لە ئێستادا نەتەوەیەک دەکاتە سەنتەر بۆ ئەوەی شەریعەت لە قاڵب بداتەوە یان شەعب، زانستی تاقیکاری، مرۆڤایەتی؛ هەموو ئەو ناوەندانە دەبنە ژەهرێکی کوشندە کە دینداری لەناو خۆیدا خۆی دەخوات!. لە ئێستادا زۆربەی نوخبە ئیسلامیەکان خافڵن لەم کارەساتەی نوقمی بوون، کێشەکە بە تەنیا بانگەشی مەنهەجیەتێک نیە بەڵکو کێشەکە لەوەدایە کە زۆرێک لەوانەی بانگەشی سوننە بوون دەکەن لە زۆربەی رووداوەکاندا کە دێتە پێش لە جێگای ئەوەی خودا وەک ناوەندێک بێ، ئیتر نەتەوە و خاک و مرۆڤایەتی دەبێتە سەنتەر لەم جوزئایەتە. کە ئەمەش تەناقوزی مەنهەجی دروست دەکات گەر کەسێک بەناوی سوننە بوونەوە ئەو کارە ئەنجام بدا، هەروەها دەکەویتە ئەنجامێکی فاسد. هەڵبەتەن، بابەتە هێندە سادە نیە ئەگەر کەسێک دەیەوێت وردکار و جیاوازیەکان شارەزا بیت ئەوا لە کتێبەکەمدا باسم کردووە ( ڕەسەنگەرایی و نوێگەرایی). ئەم نوسینە تەنیا بۆ بەخەبەر هاتنەوەیەکە هیچی تر نیە!. کاریگەری مۆدێرنە ئێستا دینداری کوردستانی بە نوخبەکانیشەوە توشی ئەوە کردووە کە نوقمی ناو هەناسەکانی بنەماکانی مۆدێرنە بێت وەک چۆن زۆرینەی دینداری ئێستا تەنیا لە زاهیردا خۆی دەنونێت لە باطندا خاڵیە لە ڕوحی دینداری و نەفەسی دینداری، چونکە ئەوەی ئێمەومانان رۆژانە دەیبین تەنازولی بەردەوامە لەلایان نوخبە و دیندارەکانەوە بۆ ناوەندێک کە مۆدێرنە لەسەر ئەساسی کاتێکی دیاریکراودا دەیبەخشێت. تەنانەت ئەم رووداوە سیاسیانەی لەم دوایدا روویدا بۆ ئەوانەی شارەزای علمی شەرعین، روونی کردەوە کە زۆرینەی دیندارانی کوردستان لە جێگای شەریعەت ببێتە ناوەند بەڵکو نەتەوە و خاك بوو بە ناوەندێک، بەبێ گوێدانە هیچ بنەمایەکی شەرعی تەسلیمی تیرەکانی گوتاری پۆپۆلیستی بوون کە ئەنجامە راستەقینەکەش لابردنی ناوەندێک بوو کە خودایە!. ئەم رووداوە سیاسیانە ئەوەی سەلماند نەک خەڵکی گشتی بەڵکو نوخبە و بانگخوازەکانیش لە ژێر کاریگەری سۆزداری و مۆدێرنەن، لە جێگای ئەوەی ئەوان ئاراستەی خەڵک بکەن بە پێچەوانەوە خەڵکی ئاراستەی نوخبەکانیان دەکرد. بۆیەش دینداری ئێستاکە؛ خاوەنی ڕوح و نەفەسێکی ئیلاهی نیە بەڵکو مردووە، نەفەسێکی مۆدێرنەی هەیە وەک چۆن زۆرینە شەریعەت لە سیاسەت و کۆمەڵگا و پێشهاتە رووداوە سیاسیەکان لادەبەن وەک ناوەند.

photo content

ئەگەر گریمانە بکەین، ئەوەی کە دەگەڕێتەوە بۆ ئیمەیڵە دزەپێکراوەکانی ئیپشتاین (Epstein) ڕاستە، ئەوا پرسیاری ڕاستەقینە ئەوە نیە
ئەگەر گریمانە بکەین، ئەوەی کە دەگەڕێتەوە بۆ ئیمەیڵە دزەپێکراوەکانی ئیپشتاین (Epstein) ڕاستە، ئەوا پرسیاری ڕاستەقینە ئەوە نیە کە چۆن ئەم جۆرە شتانە ڕوودەدەن، بەڵکو بۆچی؛ چی وا لە هەندێک مرۆڤ دەکات ئەو سنوورە تێبپەرێنێت کە پاڵنەرە ئاساییەکان لێی دەوستن، کە تەنانەت غەریزەش شەرم لە ڕەنگدانەوەی خۆی دەکات؟! وەڵامەکە تەنها ئارەزووی سێکسی نیە!!. جەستە هەرچەندە بێ ئیدارە بێت، بەڵام بە لە سنوورێکدا دەمێنێتەوە؛ بەدوای چێژدا دەگەڕێت، بێدەنگ دەبێت، ئارەزوو دەکات، ماندوو دەبێت. بەڵام ئەو کردەوانەی لە بەڵگەکاندا باس دەکرێن، ئەگەر ڕوویان دابێت، پێدەچێت ئامانجیان شتێک بێت لە دەرەوەی چێژ!!. بەدوای مانادا دەگەڕێن؛ مانای باڵادەستی، مانای خاوەندارێتی، مانای وتنی ئەوەی کە؛ من لە دەرەوەی پێوانەم!. ئەمە مەرج نیە "ڕێوڕەسمی شەیتان" بێت. لە زۆربەی مێژووی مرۆڤایەتیدا، زۆرجار "شەیتان" تەمسیلی خوایەتی کردووە!؛ واتە بپەرسترێت و هیچ یاسا و پێوانەیەک نەبێت بۆی، خۆی سەنتەری موتڵەق بێت!. بۆیە لێرەدا پێویستە ڕۆحێک هەبێت کە ئەوەندە کون بێت کە چێژ لە پیسکردنی ئەو شتانە وەربگرێت کە ئەوانی تر بە پیرۆزی دەزانن!.. ئەگەر بەڵگە و چیرۆکەکان راست بن؛ ئەوە شەهوەتی دەسەڵاتە کە لە هەموو شەهوەتێکی تر بەهێزترە!. دەسەڵات تەنیا پۆست و سامان و کاریگەری نیە!. دۆخێکی دەروونیە کە جیهان لە دەوری "من" ڕێکدەخاتەوە تا مرۆڤەکانی دیکە دەبنە ئامراز بۆ "من"؛ یاسا دەبێتە بۆچوون، ئەخلاق دەبێتە ڕازاندنەوە، ئایین دەبێتە ڕیتۆریک"rhetoric"، ڕاستی دەبێتە وردەکاریەک کە دەبێت دانوستانی لەسەر بکرێت!... هەروەها کاتێک هەندێک کەس تامی دەسەڵات دەکەن، بە تەواوی هەستی پێناکەن مەگەر بتوانن نمایشی بکەن. دەسەڵات لە ڕێگەی کاریگەریە بینراوەکەیەوە لەسەر ئەوانی دیکە خۆی پشتڕاست دەکاتەوە!. هەر بۆیە ڕەنگە کەسێک تەنانەت دەسەڵاتێکی بچووکیش خراپ بەکاربهێنێت نەک بۆ قازانج، بەڵکو بۆ سەرخۆشی تایبەتی بیرکردنەوە؛ یانی بۆ سەلماندنی ئەوەی کە "دەتوانم". هەر بۆیە هەندێک تابۆ(taboo) دەشکێنن کە تەنانەت پێویستیان بە شکاندنیش نیە. تەنها بۆ ئەوەی ئەزموونی وروژاندنی دەگمەن بکەن و وروژاندنی یاسایەک کە بوونی هەیە، وە دواتر سەیری خۆیان دەکەن کە بەبێ دەست لێدان بەسەریدا دەڕۆن!. پێشکەوتنێک هەیە لە چۆنیەتی پەیوەندی بەهێزەکان بە قەدەغەکردنەکانەوە. یەکەم؛ مرۆڤ لە سزا دەترسێت، پاشان فێر دەبێت خۆی لێ بپارێزێت، پاشان بێدەنگ دەکڕێت، وە لە کۆتاییدا بە بەڵگەی کۆتاییەوە ڕادەکێشرێت؛ نەک ئەوەی بتوانن لێی ڕزگاریان بێت، بەڵکو لە بنەڕەتدا دەست لێنەدراون. لە لوتکەدا وەهمێکی مەترسیدار دروست دەبێت، وەهمێک کە لە سەرووی یاساوە، لە سەرووی ئایینەوە، لە سەرووی ئەخلاقەوە، لە سەرووی هەموو سنوورێکی هاوبەشەوە کە ژیانی مرۆڤ لە "داڕمان" لە نێچیر دەپارێزێت. لێرەوە دەگەینە ناوەکی فەلسەفی ترسناکیی؛ ئەگەر دەسەڵات مرۆڤ وەسوەسە بکات بۆ شکاندنی یاساکان، لە توندترین ئاستیدا مرۆڤ وەسوەسە دەکات بۆ شکاندنی پیرۆزترین یاساکان. چونکە زلهێزەکان تەنها برسی نین بۆ خاوەندارێتی، بەڵکو بۆ نیشاندانی باڵادەستی!. ئەوان بەدوای بەڵگەی کۆتاییدا دەگەڕێن بۆ باڵادەستی، ئەوەی کە کەس ناوێرێت هەنگاوی بۆ ببات!. مرۆڤایەتی، نزیکەی بە کۆی دەنگ، چ تابویەکی (taboo) وەک زۆرترین پێشێل نەکراو مامەڵەی لەگەڵ کردووە!، چ هێمایەک بۆ بێتاوانی و لاوازی ڕەها؟ منداڵە یان کۆرپەیەکە!. "کۆرپە" نوێنەرایەتی سەرەتایەکی دەست لێنەدراو دەکات، لاوازیەکی هێندە پاکە کە "ویژدان" زیانگەیاندن پێی قەدەغە دەکات تەنانەت پێش ئەوەی یاسا و ئایین زیانی پێبگەیەنێت!!. کەواتە کاتێک مێشکی مرۆڤێک لە قاڵب دراوەتەوە بۆ پلەبەندیەک کە ئەوانی دیکە بە تەواوی مرۆڤ نین بەڵکو تەنیا لەسەر پلیکانەیەک دەچن، پێشێلکردنی بێتاوانی دەبێت؛ لەناو ئەو لۆژیکە نەخۆشەدا نەک ڕازیبوون بەڵکو ڕاگەیاندنی "سەروەری". کردارەکە دەبێتە پەیامێک؛ تەنانەت ئەوەی تۆ پیرۆزی دەکەیت لە نێوان من و ئیرادەی مندا ناوەستێت!!. لەو ساتەدا دەسەڵات دەگاتە قێزەونترین لوتکە؛ نەک لەبەر ئەوەی قوربانی "بچووکترە"، بەڵکو لەبەر ئەوەی پیرۆزەکە "گەورەترە". ئامانج تەنیا جەستەیەک نیە، بەڵکو خودی بیرۆکەی مرۆڤایەتیە وەک کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی، هەوڵێکە بۆ کوشتن، لەناو خۆیدا، ئەو تێڕوانینەی کە هەر سنوورێک هەیە کە نابێت ببڕدرێت!!. ئەنجامی تاریکەکە ئەمەیە ترسناکترین بەش لەم جۆرە چیرۆکانە تەنیا دڕندەیی تاکەکان نیە، بەڵکو ئەوەیە کە لەبارەی دەسەڵاتەوە ئاشکرای دەکەن کاتێک لە ویژدان و لێپرسینەوە ڕزگاری دەبێت!. دەبێتە ئایینێکی نوێ؛ ئایینی خودی ڕەها، ئیگۆیەک کە تەنها بۆ خۆی کڕنۆش دەبات، تەنها ئیرادەی خۆی بۆ سەرکەوتن دەناسێتەوە و بە خاوەندارێتی جیهان ڕازی نابێت!، تا هەست بکات جیهان لە ژێر قاچەکانیدایە!. #ئیدراک

Repost from Megatron
BREAKING: 🇺🇸 Elon Musk, Eric Trump, Ivanka all present when Trump measured young girls vulvas. Trump inserted a finger to d
+2
BREAKING: 🇺🇸 Elon Musk, Eric Trump, Ivanka all present when Trump measured young girls vulvas. Trump inserted a finger to determine tightness. Newly released Epstein files reveald. @Megatron_ron