ru
Feedback

Не попадитесь на канал ботавода! Telemetrio находит и помечает такие каналы 👉 Хотите видеть метку — оформите подписку

مێژوو، زمان و وێژەی کوردی

مێژوو، زمان و وێژەی کوردی

Открыть в Telegram

زمان و ئەدەب و مێژووی کوردی @kurdewar1

Больше
678
Подписчики
+224 часа
+37 дней
+1830 дней
Архив постов
ژمارە نوێی گۆڤاری "بەیان" /ژمارە٤٩/ چاپ و بڵاو کرایەوە. ✍فایلی تایبەتیی ئەم ژمارە لەسەر شاری کەونارای سەقزە. جگە لەوەش چەندین
+2
ژمارە نوێی گۆڤاری "بەیان" /ژمارە٤٩/ چاپ و بڵاو کرایەوە. ✍فایلی تایبەتیی ئەم ژمارە لەسەر شاری کەونارای سەقزە. جگە لەوەش چەندین وتاری زمانەوانی، مێژوویی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئەدەبی لەخۆ گرتووە ✍گۆڤاری بەیان هەڵگری  پێنووس و هزری  نووسەرانی  هەموو بەشەکانی کوردستانە. ✍گۆڤاری بەیان لە هەموو نووسەران، هزرمەندان، هونەرمەندان و ئەدیبان دەگێڕێتەوە کە بۆ خزمەت بە زمان و چاند و وێژەی کوردی ئەم گۆڤارە بە قەڵەمی خۆیان بخەمڵێنن! نرخی ئەم ژمارەیە 200 هەزار تمەنە گەر گۆڤارەکەت پێویست بوو، ئاگادارم بکەوە. @kurdewar1 بۆ بەردەوامبوونی چاپی گۆڤارەکە هاریکار و پاڵپشتی "بەیان" بن.

"تیۆلۆژیی زەردەشتی چۆن خودایانی دینی مێهر دێفۆرمە و چەواشە دەکات؟" وەک چۆن میتۆلۆژیی یۆنان ئارێس و دیۆنیزۆس دەکات بە کوڕی زێئۆس یان سوقرات، ئافرۆدیت و ئێرۆسی کوڕی وی دەکات بە دوو لەتەوە، لەتێکیان وەردەگرێت و لەتێکیشیان ڕەت دەکاتەوە. تیۆلۆژیی زەردەشتییش لە ئاست خودایانی دینی پێشوو، واتە دینی مێهر، سێ مێتۆدی لەم جۆرە دەگرێتە بەر. یەکەم: یان دەیانکات بە دوو لایەنی خێر و شەڕ، خێر وەردەگرێت و شەڕ دەدێوێنێ وەک لەمەڕ وەیۆ زورڤان وای کرد؛ دووەەم: یان بەتەواوی قەدەغەیان دەکات و ڕەتیان دەکاتەوە، وەک ئەوە کە سەرەتا لەمەڕ هوما و میترا وای کرد؛ سێیەم: یان دەیانکات بە بەشێک لە سیستەمی وەهدینی و لە خۆیدا دەیتوێنێتەوە. وەک ئاگر کە کردی بە کوڕی ئەهوورامەزدا یان سپەندارمەز کە کردی بە کچی ئەهوورامەزدا. جگە لەمەش تیۆلۆژیی زەردەشتی، میترا و ڕامە و زورڤان، کە سییانەی سەرەتایی دینی میهرن، دەکات بە خودای شەڕ تاکوو بۆی بجەنگن. ئا بەم جۆرە ڕۆڵی ڕەسەنی خودایانی دینی مێهر و زورڤانیزم دێفۆرمە و چەواشە دەکات.

"جەژن و ڤێستیڤاڵی هەنار و هێلکەی کوڵاو و...." زوڵمێکی گەورە لە پیاز دەڪرێت کە چوار وەرزە خزمەت بە سفرە و خوانی ئەم کورد داماو
"جەژن و ڤێستیڤاڵی هەنار و هێلکەی کوڵاو و...." زوڵمێکی گەورە لە پیاز دەڪرێت کە چوار وەرزە خزمەت بە سفرە و خوانی ئەم کورد داماوە دەڪات، ڪەچی جەژن و ڤێستیڤاڵێڪی بۆ ناڪەن. فێستیڤاڵی تەکنەلۆجیا و چەکە قورسەکانی کورد: هەنار و دۆڵمە و کەلانە و قەیسی و هێلکەی کوڵاو و هەڵپەڕکێ و قوونبادان.... چین ملیارێک و ٢٠٠ ملوێنن، گوێز و برنج و میوە بۆ جیهان دەنێرێت فێستڤاڵێکیان نییە. میللەتی سەرلێشێواوی بێکاریش ڤێستیڤاڵ نەما نەیکا. گوند و لادێ و گەڕەکیشمان نەما نەیکەنە تووریستی بۆمان و لە بەغدا و بەسرە و تاڕان و تەورێزەوە نەیێن بۆ تووریستبازی. هەتا خاوەنی ئەو ئەقڵییەتە بین، کورد هیچی بەهیچ نابێت.

"جەژن و ڤێستیڤاڵی هەنار و هێلکەی کوڵاو و...." زوڵمێکی گەورە لە پیاز دەڪرێت کە چوار وەرزە خزمەت بە سفرە و خوانی ئەم کورد داماو
"جەژن و ڤێستیڤاڵی هەنار و هێلکەی کوڵاو و...." زوڵمێکی گەورە لە پیاز دەڪرێت کە چوار وەرزە خزمەت بە سفرە و خوانی ئەم کورد داماوە دەڪات، ڪەچی جەژن و ڤێستیڤاڵێڪی بۆ ناڪەن. فێستیڤاڵی تەکنەلۆجیا و چەکە قورسەکانی کورد: هەنار و دۆڵمە و کەلانە و قەیسی و هێلکەی کوڵاو و هەڵپەڕکێ و قوونبادان.... چین ملیارێک و ٢٠٠ ملوێنن، گوێز و برنج و میوە بۆ جیهان دەنێرێت فێستڤاڵێکیان نییە. میللەتی سەرلێشێواوی بێکاریش ڤێستیڤاڵ نەما نەیکا. هەتا خاوەنی ئەو ئەقڵییەتە بین، کورد هیچی بەهیچ نابێت.

دیارییەک بۆ مامۆستایان و قوتابییان و فێرخوازانی ڕێزمانی کوردی. بە کرتەیەک ڕەگ و قەدی چاوگە کوردییەکان بدۆزەرەوە، زیاتر لە (73
دیارییەک بۆ مامۆستایان و قوتابییان و فێرخوازانی ڕێزمانی کوردی. بە کرتەیەک ڕەگ و قەدی چاوگە کوردییەکان بدۆزەرەوە، زیاتر لە (730) تۆماری چاوگ: https://diyako.yageyziman.com/?renus_guide=1 *** ئامادەکردن: #دیاکۆ_هاشمی

Repost from Rahim Luqmani
سروشت فێرگەی ئازادییە خاتوو بولبول، لە ناو پۆلی سەوزی باخدا، بە وانەی سۆز بە گۆرانی و بە خوێندنی زمانی خۆی بێچووەکانی ڕادەهێنێ لە فێرگەکانی دارستان، قەل و کۆتر هەموو ڕۆژێ بە ئەلف‌وبێی زاری خۆیان زارۆکانیان فێری ڕازی ئەوین دەکەن لە فێرگەکانی چیادا، کەو و هەڵۆ بە ئازادی بێچووەکانیان فێری زمان و ئاوازی فڕین دەکەن بۆ گیانداران سروشت فێرگەی ئازادییە باڵدار، بێ باڵ، نە هاودەنگ و نە هاوڕەنگ و نە ناچار و کۆیلەی زمانی کەس دەبن بەڵام لێرە، باڵدارانی منداڵی من سەدان ساڵە بە ناچاریی، فێر زمانی خوداکانی قەفەس دەبن! (نەکەرۆز) https://t.me/rahimluqmani

📕ناساندنی کتێبی: فرهنگ تطبیقی ضرب المثلهای فارسی/ کُردی ((کتێبێکی بەنرخە کە پێک هاتووە لە سەدان ئێدیۆم ، دەستەواژە ،  کینایە و پەندی پێشینیانی فارسی دەگەڵ هاوتا و بەرانبەرە کوردییەکانیان، ئەم پەرتووکە بەتایبەت بۆ کەسانێک کە کاری وەرگێڕان لە فارسییەوە دەکەن، بەسوودە)) 🔺نووسەر: ئەنوەر ناسری 🟢ناساندن و خوێندنەوە: ڕێبین سوڵتانی، پۆلی پێنجەم، سنە

بەختیار عەلی کابرایەکی چەپە و پشتگیریی ئینتگراسیۆنی پەکەکە دەکات، کتێبی نییە قسە بە حوکمڕانی و دەسەڵاتی کوردی نەڵێت و بە شتێکی قێزەون وێنای نەکات، کە ئیتر گەنج قێزی دەبێتەوە لە کورد و لە خۆی.

لە بەرەبەیانی مێژوودا، نا، لە سەردەمانی پێش مێژوودا، گەلی هۆری، بەپێی ڕوانگەی دیۆنیزۆسی، سروشتی بە خودا زانی و بناغەی ژیان و زمان، ژیار و چاندی داڕشت. بەپێی میتۆلۆجیی فرەخودایی و دایکشایی، بە جۆرێک تێکەڵ بە سروشت بوو، زات و گەوهەری خۆی شکۆفاند، کە هەر لەسەر زەوی باخی بەهەشتی نەخشاند. خەڵکی یۆنان بە ئیلهام وەرگرتن لە میتۆس و چاندی هۆریانی ئۆرفا، سروشتی بە پیرۆز زانی و ستایشی کرد. ئەوان بە دیتنی سێبەری سیستمی فرەخوداییی هۆری، جڤاتی خودایانی چیای ئۆڵێمپیان داهێنا، پاشان فەلسەفە و هونەریان بۆ خەڵکی جیهان بە دیاری هێنا. 📕ڤایۆ و زورڤان

📕" کە مردم شین و  گریانت بەمن چی "  شیعری مامۆستا فیدایی 🔺خوێندنەوە: ڕێبین سوڵتانی، پۆلی پێنجەم، سنە

کاک عەلیڕەرا ئێمە لە زمانناسیدا شتێکمان بە ناوی زمانی فەرمی(رسمی) و ستانداردی کوردی نییە، بنووسە زمانی یەکگرتوو و هاوبەش. تۆ کاتێ دەڵێی ڕەسمی، واتە شێوەزارەکانی دیکە ناڕەسمی و غەیرەستانداردن. تکایە بە زمانی کوردی پرسیارەکەشت بنووسە، نەک فارسی. بژاردەی یەکەمیش هەڵەیە، دەبێ بنووسی شێوەزارەکانی دیکە، نەک شێوەزاری غەیرەڕەسمی کە دیار نییە مەبەست کامە شێوەزارە...!! //////////////// وەکوو کوردێک کامە بژاردە لەلات پەسەندە ؟ 🔺نووسین بە زمانی یەکگرتوو 🔺نووسین بە شێوەزارەکانی دیکەی کوردی 🔺نووسین بە زمانەکانی دیکە

بە عنوان یک کورد کدام کزینە را می پسندید؟
Anonymous voting

یا چاو لەم نموونەیە بکەن، بەفارسی بیرکردنەوە و بەکوردی نووسین: "کار امروز را به فردا مسپار" ـ بەفارسی بیرکردنەوە: "کاری ئەمڕۆ بە سبەینێ مەسپێرە." ـ بەکوردی بیرکردنەوە: "کاری ئەمڕۆ مەخە سبەینێ." ٭زمانی کوردی تەنیا وشەکانی نەشێواوە، بەڵکوو پێکهاتەی ڕستەکانیشی وێران بووە.

بۆ کوردی نووسین دەبێ ساختار یا پێکهاتە و ڕێزمانی ڕستەکەشت کوردی بێ، واتە کوردانە بێ. نەک ئەوەی دەقاودەق لە فارسییەوە بیکەیتە کوردی بەبێ ئەوەی پێکهاتەی ڕستەسازی لە کوردیدا ڕەچاو بکەی. بەداخەوە زۆر کەس هەیە لێرە بە فارسی بیر دەکەنەوە و بە کوردی دەنووسن، بۆیە بنەمای ڕستەسازییەکانیان هەڵەیە. و ئەم کارە مەترسییە بۆ زمانی کوردی و زمانەکەمان دەشێوێنێ. لە باشووریش وایە، بە عارەبی بیر دەکەنەوە و بە کوردی دەنووسن. بۆ ئەوەی بە کوردی بیر بکەیتەوە تاکوو بتوانی بە کوردییەکی دروست و کوردانەش بنووسی دەبێ کتێبی کوردی بخوێنیتەوە و زۆریش بخوێنیتەوە. زۆربەی نووسەرانی ڕۆژهەڵات کە بەداخەوە کتێبیشیان بە کوردی لێ چاپ کراوە بە فارسی بیر دەکەنەوە و بە کوردی دەنووسن، بۆیە داڕشتنی ڕستەکانیان زۆرتر سێبەری زمانی فارسیی بەسەرەوەیە؛ یان جوان دیارە ڕستەکانیان وەرگێڕانی وشەبەوشەی فارسییە کە ئەمە زۆر هەڵەیە. و ئەو کتێبانەی کە نووسیویانە هیچ نرخ و بەهایەکی نییە. بۆ وێنە کابرا دەڵێ: ـ دوێنی عەزەڵی ماڵاوایی خوێند "دیروز غزل خداحافظی رو خوند" ٭ ئێستا ئەوە یانی چی؟ ئەوە👆 کوردی نییە یان دەڵێ: ـ لەگەڵ خۆتان بیر دەکەنەوە «چ هەواڵێکە؟» "با خودتان فکر می کنید «چه خبر است؟»!" سەیری ئەم ڕستەیانەش بکە کە هەموویان هەڵەن و لەژێر کاریگەریی زمانی فارسیدا نووسراون:👇 ـ یەک سەر و گەردەن بەرزترە "يه سر و گردن بلندتره" ـ دەمهەوێ یەک تەمەن لەگەڵ تۆ ژیان بکەم. "می خواهم یک عمر با تو زندگی کنم" ـ پارە گیای ورچ نییه "پول علف خرس نیست" ـ بە گوڵێک بەهار نابێ "با یک گل بهار نمی شود" ـ تا نەبێ شتێک خەڵک ناڵێن شتهایەک "تا نباشد چیزکی مردم نگویند چیزها" ـ لە باغدا نییە. "توی باغ نیست." ـ پێی من مەخە نێوەڕاست "پای مرا وسط نکشید." ـ داری خودا دەنگی نییە! "چوب خدا صدا ندارد."

بۆ ئەڕشیڤی کورد لاوازە؟ 🍭 Download by RegaYouTube

ئەو 👆چەند وتارەی کاک بەختیار، وتاری بەنرخن

رووناکبیرانی کورد و پرسی زمان 🍭 Download by RegaYouTube

مێژووی ئەدەبی فۆلکلۆریک و کلاسیکی کوردی 🍭 Download by RegaYouTube

رووناکبیرانی کورد و پرسی زمان 🍭 Download by RegaYouTube