بـێـمـەیـل
Открыть в Telegram
نـووسـەر نـیـم تـەنـها خـەمەڪانم دەنوسمەوا🖤!
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
247
Подписчики
+224 часа
Нет данных7 дней
Нет данных30 дней
Архив постов
247
جهنگی ناخ سهختتره له جهنگی مهیدان، چونکه له مهیداندا دوژمن دیاره بهڵام له ناخدا زۆر جار دوژمن بریتییه له بیرهوهری، پهشیمانی، کهسێکی مردوو، یان کهسێک که هێستا له دڵتا زیندووه.
🦋🤩
247
دۆستۆیڤسکی :
ئەوەی کە دەمەوێت تەنیا یەک مرۆڤە، یەک مرۆڤ کە چۆن لەگەڵ خۆمدا دەدوێم ئاواش بدوێم لەگەڵیدا
ـ🖤
247
کەوتمە پیاسە بەناو یادگارییەکانم زۆر گەڕام بەلام ڕووداوە ناخۆشەکان و دلشکان زیاتر بەرچاوم کەوتن لەوانەیه کاتی خۆی ئازار بەخش بووبن بەلام لەئێستایا بۆ من جوانترینن وە حەز ئەکەم بگەڕمەوە بۆ ئەوکاتانە هەرچەندە لەناخۆشیدا بووبم زۆر لەژیانی ئێستام باشتربوون چونکە ئەوکاتانە زویر ئەبووم، توڕە ئەبووم، ئەگریام، بەڕق ئەبووم، بەلام ئێستا وانیم لەتاریکیدام تاقەتی ئەوەم نیە هیچ هەستێک دەربڕم نوقمی ناو خەیالەبەدی نەهاتووەکانی سەرم بووم.. ئەزانم زۆرباش ئەزاانم کە زۆر زۆر دوورن لەڕاستی بەلام هیچ نەبێ کەمێک هێمنم ئەکاتەوه وەک دەرمانێکی ئازار شکێن بەلام زوو کاری خۆی دەکات، بەشە تاریکەکەی ناخم هێواش هێواش گەشە ئەکات خەریکە بەتەواوی داگیرم ئەکات، وە تەنهایش لەولاوە لێم ئاڵاوە پێم سەیرە چۆن ئاوا ئالوودەی بووم؟ ڕەنگە زۆرێکتان تێنەگەن، بەلام ئەوەی هەمان شتی بەسەر هاتووە تێدەگات پیسترین جۆرەکانی ئالودەبوون تەنهایی و بێدەنگیە.. تەنهایی وای لێکردووم کە حەزم لەمرۆڤەکان نەماوە وە لەهەمان کاتدا بێدەنگی،، کاتێک کەسێک لێم نزیک ئەبێتەوە لەناو خۆما شین و ڕۆ ڕۆمە ئەی بابە کێ تاقەتی هەیە دانیشێ قسە بکات یان گوێ بگرێت! یان کە هاوڕێیەکی خۆم دێتە لام پێم عەیب نەبێ ئەلێم بڕۆ کاکە من نەتاقەتی قسەکردنم هەیە نەهیچ شتێک ئەمەوێ بەتەنهابم سەرقالم مەکە..
-
-
🖤🦋
247
لەوانەیە خۆشەویستیی من بۆ تۆ زۆر قووڵتر بوو لەوەی تۆ هەرگیز هەستی پێ بکەیت. من هەموو خەونەکانم لەگەڵ ناوت درووست کرد، هەموو دوعاکانم بۆ خۆشی تۆ بوون، بەڵام کاتێک تێگەیشتم کە تۆ هەرگیز وەک من سەیری دڵم ناکەیت، دڵم بە هێواشی شکا. تۆ تەنها ئەوەت دەویست کە بمپارێزیت، کە نەگریم و نەشکێم، بەڵام من پاراستنم نەدەویست... من خۆتم دەویست. من دەمهەوێت ئەو کەسە بیت کە لە خۆشی و خەمدا لە تەنیشتم دەوەستێت، نەک تەنها کەسێک کە لە دوورەوە ئارەزووی باشبوونم بکات. چەند قورسە کاتێک دڵت هەموو شتێکی خۆی بە کەسێک دەبەخشێت، بەڵام ئەو کەسە تەنها بە چاوێکی میهرەبان سەیری بکات، نە بە دڵێکی عاشق. هەر شەوێک ناوت لە دڵمدا دووبارە دەبێتەوە، هەر بەیانییەک بە هیوای نامەیەک لە تۆ هەڵدەستم، بەڵام هەر جارە و تەنها بێدەنگییەک دەبێتە وەڵام. شاید قەدەر وابوو کە من خۆشمبوێیت و تۆ تەنها بەتەمەنای پاراستنم بیت. بەڵام با بزانیت، هەندێک برین هەرگیز بە پاراستن چاک نابن؛ چونکە ئەو شتەی دڵیان پێویستییە، خۆشەویستیی ئەو کەسەیە کە هەرگیز نەبوو بە هیان.
🌺
247
لەجیهانێکدا بۆت دەنووسم کەس ناتوانێت دڵخۆشی خۆی بسەلمێنێت،هەریەک بەجۆرێک دوای مەرگی خۆی کەوتووە زەمەن زەمەنی هیچ و پووچەکانە تێکڕای ئەو مەردانە کە هەڵگری ڕوحێکی ڕەسەنن کەوتوونەتە بەر ئافاتی لەناوچوون دنیا هەر بۆ ئەوانەیە کە نەیان زانی مرۆڤ بن،تەواوی ڕۆژە خۆشەکان پڕن لە گوزەر و سزا،ئێستاش ساتێکی باش هەڵی نەکرد هەموو غەمگینەکان لە سوچێکدا کۆبکاتەوە و خۆشی بخاتە دڵی هەریەکیانەوە’ئازیزە دوور وڵاتەکەم`لێرەدا بۆتۆ دەنووسم لەم جیهانەدا ژیان ڕێگای بەوە نەدا جارێکی تر بە چاوەکانی تۆ شاد ببمەوە ئەو ساتەی ڕۆشتیت بیرمە کاتژمێر پێنجی ئێوارە بوو چاوەکانت دەسڕی تا لاواز دەرنەکەویت وتت هەر کات بیرت بکەم لەگەڵ خۆرئاوابووندا یادت دەکەمەوە تۆش هەروا بکە،بەڵام من هەر لەو کاتەدا بەجێماوم ئێستاش باوەشێکت بوو بە حەسرەت و لەمندا مایەوە زۆر دوور ڕۆشتی زۆر بەجۆرێک ئیدی هەرگیز بە یەکتر نەگەینەوە لەو کاتە بەدواوە ئێوارانم خۆشویست چوون پارچەیەک ڕوح لەگەڵ خۆی دەهێنێت و دەبات ئەزانم هەرگیز جارێکی دیکە ناتبینمەوە ئامان لەبیری نەکەیت هێشتان هەر خۆشمدەوێیتــ
🫠
