بـێـمـەیـل
Ir al canal en Telegram
نـووسـەر نـیـم تـەنـها خـەمەڪانم دەنوسمەوا🖤!
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
247
Suscriptores
-124 horas
-27 días
-230 días
Archivo de publicaciones
247
لەوانەیە خۆشەویستیی من بۆ تۆ زۆر قووڵتر بوو لەوەی تۆ هەرگیز هەستی پێ بکەیت. من هەموو خەونەکانم لەگەڵ ناوت درووست کرد، هەموو دوعاکانم بۆ خۆشی تۆ بوون، بەڵام کاتێک تێگەیشتم کە تۆ هەرگیز وەک من سەیری دڵم ناکەیت، دڵم بە هێواشی شکا. تۆ تەنها ئەوەت دەویست کە بمپارێزیت، کە نەگریم و نەشکێم، بەڵام من پاراستنم نەدەویست... من خۆتم دەویست. من دەمهەوێت ئەو کەسە بیت کە لە خۆشی و خەمدا لە تەنیشتم دەوەستێت، نەک تەنها کەسێک کە لە دوورەوە ئارەزووی باشبوونم بکات. چەند قورسە کاتێک دڵت هەموو شتێکی خۆی بە کەسێک دەبەخشێت، بەڵام ئەو کەسە تەنها بە چاوێکی میهرەبان سەیری بکات، نە بە دڵێکی عاشق. هەر شەوێک ناوت لە دڵمدا دووبارە دەبێتەوە، هەر بەیانییەک بە هیوای نامەیەک لە تۆ هەڵدەستم، بەڵام هەر جارە و تەنها بێدەنگییەک دەبێتە وەڵام. شاید قەدەر وابوو کە من خۆشمبوێیت و تۆ تەنها بەتەمەنای پاراستنم بیت. بەڵام با بزانیت، هەندێک برین هەرگیز بە پاراستن چاک نابن؛ چونکە ئەو شتەی دڵیان پێویستییە، خۆشەویستیی ئەو کەسەیە کە هەرگیز نەبوو بە هیان.
🌺
247
لەجیهانێکدا بۆت دەنووسم کەس ناتوانێت دڵخۆشی خۆی بسەلمێنێت،هەریەک بەجۆرێک دوای مەرگی خۆی کەوتووە زەمەن زەمەنی هیچ و پووچەکانە تێکڕای ئەو مەردانە کە هەڵگری ڕوحێکی ڕەسەنن کەوتوونەتە بەر ئافاتی لەناوچوون دنیا هەر بۆ ئەوانەیە کە نەیان زانی مرۆڤ بن،تەواوی ڕۆژە خۆشەکان پڕن لە گوزەر و سزا،ئێستاش ساتێکی باش هەڵی نەکرد هەموو غەمگینەکان لە سوچێکدا کۆبکاتەوە و خۆشی بخاتە دڵی هەریەکیانەوە’ئازیزە دوور وڵاتەکەم`لێرەدا بۆتۆ دەنووسم لەم جیهانەدا ژیان ڕێگای بەوە نەدا جارێکی تر بە چاوەکانی تۆ شاد ببمەوە ئەو ساتەی ڕۆشتیت بیرمە کاتژمێر پێنجی ئێوارە بوو چاوەکانت دەسڕی تا لاواز دەرنەکەویت وتت هەر کات بیرت بکەم لەگەڵ خۆرئاوابووندا یادت دەکەمەوە تۆش هەروا بکە،بەڵام من هەر لەو کاتەدا بەجێماوم ئێستاش باوەشێکت بوو بە حەسرەت و لەمندا مایەوە زۆر دوور ڕۆشتی زۆر بەجۆرێک ئیدی هەرگیز بە یەکتر نەگەینەوە لەو کاتە بەدواوە ئێوارانم خۆشویست چوون پارچەیەک ڕوح لەگەڵ خۆی دەهێنێت و دەبات ئەزانم هەرگیز جارێکی دیکە ناتبینمەوە ئامان لەبیری نەکەیت هێشتان هەر خۆشمدەوێیتــ
🫠
247
ھەندێک جار
ئەوەندە ماندووین
ئەوەندە شەکەتین
حەز ناکەین نە قسە بکەین
نە گوێ بگرین
تامەزرۆی ئەوەین چاو دابخەین و
ھەست بە ئارامی بکەین
نامانەوێت نە چاوەڕانی کەس بکەین
نە کەسیش چاوەڕوانمان بێ
ئیتر ئێمەش مرۆڤین
مرۆڤ بوونیش
بۆ ھەموو کەس کارێکی ئاسان نییە
ھەمووان چاوەڕێ باشی و میھرەبانیت لێ ئەکەن
دەی زۆر جار لە زۆر شوێنە ئەوەنە زۆر لە خۆت ئەکەی کە باش بیت کاتێک ئاوڕ ئەدەیتەوە
بەقەد سەدەیەک ماندویی و ھیلاکی ئەبینیت•!
💔
247
لێخۆشبوون لە کەسێک کە چەندین جار هەڵەی کردووە چاوەرێی باش بوونی بکەیت تەنیا وەک ئەوە وایە سەیری کتێب و فلیم دووبارە بکەی ئەزانی کۆتای چییە بەڵام تەنیا خۆت ماندوو ئەکەی .🖤.
247
ژن لە ژینا پاڵەوانە ژن ڕێبازی بەرخۆدانە زانکۆی مرۆڤی لێزانە ژن قەڵایه پشتیوانە سووتە دڵی چاو کراوه هێمای ڕوونی ئاشقانە ژن نامووسی ناپیاو نیە ژن شەڕەفی نیشتمانه کۆڵەکەی بەرزی ئاسمانە زایەڵەی سەوزی هەرمانه پێشەنگی ژیری کاروانە دایکی ڕۆڵەی قارەمانە ژن مەڵحەمه ژن هەتوانە ژن گەوهەری دوڕدانەیە سەنگەرێک بۆ لێقەومانە سووڕەی ئەوینی یەزدانە بۆ نەمامی سەوزی ئاوات باخەوانە ئەندازیاری زانا وبەهێزی ژیانە🧡.
247
واتدەزانی گەر جێمبێڵی تەواوی دونیا بەسەرمدا دەڕووخێ؟ من لەوجۆرە کچانە نەبووم گەر لەنیوەی ڕێگا جێیان هێشتبام ڕێگام ونکردبا، من ڕێگاکەم گرتە بەرو تا نەگەیشتم بە خۆشبەختی وازم نەهێنا، ئەزانی؟ هێندە ڕۆژگاری وەحشیم لەگەڵتدا بینیبوو کە ڕۆیشتی خۆم دۆزییەوە، ئیدی شەوان چاوەڕیی نامەی کەسێکی خۆپەرست ناکەم ئیدی چاوەڕێی ئەوە ناکەم هەواڵم بپرسرێ لە کەسێکی غرووربەرزەوە، دەزانی؟ ژیان زۆر جوانە بێ تۆ، ئیدی شەوان بە چاوی فرمێسک و خەمەوە ناخەوم، ئەوەندە بزانە بیرت ناکەم ئەسلەن نەفرەتت لێدەکەم هیوادارم هەرگیز ئەو دەمووچاوە پڕ لە خۆپەرستیەت نەبینمەوە••
•
🌹🌟
