ar
Feedback
بـێـمـەیـل

بـێـمـەیـل

الذهاب إلى القناة على Telegram

نـووسـەر نـیـم تـەنـها خـەمەڪانم دەنوسمەوا🖤!

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
245
المشتركون
-124 ساعات
-17 أيام
-130 أيام
أرشيف المشاركات
هەندێک کەس لە ژیانماندا وا دێن کە وەک هەناسە دەبن، بەڵام کاتێک دەڕۆن، هەموو شتێک لەگەڵیان دەبات. هێشتا دەخەنم، بەڵام لە ژێر ئەو پێکەنینەدا دڵێک هەیە کە هەموو شەوێک بێدەنگ دەگریێت. هەر شوێنێک دەڕۆم، یادەکانت لە پێشم دەوەستن و هەر گۆرانییەک بۆ هەستە نەوتراوەکانم دەگەڕێتەوە. کات فێری ئەوەی نەکردم کە لەبیرت بکەم، تەنها فێری ئەوەی کردم کە چۆن بە ئازارەکانم بژیم. هەندێک برین هەرگیز ناساغ نابن، چونکە شوێنیان لە دڵدایە، نەک لە جەستە. لەوانەیە ڕۆژێک هەموو شتێک بگۆڕێت، بەڵام ئەو بۆشاییەی دوای ڕۆیشتنت لە دڵم جێماوە، هەرگیز پڕ نابێتەوە

ڕاستە تۆ گەڕایتەوە بەڵام کەی؟ ئەو کاتەی کە دڵنیا بووی هیچ کەسێک بە قەدەر من تۆی خۆش نەویستووە و خۆشی ناوێت، ئەو کاتەی کە تێگە
ڕاستە تۆ گەڕایتەوە بەڵام کەی؟ ئەو کاتەی کە دڵنیا بووی هیچ کەسێک بە قەدەر من تۆی خۆش نەویستووە و خۆشی ناوێت، ئەو کاتەی کە تێگەیشتی هیچ کەسێک وەکوو من سەیرت ناکات ئەو کاتەی کە تێگەیشتی تووڕەبوونەکانیشم لەبەر خاتری خۆت بووه نەک خۆم، گەڕایتەوە بەڵام درەنگ گەڕایتەوە چەتری دوای باران کەڵکی نیێە - 🌟🤍

ڕاستی مرۆڤ ئه‌مه‌یه ؛ فڕۆکه‌خانه‌کان ماچی زیاتریان بینیوه تاکو ساڵۆنەکانی بوکێنی، دییواره‌کانی نه‌خۆش خانه‌کان دۆعاییان زیاتر بییستوه تاکو مزگه‌وته‌کان، ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌ر ئاواێن کاتیک خه‌ریکه له‌‌ده‌ست ده‌دێن قه‌در ده‌زانین، چیده‌بێت کاتیک له‌گه‌ڵ ئێمه‌ن قه‌دریان بزانین نه‌ک گه‌ر ڕویشتن دۆعاچییان بین " 🖤

ده‌ڵێن خه‌میک که‌ نکوترێ، بیروه‌رییه‌که‌ی مێشکت ده‌ته‌قێنێ ده‌رنه‌برینه‌که‌ی دڵ ده‌به‌زوینێ مانه‌وه‌که‌ی ڕۆحت ده‌ره‌نجێنێ، به
ده‌ڵێن خه‌میک که‌ نکوترێ، بیروه‌رییه‌که‌ی مێشکت ده‌ته‌قێنێ ده‌رنه‌برینه‌که‌ی دڵ ده‌به‌زوینێ مانه‌وه‌که‌ی ڕۆحت ده‌ره‌نجێنێ، به‌ڵام کووتنه‌که‌شی جوودا له‌وه‌ی فرمێسک به‌چاوت ده‌هێنێ قوڕگیشت ڕێک ده‌درێنێ بمێنیته‌وه باشتره به‌ڵام له‌نێو خۆت دا ده‌تمرینێ - 🌔💔

sticker.webp0.16 KB

بەلەمێکی تەنها و بێنازم لە نێوان هەزاران شەپۆلی بێرەحمی دەریادا، لە لێوارێکم لە هەوڵی ون نەبوون و خۆپاراستنم لە شەپۆلە بێ ویژدانەکانی دەریا کە هەرچیان دەستبکەوێ بێ هیچ بەزەییەک لە ناوی دەبەن و نوقمی دەکەن..

خوای گەورە سەیری نیەتی دڵی کردین زانی من نیەتم پاکە ، تۆش نیەت پیسە، «لێکی کردین»

قژەکانی بۆنی مۆسیقای کوردی لێدەهات.
🖤

لێت ئەگەڕێم بۆ ئەو ڕۆژەی تۆش ئارەزووی نامەیەکی من ئەکەی••
•🩶•

لێت ئەگەڕێم بۆ ئەو ڕۆژەی تۆش ئارەزووی نامەیەکی من ئەکەی•• •🩶•
لێت ئەگەڕێم بۆ ئەو ڕۆژەی تۆش ئارەزووی نامەیەکی من ئەکەی••
•🩶•

حیسانی زۆر کەر وجوودی هەیە زۆر زۆر زۆر زۆر خاهیشووووو لێی دەکەم دەست لە کەر بوونی خۆتان هەڵ گرن کارتان بە ژیانی خۆتان بێیت خۆ ئێیوە خوا نین لەبارەی هەموو شتێکەوە قزاوەتێی دەکەن خۆ ئێیوە پێیغەمبەر نین بڕیار بدەن چ ڕاستە چ هەڵەیە پەس سەر لە ژیانی خۆتان دابێیت چکارتان لە ژیانی خەڵکیە سووکینا

کە شەڕمان ئەبوو یەکسەر voice ئەنارد خۆشی ئەیزانی دەنگی چەن ئارامییە بۆم..
❤️

چۆن بۆت ڕوون بکەمەوە کە ماندووم لە ڕێگا، خەڵک، خەون، ڕۆژەکان، دوودڵی، بیرکردنەوە، هەروەها ماندووم لە سبەی، کە هێشتا نەهاتووە، لە دوێنێ، کە تەواو بوو، من بەتەواوی لە هەموو شتێک ماندووم
•🩶•

sticker.webp0.18 KB

بۆ شەوانە ئەوەندە غەمبار دەبین؟ هەست دەکەم جەرگم لێ دەبێتەوە هەست بە تەنیایی دەکەم هەستی غەمێکی قووڵ لەناو دڵم دا دەکەم هەست
بۆ شەوانە ئەوەندە غەمبار دەبین؟ هەست دەکەم جەرگم لێ دەبێتەوە هەست بە تەنیایی دەکەم هەستی غەمێکی قووڵ لەناو دڵم دا دەکەم هەست بە برینێکی زۆر دەکەم کە بە هیچ ساڕێژ نابێت! زۆربەی کات بیر دەکەمەوە بۆ ئەوەندە غەمبارم بڵێ هەموو کەس وابێت بڵێ کەس وەک من بێت؟ وڵامم بۆ خۆم ئەوەیە: تا دەمێنی ئەو دەردە کۆتایی نایا ساڕێژ نابێ برینەکانت، هەوڵ بدە خەرابتر نەبی بەڵام ئەوەشم لەدەست نایا🖤!.

زۆر جار هەڵسوکەوتی ئافرەت ڕەنگدانەوەی ئەو هەڵسوکەتەیە کە تۆ لەگەلی دەکەیت ئەگەر بەدڵت نەبوو کەمێک بوەستە و بیر بکەرەوە چۆن هەڵسوکەوتی لەگەل دەکەیت چونکە ڕێز گرتن ڕێز بە دوای خۆیدا ئەهێنێت ئیهمال کردن وا لە دل دەکات خـراپـتـریـن هـەڵـسـووکـەوت بـکـات 🖤.

🫀
🫀

گوڵفروشیم کرد وتیان شوورەییە گۆرانیم وت وتیان حەرامە سەمام کرد کردیان بە هەرا وەک ژن هەستام وەک ژن دانیشتم وەک ژن بە ڕێگادا ڕۆیشتم هەزار توانجی حەرامم لێ درا عاشق بووم فتوای کوشتن و خوێنم حەڵاڵ کرا چوومە هەر شوێنێک وتیان زەعیفەیە هەر چیم نووسی وتیان قسەی قۆڕ و بێ پیاوی و تەنیاییە خواتان هەبێت! ژنێتی چون ئەشارێتەوە ڕێگایەک ژن بەسەریدا  نەڕوات هەزار ژیانی تریش تێپەڕێ قەت ئاوەدان نابێتەوە ڕۆژێک ژن تیایدا پێنەکەنێت بە تەمەنی گشت نووحەکان تەواو نابێت مەهێڵن ژنەکان بگرین گوناهی گریانی ژنێک هەزار تۆبه لێی خۆش نابێت من ژنم تۆ ئەتوانیت پیاو بیت؟

یه‌ک پیاو له دامه‌نی خاتوونێک به‌ر ده‌بێته‌وه له‌به‌ر ده‌ستی خاتوونێک گه‌وره ده‌بێت ئا‌شقی یه‌ک خاتوون ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ژیا
یه‌ک پیاو له دامه‌نی خاتوونێک به‌ر ده‌بێته‌وه له‌به‌ر ده‌ستی خاتوونێک گه‌وره ده‌بێت ئا‌شقی یه‌ک خاتوون ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ژیانی ده‌گه‌ڵ یه‌ک خاتوون پێک ده‌هێنه‌ت، به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌موو شته، سه‌یره که ئێستاش زۆربه‌یان ناتوانن ڕێزی خاتوونێک ڕاگرن!

دیسانەوە ئەمڕو بیرم کردیتەوە‘ لە پڕێکدا و ساتێکدا هەموو یادگاریەکانمانم هاتەوە بەرچاو‘ بۆ ساتێ چومەوە ڕابردوو کە‘ چۆن نازمت هەڵەگرت‘ چۆن بەساقەو بەقوربانم ئەبووی‘ چۆن ماچت ئەکردم‘ دیسانەوە لە ژورەکەمدا و بە دڵێکی پڕەوە دیسان پسیار لە خۆم ئەکەمەوە بۆچی منی نەویست؟ ئایە خۆشەویستیەکی کەمم پێی بەخشی؟ ئایە جوان نەبووم؟ ئایە تەنها بۆ کات بەسەربردن لەگەڵم بوو؟ ئاخر ئازیزم وابوو بە ساڵێ قسە لەیەک بێخەبەرین‘ بەڵام هێشتا لە دڵمدای‘ مەگەر ئەمە دەکرێ؟ دەبێ ئەسڵەن لەم یەک ساڵەدا تۆ بۆ ساتێ بیرت لەمن کردبێتەوە؟ ئەسڵەن منت هەرگیز خۆش ویستووە؟ ئاخر ئەڵێن ئەگەر کەسێک خۆشی بووێی بۆ یەک دەقەش بێ بێتۆ ناتوانێ‘ بڕیاڕم یا ئیتر من دەستپێشخەری نەکەم‘ ئەوکات بۆم دەرکەوت کە تۆ نەک یەک دەقە ساڵێکیش بێ من توانیت‘ بۆم دەرکەوت کە هیچ خۆشەویستیەک لە دڵی تۆدا بەرام بەر من نیە‘ باشە کە نەبوو بۆچی سەرەتا وا بە سەختی هەوڵی بەدەست هێنانمت دەدا؟ بۆچی؟ و لە کۆتایشدا ئاوا بەجێت هێشتم؟ وادەزانی ئەمە بەسەرتەوە ئەچێ؟ وادەزانی وەک خۆت کە دڵی منت بە فشە زانی منیش وا ئەیزانم؟ بۆ ئەیەڵم بەسەرتەوە بچێ؟‘ بە ئیلاهی ئەگەر یەک هەنگاوت مابێ بۆ بەهەشت ئەوەش گەردن ئازایی من بێ‘ دڵنیابە گەردنت ئازا ناکەم‘ کچێکی وەک من داماو بەستەزمان هەزار شتت لێ بەسەر هێنا‘ ئەو داهاتووەی کە بۆخۆی دانابوو هەموویت وێران کرد‘ ئاخر دایم لەخۆم ئەپرسم ئەڵێم لڤین تاوانی تۆ چیبوو ئاوای لێکردیت؟ دیسانەوە نوقمی خەم و خەفەت دەبم‘ دیسانەوە هەورێکی ڕەش دەست دەگرێ بەسەرمدا‘ ئێستاش زۆر زۆرم خۆشەوێی‘ بێهیوا بووم لێت ئازیزەکەم‘ بڕواکە ئێستاش ئاشقتم هەر وەک یەکەمجار‘ بەڵام ڕق لێ بونێک ڕقم لێت دەبێتەوە وەسف ناکرێ‘ هیوادارم هەرگیز خۆشی لەخۆت نەبینیت.🤎.