قەڵەم دار
Открыть в Telegram
باسەکە قەڵەمی دار نییە..
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
288
Подписчики
Нет данных24 часа
+57 дней
+830 дней
Архив постов
288
َ
تێبینی/
وشەی ( ذَوائِبٍ ) بە مانای بسک دێتن..
بەڵام ئەمە جەمعە ، واتا بسکەکان ، مفڕەدەکەی بریتیە لە ( ذُؤابَة )
.
288
نَشَرَت ثَلاثَ ذَوائِبٍ مِن شَعرِها في لَيلَةٍ فَأَرَت لَيالِيَ أَربَعا- المتنبي واتە/ سێ پارچە لە قژەکانی کردەوە لەشەودا ، وە شەوی کرد بە چوار شەو.. واتا شەو خۆی ، زائیدەن سێ پارچەی قژی.. بەهۆی زۆری ڕەشێتیەوە موتەنەببی ئەم وەسفە ئەکا.. وێنەکەش خۆتان ئەزانن😁
288
کاتێ موتەنەبی لە زیندان بوو ، ئەم بەیتەی نوسی..
لَو كانَ سُكنايَ فيكَ مَنقَصَةً لَم يَكُنِ الدُرُّ ساكِنَ الصَدَفِواتە/ ئەگەر مانەوەی من لەناو تۆدا ( واتا زیندان ) کەموکوڕی بێ ، ئەوا نەدەکرا دوڕڕ کە بەبەهاترینی بەردەکانە ، لەنێو سەدەفدا بێ یانی بەکورتی دەڵێ من وەکوو دوڕڕ بەنرخم بۆیە زیندانی کراوم.
288
وَمَا كُنتُ مِمَّن يَدْخُلُ العِشْقُ قَلْبَهُ وَلَكِنَّ مَن يُبْصِرْ جُفُونَكِ يَعْشَقِ- المتنبي واتە/ ئەڵێ من لەو کەسانە نەبووم کە داخڵی عیشق و ئەم شتانە ئەبن ، بەڵام چیبکەم ئەوەی چاوەکانی تۆ ببینێ ناچارە عاشق بێ.. .
288
فَوَا أَسَفِي عَلَى مَنْ كَانَ عِيدِي بِقُرْبِـهِ، وَاليَـوْمَ عَادَ مَـزَارُهُ بَعِيدَا- ابو فراس الحمدانی واتە/ ئەی داخ و ئەسەف بۆ ئەو کەسەی کە جەژن و خۆشیم تەنها بە نزیکی ئەو بوو ، کەچی ئێستا گۆڕ و مەزارەکەشی لێم دوورە و پێی ناگەم.. .
288
يَا عِيدُ مَـا جِئْتَ لِي إِلا لِتُذْكِرَنِي بِمَـنْ نَـأَى وَدِيَارُ الوَصْلِ قَدْ بَعُدَتْ- ابن زیدون واتە/ ئەی جەژن ، تۆ تەنها بۆ ئەوە هاتووی کە بیرم بخەیتەوە بەوەی کە لە ئازیزان و خۆشەویستان دوورم.. .
288
أَتَى العِيدُ فَاشْتَاقَتْ عُيُونِي لِرُؤْيَةٍ لِغَائِبٍ قَدْ حَالَ بَيْنِي وَبَيْنَهُ القَدَرُ- البارودي واتە/ جەژن هات و منیش تینو و موشتاقی بینی کەسێکم ، کە قەدەر بوەتە بەربەست و لێکی جودا کردوینەتەوە .
288
يا عِيدُ بَلِّغْ مَنْ نُحِبُّ سَلامَنَا وَأَنِزْ عَلَيْهِمْ بَرَكَةً وَتَهَانِيَا- مـجهول واتە/ ئەی جەژن ، سەلامی ئێمە بگەیێنە بە خۆشەویستانمان ، وە بەرەکەت و پیرۆزباییان بەسەردا ببارێنە.. .
288
جەژنتان پیرۆز بێ ، دوعای ساغی و بێ غەمیتان بۆ ئەکەم..
جا شاعیر دەڵێ
عید آمد و هر کس به تماشای گلی رفت ما را که به جز روی تو عیدی و گلی نیست- عەتاری نەیسابوری واتە/ جەژن هـات و هەرکەس بۆ تەماشا و بەزمی گۆڵێک ڕۆشت ، ئەی ئێمە چیبکەین و بۆکوێ بچین لەکاتێکدا نە گوڵێکمان هەیە و نە جەژنێک.. مەبەستی شاعیر لە گوڵ بوونی کەسێکی ئازیزە.. .
288
َ
پاییز دارد میرسد، چتری ندارم من هم شبیه پنجره، چشمانتظارم پایز وا نزیک بۆتەوە و خەریکە دێتن ، کەچی چەترێکم نییە و خۆمم بۆی ئامادە نەکردوە ، منیش هەروەکوو پەنجەرە کز و بێدەنگ چاوەڕێی هەواڵێک دەکەم و چاو لەڕێگام..
جای قدمهای دوتایی زیر باران غمهای خود را دانهدانه میشمارملەو شوێنەی کە جاران لەژێر باران پیاسەمان تێدا دەکرد ، ئێستا تەنیام و لەجیاتی ئەوە خەریکم دانە دانەی خەم و دڵتەنگیەکانم ئەژمێرم
من قایقی بیمقصد و بیسرنشینم خود را به دستِ باد و طوفان میسپارممن وەکوو کەشتیێکی تەنیا و سەرگەردانم لە دەریادا ، ئیدی هیچ هەوڵێک نادەم و بەتەواوی خۆم داوەتە ڕەشەبا و تۆفانی ژیان..
تنهاییام را قاب کردم روی دیوار یادم بماند یک رفیقِ پایهدارم!تەنیاییەکەم لەنێو چوارچێوەیەک داناوە و بە دیوارا هەڵمواسیوە ، تاوەکوو ئەو هاوڕێیە بەوەفایەم لەیاد بمێنێ و بیرم نەچێ کە تەنیا تەنیایی بووە کە جێی نەهێشتووم و دائیم لەگەڵم بووە..
این زندگی با من سرِ سازش ندارد میسازمش با شعرهای بیقرارمئەم ژیانە لەگەڵم ڕێکناکەوێ و بەدڵی من نایەتە پێشێ ، بۆیە ناچارم بەم شعرانە دڵی خۆم بدەمەوە و تۆزێک لە خەمەکانم کەم بکەمەوە..
شاید دلم با چشمهای یک نفر رفت... این بیت را خالی برایش میگذارم!دڵم بەهۆی نیگای کەسێکەوە ڕۆشت و لام نەما ( واتا دڵی بردم و عاشق بووم ) ، ئیدی هیچ شتێک نەماوە بینوسم و ئەسڵەن توانام نییە ، جا لەبەر ئەوەش ئەم بەیتە بە بەتاڵی جێدەهێڵم.. .
288
َ
شیکردنەوە..
تُعَدّ ذُنوبي عندَ قَوْمٍ كثيرَةً ولا ذَنْبَ لي إلاّ العُلى والفواضِلگوناهـ و تاوانەکانم لەلای قەوم و ناسیاوەکانم چەند هێندە بوونە و لەکاتێکدا هیچ گوناهـ و تاوانێکم نییە ، بێجگە لە بەرزی و شکۆمەندی نەبێ..
كأنّي إذا طُلْتُ الزمانَ وأهْلَهُ رَجَعْتُ وعِنْدي للأنامِ طَوائلوەک ئەوەی بڵێی من بەجۆرێک بەرز بومەتەوە حەتتا لەو خەڵک زەمەنەی تێیدا دەژیم بەرزتر بومەتەوە و وە من چاکەو فەزڵم بەسەر ئەواندا هەیە
وقد سارَ ذكْري في البلادِ فمَن لهمْ بإِخفاءِ شمسٍ ضَوْؤها مُتكاملئەوە ناو نابانگم هەموو کوچەو کۆڵانێکی ئەم شارەی گرتەوە ، جا کێ دەتوانێ ڕێ لە خۆرێکی تەواو کامل و درەوشاوە بکاتن؟
يُهِمّ الليالي بعضُ ما أنا مُضْمِرٌ ويُثْقِلُ رَضْوَى دونَ ما أنا حامِلئەڵێ بەشێک لەو خەم و ئازارانەی کە من هەڵم گرتوون ( مەبەست لێی خەمی مەزنی و شکۆمەندیە ) شەوگاریش ماندوو دەکات ، نەک تەنها ئەوەندە ، بەڵکوو بەجۆرێکە کە حەتتا کێوی ڕەزوا ( کێوێکە بە پتەوی و قورسی بەناوبانگە لە مەدینە ) بەم هەموو شکۆیەوە ناتوانێ تەحەممولی بکا..
وإني وإن كنتُ الأخيرَ زمانُهُ لآتٍ بما لم تَسْتَطِعْهُ الأوائلهەرچەندە من لەڕوی کاتم زەماندا لەدواوەی ئەوانەوەم ( واتا تەمەنم بچوکە ) بەڵام شتانێک دەکەم کە ئەوانە لەسەرەتای تەمەن و لە کۆتایشدا ناتوانن ئەنجامی بدەن.. .
288
سینه مالامالِ درد است، ای دریغا مَرهمی دل ز تنهایی به جان آمد، خدا را همدمی- حافظ واتە/ سینەم لێوانلێوە لە برین و دەرد ، مخابن دەرمانێکی بۆ نییە ، دڵیش لەبەر تەنهایی خەریکە دێتە سەر دەم و گیان دەسپێرێ ، سا خودایە هاودەمێ.. .
288
نمیدهند فُرصتِ گفتار، هقهقِ گریه کجا رَوم که به کویِ تو رَه نمیدانم- حافظ واتە/ هەنسکی گریانەکانم ڕێگا بە وشەکانم دەگرێ و لێناگەڕێ قسەبکەم ، جا چیبکەم و بۆکوێ بڕۆم لەکاتێکدا حەتتا ڕێگای گەیشتن بەتۆش نازانم.. .
288
شبِ تاریک و بیمِ موج و گِردابی چنین هایل کجا دانند حالِ ما سبکبارانِ ساحلها؟- حـافظ ئەڵێ ، حاڵی ئێمە وەکوو ئەوەیە لەنێو تاریکی شەو و ترسی شەپۆل و گێژاوی دەریادا بین ، جا بەم هەموو ترسناکیە ، چۆن لەحاڵی ئێمە تێدەگەن کەسانێک کە لە کەنارەکاندان و خەمێکیان نییە.. .
