ar
Feedback

لا تقع ضحية للمخادعين! تيليمتريو يكتشف ويُميّز هذه القنوات 👉 إذا كنت تريد رؤية العلامة، اشترك

قەڵەم دار

قەڵەم دار

الذهاب إلى القناة على Telegram

باسەکە قەڵەمی دار نییە..

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
288
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+57 أيام
+830 أيام
أرشيف المشاركات
َ تێبینی/ وشەی ( ذَوائِبٍ ) بە مانای بسک دێتن.. بەڵام ئەمە جەمعە ، واتا بسکەکان ، مفڕەدەکەی بریتیە لە ( ذُؤابَة ) .

نَشَرَت ثَلاثَ ذَوائِبٍ مِن شَعرِها في لَيلَةٍ فَأَرَت لَيالِيَ أَربَعا - المتنبي واتە/ سێ پارچە لە قژەکانی کردەوە لەشەودا ،
نَشَرَت ثَلاثَ ذَوائِبٍ مِن شَعرِها في لَيلَةٍ فَأَرَت لَيالِيَ أَربَعا
- المتنبي واتە/ سێ پارچە لە قژەکانی کردەوە لەشەودا ، وە شەوی کرد بە چوار شەو.. واتا شەو خۆی ، زائیدەن سێ پارچەی قژی.. بەهۆی زۆری ڕەشێتیەوە موتەنەببی ئەم وەسفە ئەکا.. وێنەکەش خۆتان ئەزانن😁

کاتێ موتەنەبی لە زیندان بوو ، ئەم بەیتەی نوسی.. لَو كانَ سُكنايَ فيكَ مَنقَصَةً لَم يَكُنِ الدُرُّ ساكِنَ الصَدَفِ واتە/ ئەگە
کاتێ موتەنەبی لە زیندان بوو ، ئەم بەیتەی نوسی..
لَو كانَ سُكنايَ فيكَ مَنقَصَةً لَم يَكُنِ الدُرُّ ساكِنَ الصَدَفِ
واتە/ ئەگەر مانەوەی من لەناو تۆدا ( واتا زیندان ) کەموکوڕی بێ ، ئەوا نەدەکرا دوڕڕ کە بەبەهاترینی بەردەکانە ، لەنێو سەدەفدا بێ یانی بەکورتی دەڵێ من وەکوو دوڕڕ بەنرخم بۆیە زیندانی کراوم.

بـۆ مێژوو.. .
+1
بـۆ مێژوو.. .

بۆ ئەوەی نەڵێن هەر ئیندۆمی ئەزانی.. .
بۆ ئەوەی نەڵێن هەر ئیندۆمی ئەزانی.. .

وَمَا كُنتُ مِمَّن يَدْخُلُ العِشْقُ قَلْبَهُ وَلَكِنَّ مَن يُبْصِرْ جُفُونَكِ يَعْشَقِ - المتنبي واتە/ ئەڵێ من لەو کەسانە نە
وَمَا كُنتُ مِمَّن يَدْخُلُ العِشْقُ قَلْبَهُ وَلَكِنَّ مَن يُبْصِرْ جُفُونَكِ يَعْشَقِ
- المتنبي واتە/ ئەڵێ من لەو کەسانە نەبووم کە داخڵی عیشق و ئەم شتانە ئەبن ، بەڵام چیبکەم ئەوەی چاوەکانی تۆ ببینێ ناچارە عاشق بێ.. .

َ هۆکاری بـوونی ئەم چەناڵە.. .

فَوَا أَسَفِي عَلَى مَنْ كَانَ عِيدِي بِقُرْبِـهِ، وَاليَـوْمَ عَادَ مَـزَارُهُ بَعِيدَا
- ابو فراس الحمدانی واتە/ ئەی داخ و ئەسەف بۆ ئەو کەسەی کە جەژن و خۆشیم تەنها بە نزیکی ئەو بوو ، کەچی ئێستا گۆڕ و مەزارەکەشی لێم دوورە و پێی ناگەم.. .

يَا عِيدُ مَـا جِئْتَ لِي إِلا لِتُذْكِرَنِي بِمَـنْ نَـأَى وَدِيَارُ الوَصْلِ قَدْ بَعُدَتْ
- ابن زیدون واتە/ ئەی جەژن ، تۆ تەنها بۆ ئەوە هاتووی کە بیرم بخەیتەوە بەوەی کە لە ئازیزان و خۆشەویستان دوورم.. .

أَتَى العِيدُ فَاشْتَاقَتْ عُيُونِي لِرُؤْيَةٍ لِغَائِبٍ قَدْ حَالَ بَيْنِي وَبَيْنَهُ القَدَرُ
- البارودي واتە/ جەژن هات و منیش تینو و موشتاقی بینی کەسێکم ، کە قەدەر بوەتە بەربەست و لێکی جودا کردوینەتەوە .

يا عِيدُ بَلِّغْ مَنْ نُحِبُّ سَلامَنَا وَأَنِزْ عَلَيْهِمْ بَرَكَةً وَتَهَانِيَا
- مـجهول واتە/ ئەی جەژن ، سەلامی ئێمە بگەیێنە بە خۆشەویستانمان ، وە بەرەکەت و پیرۆزباییان بەسەردا ببارێنە.. .

جەژنتان پیرۆز بێ ، دوعای ساغی و بێ غەمیتان بۆ ئەکەم.. جا شاعیر دەڵێ
عید آمد و هر کس به تماشای گلی رفت ما را که به جز روی تو عیدی و گلی نیست
- عەتاری نەیسابوری واتە/ جەژن هـات و هەرکەس بۆ تەماشا و بەزمی گۆڵێک ڕۆشت ، ئەی ئێمە چیبکەین و بۆکوێ بچین لەکاتێکدا نە گوڵێکمان هەیە و نە جەژنێک.. مەبەستی شاعیر لە گوڵ بوونی کەسێکی ئازیزە.. .

کەناڵەکەمان بۆ دۆست و برادەر بنێرن .

َ
پاییز دارد می‌رسد، چتری ندارم من هم شبیه پنجره، چشم‌انتظارم
​ پایز وا نزیک بۆتەوە و خەریکە دێتن ، کەچی چەترێکم نییە و خۆمم بۆی ئامادە نەکردوە ، منیش هەروەکوو پەنجەرە کز و بێدەنگ چاوەڕێی هەواڵێک دەکەم و چاو لەڕێگام..
جای قدم‌های دوتایی زیر باران غم‌های خود را دانه‌دانه می‌شمارم
لەو شوێنەی کە جاران لەژێر باران پیاسەمان تێدا دەکرد ، ئێستا تەنیام و لەجیاتی ئەوە خەریکم دانە دانەی خەم و دڵتەنگیەکانم ئەژمێرم ​
من قایقی بی‌مقصد و بی‌سرنشینم خود را به دستِ باد و طوفان می‌سپارم
من وەکوو کەشتیێکی تەنیا و سەرگەردانم لە دەریادا ، ئیدی هیچ هەوڵێک نادەم و بەتەواوی خۆم داوەتە ڕەشەبا و تۆفانی ژیان.. ​
تنهایی‌ام را قاب کردم روی دیوار یادم بماند یک رفیقِ پایه‌دارم!
تەنیاییەکەم لەنێو چوارچێوەیەک داناوە و بە دیوارا هەڵمواسیوە ، تاوەکوو ئەو هاوڕێیە بەوەفایەم لەیاد بمێنێ و بیرم نەچێ کە تەنیا تەنیایی بووە کە جێی نەهێشتووم و دائیم لەگەڵم بووە.. ​
این زندگی با من سرِ سازش ندارد می‌سازمش با شعرهای بی‌قرارم
ئەم ژیانە لەگەڵم ڕێکناکەوێ و بەدڵی من نایەتە پێشێ ، بۆیە ناچارم بەم شعرانە دڵی خۆم بدەمەوە و تۆزێک لە خەمەکانم کەم بکەمەوە.. ​
شاید دلم با چشم‌های یک نفر رفت... این بیت را خالی برایش می‌گذارم!
دڵم بەهۆی نیگای کەسێکەوە ڕۆشت و لام نەما ( واتا دڵی بردم و عاشق بووم ) ، ئیدی هیچ شتێک نەماوە بینوسم و ئەسڵەن توانام نییە ، جا لەبەر ئەوەش ئەم بەیتە بە بەتاڵی جێدەهێڵم.. .

بـراڕۆ لەم شعرە.. ئێستا بۆتان شەرح ئەکەم .

َ شیکردنەوە..
تُعَدّ ذُنوبي عندَ قَوْمٍ كثيرَةً ولا ذَنْبَ لي إلاّ العُلى والفواضِل
گوناهـ و تاوانەکانم لەلای قەوم و ناسیاوەکانم چەند هێندە بوونە و لەکاتێکدا هیچ گوناهـ و تاوانێکم نییە ، بێجگە لە بەرزی و شکۆمەندی نەبێ..
كأنّي إذا طُلْتُ الزمانَ وأهْلَهُ رَجَعْتُ وعِنْدي للأنامِ طَوائل
وەک ئەوەی بڵێی من بەجۆرێک بەرز بومەتەوە حەتتا لەو خەڵک زەمەنەی تێیدا دەژیم بەرزتر بومەتەوە و وە من چاکەو فەزڵم بەسەر ئەواندا هەیە
وقد سارَ ذكْري في البلادِ فمَن لهمْ بإِخفاءِ شمسٍ ضَوْؤها مُتكامل
ئەوە ناو نابانگم هەموو کوچەو کۆڵانێکی ئەم شارەی گرتەوە ، جا کێ دەتوانێ ڕێ لە خۆرێکی تەواو کامل و درەوشاوە بکاتن؟
يُهِمّ الليالي بعضُ ما أنا مُضْمِرٌ ويُثْقِلُ رَضْوَى دونَ ما أنا حامِل
ئەڵێ بەشێک لەو خەم و ئازارانەی کە من هەڵم گرتوون ( مەبەست لێی خەمی مەزنی و شکۆمەندیە ) شەوگاریش ماندوو دەکات ، نەک تەنها ئەوەندە ، بەڵکوو بەجۆرێکە کە حەتتا کێوی ڕەزوا ( کێوێکە بە پتەوی و قورسی بەناوبانگە لە مەدینە ) بەم هەموو شکۆیەوە ناتوانێ تەحەممولی بکا..
وإني وإن كنتُ الأخيرَ زمانُهُ لآتٍ بما لم تَسْتَطِعْهُ الأوائل
هەرچەندە من لەڕوی کاتم زەماندا لەدواوەی ئەوانەوەم ( واتا تەمەنم بچوکە ) بەڵام شتانێک دەکەم کە ئەوانە لەسەرەتای تەمەن و لە کۆتایشدا ناتوانن ئەنجامی بدەن.. .

ئـەی غەم بڕۆ... .

سینه مالامالِ درد است، ای دریغا مَرهمی دل ز تنهایی به جان آمد، خدا را همدمی - حافظ واتە/ سینەم لێوانلێوە لە برین و دەرد ، مخا
سینه مالامالِ درد است، ای دریغا مَرهمی دل ز تنهایی به جان آمد، خدا را همدمی
- حافظ واتە/ سینەم لێوانلێوە لە برین و دەرد ، مخابن دەرمانێکی بۆ نییە ، دڵیش لەبەر تەنهایی خەریکە دێتە سەر دەم و گیان دەسپێرێ ، سا خودایە هاودەمێ.. .

​ نمی‌دهند فُرصتِ گفتار، هق‌هقِ گریه کجا رَوم که به کویِ تو رَه نمی‌دانم - حافظ واتە/ هەنسکی گریانەکانم ڕێگا بە وشەکانم دەگرێ
​
نمی‌دهند فُرصتِ گفتار، هق‌هقِ گریه کجا رَوم که به کویِ تو رَه نمی‌دانم
- حافظ واتە/ هەنسکی گریانەکانم ڕێگا بە وشەکانم دەگرێ و لێناگەڕێ قسەبکەم ، جا چیبکەم و بۆکوێ بڕۆم لەکاتێکدا حەتتا ڕێگای گەیشتن بەتۆش نازانم.. .

شبِ تاریک و بیمِ موج و گِردابی چنین هایل کجا دانند حالِ ما سبک‌بارانِ ساحل‌ها؟ - حـافظ ئەڵێ ، حاڵی ئێمە وەکوو ئەوەیە لەنێو تا
شبِ تاریک و بیمِ موج و گِردابی چنین هایل کجا دانند حالِ ما سبک‌بارانِ ساحل‌ها؟
- حـافظ ئەڵێ ، حاڵی ئێمە وەکوو ئەوەیە لەنێو تاریکی شەو و ترسی شەپۆل و گێژاوی دەریادا بین ، جا بەم هەموو ترسناکیە ، چۆن لەحاڵی ئێمە تێدەگەن کەسانێک کە لە کەنارەکاندان و خەمێکیان نییە.. .