fa
Feedback
War News

War News

رفتن به کانال در Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

نمایش بیشتر
2 379
مشترکین
-124 ساعت
+147 روز
+2530 روز
آرشیو پست ها
Repost from War News
" اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ..

جموجۆڵی دژەتیرۆری ئێراق له بەغدا پەیوەندی بە هەوڵێکی کودەتا هەیە، میلیشیاکان هەوڵدەدەن چەند شوێنێکی ستراتیجی لە بەغدا کۆنتڕۆڵ بکەن کە دوای کشانەوەی ئەمریکا سودی لێ ببینن

کوێت ڕایگەیاند: لەوانەیە بەم نزیکانە هێرش بکرێتە سەر بیرە نەوتییەکانمان.

میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەبێت دەست بەجێ لە جەرف سەخر و حەوت ناوچەی ستراتیژی سنوری سوریاو ئوردن و سعودیە بکشێتەوە.. ئەمانە ڕۆژێک کوڕی کوردیان دەخستە ژێر تانکەوە، ئێستا دەبێت ملیان شۆر بکەن

ترەمپ لە ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا بەبەردەوامی باسی لە کۆتاییهاتنی جەنگ کردوە، ئەمەش واتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پلانێکی گەورە لە ئارادایە

ئاگاتان لە بەغدایە، هێزەکان چاوەڕێی کلتژمێری سفرن ...

تڕەمپ: بەمزوانە لەگەڵ ئێران دەگەینە رێککەوتن.

ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان ئاماژە بە هەماهەنگی نێوان میلیشیا عێراقییەکان و حوسییەکان و سووپای پاسداران دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر سعودییە. سعودییە بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ هێورکردنەوە و چارەسەری ئاشتییانە و دانوستانەکان بەرەو ئاڕاستەیەکی ئەرێنی دەچن.

کەناڵی کانی ئیسرائیلی: ئەمریکا سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کێشایەوە لە میانەی گفتوگۆکانیدا لەگەڵ ئێران. کوردەکان داوای دواخستنی پرۆسەکەیان کردبوو بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە، بەڵام واشنتن گوێی بە داواکارییەکە نەداوە.

پێشبینی دەکرێت ئەمشەو یان سبەی شەو میلیشاکانی عێراق هێرش بکەنە سەر سعودییە، بەوهۆیەوە سەرجەم هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ئامادەباشیدان.

حوسییەکانی یەمەن بە مووشەک بنکە و سەربازگەکانی سعودییە و هاوپەیمانەکانی لەسەر خاکی یەمەن کردە ئامانج و زیاتر لە 30 چەکدار کوژراون.

محەممەد سەمعان، پارێزگاری کەرکووک دەڵێت، گەورەترین هەڵەی ستراتیژیی دەوڵەتی عێراق لەدوای 2003 بەرامبەر کەرکووک کردبێتی، مادەی 140 بووە. مەكتەبی رێكخستنی پارێزگای كەركووک-گەرمیانی پارتی وەڵامی دەداتەوە: قسەكردنی نابەرپرسیارانەی پارێزگاری كەركووک لەسەر ئەوەی مادەی 140ـی دەستوور نەماوە، بە مانای بێ بەهاكردن و نەمانی دەستوور دێت.. ئەو جۆرە لێدوانانە خزمەتی بەرژەوەندیی پێكهاتەكان و دانیشتوانی كەركووک ناكات و هەوڵێكی نابەجێیە بۆ شكاندنی تەبایی و برایەتی و كاركردنە بۆ فیتنەگێڕی و قووڵكردنەوەی كێشەكان.

لەدوای پەسەندکردنی یاسایی چوارچێوە لە پەرلەمانی تورکیا، رێگە بە میدیاکان دەدرێ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان چاوپێکەوتن بکەن.
لەدوای پەسەندکردنی یاسایی چوارچێوە لە پەرلەمانی تورکیا، رێگە بە میدیاکان دەدرێ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان چاوپێکەوتن بکەن.

سبەی 648 خێزانی ئاوارە دەگەڕێنەوە بۆ سەرێ کانی.
سبەی 648 خێزانی ئاوارە دەگەڕێنەوە بۆ سەرێ کانی.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: لەگەڵ عومان لە بارەی چەند پرسێکی گەرووی هورمز گەیشتینە ڕێککەوتن.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: سزا له‌سه‌ر 3 قه‌واره‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڵگیرا.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی نەتەوەپەرستی توركیا دوای واژۆكردنی لەسەر یاسایی هاودەنگیی نیشتمانی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی: بەم وا
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی نەتەوەپەرستی توركیا دوای واژۆكردنی لەسەر یاسایی هاودەنگیی نیشتمانی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی: بەم واژۆیە برایەتی هەزار ساڵەمان چەسپاو بوو، 86 ملیۆن كەس سەردەکەون. سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاشم نەکردووە، بەڵام بە بەردەوامی لە رێگەی پارێزەرەکانییەوە پەیوەندی لەگەڵیدا دەکەم و ئەحواڵی دەپرسم، ئەویش سڵاوی خۆیم بۆ دەنێرێت. دەبێت سەلاحەدین دەمیرتاش بگەڕێتەوە ماڵەوە، هەردوو ئەحمەدەكە بگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان و ئۆجەلان مافی هیوای هەبێت.

- ساتی خۆتەقاندنەوەی خۆکوژێکی د"اع"ش، لەدوری کەمتر لە 20 مەتر لە هێزەکانی یەپەگەوە. ئەرشیڤ - ڕەقـە 2017

وێنەی پاشماوەی هەڵدەر و مووشەکی بالیستی مەودای ناوەندی خەیبەر شکێن، کە لە هێرشێکی ئەمریکادا لە تەورێز لەناوچووە. لەوێنەکەدا ج
وێنەی پاشماوەی هەڵدەر و مووشەکی بالیستی مەودای ناوەندی خەیبەر شکێن، کە لە هێرشێکی ئەمریکادا لە تەورێز لەناوچووە. لەوێنەکەدا جگە لە هەڵدەر، کڵاوەی جەنگی مناوەرەی MaRV دەبینین کە چوار ئەنتێنای مانگی دەستکردی ئەڵمانی CRPAی تێدایە. ئەمەش هۆکاری وردی بەرزی مووشەکەکەیە لەم هێرشانەی دوایدا، هەروەها زیادبوونی ژمارەی ئەنتێنا، ئەرکی سیستەمی جەنگی ئەلیکترۆنی بۆ جامکردنی قورستر دەکات.

نەتانیاھۆ کەمێک پێش ئێستا لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئێسک و پروسکی داپیرە و باپیرەی هێرتزل: پێویستییە سیاسییەکانی ئەم ساتە ناچارم دەکەن پێش کۆتاییهاتنی ئەم ڕێ و ڕەسمە گرنگە شوێنەکە بەجێبهێڵم، ئێمە لە گەرمەی ڕووداوە سەربازی و سیاسییەکانداین