ch
Feedback
War News

War News

前往频道在 Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

显示更多
2 361
订阅者
-124 小时
-87
-2530
帖子存档
(⏳)

هێزی دەریایی ئێران : هەر کەشتیەکی سەربازی سنوری گەرووی هورمز ببەزێنێت، بە قورسی وەڵام دەدرێتەوە.

تڕەمپ: ئێمە سەردەکەوین، بە گرینگیدان بەوەی کە چی ڕوودەدات، ئێمە سەردەکەوین، با بزانین چی ڕوودەدات، ڕەنگە گرێبەستێک بکەن، ڕەنگە نەشیکەن، گرنگ نییە، لە تێڕوانینی ئەمریکاوە ئێمە سەردەکەوین.

ترەمپ : ئەگەر چین چەك بۆ ئێران بنێرێت ، تووشی کێشەی گەورە دەبێت .

مەکتەبی سیاسیی پارتی: شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار رەتدەکەینەوە و هەڵسوکەوتی لەگەڵ ناکەین. بۆ هەڵسەنگاندنى بارودۆخەکە و راوێژکردن، هەردوو فراکسۆنى پارتیمان لە ئەنجوومەنى نوێنەران و حکومەتى فیدراڵى عێراق دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمى کوردستان.

​تا ئێستا ٤١٧١ شوێن و بنکە لەناو خاکی ئێراندا لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە کراونەتە ئامانج. وەک ​ژێرخانی سەربازیی هەستیار: وە
​تا ئێستا ٤١٧١ شوێن و بنکە لەناو خاکی ئێراندا لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە کراونەتە ئامانج. وەک ​ژێرخانی سەربازیی هەستیار: وەک "شارە موشەکییەکان" و سەنتەرەکانی فەرماندەیی سوپای پاسداران (IRGC). ​پڕۆگرامی ئەتۆمی: کارگەکانی سەر بە زنجیرەی دابینکردنی پێداویستییە ئەتۆمییەکان. ​ئامانجە مەدەنی و پیشەسازییەکان.بۆچی ئێران هێشتا خۆی گرتووە؟ سەرەڕای ئەم هێرشە بێ وێنەیە، ژێرخانی سەربازیی ئێران بە تەواوی لەناو نەچووە. هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ستراتیژییەی تاران کە چەندین دەیەیە پەیڕەوی دەکات، ئەویش دروستکردنی بنکەی قووڵی ژێر زەوی و سەنتەری فەرماندەیی پارێزراوە، کە سەلماندوویەتی لە بەرامبەر هێرشە ئاسمانییە کلاسیکییەکاندا زۆر کارایە. ​هەڵەی هەواڵگری و ئامانجە ساختەکان: بەپێی خەمڵاندنەکان، نزیکەی ٣٠٪ی هێرشەکان پێکراونەتە سەر ئامانجی ساختە، وەک عەمباری بەتاڵ و مۆدێلی دروستکراوی تانک و فڕۆکە. ئێران بە شێوەیەکی بەرفراوان ئەم مۆدێلە ساختانە بەکاردەهێنێت بۆ چەواشەکردنی مانگە دەستکردەکانی ئەمریکا. ئەمە دەیسەلمێنێت کە سەرەڕای باڵادەستیی ئاسمانی، هەواڵگریی "سەر زەوی" هێشتا خاڵی لاوازی سوپای ئەمریکا و ئیسرائیلە.

فاینانشاڵ تایمز: ئەمریکا و ئێران لە دانوستانەکانیان لەسەر گەرووی هورمز گەیشتونەتە بنبەست.

میدیاکانی ئێران: ئێران بژاردەی کۆنترۆڵی هاوبەشی گەروی هورمزی لەگەڵ ئەمریکا ڕەتکردەوە و پێداگری دەکات لەسەر پاراستنی کۆنترۆڵی گەروی هورمز و وەرگرتنی باج لە کەشتییەکان.

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران صداوسیما: شاندی ئەمریکا ڕێبازێکی «زیادەخوازانە»ی گرتوەتە بەر و کەشی دانوستانەکان بە بێ متمانەیی و گومانەوە تێپەڕ دەبێت.

نەتانیاھۆ: هەروەکو هاوڕێکەم سەرۆک ترەمپ دەڵێت، یۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئێران یان بە دانوستان یان بە شەڕ لە ئێران دەهێنینە دەرەوە

نەتانیاھۆ: شەڕ لەگەڵ ئێران کۆتایی نەهاتوە، هێشتا کارێکی زۆرمان ماوە کە ئەنجامی بدەین.
نەتانیاھۆ: شەڕ لەگەڵ ئێران کۆتایی نەهاتوە، هێشتا کارێکی زۆرمان ماوە کە ئەنجامی بدەین.

فاینانشاڵ تایمز: گەرووی هورمز خاڵێکی سەرەکی ناكۆكییەكانە ، دانوستانکارانی ئێران پێشنیازی بەڕێوەبردنی هاوبەشی گەرووی هورمزیان
فاینانشاڵ تایمز: گەرووی هورمز خاڵێکی سەرەکی ناكۆكییەكانە ، دانوستانکارانی ئێران پێشنیازی بەڕێوەبردنی هاوبەشی گەرووی هورمزیان رەتکردووەتەوە ، پێداگرن لە سەپاندنی باج بەسەر كەشەتیەكاندا .

فرۆکەی گوێزەرەوەی C-130 ئێرانی بەسەر ئاسمانی تارانەوە.
فرۆکەی گوێزەرەوەی C-130 ئێرانی بەسەر ئاسمانی تارانەوە.

جێگری سەرۆککۆماری ئێران: ئەگەر لەگەڵ ئەو کەسانە وتووێژ بکەین کە نوێنەرایەتیی سیاسەتی ئەمریکا دەکەن نەک سیاسەتی ئیسرائیل، ئەوا ئەگەری هەیە بگەینە ڕێککەوتن.

قالیباف: ئەمانە هاوڕێی گەشتەکەم بوون!
قالیباف: ئەمانە هاوڕێی گەشتەکەم بوون!

CNN : دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران لە ئیسلام ئاباد ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەبن .

پاشماوەی هەردووك فڕۆکەی Su-24MK ئێرانی کە لەقەتەڕ تێکشکێنراون .
+3
پاشماوەی هەردووك فڕۆکەی Su-24MK ئێرانی کە لەقەتەڕ تێکشکێنراون .

دوو فڕۆکەوانی ئێرانی ، لە ئەرکێکی خۆکوژیدا بە دوو فڕۆکەی Su-24 ئاسمانی قەتەڕ دەبەزێنن و لە نزیك دەوحە تێکشکێنراون - نازانرێت بۆردوومانیان کردووە یان ئامانجیان بووە خۆیان بە بنکەی عودەید بتەقێننەوە .

حەشدی شەعبی دەڵێت، لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لەگەڵ ئێران، نزیکەی 350 ئەندامیان کوژراون و بریندار بوون. 79 کوژراوو 269 بریندار

کەناڵی جەزیرە دیمەنی هێرشەکەی ئێرانی بۆ سەر پاڵاوگەی ڕاس لافان بڵاوکردەوە