War News
رفتن به کانال در Telegram
2 379
مشترکین
-124 ساعت
+147 روز
+2530 روز
آرشیو پست ها
2 379
وێنەی پاشماوەی هەڵدەر و مووشەکی بالیستی مەودای ناوەندی خەیبەر شکێن، کە لە هێرشێکی ئەمریکادا لە تەورێز لەناوچووە.
لەوێنەکەدا جگە لە هەڵدەر، کڵاوەی جەنگی مناوەرەی MaRV دەبینین کە چوار ئەنتێنای مانگی دەستکردی ئەڵمانی CRPAی تێدایە. ئەمەش هۆکاری وردی بەرزی مووشەکەکەیە لەم هێرشانەی دوایدا، هەروەها زیادبوونی ژمارەی ئەنتێنا، ئەرکی سیستەمی جەنگی ئەلیکترۆنی بۆ جامکردنی قورستر دەکات.
2 379
نەتانیاھۆ کەمێک پێش ئێستا لە
ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئێسک و پروسکی داپیرە و باپیرەی هێرتزل:
پێویستییە سیاسییەکانی ئەم ساتە ناچارم دەکەن پێش کۆتاییهاتنی ئەم ڕێ و ڕەسمە گرنگە شوێنەکە بەجێبهێڵم، ئێمە لە گەرمەی ڕووداوە سەربازی و سیاسییەکانداین
2 379
نەتەنیاهۆ :
ترەمپ گەورەترین هاوڕێمانە، بەڵام دەمەوێت ڕوونی بکەمەوە ــ بوونی ئیسرائیل ناخرێتە دانوستان و سەوداو مامەڵەوە، بە ڕێککەوتن بێت یان بێ ڕێککەوتن، سەرجەم کارە پێویستەکان دەکەین بۆ مسۆگەرکردنی داهاتومان.
2 379
مۆسکۆ و پێگە گرنگەکانی تری ڕوسیا لەلایەن چەندین سیستمی بەرگری جیاواز دەپارێزرێن، S-400، S-300، Tor، Buk، Pantsir، و سیستمی بەرگری تر و سیستمی جامکەری ئەلکترۆنی، هەروەها بەهۆی ئەوەی ئۆکرانیا مووشەکی بالیستی بە شێوەیەکی زۆر بەکارناهێنێ و زیاتر بە درۆن هێرش دەکات، ڕووسیا جیاواز لە ئەمریکا توشی قەیرانی مووشەکی بەرگری نەبووە و لێی زیادە.
2 379
لە هێرشی شەوی رابردووی سەر کیێڤ، 28 مووشەکی ئەسکەندەر و ئێس-400، 9 مووشەکی زیرکۆن، 2 مووشەکی KN-3 بەکارهات، بەرگری ئۆکرانیا چالاکی نەبوو و نەیتوانی هیچیان بخاتە خوارەوە.
ڕووسیا مووشەکی بەرگری S-400 لێ زیادە لە هێرشکردندا بەکاریدەهێنێت.
2 379
بەهۆی خاڵیبوونی کۆگای مووشەکی پاتریۆت، 20 مووشەک لە کیێڤی داوە و نەتوانراوە رێگریان لێبکرێت.
2 379
بەپێی زانیارییەکان ٤٠ موشەک لە جۆرەکانی S-400 و Iskander-M و تسێرکون ئاڕاستەی شاری کیێڤ کراوە لە یەک کاتدا.
2 379
+2
کیێڤ گڕ دەگرێت.
( ئاگاداریش نەبووە تەنها کاتی لێدرانی کیێڤ وترا هێرش کراوەتە سەر کیێڤ، هەرگیز پێشتر وا نەبوو. )
2 379
خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدکا)، ئیدعاکانی ئێرانی سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی زەمینی لە ناوچەکانی چالاکیی حیزبەکەیان ڕەت کردەوە و جەختی کردەوە کە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ هێرشی سەربازی لە دژی ئێران بەکارناهێنن.
ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی قەیرانە ناوچەیییەکانەوە هەوڵی کڕینی کات و کەمکردنەوەی فشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی سەر خۆی دەدات، لە کاتێکدا گەلی ئێران باجی بەردەوامبوونی ئەم قەیرانانە دەدەن.
2 379
ئێران تاوتوێی ئەوە دەکات ڕێگە بە وڵاتانی ئەوروپی بدات مینەکان لە هورموز پاک بکەنەوە (بلۆمبێرگ).
2 379
ئامادەباشی سوپای سوریا بەهۆی کێشەی ناوخۆییە، جۆلانی داوای لە ئەبو عەمشە کردووە پۆستەکەی رادەستی جەمال سالح بکات، ئەبو عەمشە رەتیدەکاتەوە، لە ئێستادا تورکەکان نێوەندگیری دەکەن.
2 379
فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراق:
دۆخی سنوور ئاساییە و جموجۆڵەکانی دیوی سوریا بە ئاگاداری ئێمە و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێمە ڕوودەدەن.
2 379
کەناڵی ئەلعرەبیە:
سوپای سووریا چووەتە دۆخی C کە بەرزترین دۆخی ئامادەباشییە، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی رونبکرێتەوە.
