NWRIDL♡
ئامانجی ئێمە ئەوەیە ببین بە چرایەک بۆ ڕێگەی ئێوە و ببین بە ئارامی بۆ ماڵەکانتان @lagalmba @NWRIDL_bot
نمایش بیشتر11 223
مشترکین
+224 ساعت
+2187 روز
+23130 روز
- مشترکین
- پوشش پست
- ER - نسبت تعامل
در حال بارگیری داده...
معدل نمو المشتركين
در حال بارگیری داده...
Photo unavailableShow in Telegram
گوڵێکی کاکتوسم ھەبوو زۆر جوان بوو، ڕۆژانی سەرەتا زۆر پێی ڕائەگەیشتم، کەم کەم تێگەیشتم کە جیاوازە لە گوڵەکانی ترم، بەھێزە، ئارامە ....
ئەگەر چەند ڕۆژێکیش ئاو و نورم پێی نەدابوایە نەئەگۆڕا ...
ھەر بۆیە منیش زۆر ئاگام لێی نەبوو بە خەیاڵی ئەوەی کە بەھێزە و ھیچی لێ نایەت ...
ھەر گوڵێک کە سیس ئەبوو ئەموت کاکتوسەکە چەند باشە ھیچی لێنایەت، بەڵام دیسان پێی ڕانەئەگەیشتم ...
تا ئەوەی کە ڕۆژێک چوومە لای و بینیم زۆر دەمێکە وشک بووە، ڕەگەکەی لەناوچووە و تەنھا لقەکانی ڕوخساری خۆیان پاراستبوو ...
بەھێزترین گوڵم لەدەست دا چونکە وامئەزانی بەھێزە و بەرھەڵستکارە ..
ئاگاداری مرۆڤە بەھێزەکانی ژیانمان بین، ئێمە لەناوچونیان نابینین چونکە ھەمیشە ڕووخسارێکی باشیان ھەیە، ھەمیشە پاڵپشتن، پشتت پێیان گەرمە، بەڵام پێیان ڕاناگەین تا ڕۆژێک تێئەگەین کە بەھێزەکانیش لەناوئەچن ...🌸!
👏 3😭 2🤗 1
ژیان دەرفەتێکە، قابیلی دوبارە بوونەوە نییە ...
ژیان نیعمەتە ، قبوڵی بکە ...
ژیان جوانە، پەسەندی بکە ...
ژیان تێکۆشانە، لەسەری ڕابێ ...
ژیان خۆشییە ، ئاوازی بۆ بچڕە ...
ژیان بەڵێنە ، بە بەڵێنەکەی بەوەفابە ...
ژیان گرفتارییە، بەرگەی بگرە ...
ژیان نهێنییە ، ئاشکرای بکە ...
ژیان چێژە، بەھرەی لێ وەربگرە ...
ژیان ھیوایە، ئارەزوی بکە ...
ژیان سەفەرە ، بە کۆتای بگەیەنە ...
ژیان کێشەیە، چارەسەری بکە ...
ژیان ئامانجە ، بەدەستی بێنە ...
ژیان شەڕێکە، کە تیایدا بوێربە و بەشداری بکە ...
متمانە بەخودا بکە و هیوا لەدەست مەدە ڕۆژێک خەونەکانت بەدیدێت ...🤍
❤ 12
دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی ئەو مێروولەیەی لێیان پرسی...
ئەوە بۆ کوێ دەڕۆی؟
وتی : ڕێی عەرەبستانم گرتووە بۆ مەککەو مەدینە دەچم..!!
وتیان چی ؟
بۆ بەتەمای بشگەیتە ئەوێ ؟
وتی : ئەگەر نەشگەم با لەو ڕێیەدا بمرم....
🥰 17😢 5❤ 3👌 2👏 1🕊 1
چاکەکانت و هەڵسوکەوتەکانت لەبیرناکرێن
بۆیە پەشیمان مەبەرەوە بۆ ئەوساتانەی کە دڵی
کەسێکت خۆشکردووە و شایەنی نەبووە
🥰 22❤ 12👌 4💔 3🕊 2🤗 2
نە زۆر ئاوی گوڵ بدە
نە زۆر ڕوو بە مرۆڤەکان بدە
چونکە هەر چەند زۆر ئاوی گوڵ بدەیت وشک ئەبێت ...!!!
مرۆڤیش زیاتر لە بەهای خۆی ڕووی پێ بدەی هار دەبێت ...!!!
❤ 36👏 14👌 6🥰 1
مرۆڤە سەرکەوتووەکان هەمیشە دوو شت لەسەر لێویان دەبێت ...
بێدەنگی و زەردەخەنەیەك
زەردەخەنە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
بێدەنگی بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشەکان
👌 41❤ 23⚡ 2🤗 2👏 1
واز لەشتێ مەهێنە کە بەڕاستی دەتەوێت
چاوەڕوانی قورسە، بەڵام پەشیمانی قورسترە .!
👏 37❤ 24👌 4💔 3🥰 2
Photo unavailableShow in Telegram
﴿وَلَيَالٍ عَشْرٍۢ﴾ سوێند بە ده شهوهی ئهوهڵی مانگی قوربان...
هەینی: ١ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٧
شەممە: ٢ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٨
یەک شەممە: ٣ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٩
دوو شەممە: ٤ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٠
سێ شەممە: ٥ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١١
چوار شەممــە: ٦ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٢
پێنج شەممە: ٧ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٣
هەینی: ٨ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٤
شەممە: ٩ ذو الحجة(عەرەفە)، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٥
خودایە بمانگەیەنە بەو دە ڕۆژە پیرۆزە و
یارمەتیمان بدە زۆرترین کاری چاکەی تێدا بکەین...🤲🤲
❤ 56🕊 7👌 2