cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

چیرۆک chyrok

پست‌های تبلیغاتی
1 404
مشترکین
-324 ساعت
-137 روز
-4530 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

● نام گروه : زەردەخەنەی خۆشەویستی ● شناسه گروه : -1002159645639 ● تعداد اعضا : 223 نفر ─┅━━━━✦━━━━┅─ ✨به خیربین بو گرووپی زەردەخەنەی      خۆشەۆیسی 🌱وەیسکال 24 کاتژمێر هێە🌱 ☺️🫶🏻یاری جۆراوجۆر مان هەێە لە ویسکالي گرووپ🙂🫶🏻 🎶کاتی گۆرانی بە دەنگی خۆشترین هنرمندان گرووپ 🎼🎻 🚫هەر کەس ڕیکلام بۆ گرووپێکی تر بکات بن دەکره🔕 ─┅━━━━✦━━━━┅─ 🔗 https://t.me/joinchat/XBkoBEr74Ts1Nzk0
نمایش همه...
زەردەخەنەی خۆشەویستی

✨به خیربین بو گرووپی زەردەخەنەی خۆشەۆیسی 🌱وەیسکال 24 کاتژمێر هێە🌱 ☺️🫶🏻یاری جۆراوجۆر مان هەێە لە ویسکالي گرووپ🙂🫶🏻 🎶کاتی گۆرانی بە دەنگی خۆشترین هنرمندان گرووپ 🎼🎻 🚫هەر کەس ڕیکلام بۆ گرووپێکی تر بکات بن دەکره🔕

نمایش همه...
چیرۆکی خۆش📔📒🖋

@laweei چیرۆکی خۆش

Photo unavailableShow in Telegram
چی ئەگەر ڕۆژێک واتزانی تەنها ئۆفڵاینم بڵام له ڕاستیدا مردبم💉🚑
نمایش همه...
1👌 1
بـــەشـــی کــــۆتـــــایی دەرگاکەم کردەوە وتم شاژنەکەم بەخێربێی ئێرەش ماڵەکەمانە ..وتی زۆر جوانە سەلیقەت جوانە وتم هەر بەوەیا بزانە کە تۆم هەڵبژاردووە ،هیچی نەوت دەستیم گرتبوو یەک دنیا سوپرایزم بۆی هەبوو ئەمویست زوو هەمووی پشان دەم یەکەم سوپرایز قوتویەک بوو بۆم کردەوە ئەڵقەیەکی ئەڵماسم بۆ کڕیبوو وتم تخوا قەت دایمەنێ دیاربوو بەدڵی بوو سەرێکی لەقاند وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی بەدڵی بێت کەمێک زیاتر چوین بەرەو قاتی سەرەوە هەموو سەر قادرمەکە کرابوو بە مۆم بێگومان ئەمە کاری خوشکەکانم بوو نەک من سوپرایزی سێیەم دیاری باوکم بوو سیوچی سەیارەیەک بەسترابوو بە قردێلەیەک و پارچەیەک کاغەزەوە لەسەری نوسرابوو (وەک لاستیک بن بۆ یەکتری هەڵەکانی یەکتر بسڕنەوە با بەختەوەر بن) سوپرایزی چوارەم لەناو لاپتۆپەکە بوو دامگرساند من لەماوەی دوو ساڵی پێشو هەموو ڕۆژێک وێنەیەکی بێریڤانم گرتبوو هەموویم کردبوو بە ڤیدیۆیەک و پشانم دایەوە..ئەمەیان بەڕاستی تاساندی وتی چاوەڕێی ئەمە نەبووم سوپرایزی کۆتایی گۆرانیەک بوو کە هەمیشە ئەوی ئەهێنایەوە یادم بۆم وت ئەو گۆرانیەی زەکەریا بوو کە ئەڵێ ..(دوێنێ وەختێ ئێوارێ کە دیم گوڵاو دەبارێ،نەمزانی یاری خۆمە وەی بەناز دەڕوا بەجــارێ..) دواتر پێم وت زۆرم خۆشەوێیت وتی سوپاس ئەبێ من ئەم تەسریحەو شتە بکەمەوە وتم باشە بەدڵی خۆت من ئەچمە خوارەوە دوایی وەرە وتی باشە نزیکی سەعاتێکی پێچوو هاتە خوارەوە وتم وەرە جارێ با دوو ڕکات نوێژ بکەین دوای نوێژەکە سەلام مان دایەوەو وتم خوا لێمان پیرۆز کا ان شااللە وتی ئامین.. بوبو بە سەعات ۱ چوم دەرگاکانم داخست تا هاتمەوە دەستی کردبوو بە گریان وتم هیچ بێتاقەت مەبە بۆ هیچ زۆرت لێناکەم من لە خوارەوە ئەخەوم تۆش بچۆ سەرەوە تا ئەوکاتەی ئەتەوێ وتی من شایەنی تۆنیم وتم بێدەنگبە کەس ڕای تۆی نەویستووە بزانی شایەنمی یان نا دەی بڕۆ من ئەخەوم ئیتر بەیانی هەستام بە تێلی دایکم وتی بۆ نیوەڕۆ وەرنەوە بۆ ئێرە وتم باشە ئیتر چوینەوە بۆ ماڵی باوکم ژیانمان ئاوا ئەڕۆشت وەک دوو بێگانە ئەژیاین شتی زۆرم بۆ ئەکرد هیچ سوودی نەبوو یەک تۆزیش ڕووی نەدامێ پێنج مانگ تێپەڕی و ئێمە هەروا بوین ڕۆژێک وتی ئەمەوێ جیابینەوە من شایانی تۆنیم هەر هێندەی بە تەلەفۆن پێوتم و دایخست هاتمەوە ماڵەوە لە ماڵەوە نەمابوو چوم بۆ ماڵی باوکم و باوکی لە هیچیان نەبوو زۆرررر بەدوایا گەڕام لە هیچ شوێنێک نەبوو بۆ بەیانی چوم بۆ زانکۆ چونکە ئەمویست دکتۆراکەم تەقدیم کەم شەوی پێشتر تا بەیانی بەدوایا گەڕابووم هیچ نەخەوتبووم زۆر گریابووم چاوم پێش خۆمی نەئەبینی ئیتر سەیرمکرد کەسێک لە شوێنەکەی پێشتری بێریڤان دانیشتوە چوم بۆلای سەیرمکرد بێریڤانە ئەوەندە گریاوە دەموو چاوی ئاوساوەو شین بووەتەوە وتم بێریڤان؟سەیری کردم و دای لە گریان باوەشی لێدام هیچ ژیر نەئەبوەوە سەریم ماچ کرد وتی لێم خۆشەبی وتم جا چیت کردووە وتی تۆم زۆر خۆشەوێ وتم منیش تۆم خۆشەوێ وتی منت قبوڵە هێشتا؟وتم تا مردن وتی کەواتە بمبەرەوە بۆ ماڵەوە ئیتر پێکەوە چوینەوە بۆ ماڵەوەو پەڕەیەکی تازەمان هەڵدایەووە زۆر بە خۆشی ئەژیاین زۆر سوپاسی خوام<<بــــڕوا بـــــــەخـــتــــــیـــــار>> ئەکرد کە چاوم ئەکردەوە بێریڤان لە تەنیشتم بوو بۆ من هەموو دنیا بوو دوو ساڵ تێپەڕی و مناڵمان نەبوو بێرێڤان دایمە خەمی ئەخوارد ئەیوت تۆ نابی بە باوک بڕۆ ژنێکی تر بێنە منیش ئەموت خوا ئەیدا پەنجەیەکی تۆ نادەم بە هەموو ژنی دنیا ئیتر ڕۆژگار ڕۆشت و ساڵی پاربوو ئەوکاتەی زانیمان بێریڤان دووگیانە زۆر دڵخۆشبوین ئەو نۆ مانگە شەو و ڕۆژمان وەک حەفلەبوو ئەمساڵ لە ۲۱ـ۲ کوڕە جوانەکەمان لەدایک بوو ڕێک وەکو دایکی جوانە بەقوربانی هەردوکیان بم کاکە ئارا ی من و دایە ئێستا فێری دانیشتن بوو کەم کەمەش ئەڵێ بابە ژیانمان زۆر خۆشە وەک خەو وایە بێریڤان خانمی ماڵەکەمە یارە تاقانەکەم هاوسەرە جوانەکەم خۆشمەوێی جوانترین سوتفەی ژیانم ئێستا من بەقوربانی ئەو کۆڵانەو ئەو ڕۆژەو ئەو ڕێکەوتەش ئەبم کە بێریڤانی بەمن ناساند ،دوای ئەم بەسەرهاتە هەموو کۆڵانەکانی شارم خۆشەوێ چونکە لە هەر یەکێکیانا یادگاریەک هەیە بەڵام ئەمەیان زۆر تایبەت ترە چونکە جارێکی تر ئاشق نابمەوە وە لێرەوە ئەڵێم تۆ نەبویتایە ڕەنگە بێ ئەشق هاوسەرگیریم بکردایە کۆتایی
نمایش همه...
5👎 1👌 1
ئیتر ئەوەبوو بۆ شەوی دواتر چووین بۆ دەست ماچکردن باوکی زۆر کەسێکی بەڕێز بوو وتی کچ کچی خۆتانە مادام خۆیان یەکیان بەدڵە ئامین لەسەر ئێمەیە داوای هیچیش ناکەین خۆتان چیتان پێ ئەکرێ ئەوە بکەن باوکم قسەکانی زۆر بەدڵ بوو ئەیوت ئەقڵم ئەم ماڵەی گرتووە شیرینیمان خوارد و ژنان تۆزێک هەل هەلەیان کێشاو هاتینەوە ئیتر بۆ شەوەکەی تێلم بۆ بێریڤان کرد +ئەلوو -بێریڤان؟ +بەڵێ -خۆشمەوێی سوپاس کەبەمن ڕازی بوویت دڵنیابە قەت لەم بڕیارە پەشیمان نابیتەوە سبەینێ خۆت حازرکە ئەچین بۆ ئاڵتون هەڵگرتن پێنج شەمە مارەت ئەکەم ئینشاڵاهـ .. +باشە ئێستا ئەخەوم شەوشاد ...نەمەزانی چۆن لەگەڵ ئەم هەموو ساردیە هەڵکەم بەیانی هات و چوینە بازاڕ نزیکی ٨۰ مسقاڵم بۆ کڕی هەر ئەیوت نامەوێ ئەموت نا با زیاتر بێ ئەڵقەمان کڕی ئەی خوایە کە خۆشبوو .. پێنج شەمە هات و لەسەر فەرمانی خوای گەورە مارەکراین نەمەزانی چۆن شوکرانەی خۆم دەربڕم یارم گەلێک جوانبوو هەرچی هاتبوو حەپەسابوو دایکم زوزو بزەیەکی ئەکردو بە ژنەکانی ئەوت ڕەنجم بە زایە نەچووە بوکەکەم زۆر نازدارە .. ئێدی خانویەکم لە تەنیشت ماڵی باوکم بۆ کڕی و وەک ماڵی خەونەکان کەلو پەلم دانابوو ئەو نەئەهات بۆ شت کڕین و منیش زۆرم لێ نەئەکرد تەنانەت ماڵەکەشی نەبینیبوو ڕۆژی ۱۰ دەقەش قسەی لەگەڵ نەئەکردم ئەچوم بۆ ماڵیان زۆر ساردبوو هیچی نەئەوت ئیتر دوای دوو مانگـ ڕۆژی گواستنەوەمان دیاری کرد عەزیەکەی براکەم بۆی کڕی لە ئیتاڵیاوە بۆی هێنابوو کە بینیم حەپەسام بەڵام ئەو هیچ کاردانەوەیەکی وای نەبوو وامزانی پێی جوان نیە وتم ئەگەر بەدڵت نیە ئەچین هیتر ئەهێنین قسەیەکی کرد وشکبوم وتی؛ +ئەم جلە سپیانە لە کەسێکی پاک جوانە -جا لەتۆ پاکتر ئەبێ هەبێ؟دڵنیام زۆر لێت دێ مانگەکەم ڕۆژی ئاهەنگەکەمان هات ئاهەنگێک دەنگی دابووەوە چومە بەردەم ساڵۆنەکە کە هاتە دەرەوە و بینیم یەکسەر سوجدەی شوکرم برد خوایە زۆر شوکر بە یارم گەشتم چ جوانیەک بوو یا ئیلاهی لەو جلە سپیانەیا شەوقی ئەدایەوە شەڕی لەگەڵ مانگ و ئەستێرە ئەکرد چاوەکانی پرشنگیان ئەدا کاتێ دەست لەناو دەست سەمامان ئەکرد خەریکبوو ئەفڕیم ،ئەو تەلیسمی جادووە ناکرێ ڕاستی بێ جار جار نەرمە نیگایەکی ئەکرد ئارام چۆن دڵی بەرگە ئەگرێ؟? زۆر دڵم خۆشبوو ئاهەنگەکە نزیکی سەعات دە تەواو بوو چوینەوە ماڵەوە...
نمایش همه...
1
کەوە پورێت بمرێ یاخوا کەچوم لەو حاڵە بوو هاتمە دەرەوەو دەستم کرد بە هاوار هەتا تۆ هاتی بەخوا فریشتەبووی بۆمن .. +باشە دادەگیان خەفەت مەخۆ بڕۆ هەموو شتێک بۆ بێریڤان باسبکە من لێرە چاوەڕێ ئەکەم ئێدی دادە شیرین ڕۆشتە ژوورەوەو ساتە سەختەکە بوو هەموو شتێکی بۆ بێریڤان باسکردبوو دەنگی قیژەو گریانی بێریڤان ئەو قاوشانەی پڕ کردبوو لەگەڵ پوری پێکەوە ئەگریان زیاتر خۆم نەگرت و چومە ژوورەوە بێریڤان لە ئەرزەکە دانیشتبوو ئەگریاو قژی خۆی دەرەهێنا و هاواری ئەکرد خوایەەەەەەهـ لەو بێبەختیە خوایە گیان تاوانم چیبوو.. دەستیم گرت بۆئەوەی زیاتر قژی نەڕنێتەوەو بە دادە شیرینم وت دادە ڕاکە لە خەستەخانەی بەرامبەر ئێرە هاوڕێکەم بانگ کە لەوێایە ئەو ڕۆشت و بێریڤان بـێ هێز ببو چونکە خۆی کەمخوێن بوو دوای ئەو نەزیفە وەک ئەوەی موگناتیس بێ بۆ ئارامکردنەوەی تون کردمە باوەش هەر ئەگریا هەتا لەهۆش خۆی چوو کاتژمێر بوو بە ٨ و دووبارە دکتۆر هاتنەوە سەری و داوای خوێنیان ئەکرد کەسی بنەماڵەکەشی ئەو خوێنەیان نەبوو بۆیە تێلم بۆ براکەم کردو ئەو خوێنی داپێی ئیدی بێریڤان کە هۆشی هاتەوە وەک شۆک وابوو هیچ قسەی نەئەکرد بەس ئەگریا پۆلیسیش ئەهاتن بۆ ئیفادە هیچی نەئەوت تەنها ئەگریا ۱۰ـ۱۲ ڕۆژ تێپەڕی و هەموو ڕۆژێ سەردانم ئەکرد لە پەنجەرەیەکی بچوک یان درزی دەرگاکەوە سەیرم ئەکرد هیچ باشنەبوو دواتر هاتە دەرەوە لە خەستەخانە لە دوورەوە سەیرمەکرد قژێکی ڕەشی درێژی ئاوریشمی بەربوەوە دەمووچاوێکی سپی بێگەرد دوو چاوی کاااڵ بەسەر سەوزا ئەیڕوانی ئای خوا تۆ چ زاتێکی چ جوانیەکت نەخشاندووە؟بێریڤان بۆخۆی بێریڤان چ نازداریەکە ئیلاهی.. ؟ چووە ناو سەیارەکەوەو ڕۆشتەوە بۆ ماڵەوە نازانم چۆن ئەچوەوە ئەو ماڵەو چۆن دایکی ئەیتوانی سەیری بکات وە ئەترسام مێشک وشکبن و بڵێن لەسەر ناموس دایکی وای لێکردووە هەزار و یەک خەیاڵ مێشکیان گرتبووم زۆر خەمیم بوو ئای دنیا ئاخر ئارام بۆوا بەسترای بەم کچەووە؟ دواتر هەرخۆم ئەموت مەسەلە بەزەییەکەیە ئاوا ڕۆژگار ئەهات و ئەڕۆشت لە پوری ئەحواڵیم ئەپرسی ئەیوت باشترە خەریکە چاکەبێتەوە... بەڵام بێریڤانم کێ دڵی شکاوی تۆ چاکەکاتەوە؟ نزیکی سێ مانگ تێپەڕی و دەوامی دەستی پێکردبۆوە هەموو ڕۆژ چاودێریم ئەکرد ئاگام لە هەنگاو بە هەنگاوی بوو هەمیشە لە زانکۆش کز و مات بوو تێکەڵی کەس نەئەبوو دایمە بەتەنیا دائەنیشت ساڵێک تێپەڕی و من بووم بە مەرحەلە سێ و بێریڤان هەر لە خەیاڵم بوو ئیتربۆم دەرکەوت چارەم نەماوەو ئاشقی ئەوم... هەزار پرسیار مێشکی ئەخواردم بڵێی بەمن ڕازیبێ؟بڵێی خۆشی بوێم؟ئەی ئەگەر ڕازیبوو تۆ ئەوەنە مناڵت خۆشەوێ ئامادەی ژیانێک بێ مناڵ بەسەرببەی؟ ئەم پرسیارانەم لەخۆم ئەکرد و بێ وەڵام ئەمامەوە وە. بـــەشـــی ســێــیــەم نازانم بێریڤان ڕۆژ بەڕۆژ جوانتر ئەبوو یان من ئاشقتر ئەبووم بەڵام ئەوەنە ئەزانم ساڵ و نیوێک تێپەڕی نغرۆ بوبوم لەناو ئەشقی شۆخی نازدارا هەتا ئێوارەیەکی زستان بوو بەپێ ئەهاتەوە لە چەند کۆڵانێک پێش ئەوەی بگاتە ماڵەوە سەیارەکەم وەستاند و بەپێ نزیکی بومەوە.. +خانم -وەڵامی نەبوو +بێریڤان خان؟ -فەرموو +چۆنی؟ -تۆ کێیت چیتەووێ؟ -ئەمەوێ هەنێ قسەبکەین تکایە بەیانی لە زانکۆ چاوەڕێتم بەیانی هات و ئیتر نەمەزانی چیبکەم خۆم شت و تراشێکم کرد جلی تازە بۆنی تازە بەڵێ من ئارامێکی تازەبووم دوای یەک ساڵ و نیو دڵخۆشبوم چومە خوارەوە بۆ نانی بەیانی ماچی دایکم کرد -دایکم:ماشەڵا ماشەڵا کوڕە جوانەکەم لەچاوی پیس دووربی +من:ئااخ دایکە کێ چاو لەمن ئەدات -خوشکم؛خێرە کاکە ئەو قۆزیە؟ +دایکم؛خێربێ -من؛خێرە سوڵتانە حەلیم خێرە بوکت بۆ ئەهێنم +دایکم؛کلیلیلی کوا با بچین بۆ داوای -من؛ئەچین دایە ئەچین جارێ بە دوعا هێند خرۆشابووم ئەتۆمبێلی خۆم جێهێشت لەترسی ڕوداوێک ‌و بە تاکسی ڕۆشتم دابەزیم و چوم بۆلای بەشەکەی ئەو ..ئەو وەک من نەبوو زۆر ئاسایی لەهەمان جێ دانیشتبوو سڵاوم لێکرد و وتم با کەمێ قسە بکەین وتی غەریب نیت لەبەرچاوم وتم هەمان کەسم کە تۆم گەیاندە نەخۆشخانە ئاخێکی هەڵکێشا وتی خۆزگە نەگەشتمایە دواتر گفتوگۆیەکی یەک سەعاتی دەستی پێکرد هەوڵمەدا بە جوانترین و پاکترین وشەکان داوای هاوسەرگیری لێبکەم بەڵام ئەو ڕەتی ئەکردەوەو ئەیوت من شوناکەم بەدبەختت ناکەم بۆم ڕوون کردەوە من خۆشمەوێت و بە هەموو جۆرێک پێی ڕازیم وتم ئەگەر منت بەدڵ نیە ئەوەیان شتێکی ترە بەس لەبەر هەنێ هۆکار کە هەردووکمان ئەیزانین دڵی من مەکە قوربانی گەر تۆ نەبی قەت هاوسەرگیری ناکەم سەیرێکی کردم و بەدەنگێکی بەرزترەوە وتی؛ +بەزەییت پێم نەیەتەوە بەزەیی کەسم ناوێ
نمایش همه...
👍 2
چـیـرۆکـی ئـەو_کـۆڵانـەی_ژیـانـمـی_گـۆڕی بـــەشــــــی یــــەکــــەم من کوڕێکی ئەسمەری باڵابەرزی چاوسەوز بووم لە ژیانێکی شاهانەیا گەورەکرام لەبەرئەوەی کوڕی یەکێک لە بازرگانە گەورەکانی شار بووم بەڵام کەمێکـ جیاواز لە دەوڵەمەندەکانی تر باوکم کەسایەتیەکی ئارام و ودیندار و موتەدەین بوو وە حاجیش بوو بۆیە ئێمەشی لەسەر ئەو ڕێچکەیە پەروەردە ئەکرد و هەموومان کەسی هێمن و دیندار بووین و لەناو خەڵک خۆشەویست بووین یەکەم ساڵی کۆلێژم بوو لەبەر ئەو هۆیانەی باسمکرد کچی زۆر تەقدیمیان ئەکردم بەڵام هەمیشە خۆم دوور ئەگرت ئەقڵم ئەو کچانەی نەئەگرت و لەگەڵ ماڵی ئێمە نەئەگونجان .. ڕۆژێک ڕێکەوتێک ژیانمی هەمووی گۆڕی بە کارێک چومە یەکێک لە گەڕەکەکانی خواروی شار.. لە کۆڵانێکا ئەڕۆشتم ئافرەتێکی تەمەن ناوەندی بەگریانەوە دەستی بەرزکردبۆوە لەناوەڕاستی کۆڵانەکە هاواری ئەکرد فریامان کەون سەیارەکەم ڕاگرت و چوم بەدەمیەوە وتم خوشکەکەم چیبوە وتی تخواا بەقوربانی ئەو چاوانەو بم کچەکەم مرد فریای کەوە بەدەستی ئاماژەی بۆ ژوورەوە کرد ڕامکردە ژوورەوە کچێکی گەنج لەناو خوێنا کەوتوە شێوەی ئەو کاتی هەروەک خەوێک دێتە یادم قژێکی درێژی ڕەش کچێکی سپی لەناو گۆمێک خوێنا ..هەر هێندەم پێکرا هەڵمگرت و خستمە سەیارەکەوە، +ئافرەتەکە بەگریانەوە؛ بەقورباااااان بم ئاگات لێیبێ هێواش تخوا -من؛ دادە ڕاکە بەتانیەک بێنە خوێنی ناوەستێ خێرا کوشنی پێشەوەم بۆکرد بە سیسەم کچەکە بێهۆش بوو سەرەتا وامزانی مناڵی لەبارچووە دواتر بە خێرایی کەوتمە ڕێ بەرەو تەواری بە چەند دەقەیەک گەشتین ڕامکرد نەقالەیەکم بۆ هێنا و دکتۆرێکی برادەرم موقیم بوو لەتەواری بانگم کرد بۆلای خێرا کۆبونەوە لەسەری خوێنی لەبەر ئەڕۆی وەک گۆمی خوێن هەر هێندەشم لەدەمی ئەو ژنە وەرگرت کە دایکی لێی داوە دیاربوو ئەوەی لەگەڵی بوو ئەگریا پوری بوو خوشکی دایکی بوو .. بەڵام بەشێوەیەک ئەگریا هەستمەکرد جەرگی ئاگری گرتووە نەمەزانی چی ڕووی داوە ۲ سەعات تێپەڕی خزم و کەسی کچەکە ڕژاوون بەسەر تەواریا هیچ هەواڵێک نیە نازانم بۆ چاوەڕێمەکرد ئیشەکەشم تەواو نەکردبوو بیرمەکردەوە ئارام تۆ کوڕێک لەوسەری شار ئەم ماڵە لەمسەری شار کارت چیبوو بۆ توشی ئەمە بووی دەی خێری پێوەیە ئینشاڵا.. دکتۆرەکەی هاوڕێم هاتە دەرەوە +من؛چیبوو کاکە؟مردم لە چاوەڕوانیا -نەزیفەکەی وەستا و برینەکانیمان تەداوی کرد بەڵام بەداخەوە نازانم چی لەم کچە کراوە بەهۆی زەبرەوە پەردەی کچێنی نەماوە و ڕەحمی شل بووە ئەستەمە قەت مناڵی ببێ بە کەسوو کارەکەی بڵێ چاوەڕێکەن تا هۆشی یەتەوە... کە چومە لای کەس و کاری بە ئاستەم ئەو وشانە لەدەمم ئەهاتە دەر گریانێک قوڕگی گرتبووم ئەوانەم وت و بێ قسە ڕۆشتم بە تاکسی ڕۆشتمەوە وەک ئەوەبوو لە شۆکا بم تەنها بیرم لە بێبەختی ئەو کچە ئەکردەوە کە هۆشی هاتەوە چۆن ئەم هەواڵە دڵتەزێنانەی پێ ئەڵێن؟ بۆ وایان لێکردووە؟ هەزارو یەک خەم دڵی تەنیبووم ..ڕۆژێک توشی ناپیاوێک ئەبێ و ئەمانە ئەداتەوە بەناو چاویا زۆر بۆی گریام هەستام دەستم کرد بە شەونوێژ و دوعا بۆی داوام ئەکرد خوا ڕەحمی پێبکا .. بوو بە سەعات ٤ خۆم نەگرت بێ هەواڵ بم چومەوە بۆلای کەسی لانەمابوو تەنها پوری نەبێ چومەوە داوام لێکرد ڕێم بدا خوشکەزاکەی ببینم وتی فەرموو بڕۆ بۆلای تازە خەریکە هۆشی یەتەوە چومە ژوورەوە دەموچاوی ئاوسابوو چاوی زۆررر ئاوسابوو قژی خوێنەکەی پێوە وشک بوبوەوە تازە هۆشی ئەهاتەوە وتی تۆ کێیت وتم من دکتۆرم چۆنی؟ وتی ئازارم زۆرە سکم ئێشێ چیم لێهاتوە؟ وتم جارێ ئیسراحەت بکە بەیانی دکتۆری خۆت دێت بۆلا بــەشــی دووەم چومە دەرەوە بە پوریم وت سوپاس کەڕێت دا بیبینم من ناوم ئارامەو کوڕی فڵان کەسم و ئەمە ناونیشان و ڕەقەمم قەرزارم بی ئەم کچە هەرچی ویست بەمن بڵێ بەکەسی تر مەڵێ وتی بەساقەوبم ئەمڕۆ تۆمان زۆۆۆر عەزێت دا تۆ نەبویتایە خوا ئەیزانێ چیەبوو کەوتەوە گریان .. وتم تخوا ببوورە بێڕێزیش ئەبێ بەس حەزەکەم بزانم ئەم کچە بۆوای لێهاتووە..؟ بەگریانەوە وتی؛بێریڤان کچی خوشکە گەورەکەمە دایکی ئەم دوو ساڵ لەمن گەورەترە بەس هەرمن بێریڤانم گەورەکردووە چونکە دایکی دەوامی هەبوو منیش شوم نەکردووە بۆیە من بەخێوم کردوە ئای کچە جوانەکەم بە چ نازو مەکرێک بەخێوکرایت کێ ئەیزانی ئاوای لێیەت .. +بەردەوامبە دادە؟ -بێریڤان کچێکی زۆر ئاقڵ و گوێڕایەڵ بوو بەقوربانی بم هەموو کەس خۆشیەوێ دایکیشی زۆر زۆری خۆشەویست بەڵام براکەی دایمە بەغیلی پێ ئەبردو دایکی پێ عەسەبی ئەکردو ئەیوت کچەکەت بەڕەڵایەو تۆ چاری ناکەیت و لێی ئەترسی و ئاوا دایکی لێ دەفع کردووە هەتا دوێنێ بەیانی کە دایکی و براکەی ئەبێتە دەمەقاڵەیان دایکی ئەڵێ ئێستا بێریڤان ئەکوژم باتۆ ئیسراحەت بکەی ئەویش ئەڵێ ناتوانی و ناوێری هەتا دایکی ئەچێ لە خەودا لە بێریڤان ئەدات و کوڕەکە هەر دەفعی ئەکا هەتا بێریڤان بێهۆش ئەبێ و ناچن بەلایا تا نیوەڕۆ کە تۆزێ هۆشی هاتەوە تێلی بۆکردم وتی پورێ فریام
نمایش همه...
1
-تۆۆۆۆم خۆشەوێ یەک ساڵ و نیوە هەموو ڕۆژ لەسەر ڕێگات بووم من لەو کوڕانە نیم بەهەموو کچێک ڕازی بم بەڵام تۆ جیاوازی وەک ئەوەی کۆت و بەند بی زۆر ویستم لەبیرت کەم بەڵام تا سەرم هەڵەبڕی بەدەم خەیاڵەوە ئەگەشتمەوە لای تۆ خۆشمەوێی تۆ جوانترین ڕێکەوتی ژیانمی گیانمی ئەو ڕۆحەمی تخوابێ خۆتم مەکە بیر لەمنیش بکەرەوە ئەگەر کێشەت خەڵکە ئەڕۆین هەر لەم شارە نامێنین بیربکەرەوە تکایە بێ هیچ کاردانەوەیەک تەنها +وتی؛نابێ ناتوانم -من؛زۆرم لێکرد و زیاترم وت +بەسە بەسسسس من ژنم من نەزۆکم تەواو؟ ئیسراحەتت کرد؟ تۆ چۆن کەسێکی وەک من قبوڵەکەی من خۆم ڕقم لەخۆمە تۆباسی چ خۆشەویستیەک ئەکەی ؟ -ئارامبە من هەموو شتێک ئەزانم و قبوڵمە گەر تۆ ڕازی بیت ئەتکەم بە دڵخۆشترین کچی دنیا +باشە ماڵی ئێمە دەرگای هەیە لەوێوە وەرە -ئەڵڵڵڵڵڵڵڵااااااا یا ئیلاهی من چیم بیست ئەو وتی وەرە داوام خوایە سوپاس بۆتۆ زۆر سوپاس خوایە گیان وەک ئەوەی تازە لەدایک بوبم دڵخۆشبوم خێرا چومەوە ماڵەوە.. +دایکەەەەەە کورە داییییەەە ئەوە لەکوێیییییی وەرە دوای نیوەڕۆ بچۆ بۆ ماڵی خەزورمممممممم -دایکم؛کردت بەڕاست خۆ؟ +ئااااخ دایە درۆت لەمن بینیوە بەڵێ بەڕاستمە بوکێکی وەک پەریم بۆ دۆزیویتەوە -کوڕم سەبر کە ئەبێ بە باوکت بڵێم و پرسیاریان بکەین خۆ تەماتە ناکڕین +ئۆف دایە باشە ئەوە ئەچم خۆم بە باوکم ئەڵێم زیاتر تەحەمول ناکەم ئەبێ ئەمڕۆ بڕۆینە داوای ...چوم بۆلای باوکم و هەموو شتێکم تێگەیاند وتم من بێجگە لە بێریڤان کەسم ناوێ باوکیشم وتی باشە مادام خۆت بەدڵتە با جارێ ژنان بچن دایکت و خوشکە گەورەکەت و پورت بڕۆن عەسر وە پێش ئەوەی هەستن پێنج دەقەیەک تۆش بڕۆ ئوسوڵ هەروایە دەستی باوکم ماچ کرد +باوکە گیان خوا دڵت خۆشکا وەک دڵی منت خۆشکرد -ڕوو سوور بی ڕۆڵە چۆن دڵی تۆ ئەشکێنم +دەی باوکە گیان جارێ سەلامو عەلیکوم -علیکم سلام خواتلەگەڵبێ ... چومەوە ماڵەوەو تێلم بۆ پورە شیرینی بێریڤان کردو تێم گەیاند کە ئێوارە ماڵەوە ئەنێرم بەڵام هیچ کام لەو شتانەی<<بــــڕوا بـــــــەخـــتــــــیـــــار>> ڕووی داوە بۆ ماڵی ئێمەی باس نەکەن ئەوە نهێنی بەینی من و ئێوەو خوا ئەبێ ئەویش وتی باشە خەمت نەبێ و سەرەو خێربێ ئینشاڵا نانی نیوەڕۆم بۆ نەخورا لە قەلەقیا عەسر هات و دایکو خوشک و پورم برد بۆ ماڵیان وتم هەرچیان وت بڵێن بەسەرچاو وتیان باشە نزیکی چل دەقە ڕۆشت خوشکم تیلی کرد وتی ئارام وەرە چاوەڕێتین دڵم هەزار بوو چوم لەدەرگام دا دایکی فەرمووی لێکردم چومە ژوورەوە بێریڤان ئاوی بۆ هێنام ئەی خواگیان ئاوێک بێریڤان هێنابێتی ئەبێ تامی چی بدا خواردمەوە وتم دەست خۆش هیچی نەوت تەنها نیگایەکی نەرم نەبێ دوایی دایکی وتی پرسی باوک و براکەی ئەکەم و کچەکە ڕازی بێ جوابتان ئەدەینەوە ئیتر ئەو ڕۆژە هەستاین و ڕۆشتینەوە بۆ ماڵەوە بــەشـــی چــوارەم ڕۆژم ئەژمارد خوایە کەی بێ جوابم بدەنەوە سێ ڕۆژ ڕۆشت و جوابیان نەبوو نان و ئاوم لێ حەرام بوبو خەوم نەمابوو ڕۆژێک ڕاکشابووم تێلێکم بۆهات پوری بوو وتی کاک ئارام حەزەکەین بێیت هەرخۆت بۆ ماڵەوە تۆزێک قسە لەگەڵ کچەکە بکەن و ئێمەش هەنێک ئیشمان پێتە ئیتر چووم دایکی و پورە شیرینی دانیشتبون دەستمان کرد بە قسەو وتم من کچەکەتانم خۆشەوێ و بەهەموو شتێکی ڕازیم وتیان ئاخر بێریڤان باری دەروونی تەواو نیە توشی خەمۆکی بووە دایمە بێتاقەتەو قسە ناکا ئیتر دایکی دەستی کرد بە گریان.. +خۆزگە ئەو ڕۆژە دەستم بشکایە خۆزگە مێشکم بتەقیایەو وام لەگەڵ بێریڤان نەکردایە ئەو کچە نازدارەکەی منبوو یاخوا بەقوربانی بم هەموو دەقەیەکم خەجاڵەتیەکە کە ئەیبینم ڕویم لێ گرژ ناکا خۆزگە هەقی لێکردمایەتەوە<<بــــڕوا بـــــــەخـــتــــــیـــــار>> خۆزگە ڕقی لێمبوایە بەس کە ئەوەنە باشە من زیاتر خەفەت ئەخۆم ،کوڕی خۆم کەس نیە حەزکا زەرەر بە مناڵی خۆی بگەیەنێ بەڵام ئاخخ لەو هەڵەیەی تامردن شەرمەزاریە بۆمن .. -تەواو پورێ گیان ڕەنگە خوا وای ویستبێ ..ئەگەر تۆ وات نەکردایە ڕەنگەقەت بێریڤانم نەناسیایا هەموو شتێک خێری تیایە +باشە کوڕی خۆم خوا ئیزنی لەسەربێ ئێمە لاریمان نیە هەر ماوە خۆت لەگەڵ بێریڤان قسەبکەی ..بێریڤان کچم وەرە ئەمدیو .. بێریڤان؛بەخێربێی +سوپاس گیانەکەم دایکی و ئەوان ڕۆشتن و ئێمەیان بەتەنها جێهێشت ئەمزانی ئەو هیچ هەستی نیەبۆم و بۆ ئەوەی نەمێنێتەوەو شوبکا بەمن ڕازیە ڕەنگە وتبێتێ قەت کەسێکی تر نابێ منی بەم شێوە قبوڵ بێ.. ئێدی هەندێک قسەمان کرد هیچی نەئەوت زۆر سارد بوو هەر ئەیوت بەدڵی خۆت چیتان پێ باشە وابکەن وتی تەنها یەک داواکاریم هەیە ماڵی جیام ئەوێ ناتوانم لەگەڵ ماڵی باوکت بژیم منیش وتم زۆرباشە هەروا ئەکەین ئیتر ڕۆشتمەوە بۆ ماڵەوەو وتم دایکە وتویانە وەرنەوە بەدەم ئیشەکەتانەوە ...
نمایش همه...
1
چیرۆکی سۆزان بەشی دووەم وکوتایی ئیتر ماڵی کاک محەمەدی هاوڕێی باوکم هاتنەپێشەوە بۆ خوازبێنی من و کوڕەکە ناوی ڕزگار بوو ئیتر قسمەت بوو شوم کرد بەس خۆزگە کوێربومایە شووم نەکردبایە ،،، دوای هەفتەیەک مارەکرام ،، ڕزگار هەموو بەڵێنێکی پێم دا کە لەگەڵم باش بێت و ئاگات لەماڵی باوکیشم هەبێت ،، ئیتر دوایی مانگێک منیان گواستەوە ،، ئیتر دۆزەخی من لێرەوە دەست پێدەکات من لەگەڵ ماڵ خەزورم دادەنیشتم سەرەتا هیچ کێشەیەکمان نەبوو تا ساڵێک بەسەر هاوسەرگیرمان تێپەڕی ،، ئیتر وردە وردە خەسووم تێکەڵی ژیانمان دەبوو ،، دەهات و دەچوو دەیگۆت حەزمان لەمناڵە مێشکی بردبووین ئیسراحەتی لێمان تێک دابوو ئیتر وەزعەکە ئاوا تێپەڕی تا گەشتە ساڵوونیوێک ،، هەستم دەکرد ڕزگاریش وردە وردە لەگەڵم دەگۆڕێ و قسەی نەشیاوم پێدەکات و هیچ گرینگیم پێ نادات ،، ڕۆژێک ڕزگار لە کار هاتەوە زۆر توڕە بوو وتی هەستە بچینە دکتۆر وتم بۆچی وتی بابزانین بۆچی منداڵمان نابێت وتم باشە بابچین بەڵام زۆر دەترسام دەمگۆت خوایە گیان بەس کێشە لەمن نەبێت ،، ئیتر چوینە دکتۆر ، دکتۆرەکەش خزمی ماڵ خۆیان بوو ئیتر هەموو فەحسوو شتی بۆمان کردو وتی هیچ کێشەتان نییە بەس جارێ خوای گەورە لەقسمەتی نەنوسیون ببنە خاوەن مناڵ ئیتر هاتینەوە ڕزگار وتی زۆر داوای لێبوردن دەکەم سۆزان گیان وام زانی کێشە لەتۆیە بۆیە مناڵمان نابێت ،، ئیتر ڕزگار لەگەڵم باش بوو بەس خەسووم وازی لێ نەدەهێناین دەهاتە سەر سەرم دەیقیژان دەیگۆت حەزم لێیە نەوەی خۆم ببینم منیش دەستم کردە گریان وتم پورێ گیان من هیچ کێشەیەکم نییە تا مناڵمان ببێت ،، بەڕاستی ژیانی لێم تاڵ کردبوو تا سێ ساڵ تێپەڕی بەسەر هاوسەرگیریمان زۆر بێزار ببووم هەمیشە شەڕ بوو لەو ماڵە تا گەشتە ئەوەی ڕزگار لێم بدات ئیتر وتم تەواو چی تر بەرگە ناگرم ڕۆشتمەوە ماڵی باوکم زۆر دڵ تەنگ بووم وتم من شووم کرد تا بار سوکی بێت بۆماڵ باوکم نەمزانی ناخۆشی ماڵی باوکم زیاتر دەکەم ،، چەند جارێک دەڕۆشتمەوە ماڵ خۆم بەڵێنیان دەدا کە باش بن لەگەڵم بەڵام دوای ماوەیەک دەستیان پێ کردەوە ،، تا ڕۆژێک ڕۆشتمەوە ماڵ باوکم وتم باوکە گیان ئەم جارە بم نێریتەوە خۆم دەکوژم تا وایی لێهات دوای سێ ساڵ جیابومەوەو هاتمەوە ماڵی باوکم ،، هەمیشە چاو بەگریان بووم هەموو کات بیرم لە خۆکوشتن دەکردەوە وتم ژیانم هەمووی بەناخۆشی و بەنەبوونی بردەسەر ئێستاش بووم بەبێوەژنیش ،،، دوساڵ لەماڵیی باوکم مامەوە و ئیتر ڕۆژیک ژنێکی دراوسێیان هاتە لایی دایکم و گۆتبووی بۆ کاری خێر هاتوومەوە دایکیشم وتبووی باپرسی سۆزان بکەین ئیتر دایکم بانگی کردم زانیم هاتونەتە داوای من ئیتت منیش ئەو ژنەی دراوسێیانم دەناسی وەک هاوڕێ بووین دانیشتم هەموو شتێکم بۆی باس کرد وتم من لەبەر ئەوەی مناڵم نەبووە تەڵاق دراوم وتی هەموو شتێک دەزانم وە دەشزانم تۆ هیچ کێشەیەکت نییە لەمناڵ بوون ئێمە ڕازین ئەگەر ڕێگە بدەن سبەی شەو دێینە ماڵتان وتم باشە وەرن کوڕەکە کوڕی ژوری ئەو ژنەی دراوسێمان بوو کەهاتن باوکم هەموو شتێکی بۆیان باس کرد وتیان ڕازین ئیتر قسمەتم هەستایەوەو شوم کرد بەس زۆر دەترسام دەمگۆت خوایە گیان ئەمجارە ئەم کوڕە لەگەڵم باش بێت ،، ئیتر ڕۆشتمەوە ماڵی خۆم دوایی ساڵێکو حەوت مانگ ڕۆژێک هەستم دەکرد دڵم تێک دەچێ و نانم بۆ ناخورێو بێتاقەت بووم و سەرم دەسوڕێت ،،، مێردەکەم وتی بابچینە لای دکتۆر وتم باشە ڕۆشتینە لای دکتۆر تا بزانم چیمە نەمزانی توشی شۆک دەبم و دەبێتە خۆشترین ڕۆژی ژیانم کە فەحسیان بۆم کرد وتیان دوگیانیت لەخۆشیدا هیچ ئاگام لەخۆم نەما مێردەکەشم بەهەمان شێوە دوایی ئەو هەموو ناخۆشییە خوای گەورە کچیکی پێم بەخشی زۆر دڵخۆش بووم وە بۆشم دەرکەوت هیچ کێشە لەمن نەبوو مناڵم لەڕزگار نەبوو بەڵکوو کێشەکە لەخۆی بوو بۆیە هاوڕێیان هەرگیز بێ هیوامەبن لەژیان … دوایی هەموو ناخۆشییەک خۆشییەک دێت ئەمە بەڵێنی خودایە .. ئیتر سوپاس
نمایش همه...
1
چیرۆکی... سۆزان چیروکیکی راستە قینە یە بوو یە کە م جار له گروپە کە مان پوست ئە کڕی... بەشی یەکەم نوسەر ………….. Kura taqana دەمەوێت سەرەتا باسی ژیانی مناڵی خۆم بکەم من لە خانەوادەیەکی هەژار پەروەردە بووم سێ خوشک و دوو برا بووین لە خانوویەکی کرێ ژیانمان بەسەر دەبردن زۆر زۆر دەست کورت بووین بەئاواتی ئەوەوە بووین ڕۆژێک بەدڵی خۆمان نان بخۆین یان جلوبەرگ بکڕین یان هەرشتێک حەزمان لێبێت بمان کڕیبایە ژیانمان زۆر بەخەمەوە بەڕێ دەکرد تا وایی لێ هات ڕۆژێک باوکم هەردوو براکەمی لە قوتابخانە دەرکرد بۆ ئەوەی کار بکەن و یارمەتی ماڵەوە بدەن منیش لە هەردوو خوشکەکەم گەورەتر بووم زۆر خەمم دەخوارد بۆیە هیچم پێ نەدەکرا بڕیارم دا منیش واز لەخوێندن بهێنم و دەست بکەم بەکار کردن،، دەستم کرد باکاری نان کردن بۆ ماڵان تا بتوانم منیش یارمەتی ماڵەوە بدەم هەرچەندە زۆر زۆر ماندوو دەبووم بە ئیشی ماڵەوە چونکە دایکم نەخۆشی دڵی هەبوو نەیدەتوانی کاری ماڵەوە هەمووی بکات بۆیە ناچار بووم کاری ماڵەوەش هەمووی بکەم ژیانێکی زۆر سەختم بەڕێ دەکرد زۆر بێزارببوم لەژیان زۆر بەبێنازی گەورە بوین و ژیانمان بەڕێ کرد تەمەنیشم بوو بە 17 ساڵ ئێوارانێک باوکم هاتەوە وتی سۆزان ئیشم پێتە وتم خێرە باوکە گیان وتی خێر ئەبێ کچم وتم باشە نانی ئێوارەمان خوارد ،،، باوکم وتی کچم وەرە لای باوکی خۆت دانیشە چومە لاییو دانیشتم وتم فەرموو باوکە گیان وتی کچم خوازبێنیت هاتووەو تۆ دەڵێیت چی توشی شۆک بووم هەرگیز بیرم لە شوکردن نەکردبووە بێدەنگ بووم باوکم وتی کچم بۆچی بێدەنگیت وتم باوکە گیان بەڕاستی من بیرم لە شوکردن نەکردۆتەوە و وازم لە خوێندن هێنا تا یارمەتی ئێوە بدەم وتی کچم ئێمە حاڵی خۆمان چارە دەکەین ,,, وتی بڕۆ بەدوای ژیانی خۆت ،،،، وتم باوکە گیان کاتم بەرێ تا چەند ڕۆژێک بیری لێبکەمەوە ،، وتی باشە کچم بەدڵی خۆت کەی بڕیارت دا پێم بڵێ وتم باشە ،، کەوتمە بیرکردنەوەوە زۆر قەلەقیو بیرکردنەوە دایگرتبووم نەم دەزانی چی بکەم لەلایەک دایکم نەخۆشە و کاری ماڵم لەسەرە لەلایەکی دیکە کاردەکەم تا پارە بۆ ماڵەوە بەدەست بێنم مێشکم زۆر ئاڵۆز ببوو لەلایەکی دیکەوە دەمگۆت با شوو بکەم بەشکوم کوڕێکی باشبێ و یارمەتی ماڵەوەمان بدات لەم هەژارییە ڕزگارمان بێت بۆیە بڕیارم دا شوو بکەم ،،،، دوایی هەفتەیەک وەڵامیی باوکم دایەوە وتم باوکە کوڕەکە کێیە وتی کوڕی کاک محمدی هاوڕێمە ،،، ئیتر زانیم کێیە چونکە کاک محمد دەمێکە هاوڕێی باوکمە ،،، وتم باشە باوکە گیان پێیان بڵێ بابێنە پێشەوە ،،،،،،،،، چاوەڕێی بەشیی کۆتایی بکەن لە کۆمێنت دای دەنێم هه ر ئە ندامیک ئارە زووی لیبو چیروکی خووی باس بکا ئیمە لە خزمە تی داین....
نمایش همه...
1
یک طرح متفاوت انتخاب کنید

طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.