NWRIDL♡
ئامانجی ئێمە ئەوەیە ببین بە چرایەک بۆ ڕێگەی ئێوە و ببین بە ئارامی بۆ ماڵەکانتان @lagalmba @NWRIDL_bot
Ko'proq ko'rsatish11 205
Obunachilar
-924 soatlar
-387 kunlar
+21930 kunlar
- Kanalning o'sishi
- Post qamrovi
- ER - jalb qilish nisbati
Ma'lumot yuklanmoqda...
Obunachilar o'sish tezligi
Ma'lumot yuklanmoqda...
کابرایەک چوو بۆ حەج و نەیزانی لەعەرەفەدا چی بـڵێت،
دواتر وتی:
خودایـە داوای هەموو ئەو خێر و چاکانەت لێ دەکـەم،
کە بەندەچاکەکانت لەم گۆڕەپانی عەرەفەیدا داوایان لێ کردویـت، لەو ڕۆژەوەی دروستت کردووە...🤲😢
و: ئەیاد فەهمی
❤ 28😢 7😭 3
Photo unavailableShow in Telegram
لە کاتی شەڕی جیهانی دووەم دا یەکێک لەسەربازەکان مۆڵەت درابوو تا سەردانی خێزانەکەی بکات، هەر ئەوەندەی گەیشتە نزیک ماڵی خۆیان، بارهەڵگرێکی سەربازی بینی کە دەیەها تەرمی هەڵگرتبوو تا بیانبات بۆ گۆڕستانی بەکۆمەڵ، تێگەیشت کە گەڕەکەکەی ئەمان بۆردومان کراوە.
سەربازەکە وەستا و لەو تەرمە بەسەریەک کەوتوانەی دەڕوانی کەلەناو بارهەڵگرەکەدا بوون، تێبینی تەرمی ژنەکەی کرد.
دوای ئەوەی شۆک بوو بەم دیمەنە، نەیویست هاوسەرەکەی لە گۆڕی بەکۆمەڵ بنێژرێت، داوای کرد لە ناو بارهەڵگرەکە دەریبێنن تا بەشێوەیەکی شایستە بینێژێت، سەری سوڕما کاتێ بینی هاوسەرەکەی هێشتان بە هێواشی هەناسە دەدات، خێرا بردی بۆ نەخۆشخانە لەوێ چارەسەر کراو گەڕایەوە بۆ ژیان.
پاش چەند ساڵێک لەم ڕووداوە ئەم ژنە کوڕێکی بوو ناوی نا ڤلادیمێر، بەڵێ ئەو هەمان ئەو ڤلادیمێر پۆتینەیە کە بووە سەرۆکی ڕووسیا.
ئەم چیرۆکە هیلاری کلینتۆن لە کتێبی (هەڵبژاردە سەختەکان) ئاماژەی پێکردووە.
وەرگێڕان( ئاوارە )
🥰 10❤ 4🕊 2😢 1
ئەو کەسەی نەیتوانیوە لە کێوی عەرەفە بووەستێت،
با لەبەردەم ئەو سنوورانەی خودادا بوەستێت کە دەیزانێت.
ئەو کەسەی نەیتوانیوە لە موزدەلیفە بمێنێتەوە،
با لەسەر تاعەتی خودا بمێنێتەوە بۆ ئەوەی نزیکی بکاتەوە.
ئەو کەسەی نەیتوانیوە لە مینا قوربانی بکات،
با ئارەزووەکانی بکاتە قوربانی بۆ ئەوەی بگات بە ئاواتەکانی.
ئەو کەسەی نەیتوانیوە بگات بە کەعبە چونکە دوورە،
با ڕووبکاتە خاوەنی کەعبە، کە لە شادەماری دڵی نزیکترە♥
٭ئیبن ڕەجەب
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
🥰 19❤ 14👏 3👌 2
ئەگەر قسەیەك ناکەی جێبگرێ، قسەیەك مەکە ڕێبگرێ ..!!
👏 29❤ 14👌 3💯 3🥰 1🤗 1
شۆفێری تاکسی یەک دەڵێت: ئافرەتێکی کامل و کچەکەی لەگەڵم سەرکەوتن..
کچەکە گلەیی لە هاوسەرەکەی دەکرد کە ووتی: زۆر تووڕەیەو کۆمەڵێ شتی تر...
دایکەکە ووتی : بەپێی ئەقڵی خۆی ڕەفتار بکە، بەسیاسەت کارەکانت بەجێ بێنە.
سەیرکە من وباوکت ماوەی سی ساڵە هاوسەرگیریمان کردووە و ژیانمان باش دەڕوا و لێکتێگەیشتووین، لەبەر ئەوەی دەزانم سیاسیانە مامەڵەی لەگەڵ بکەم هەمیشە ئەڵێم بەسەرچاو، بۆ ئەوەی ئەو وا هەست بکا خۆی دەسەڵاتدارەو دواتر ئەوە دەکەم کە خۆم دەمەوێ😊
پیاوەکان بڕێک گێلن بە ووشەیەک دێن و بەووشەیەک دەڕۆن!!
کابرای تەکسی دەڵێت، خوێنم کوڵاو هەستم کرد ئەم ژنە سوکایەتیمان پێ دەکات، و پێمان دەڵێت گێل!! ئاوڕێکم لێ دایەوە وەک ئەوەی پێی بڵێم ئێمە لێرەین!!!
ژنە بەتەمەنەکە ووتی: هەڵبەت جگەلە تۆ کوڕم، چون تۆ ئاقڵ دیاری خوا بتپارێزێ.
ئەڵێ منیش زەردەخەنەیەکی گەورەم کرد و ئیتر بێدەنگ بووم 😊
دواتر گوێم لێ بوو بە دەنگی هێواش کچەکەی ووت: بەچاوی خۆت بینیت، کە یەک ووشە ئەتوانێ بێدەنگیان بکات.😊😁
وەرگێڕان(ئاوارە)
بابەتەکە بۆ پێکەنینە و خاوەن تەکسی یەکەش خۆی گێراویەتیەوە، وەلێ من پێم وانی یە گێلی بێت، بەڵکو زانین لە سروشتی یەکتری، وادەکات ژیانێکی ئارامتر بژین.
🤣 56👌 9👏 8😁 3❤ 2
Photo unavailableShow in Telegram
ماوەی سی ساڵە هاوسەرگیریمان کردووە سیاسیانە مامەڵەی لـەگەڵ پیاوەکەم دەکەم ..
❤ 9👏 7
خێر لەکەسێکدا نیه لەخۆشیدا نزیکە و لەتەنگانەدا
دوورە!
👏 20❤ 6🥰 4
لەدەرگای کێ بدەیت لە دەرگات دەدرێتەوە
ئەم دێرە لەیادەوەریتدا بیشارەوە هەڵی بگرە لەداهاتوودا ژیان لەمانای ئەم دێرەت دەگەیەنێت.
چوونکە هەر هەستێک بخەیتە سینەی کەسێکەوە خودا هەمان هەست دەخاتەوە سینەت.
بۆیە شتێک بەرامبەر کەسێک مەکە کە بترسیت ژیان بەرامبەرت بکاتەوە.
چوونکە لە دەرگای هەر کەسێک بدەیت لەدەرگات دەدرێتەوە.
🥰 21😭 14❤ 11👏 8🕊 1💯 1
ئیلاهی بمبهخشه ئهگهر ههموو كهسم به دۆست و خۆشهویستی خۆم زانی بێ جگه تۆ.
🥰 27😢 11❤ 9