fa
Feedback
(ٸیلاھە...💙)

(ٸیلاھە...💙)

رفتن به کانال در Telegram

Floweroholic💙🌿

نمایش بیشتر
1 024
مشترکین
-124 ساعت
-47 روز
-1030 روز
آرشیو پست ها
ببینە ساڵێک ٸەتوانێ چەنێ شت بگۆڕێ...:)

ساڵێک پێش لە ڕۆژێکی وەک ٸەمڕۆیا کەوتینە مناقەشەیەکی قوڵ لەسەر باسی قەسیدەو کتێب, بابەتەکەمان درێژەی کێشا لەوکاتەیا من وێنەی ٸ
ساڵێک پێش لە ڕۆژێکی وەک ٸەمڕۆیا کەوتینە مناقەشەیەکی قوڵ لەسەر باسی قەسیدەو کتێب, بابەتەکەمان درێژەی کێشا لەوکاتەیا من وێنەی ٸەم کتێبەم بۆنارد و کەمێ بۆم باسکرد ٸەو حەزی بە خوێندنەوە نەبوو بەڵام گوێگرێکی زۆر باش بوو, ھەر ٸەوکات پێی وتم چاوەڕێ ٸەکات تا تەواوی بکەم و خۆم بۆی بگێڕمەوە... ھەر لەو جێگەیەی کە وەستابووم لەوێ مامەوەو دەرفەت نەبوو تەواوی بکەم.. تا ٸێرە قەینا وەلێ ٸەویش نەمایەوە.... Elaha..

ٸەو ھەستەی لە سنگی کەسێک جێی ٸەھێڵی خودا ڕێک ھەمان ھەست لە دڵی تۆدا ٸەنێ ڕەنگە باروو دۆخەکە ھەمان بارودۆخ نەبێ بەڵام ٸازارەکەی ھەمان ٸازارە.

دەقیقەن شتێکم خوێندەوە نووسرابوو:- ھیچ گوڵێک بە بێ باران گەشە ناکات ھیچ ٸافرەتێک بەبێ ٸازار گەشە ناکات وتەیەکی ٸەوم بیر کەوتەوە کە تیایا منی چواند بە گوڵ , لەو ساتەی ھەستم ٸەکرد ٸازارم یاوە پێی وتم ( ھیچ گوڵێک بێ دڕک نییە , من ٸەو دڕکانەش ٸەگوشم کە بەتۆوەن ). ٸەوکات لەخۆشیا چاوم پڕ ببوو وەلێ ٸێستا جگە یادگاریەکی تاڵ ٸەو کەلامە شیرینانە ھیچیتر نین. Elaha.. 12:27 Am

ڕۆژانێکیش ھەن کە خۆر و مانگ بەیەک ٸەگەن.. Elaha..

ھاناو ھاوارمان ھەر بۆتۆیە ٸیلاھی.. لەو ژاوە ژاوەی ناو سەرمان و تەنگی دڵمان و ٸەو گێژاوەی تێی کەوتوین ھەر تۆ شک ٸەبەین, بێخۆتمان مەکە... دەستێکی ھاوکاری وەک ھەموو کاتێک درێژکە بۆمان و مەھێڵە ڕێی تۆمان لێ ون ببێت... Elaha 12:52 Am

خۆی بە قوربانی تاڵ بە تاڵی برۆو برژانگم ٸەکرد و یەکێکی تری خۆشەویست... Elaha..

...!
...!

خودا تۆڵە سێنەرێکی بەھێزە, بۆیە ھەموو شتێک لێگەڕاوم بۆ ٸەو, ٸەو لەمن باشتر ھەق ٸەکاتەوە... Elaha..

کە ھاتیتەوە ٸەمەت بیربێت.

دەتگوت ناتەوێ من لەدەستبەیت وەلێ بۆ مانەوەشم ھیچ ھەوڵت نەدا

جارێ من بۆ ٸەو جارێکیش ٸەو بۆ من ٸەمەی خوێندەوە وەلێ ٸێستا لەدوورەوە و بێ ٸاگا لەخۆی ٸەبێ خۆم بۆخۆمی بڵێمەوە.. لەبیری کە.. لەبیر. Elaha..

لەبیرمکە ٸازیزی من , لەبیرمکە...

جارێ لە کاتی گفتوگۆیەکمان وتی ( کاتێ لە دەرەوە ٸافرەتێک بەلاما ڕەت ٸەبێ ھەناسەی خۆم ٸەگرم تابۆنی نەیەت بەسەرما و گوناھ بۆ ٸەو نەنوسرێت و خۆشم توشی تاوان نەکەم..) وەلێ ھەر ٸەو لە جێژوان حەبیبەکەی لە ٸامێز گرتبوو وەبۆنی ٸەکرد و ٸەیلاواندەوە.. منیش کە زانیم توشی شۆک ببووم ٸاخر من ٸەوم لە قسەکانیەوە ٸەناسی لەچاوی منا مرۆڤێکی زۆر پاک بوو... وەلحاڵ ویستم بڵێم بڕوا بەکەس مەکەن ھەموو کەس لە زاری خۆیەوە وەکو شوشە بریقەدارە لە پاکیا... Elaha..

کردارەکە کاریگەریمان لێناکات , بەڵام ٸەوەی کردوویەتی شۆکمان ٸەکات...

ٸەو فرمێسکانەی کە بەھۆی ماندوویتەوە ٸێستە ٸەیان ڕێژی ٸەبنە خەندە بۆ داھاتووت.. Elaha..

بەڕادەیەک گرنگ بن لەژیانی ٸەوانیترا کە ٸەگەر ڕۆژێ نەبوون حاڵیان ( تاسیان) بێت. Elaha..

-(تاسیان) یانی چی؟ - یانی خەم یانی دیق , ٸەگەر ڕۆژێک لە ژیانمدا نەبیت ٸەوەی بەسەر مندا دێت ( تاسیان)ە .

بینینی پەشیمانی چێژی زیاترە لە تۆڵە کردنەوە..

بەڵام تۆش درۆزن بوویت ھیواو خۆزگەت ڕوخاندم گەردنت ٸازاد ناکەم بۆچی ژینت شێواندم...