fa
Feedback
(ٸیلاھە...💙)

(ٸیلاھە...💙)

رفتن به کانال در Telegram

Floweroholic💙🌿

نمایش بیشتر
1 025
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-37 روز
-1130 روز
آرشیو پست ها
باخچەیەکی گوڵم دروست کردووە لەو نامانەی تیایا باسی گوڵت ٸەکرد.. Elaha..

دڵخۆشکردنی من زۆر ٸاسانە , بۆ نمونە کاتێ بەڕێگایا ٸەڕۆی ھەر لەقەراغ جادەکە گوڵێک لەو گوڵە خۆڕسکانەی کە ھەن و کەس گرنگی پێنایات دانەیەک لێبکەرەو بۆمی بھێنە و بڵێ کە بینیم تۆم ھاتەوە یاد.. ٸەو کات ببینە چۆن وەک مناڵێک نەک دەموو چاوم بەڵکو تەواوی جەستەم پێ ٸەکەنێت.. ٸاخر تۆ لە چاوی منەوە ٸەو جوانیە نابینی کە پێمی ٸەبەخشی... :)💙🌿 Elaha..

photo content
+6

photo content
+9

مردن کۆتا ٸەلقەی ژیانە..!

بەھیوای گەیشتن بە کۆتا ٸەلقەی ٸەو شتانەی مێشکی خواردووی... Elaha..

وە لە وەڵاما وتی ٸێستا تۆ ٸازیزترینی منی...

خۆ ھەڵخەڵەتاندنی ناوێ, ٸێمە ھیچ کات نابینە ٸازیزترینی ھیچ کەس....و ھیچ کاتیش نەبوین. Elaha..

تۆم سپاردەی خودا کرد .., وەلێ ٸەم جارە بەو مانایەی لەجێی من ٸەو بەرامبەرت بۆستێ نەک لە پشتت.. Elaha..

ھیچ نا تەنیا با ڕۆژەکانت پڕبن لەم شەوی من.. Elaha..

خودا قەت ھەقت نایاتێ دەرھەق بەو ناھەقیانەی پێت کردم.. Elaha..

من بشگریم بێدەنگ دەگریم, فێر کراوین بێدەنگ بگرین و بمرین بێدەنگیش گۆرانی بڵێین, بە دزییەوە حەز لە یەکدی بکەین شەو تا بەیانی چەندین نامەی دڵداری بنووسین و بەیانیش لەگەڵ گزنگی خۆر ھەموویان بدڕێنین نەبا تیشکی خۆر بیانخوێنێتەوە, ٸێمە نەوەیەکین شەمشەمەکوێرە ٸاسا حەز بە تاریکی دەکەین, لە نھێنییەکانی خۆمان دەترسین, من دەمرم و بێ ٸەوەی کەس بزانێ تۆم خۆش دەوێت , من ھەر بە خەیاڵ دەتگرمە ٸامێزو ... ماچت دە... نا ببورە... تا ٸێرە وبەس.., من کەی دەوێرم سەر ھەڵبڕم! شێرزاد حەسەن

کە بە ٸاگر گشت دڵ و ڕۆح و گیانم بوە بە قەقنەس, گڕی شقارتەی دەستی تۆ کارم تێناکا... Elaha..

ھیچ... بەس گۆرانی ( نفرین )ی چاوشی... Elaha..

... 💙
... 💙

ھەرکات نەتزانی بچی بۆ کوێ وەرە باوەشی من...💙 🌿 Elaha..

وە ڕێک لەو کاتەی وام ٸەزانی دووبارە بێھەست بووم, خودا بەجۆرێ بۆی ٸەسەلماندم کە وانیەو ھێشتا لە شوێنێکی قوڵا ھەستەکانم ھەڵٸەقوڵێن.. بەڕادەی ٸەوەی بە نزایەکی کەسێ , بە ھەست کردن بە بێتاقەتی کەسێ بێ ویست.. فرمێسکەکان جۆگەلەیەکیان لە چاوما بەستبوو.. Elaha..

نابێت شتێک بخۆیت..., لەکاتێکا حەزت لە شتێکی ترە, نەک ھەر لەبەر ٸەوەی برسیتە,.. ھەر شتێک بێت بیخۆیت, ٸەو (ھەرشتێک بێت)ە شتێکە کەسێکی تر حەزی لێیە... وازی لێبێنە بۆ ٸەو کەسەی حەزی لێیە.

لای ھەمووان باشم تا ٸەو کاتەی سوچێک پەیا ٸەکەم, ھەر ٸەوەندەی زانیم کەس نامبینێ و پەیم بە تەنیای برد ٸەگریم... زۆر زۆر ٸەگریم.. گەرنا لە کوچەو کۆڵان و شەقامەکان لــەلـای گـشـــت ٸینســانەکان لای دار, چۆلەکە, گوڵ و ٸاسمان باشم من... گلەیم نیە ,,, ھەمە ھیوا بە ژیان. Elaha..

هەرچی جوانە، هەمووم دەویست تەنیا بۆ تۆ، تۆی خۆشەویست وام دەزانی ژەنگ ناتگرێ وشەم لە فەرهەنگی دڵتا قەت نامرێ ڕۆژێک نەهات بە خەیاڵما کە حەزت بڵقی سەر ئاو بێ هەر بۆ ناو بێ... بەڵام، ئەمڕۆ ڕاستی شەقی دا لە درۆ زانیم کەوا چاوی برسی، لەشی برسی... ویستی دنیای جوانپەرستیم ببات بەرەو سەد مەترسی.