fa
Feedback
(ٸیلاھە...💙)

(ٸیلاھە...💙)

رفتن به کانال در Telegram

Floweroholic💙🌿

نمایش بیشتر
1 024
مشترکین
-124 ساعت
-47 روز
-1030 روز
آرشیو پست ها
نازانم وشەی ( دیق) کێ وبۆ دایھێنا و دروستی کرد بەس ھەست بەوە ٸەکەم لە دۆخێکا بووە لە نێوان مان و مردن , ھەناسەیان و خنکان , وەک ٸەوەی دڵت شەقار شەقار بکەن و چنی خوێی پیاکەن و توند ھەردوو دەستیشت بەسترابێ و دەمیشت پێچرابێت تا نەشتوانی ھاوار کەیت... بەڵێ ٸێستا من خەریکە ( دیق) ٸەکەم... Elaha..

جاران زۆرحەزم ٸەکرد گەورەبم,وەلێ ڕاستی بڵێم ٸێستا پەشیمانم,ٸاخر چاوەڕێنەبووم گەورەبون بەمجۆرەبێت یان ڕەنگە نەمویستبێت وەکو ٸێستا گەورەبم چون تاڕادەی پیربوون گەورەم ٸێستا...بەرگەی کزەبایەکی دەمەو ٸێوارانی کۆڵانەکەمان ناگرم..زوو نەخۆش ٸەکەوم وبەرەبەرە یادەوەرییەکانم لەدەست ٸەیەم..تام لەشتەکان ناکەم..حەزم بەتەنیاییەو پێشی دڵتەنگ ٸەبم..تەنھا ٸەوەی ھاوبەشیم پێ ٸەکات لەگەڵ ٸەوانی تر ژیانکردنە لەژێر یەک ٸاسمان.. Elaha..

پەشیمانم چوون بە ھەستم ٸیتر منیش خـۆپەرســتـــم دایم پەستم بۆیە مەســـتــم ٸیتر پڕ لە نەنگی و نەسـتـم ڕێگام سەختە ھەرناوەستم تەنیام لەم شارە بێکەســـتم ٸیتر شێت و دوورە دەسـتم بێ دڵ بێ ڕۆح بێباڵ و دەستم ٸــەڕۆم ٸیتر لێرە ناوەســتم ٸیتر منیش مەغرور , ڕەق و بێھەستم Elaha.. 🪶

نە ٸەو وشانەی لێوەکان ٸەیدرکێنن نە ٸەوانەشی ٸەنوسرێن ٸیتر ناتوانن گوزارشت لەم حاڵە بێحاڵەم بکەن... Elaha..

ژیان خۆی وەحشیگەرێتیەکی گەورەیە لەناو ٸەم وەحشیگەرێتیەیا کۆمەڵێک وەحش ھەن کەبونەتە بەڵا بۆ ٸەم کەونە وەحشە... Elaha..

ٸەم شەو بۆ دووەمین جار ٸەکید بوومەوە کە من لەدەست نادەم, لەدەست ٸەدرێم.. تا کات زیاتر بڕوا خوا گیان بۆم ٸەسەلمێنێ کە چەنێ جوان ھەموان ٸەخاتە ٸەو دۆخەی تۆیان تێکردووە.. وە ھێشتاش جارێک ماوە....... 28/7/2025 01:38 Elaha..

بازنەی متمانە پێکردنم ھێندە بچوک بۆتەوە,"'پەنجەکانی یەک دەست زۆرە بۆ ژماردنی... Elaha..

داخ ٸەخۆم بۆ ٸەومێشکە پوچەی واٸەزانێ ٸەتوانێ فەراغی من بەوجودی ٸەوانیتر پڕکاتەوە..ٸاخر نەزان منێک کەھەرتۆزقاڵێکم دنیایەکە ٸەتوانرێ بەھەموو مرۆڤەکان جێگەم پڕبکرێتەوە کەھەموویان پێکەوە دونیایەک ٸەکەن*! Tozek kon wale hamu kat jwan.. Elaha..

نەبوونم ٸاوا باس وخواسی لەناوتانا دروست کردووە ,ٸەبێ بوونم چۆنبێ! Elaha..

یەکەمین دیاریشم شین بوو ...🌚 💙 🌿 Elaha..

ٸەیوت شەوەکانت وەکو لوتت جوانبن, وەھێشتا لای من شەوە.... Elaha.. 🤭💙

بەڵام ٸەزیزم لەو کاولستانەی ناخما تاقە خانویەک دەربازی ببوو تۆ بووی... لەناو ٸینجانە وشکبوەکانا تۆ تەنھا گوڵێک بووی خونچەت کرد و بە خوێنی برینەکانم ٸاوم یایت ..لەناو بیابانی تەمەنما تۆم ناونا وەرزی ٸاوەدانی و لەگەڵ تۆیا منیش لە خاکە وشکەکەمەوە چرۆم ٸەکرد..بەڵام تۆ لەو تاقە خانوەیا لەگەڵ کەسێکیتر ژیای..,خونچەی تەمەنی منت لێکردەوە بۆ زەردەخەنەی ڕوکەشی ٸەو.. لەو بەھارەی من بۆم سازیابووی لەگەڵ ٸەو سەمات کردو منیش کەداری سایەی سەرت بووم بڕیتەوەو سازێکت بۆ ٸەو لێدروست کرد... Elaha..

سلام ئەزیزانی من😊 باشترین بۆتی گۆرانی لەهەمان کاتدادەتوانی ڤیدیۆی تیک تۆک و انستای پێ داگری و نەهێشتنی نەشیاو بکەی بۆ گروپ فەرمانی زۆر زیترشی تیایە 🦅 @Music_HajeBot 🖤

سلام ئەزیزانی من😊 باشترین بۆتی گۆرانی لەهەمان کاتدادەتوانی ڤیدیۆی تیک تۆک و انستای پێ داگری و نەهێشتنی نەشیاو بکەی بۆ گروپ فەرمانی زۆر زیترشی تیایە 🦅 @Music_HajeBot 🖤

پەروەرێنەکەم... خۆت ٸاگاداری بە ھەمووی ..امین💙🌿

گەروم و دڵم و زمانم و ڕۆحم پڕە لە قسە پڕە لەو ٸاھ و حەسرەتانەی کە لە نیوە ڕێ جێمان... زۆر حەزەکەم بێمە گۆ و ھەرچیەک ھەیە بیڵێم تا خاڵی ببمەوە وەلێ کە ٸەمەوێ دەسکەم بە وتن ھەموو وشەکان شەل و پێ شکاو ٸەبن و ناتوانن ڕێڕەوی گەرووم تێپەڕ کەن..ٸاخر ٸەوەنە شەکەت بوون ٸەوەنە ویستویانە بێنەدەر و سەرکوتیان کردوون یان کەس نەبووە گوێ بیستیان ببێ یانیش ٸیتر درەنگ بووە و وتنیان ھیچ ناگۆڕێ.. Elaha..

کـــچـێک ھەیـە لــێــرە ھـێندە تـەنیایان کردوە ھێندە بەجێیان ھێشتوە ٸیتر خۆی ناناسـێتەوە ھـێندە ٸازاری بـینیـوە ھـێنـدە برینی بـینیـوە ٸیتر قەت چا نابێتەوە ھێندە ھەوڵی داوەو نەبوە ھێندە خەم یەخەی گرتوە ٸــیتر بـێـوەفا بوە..... ٸیتر ٸەویش وەک ھەمووان سارد و ڕەق و بێھەست بوە ٸەرێھ, منم ٸەو کچە کەلەخۆشی بێزار بوە.. Elaha..

سەرگوزەشتەی ٸەم دنیایە ھەم تـاڵـە وھەم شـیریـنـە ھــەوڵـدان و ڕێ بــڕیــنـە ھـەم گـریان و پێکـەنیـنـە پێک شادبوون ٸنجا برینە لـێـک دابــڕان و گریـنـــە کـەمێکیش شادی بـینینـە ٸـاخر بــبـیـنــە ٸــەزیــزم خەندەی تۆ چەنێ شیرینە تــۆ ٸا لــەمـانـە بــگــەڕێ نزای باشیم بۆت مومکینە ھەموو ٸەمانە لەگەڵ تــۆ بۆمن سەرگوزەشتەی ژینە Elaha.. 💙

ٸەزیزم من باڵندەی کۆچەری نیم لەگەڵ گۆڕینی وەرز و ھەر باو بۆرانێکا لانەکەم جێ بھێڵم.., من چۆلەکەیەکی بچوکی قەراغی بنمیچی ماڵێکم گەر ڕەشەباش ماڵەکەم تێکبات پێم خۆشە لەسەر تەلی کارەباو عەمودی سەر جادەکان باران بمخوسێنێ.. بەڵام خیانەت لە ھەوارگەو شوێنەکەم ناکەم و جێی ناھێڵم ... ٸەرێ من پێم خۆشە لە سەرما باڵە بچوکەکانم ڕەق ببن نەوەک دڵ بگۆڕم... Elaha..🪶

ٸەو گۆرانیە جوانەی ( خالید ڕەشید) و دنیایەک یادگاری جوان و سەرەتاکانی یەکتر ناسینمان.... Elaha..