(ٸیلاھە...💙)
الذهاب إلى القناة على Telegram
1 024
المشتركون
-124 ساعات
-47 أيام
-1030 أيام
أرشيف المشاركات
1 024
دڵخۆشکردنی من زۆر ٸاسانە , بۆ نمونە کاتێ بەڕێگایا ٸەڕۆی ھەر لەقەراغ جادەکە گوڵێک لەو گوڵە خۆڕسکانەی کە ھەن و کەس گرنگی پێنایات دانەیەک لێبکەرەو بۆمی بھێنە و بڵێ کە بینیم تۆم ھاتەوە یاد..
ٸەو کات ببینە چۆن وەک مناڵێک نەک دەموو چاوم بەڵکو تەواوی جەستەم پێ ٸەکەنێت..
ٸاخر تۆ لە چاوی منەوە ٸەو جوانیە نابینی کە پێمی ٸەبەخشی... :)💙🌿
Elaha..
1 024
خۆ ھەڵخەڵەتاندنی ناوێ, ٸێمە ھیچ کات نابینە ٸازیزترینی ھیچ کەس....و ھیچ کاتیش نەبوین.
Elaha..
1 024
تۆم سپاردەی خودا کرد .., وەلێ ٸەم جارە بەو مانایەی لەجێی من ٸەو بەرامبەرت بۆستێ نەک لە پشتت..
Elaha..
1 024
من بشگریم بێدەنگ دەگریم,
فێر کراوین بێدەنگ بگرین و بمرین
بێدەنگیش گۆرانی بڵێین, بە دزییەوە حەز لە یەکدی بکەین شەو تا بەیانی چەندین نامەی دڵداری بنووسین و بەیانیش لەگەڵ گزنگی خۆر ھەموویان بدڕێنین نەبا تیشکی خۆر بیانخوێنێتەوە,
ٸێمە نەوەیەکین شەمشەمەکوێرە ٸاسا حەز بە تاریکی دەکەین, لە نھێنییەکانی خۆمان دەترسین, من دەمرم و بێ ٸەوەی کەس بزانێ تۆم خۆش دەوێت ,
من ھەر بە خەیاڵ دەتگرمە ٸامێزو ... ماچت دە... نا ببورە... تا ٸێرە وبەس.., من کەی دەوێرم سەر ھەڵبڕم!
شێرزاد حەسەن
1 024
کە بە ٸاگر گشت دڵ و ڕۆح و گیانم بوە بە قەقنەس, گڕی شقارتەی دەستی تۆ کارم تێناکا...
Elaha..
1 024
وە ڕێک لەو کاتەی وام ٸەزانی دووبارە بێھەست بووم, خودا بەجۆرێ بۆی ٸەسەلماندم کە وانیەو ھێشتا لە شوێنێکی قوڵا ھەستەکانم ھەڵٸەقوڵێن..
بەڕادەی ٸەوەی بە نزایەکی کەسێ , بە ھەست کردن بە بێتاقەتی کەسێ بێ ویست.. فرمێسکەکان جۆگەلەیەکیان لە چاوما بەستبوو..
Elaha..
1 024
نابێت شتێک بخۆیت...,
لەکاتێکا حەزت لە شتێکی ترە,
نەک ھەر لەبەر ٸەوەی برسیتە,..
ھەر شتێک بێت بیخۆیت,
ٸەو (ھەرشتێک بێت)ە شتێکە
کەسێکی تر حەزی لێیە...
وازی لێبێنە بۆ ٸەو کەسەی حەزی لێیە.
1 024
لای ھەمووان باشم تا ٸەو کاتەی سوچێک پەیا ٸەکەم, ھەر ٸەوەندەی زانیم کەس نامبینێ و پەیم بە تەنیای برد ٸەگریم... زۆر زۆر ٸەگریم.. گەرنا
لە کوچەو کۆڵان و شەقامەکان
لــەلـای گـشـــت ٸینســانەکان
لای دار, چۆلەکە, گوڵ و ٸاسمان
باشم من...
گلەیم نیە ,,, ھەمە ھیوا بە ژیان.
Elaha..
1 024
هەرچی جوانە، هەمووم دەویست
تەنیا بۆ تۆ، تۆی خۆشەویست
وام دەزانی ژەنگ ناتگرێ
وشەم لە فەرهەنگی دڵتا قەت نامرێ
ڕۆژێک نەهات بە خەیاڵما
کە حەزت بڵقی سەر ئاو بێ
هەر بۆ ناو بێ...
بەڵام، ئەمڕۆ
ڕاستی شەقی دا لە درۆ
زانیم کەوا
چاوی برسی، لەشی برسی...
ویستی دنیای جوانپەرستیم
ببات بەرەو سەد مەترسی.
