1 025
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-37 روز
-1130 روز
آرشیو پست ها
1 025
ھەرچی کەبووی ھەیچ مەبە
چونکاتێ ھیچ بووی بوونیشت ٸەبێ بەھیچ
کەسێ کەھیچ بێ بوونوو نەبوونیشی ھیچە..
Elaha..
1 025
ھەتا زیاتر تێکەڵی مرۆڤەکان بم زیاتر ھەست بەتەنیای ٸەکەم..ٸەزانم چەنێک تەنیام چەنێک دوورم لەژیان..لەڕاستی.. لەکەسەکان..ھەنێ جار ٸەڵێم ڕەنگە خەتالەمن بێت ..ڕەنگە من ٸەو مرۆڤەنەبم کە پێویستیانە..یــان لەوانەیە واقع لەگەڵ خەیاڵەکانی من زۆر جیاوازبێ و یەک نەگرنەوە بۆیە بەوجۆرەم...
Ba nzikay 3 sall pesh estaw haman hast..
Elaha..
1 025
دێوەزمەیەک باڵی بەسەرمدا کێشاوە ,ھەناوی ھەنجن ھەنجن کردووم وەکو ڤایرۆس وایە ھەتا شوێنێک باش ٸەکەمەوە لە سوچێکی ترەوە ھێرش ٸەھێنی و ھەوڵی لەناوبردنم ٸەیات..
Elaha..
1 025
ھەستێکیش ھەیە ٸەوەندە بەھێزە تا ٸەگاتە ٸەوەی زۆر بە ٸاسای ھەست بە لێدانی دڵت بکەی .. وەک ٸەوەی دڵت بیەوێ ھاوار بکا و کەوتبێتە پەلەقاژە و دەرگای سینەتی لەسەر داخرابێ , بۆیە لەپشت گشت ٸێسکەکانەوە ھێندە بەتوندی لێدەدا خۆشت خەریکە لە دیقا باڵ ٸەگریتەوە لەگەڵیا...
Elaha..
1 025
ٸەوەی ویستمان ببێت نەبوو..
ٸەوەشی نەمان ویستببێ بوو..
ویستم بڵێم خۆو بەبیرکردنەوە سەرقاڵ مەکە,ٸەوەی قەرارەببێ ھەر ٸەبێ..
Elaha..
1 025
لە ژیانی ٸێمەیا ;ھەموو نەبووەکان ھەر بەنەبوون, وەھەموو ھەبووە کانیش بە نەبوون کۆتاییان یەتـــ..
Elaha..
1 025
ٸەمەوێ بگـەم بـەڵام نـاگـەم
چەن ڕا ٸەکەم بەھیچ ناگەم
ھەوڵ ٸەدەم پێی ڕاناگەم
لەدەست کاری زەمانە من چی بکەم
من ٸەمەوێ ٸەم ژیانە ..
ورد و خاپور و وێران کەم
ٸازادبم و خۆم فیرار کەم..
بەڵام کەبیر ٸەکەمەوە..
ناتوانم ھیچیان ٸەنجام بەم
ٸەڵێم باخۆم ون کەم و
ژیانیش لەخۆم ڕزگار کەم..
Elaha..
1 025
-- تۆ ڕاست ٸەکەیت من کەسێکی ترسنۆکم
لەوانەیە باوەڕ بەم قسەیەم نەکەی , من لە ڕوداوە باشەکانیش ٸەترسم..
کاتێک ھەموو شتێک باشە چاوەڕێ دەکەم تا ڕوداوێکی خراپ ڕوو بدات
ھەر ٸەو " مەریەم"ە
ٸەوەندە باش بوو نەم توانی بیھێڵمەوە, دواتر لە کارگە ڕۆشتم بۆلای کچێک کە ھەر لە سەرەتاوە کەموکوڕیەکانی دیاربوو لە کۆتاییشا لەبەر کەمو کوڕییەکانی وازم لێھێنا...
من ڕقم لە کەسێکە کە کەموکوڕی ھەیە
لە کەسێک دەترسم بێ کەموکوڕییە
واتەچی؟...
من لەو دوکانەش دەترسام
چونکە من تەنانەت لە خۆشبەختیش ٸەترسم..
-- کاتێک لە بری بیرکردنەوە چۆنێتی بیرکردنەوەت فێر ٸەکەن ھەر وای لێ دێت...
1 025
ٸەڵێن خێزان سەرچاوەی درووست بوونی کەسایەتی مرۆڤەکانە..
لەگەڵ زیاد بوونی ھەر ڕۆژێک لەتەمەنم جوانترو باشتر لەو وتەیە تێٸەگەشتم..لە ھەر تێکشکانێک و بینینی ھەر ٸازارێک کەسایەتی ناخم زیاتر بەدەر ٸەکەوت..کە تەواو گەورە بووم ٸنجا تێگەشتم بۆچی ھەر پارچەیەکی جەستەم لەشوێنێکە دەی خۆ وتم مرۆڤ ٸاوێنەی ٸەوشتانەیە کەتیای ژیاوەو پێیا تێپەڕ بووە..
Elaha..
1 025
لەگەڵ کەسێک بە کە پێگەیشتووە ئەوەندە پێگەیشتووە کە پەروەردەت بکات ، ئەوەندە پێگەیشتووە کە گفتوگۆی قووڵی مانادارت پێشکەش بکات ، ئەوەندە پێگەیشتووە کە فێری شتێکی نوێت بکات ، ئەوەندە پێگەیشتووە کە پلانی بۆ تۆ و داهاتووت هەبێت ،
دڵنیابە ، ڕوخسار باشە بەڵام کەسێک کە بیرکردنەوەی باشی هەبێت دەگمەنە …
1 025
باشم زۆریش باشم ٸەوەنەیەک کە ٸەتوانی گوێت لە دەنگدانەوە و بەرزی پێکەنینم بێت وەلێ بە وشەیەک نیگایەک ڕێک لەو جێیە ٸەتوانم بگریم..
Elaha..
1 025
ٸیلاھیم لەنێوان دەستەکانت شوێنێک ھەیە بۆمن؟
باوەشت بۆم ٸەکەیتەوە ؟, وەک ھەموو کاتێک
پێویستم پێتە...
Elaha..
1 025
ڕۆژێک لە کتێبێکی چەن ھەزار پەڕەیدا باسی ٸەو شەوە و ھەستە ناکۆتایانەت بۆ ٸەکەم کەپێت چێشتم ... چ نەگریس و تاڵبوون!
ناویشی ٸەنێم ( ژیانکردن لەگەڵ پاکترین ناپاک)..
Elaha.. 💙
