1 022
Subscribers
No data24 hours
-27 days
-1030 days
Posts Archive
1 021
ٸـازیـزەکەم مــن ٸاگر نـیم
کە بـۆت بـگڕم.......
خەڵوزیش نیم وەکو پشکۆ
سور سور ببم ھەتا ٸەمـرم
بـاڵـندە نــیم بـفـڕم بــەبـاڵ
بـەرەو ھــێلانەکەی خـەیاڵ
داریـش نیم ڕەگم لە زەمینا
بکوتـم.......
بسـت بسـت باڵا بکەم ھەتا
ٸەمرم........
مـن مـرۆڤـێکم بێ ٸـەمـانـە
بـێ گڕ بێ بـاڵ ,وە بـێ لانـە
بەڵام خاوەنی دڵێکم
کە پێویستە بۆ ژیانم
ٸەویش پێشکەش بەتۆ ٸەکەم
تاکو نەڵێی بێ ویـــژدانـــم
ٸاخر گیانە نەک ھەر دڵـم
تـۆ بردوتە مــێشکی ســڕم
قـەیـنـا مـن قـبوڵمـە ٸاوا
گەر بشـبیتـە کۆرپەو ساوا
ٸـەتـخەوێـنم لە ھەناومـا
ژیرت ٸەکەم لە ناو چاوما
Elaha..
1 021
ٸەگەر ٸەمجارە بێیتەوە
بەرگی نا ٸومێدی دەدڕم
فرمێسک لەچاوی خەم
دەسڕم..
خۆشەویستیت بۆ ٸەڕوێنم و
میھرەبانی ٸەکەم بە ماڵ
ھەمووی ٸەکەم بە ناوتەوە
ٸیشق و ٸەوین و مەحاڵ..
Elaha..
1 021
ھەرچی کەبووی ھەیچ مەبە
چونکاتێ ھیچ بووی بوونیشت ٸەبێ بەھیچ
کەسێ کەھیچ بێ بوونوو نەبوونیشی ھیچە..
Elaha..
1 021
ھەتا زیاتر تێکەڵی مرۆڤەکان بم زیاتر ھەست بەتەنیای ٸەکەم..ٸەزانم چەنێک تەنیام چەنێک دوورم لەژیان..لەڕاستی.. لەکەسەکان..ھەنێ جار ٸەڵێم ڕەنگە خەتالەمن بێت ..ڕەنگە من ٸەو مرۆڤەنەبم کە پێویستیانە..یــان لەوانەیە واقع لەگەڵ خەیاڵەکانی من زۆر جیاوازبێ و یەک نەگرنەوە بۆیە بەوجۆرەم...
Ba nzikay 3 sall pesh estaw haman hast..
Elaha..
1 021
دێوەزمەیەک باڵی بەسەرمدا کێشاوە ,ھەناوی ھەنجن ھەنجن کردووم وەکو ڤایرۆس وایە ھەتا شوێنێک باش ٸەکەمەوە لە سوچێکی ترەوە ھێرش ٸەھێنی و ھەوڵی لەناوبردنم ٸەیات..
Elaha..
1 021
ھەستێکیش ھەیە ٸەوەندە بەھێزە تا ٸەگاتە ٸەوەی زۆر بە ٸاسای ھەست بە لێدانی دڵت بکەی .. وەک ٸەوەی دڵت بیەوێ ھاوار بکا و کەوتبێتە پەلەقاژە و دەرگای سینەتی لەسەر داخرابێ , بۆیە لەپشت گشت ٸێسکەکانەوە ھێندە بەتوندی لێدەدا خۆشت خەریکە لە دیقا باڵ ٸەگریتەوە لەگەڵیا...
Elaha..
1 021
ٸەوەی ویستمان ببێت نەبوو..
ٸەوەشی نەمان ویستببێ بوو..
ویستم بڵێم خۆو بەبیرکردنەوە سەرقاڵ مەکە,ٸەوەی قەرارەببێ ھەر ٸەبێ..
Elaha..
1 021
لە ژیانی ٸێمەیا ;ھەموو نەبووەکان ھەر بەنەبوون, وەھەموو ھەبووە کانیش بە نەبوون کۆتاییان یەتـــ..
Elaha..
1 021
ٸەمەوێ بگـەم بـەڵام نـاگـەم
چەن ڕا ٸەکەم بەھیچ ناگەم
ھەوڵ ٸەدەم پێی ڕاناگەم
لەدەست کاری زەمانە من چی بکەم
من ٸەمەوێ ٸەم ژیانە ..
ورد و خاپور و وێران کەم
ٸازادبم و خۆم فیرار کەم..
بەڵام کەبیر ٸەکەمەوە..
ناتوانم ھیچیان ٸەنجام بەم
ٸەڵێم باخۆم ون کەم و
ژیانیش لەخۆم ڕزگار کەم..
Elaha..
1 021
-- تۆ ڕاست ٸەکەیت من کەسێکی ترسنۆکم
لەوانەیە باوەڕ بەم قسەیەم نەکەی , من لە ڕوداوە باشەکانیش ٸەترسم..
کاتێک ھەموو شتێک باشە چاوەڕێ دەکەم تا ڕوداوێکی خراپ ڕوو بدات
ھەر ٸەو " مەریەم"ە
ٸەوەندە باش بوو نەم توانی بیھێڵمەوە, دواتر لە کارگە ڕۆشتم بۆلای کچێک کە ھەر لە سەرەتاوە کەموکوڕیەکانی دیاربوو لە کۆتاییشا لەبەر کەمو کوڕییەکانی وازم لێھێنا...
من ڕقم لە کەسێکە کە کەموکوڕی ھەیە
لە کەسێک دەترسم بێ کەموکوڕییە
واتەچی؟...
من لەو دوکانەش دەترسام
چونکە من تەنانەت لە خۆشبەختیش ٸەترسم..
-- کاتێک لە بری بیرکردنەوە چۆنێتی بیرکردنەوەت فێر ٸەکەن ھەر وای لێ دێت...
1 021
ٸەڵێن خێزان سەرچاوەی درووست بوونی کەسایەتی مرۆڤەکانە..
لەگەڵ زیاد بوونی ھەر ڕۆژێک لەتەمەنم جوانترو باشتر لەو وتەیە تێٸەگەشتم..لە ھەر تێکشکانێک و بینینی ھەر ٸازارێک کەسایەتی ناخم زیاتر بەدەر ٸەکەوت..کە تەواو گەورە بووم ٸنجا تێگەشتم بۆچی ھەر پارچەیەکی جەستەم لەشوێنێکە دەی خۆ وتم مرۆڤ ٸاوێنەی ٸەوشتانەیە کەتیای ژیاوەو پێیا تێپەڕ بووە..
Elaha..
1 021
لەگەڵ کەسێک بە کە پێگەیشتووە ئەوەندە پێگەیشتووە کە پەروەردەت بکات ، ئەوەندە پێگەیشتووە کە گفتوگۆی قووڵی مانادارت پێشکەش بکات ، ئەوەندە پێگەیشتووە کە فێری شتێکی نوێت بکات ، ئەوەندە پێگەیشتووە کە پلانی بۆ تۆ و داهاتووت هەبێت ،
دڵنیابە ، ڕوخسار باشە بەڵام کەسێک کە بیرکردنەوەی باشی هەبێت دەگمەنە …
1 021
باشم زۆریش باشم ٸەوەنەیەک کە ٸەتوانی گوێت لە دەنگدانەوە و بەرزی پێکەنینم بێت وەلێ بە وشەیەک نیگایەک ڕێک لەو جێیە ٸەتوانم بگریم..
Elaha..
