fa
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

رفتن به کانال در Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

نمایش بیشتر
1 396
مشترکین
+324 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
-1230 روز
آرشیو پست ها
حەزرەتی رسول اللە صلی اللە علیە وسلم دەفەرموێت: كَمَلَ مِنَ الرِّجَالِ كَثِيرٌ، وَلَمْ يَكْمُلْ مِنَ النِّسَاءِ: إِلَّا آسِيَةُ امْرَأَةُ فِرْعَوْنَ، وَمَرْيَمُ بنْتُ عِمْرَانَ، وإنَّ فَضْلَ عَائِشَةَ علَى النِّسَاءِ كَفَضْلِ الثَّرِيدِ علَى سَائِرِ الطَّعَامِ(3411). كامڵەكان لە پیاواندا زۆرن، بەڵام لە ئافرەتاندا كەس كامڵ نەبووە جگە مریەمی كچی عیمران و ئاسیای ژنی فیرعەون، فەزڵی عائیشەش بەسەر باقی ئافرەتاندا وەك فەزڵی نانی تشریب وایە بەسەر باقی خواردنەكاندا.

یەكێك لە حەز و خولایا و غەریزە دیارەكانی ئافرەت غەیبەت كردنە، چێژ ئەبینێ لە بەدواداچون و وردبوونەوە لە ڕەفتاری خەڵك، هەموان ب
یەكێك لە حەز و خولایا و غەریزە دیارەكانی ئافرەت غەیبەت كردنە، چێژ ئەبینێ لە بەدواداچون و وردبوونەوە لە ڕەفتاری خەڵك، هەموان باش دەناسێت نەفسی خۆی نەبێت، بۆیەش ڕوحی قبوڵی مرۆڤی كامڵ ناكات(ناگاتە ئەو ئاستە عیرفانییە باڵایە) چونكە لە تایبەتمەندییەكانی مرۆڤی كامڵ ناسینی خودە نەك خەڵك. #توراسی_عیرفانی #شارستانیەتی_ئیلاهی

لەوانەیە بەلایەنی کەمەوە دەیان فیلمت بینیبێت، لەسەر خراپەکانی هیتلەر و نازیەکان و هۆلۆکۆست بینیبێت، بەڵام ڕەنگە هەرگیز خراپەک
لەوانەیە بەلایەنی کەمەوە دەیان فیلمت بینیبێت، لەسەر خراپەکانی هیتلەر و نازیەکان و هۆلۆکۆست بینیبێت، بەڵام ڕەنگە هەرگیز خراپەکانی کۆمۆنیزمی مارکسی، لینین، هۆلۆدۆمۆر، یان ڕۆڵی جوولەکە پلە باڵاکانی سۆڤیەت لە لەناوبردنی بەرنامەبۆداڕێژراوی ئەوانەی کۆمۆنیزمیان ڕەتکردەوە ( زۆربەیان غەیرە جوولەکەن) نەبینیبێت.  زۆر شتت بینیوە یان خوێندووەتەوە دەربارەی ئەو ئەو یادەوەریە گوماناوییەی ئان فرانک، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەبارەی ئەلێکساندەر سۆلژنیتسینت نەخوێندووەتەوە کە بەهۆی ناڕەزایەتییە سیاسییەکەیەوە لە لە زیندانەکانی سۆڤیەت مایەوە و لە کتێبەکەیدا "دوو سەد ساڵ پێکەوە" بە ڕوونی باسی ئەو ڕۆڵانەی کردووە کە جولەکەکان لە "جینۆساید و ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکان"دا گێڕاویانە.   مارکسیەکان نەک هەر ٥٠-٦٠ ملیۆن کەسی غەیرە جوولەکەیان لە ڕووسیا و ئۆکرانیا کوشتووە، بەڵکو ٣٥ ملیۆن کەسی دیکەشیان لە چین کوشتووە.  ئەمەش بەو مانایەیە کە مارکس و هەندێک جولەکەکانی تر ڕۆڵێکی بنەڕەتییان هەبووە لە کوشتنی بەکۆمەڵی ٨٥ و ٩٥ ملیۆن کەسی غەیرە جوولەکە.  مارکسیزم بیروباوەڕێکی تەواو تاوانکارییە کە لەسەر بنەمای دزی (دزیکردن لە بەرهەمهێنەران و بەخشین بە نابەرهەمهێنەران) دامەزراوە، لەگەڵ ئەوەشدا زانکۆکانی ڕۆژئاوا پڕن لە کەسانی ئەکادیمی چەپڕەو کە هێشتا وەک ئەخلاقیترین بیروباوەڕ و چارەسەری کۆتایی بۆ کێشەکانمان دەیخەنە ڕوو. #سەرنج #مارکسیزم #مۆدێرنە

باوەڕێکی تۆکمە پێویستی بە چەک هەیە، کە تاوەکو بتوانیت یەکەمجار بەرگری لە بیروباوەڕەکانت بکەیت، دووەم خاکەکەت و میراتەکەت و سێ
باوەڕێکی تۆکمە پێویستی بە چەک هەیە، کە تاوەکو بتوانیت یەکەمجار بەرگری لە بیروباوەڕەکانت بکەیت، دووەم خاکەکەت و میراتەکەت و سێیەمیش منداڵ و نەوەکانت.  چەکێک کە بیروباوەڕی دروستی لەگەڵ نەبێت، وا دەکات بەلاڕێدا بڕۆیت .  عەقیدەی بێ چەک و قەڵا و پارێزەریش، لاواز و زەلیلت ئەکات، کە ڕەنگە لە هەر ساتێکدا خاک و خێزانت داگیر بکرێن. #ڕەسەنایەتی #سەرنج

تەنانەت لەوانەیە نەتوانێت کێشەی چاڵی بەردەم ماڵەکەی چارەسەر بکات، بەڵام داوای چارەسەری دونیات لێ دەکات. ئەم بیکردنەوەیە لە نێ
تەنانەت لەوانەیە نەتوانێت کێشەی چاڵی بەردەم ماڵەکەی چارەسەر بکات، بەڵام داوای چارەسەری دونیات لێ دەکات.  ئەم بیکردنەوەیە لە نێو خەڵکیدا وەک پەتایەکی لێ هاتووە و هەر یەکێکیان وەک هەرزەکارێکی خەوپڵاو وایە کە پێی وایە هەر کە لە خوێندنەوەی ڕۆمانە خەمناکەکەی تەواو بوو جیهان دەگۆڕێت.  یەکێک لە نیشانەکانی ئەم جۆرە حەزیان لە کتێبەکانی وەک (مالیک نەبی)یە، کە خەریکیان دەبن وەک ئەوەی وەڵامی پێویستیان تێدا بدۆزنەوە، دواتر کە لە دوا لاپەڕە کۆتاییان دێت، تەنها چەند دەربڕینێکی جوانیان بۆ دەمێنێتەوە، کە زۆربەیان بەدیهین و هەمووکەس ئەیانزانێت.  کێشەکە لای مالیک نەبی نییە، بەڵکو لەلای ئەو کەسانەیە کە خەیاڵ دەکەن بۆ گۆڕینی دنیا تەنها پێویستیان بە کەسێکە کە ڕێگاکەیا پیشان بدات، بە پێچەوانەی ئەوەی ئەم کەسانە خەیاڵی دەکەن، ئەم خەونانە لە دەربازبوون لە واقیع و تەمبەڵی زیاتر هیچی تر نین.  ئەمە بەو مانایە نییە کە مێژوو کۆتایی هاتووە، مێژوو کۆتایی نایەت، وە وڵاتان و شارستانیەتەکان بەردەوام دەبن لە سەرهەڵدان و داڕمان، بەڵام ئەمەش بەو مانایە نییە کە نووسینی مێژوو لە هەر ساتێکدا کە دەتەوێت مومکین بێت، یان خێرایی مێژوو هاوتا بێت بە قۆناغی ژیانت، بۆیە هەموو شتێک بە چاوی خۆت ببینیت، مەسەلەکە تێکەڵەیەکی سیحراوی نییە کە ڕەنگە لە سوچێکی فەیسبوکدا بیدۆزیتەوە، بەڵکو یاساگەلێک هەن کە جیهان و مێژوو بەڕێوەدەبەن و ناتوانیت بازیان بەسەردا بدەیت، بۆیە بەهای خۆت بزانە و توانای چیت هەیە، چونکە ئەگەر بەڕاستی توانای شتێکت هەبووایە، پرسیارت لە کەس نەدەکرد، چونکە تواناکە خۆی لە خۆیدا کاری خۆی دەکات و تۆ چاوەڕێی ئامۆژگاری کەس ناکەیت.  کێشەی ئەو کەسانەی کە یەکسەر هەموو شتێکیان دەوێت ئەوەیە کە هەمیشە بە پەلەکردن یەکسەر هەموو شتێک لەدەست دەدەن پرسیار لەبارەی سەقفەوە ئەکەن، لەکاتێکدا تەنانەت بناغەشیان نییە.  هێشتا پێداگریت لەسەر چارەسەری سیحراوی؟  پێت دەدەم: لانیکەم پێویستە لە هەژموونی ئەمریکا ڕزگارت بێت.  ئێستا بڕۆ لێی ڕزگار ببە، یان دەتەوێت فڕۆکە هەڵگر و مووشەکی ئەتۆمیشت پێ بدەم؟😄 #دەروونی #سەرنج #مۆدێرنە

نامیلكەی میتافیزیكی نێر و مێ #ئەرشیفی_كتێب

ئەم پێپەتیە دواکەوتووانە سێ ئیمپراتۆریەتی پێشکەوتووی مۆدێرنیان لەناوبرد و مەرجی خۆشیان فەرڕەکرد لە گرێبەستەکاندا ئیمارەی ئیسلامی (ادام الله عزها ومجدها)

#هەڵوێستە كۆتایی بەرەڵا كردنی ئافرەت ئەمەیە، هەر دووبارە دێتەوە ژێر دەستی پیاو(چونكە ئەوە لە سروشتیایە و ناتوانێت خۆی بۆخۆی ب
#هەڵوێستە كۆتایی بەرەڵا كردنی ئافرەت ئەمەیە، هەر دووبارە دێتەوە ژێر دەستی پیاو(چونكە ئەوە لە سروشتیایە و ناتوانێت خۆی بۆخۆی بەڕێوەبەرایەتی خۆی بكات)، بەڵام پیاوێك كە بەزەیی پێیدا نایاتەوە و خۆشیناوێت و غیرەی لێ ناكات، وەك ئەو پیاوەی كە باوكییەتی یان برای یان خزم و كەسوكاری یان مێرد...هتد.

20240208_205507.m4a6.17 MB

Repost from موحاریب
فەرەنسا وڵاتێکە هیوایەتی شەڕی ناوخۆیە و زۆریش دوژمنایەتی فرە کولتوری دەکات، هۆکارەکەشی هەمیشە: خواستی بەپەلە بۆ یەکڕیزی و یەکسانی، لەبەرئەوەی شەڕە کاسۆلیکیەکان لەدژی فەرەنسییەکان کە مەزهەبی پرۆتستانتیان لە باوەش گرتبوو توخمێکی یەکگرتوویی و یەکسانی هەبوو، پاشان هەمان ئەم لۆژیکە دوای شۆڕش گواسترایەوە بۆ کۆمار لە ساڵی 1789، و پرۆسەی یەکخستنی دانیشتوان لەسەر بنەمای بیروباوەڕی نوێ، ئەویش کۆماریخوازی بوو، کە زمانی فەرەنسی وەک توخمێکی هاوبەش بۆ یەکخستنی دانیشتوانان بەکارهێنا، بەجۆرێک کە زمانی فەرەنسی کە ئەمڕۆ دەیزانین بوو بە زمانی فەرەنسییەکان 100%، دوای تەنیا 10%ی فەرەنسییەکان قسەیان پێ ئەکرد لە سەروبەندی شۆڕشدا، ئەوانیش تەنیا دانیشتوانی پاریس بوون. پرۆسەیەکی جینۆسایدیش لە ڕێگەی هێز و قوتابخانەوە بەسیستەم کرا بۆ یەکخستنی فەرەنسا لە ڕووی کولتوورییەوە، پاشان ئەم بابەتە ئەوانەشی گرتەوە کە وەک کۆچبەر هاتبوونە فەرەنسا، سەرەتا لە کۆچبەرە ئیتاڵییەکان لە کۆتایی سەدەی ١٩دا دەستی پێکرد، کە لەگەڵیاندا کێشەی گەورە ڕوویدا بەهۆی جیاوازی کولتوورەوە، هەرچەندە ئیتالییەکان نزیکترین کەسن لە فەرەنسییەکان.  پاشان، مەغریبییەکان و ئینجا ڕەشپێستەکانی ئەفریقا بە ژمارەیەکی زۆر هاتن لە کاتی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەدا دوای جەنگی جیهانی دووەم، و لە شوێنێکدا دانران کە لە کەمپ دەچوو کە ئەمڕۆ بە گەڕەک ناسراون، کە سەرەتا وەک چارەسەرێکی خێرا بۆ فەرەنسییەکان دروستکران کە لە لادێکانەوە هاتبوونە شار.  بەڵام بارودۆخی کۆچبەران لە شەستەکان و تا هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو تا ڕادەیەکی زۆر سەقامگیر بوو چونکە کارگەکان ئامادە بوون و بارودۆخی ئابووری باش بوو، هەروەها کۆمەڵگای فەرەنسی خۆی هێشتا مەسیحی و تا ڕادەیەک ترادیشناڵ (کەلتووری) بوو، هەر بۆیەش بۆشاییەکی قووڵی کولتووری لە نێوان کۆچبەران و فەرەنسییەکاندا نەبوو ، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا جیاوازیەکان دەستیان بە فراوانبوون کرد، بارودۆخی ئابووری لەنێو چینی کرێکاردا خراپتر بوو بەهۆی گۆڕانی ئابووری لە پیشەسازییەوە بۆ خزمەتگوزارییەکان، تاوان و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان بە توندی لە ناوچەکانی دەرەوەی شاردا بڵاوبووەوە، کە دەسەڵاتی دەوڵەت لە بەرژەوەندی باندەکان تەنازولاتی دەکرد.  هەروەها کۆمەڵگای نەریتی فەرەنسی نەما و وەک ئەوانی تر گۆڕا بۆ شێوازێکی ژیانی ئەمریکی (بەبێ فرە کولتوری، کە ئەمەش وەک جنێو وایە لای فەرەنسیەکان) و لەڕادەبەدەر عەلمانی، لەوانەش ڕاستڕەوەکان، کە گوایە بنەمایەکیان بۆ دژایەتیکردنی عەلمانیەت و چەپەکان دۆزیەوە، بەڵام بوون بە یەکێک لە توندترین بەرگریکارانی عەلمانیەت و کولتوری چەپەکان تەنها بۆ ڕق و کینە لە موسڵمانان، بۆ ئەمەش دەبینیت حەساسیەتێکی زۆریان هەیە بە هەموو شتێک ئیسلامی بێت، تا ئەو ڕادەیەی کە کچان سزا دەدەن چونکە تەنوورەی درێژیان لەبەردایە یان لەبەر ئەوەی یاریزانەکان بە ڕووتی لەبەردەم یەکتردا خۆیان ناشۆن .  ئەوەی ئەمڕۆ لە فەڕەنسا ڕوودەدات شتێکی نوێ نییە، بەپێی ئەوەی ڕووداوی هاوشێوەی زۆرە، گرنگترینیان ساڵانی 1990 و 2005ه و هۆکارەکه ی هەمیشە هەمان هۆکارە : کوشتنی گەنجێک بەدەستی پۆلیس.  بێگومان هەندێک کەس وەک هەمیشە کاتێک هەر شتێک لە فەرەنسا ڕوودەدات، دڵخۆش دەبن و وادەزانن ئەمە مانای وایە کۆتاییەکەی نزیکە، لە کاتێکدا ئەم ڕووداوانە وەک ئەوانی تر کۆتاییان دێت و ئەو هێشتا کۆتایی نەهاتووە.  وێنەکە نەخشەی زمانەکانە لە فەرەنسا پێش شۆڕشی ١٧٨٩ و ئەوەی بە ڕەنگی شین هەیە ئەو ناوچەیەیە کە پێشتر بە فەرەنسی قسەی دەکرد (پاریس). #سەرنج #توڕاسیەت #مۆدێرنە

Repost from موحاریب
photo content

گوڵیان برد بولبول نەیزانی..

Repost from تێڕوانین
ئایا ئەشعەریەکان ئینکاری هۆکاریەت ئەکەن (ئایا بێجگە لە خودا هیچ موئەسیرێکی تر هەیە ) وڵامێک بۆ ئەوانەی کە ئەڵێن ئەشعەریەکان ئینکاری هۆکاریەت ئەکەن #ئەفلاتوون #م_ئامێز #عیلمی_کەلام #منطق #ئەشعەری

Repost from تێڕوانین
دەرەنجامى گومان كردن لةسەر رەهای ياسا مەنطقيەكان، گفتوگۆيەك لةنيوان كەسيكى ژیری ئاسايى و مولحیدێك كە باوڕى بە ڕەهابوونى منطق نيە #ئەفلاتوون #م.ئامێز