fa
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

رفتن به کانال در Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

نمایش بیشتر
1 396
مشترکین
+324 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
-1230 روز
آرشیو پست ها
فەرقی بەینی مناڵێک ئەبێتە پیاو لەگەڵ دانەیەکدا ئەبێتە نێرە

فتأمل
فتأمل

ئەوەی ڕوویداوە پێشووتر، هەر ئەوەش لە داهاتوودا ڕوودەدات، ئەوەشی دروستکراوە پێشووتر هەر ئەویش لە داهاتوودا درووستدەکرێتەوە، چونکە لە ژێر خۆردا (لەم دنیایەدا) هیچ شتێکی تازە بوونی نییە. - سفر الجامعة - اصحاح 1 : 9 *تێبینی: لەم دنیایەدا کە شتانێک ئەبینین نوێیە، پێشووتر نەمانبینیوە، هیچ نین جگە لە لاساییکردنەوەی ئەو شتانەی پێشووتر هەبوون، واتە شتانێک نییە کە تازە بن، وەک مەولانا گینۆن ئەفەرموێت ئەوەی لە ئێستادا ڕوودەدات لەو پەڕەسەندنی لایەنی ماددیە لە جیهانی ڕۆژئاوادا، هیچ نییە جگە لە وێنەیەکی نزم و بێ قیمەتی زانستانێکی کۆن کە زۆر بەرز بوون، بەڵام بەرە بەرە مرۆڤەکان نزمبوونەتەوە وئاگا و توانای هەڵگرتنی ئەو زانستانەیان نەماوە. هەر بەڕاستی وایە، مرۆڤایەتی لە نەزانیەوە دەستی پێ نەکردووە ئینجا شارستانیەتی کەشفکردبێت وەک چۆن پێشکەوتنخوازەکان باسی دەکەن، بەڵکو بە شارستانیەتەوە دەستی پێ کردووە، ڕاستە سەرەتا شارستانیەتەکە ڕۆحی بووە، بەڵام بەرە بەرە ئەویان ئیهمال کردووە و دەستیانداوەتە لایەنە ماددیەکە و پەرەیانسەندووە کە زۆر زۆر زیاتر پەرەسەندووتر بوون لەم شارستانیەتە نزمەی ئێستا، بۆیە ئەوەی ئێستا هەیە هیچ نییە جگە لە لاساییکردنەوەی ئەوەی پێشووتر هەبووە، بەوهەموو داهێنانانەوە. چونکە مرۆڤ سنوورێکی دیاریکراوی هەیە ناتوانێت بیرۆکەی تازە بهێنێت لەوە زیاتر، ئەوەی ئێستەش هەیە هیچ تازە نییە، بەڵکو خوریەکە هەر لە زووەوە بووەتە گوریس. #ڕەسەنایەتی #مۆدێرنە #سەرنج

photo content

#مەیخوێنەوە_گەرتایبەتنیت چونكەلێیحاڵی نابیت لە ”وحدە”دا كەسی خاوەن مەبدەئەكە كەماڵی توانا پەنهانكراوەكانی ناخی هەیە، بە جۆرێك دەتوانین بڵێین مەفهومی چۆنییەتی(كوالێت) گەیشتۆتە ئەوپەڕی بەرزی تێیدا، ئەمەش لە كاتێكدا ڕودەدات كە هیچ پەرتبوونێكی تێدا نەبێت(چەندێتی). بەڵام لە چەندێتی تەواودا(زۆری لە ژمارە بێ جیاوازی كوالێت) بە پێچەوانەوە، پەرتبوون و دابەشبوون دەگاتە ئەوپەڕی، كە خودی بنەمای دابەشبوون خۆی تێدا حەشار داوە. شتێكی بەدەهیشە كە هەموو كائینێك بە هێندەی بچوكبوونەوەی تواناكانی دەچێتەوە ناو خۆی، بەواتایەكی دی بە هێندەی لەدەستدانی سیفاتی جیاكەرەوە لە ڕووە جەوهەرییە سەرەكییەكەی بێ توانا دەبێت و دەچێتەوە ناو خۆی. هێندەی جیاوازی لە چۆنێتیدا لەدەست بدات لەناو كۆمەڵگەی مرۆیدا، هێندە بەرەو نەمان و پوچەڵی و پەرتبوون دەڕوات. وشەی (پەرتبوون)یش لێرەدا باشترین دەربڕینە بۆی چونكە گوزارشت لە ئیمتیازی شاراوە دەكات لە تاریكی(عماء)ی بنەڕەتی(العما لە فەرمودەی”كان اللە في عماء” لەسەر هاتووە كە ڕەمزە بۆ عدم)، لەوێدا كائینەكە دەگەڕێتەوە تەنها بۆ ڕووە جەوهەرییە پەیوەستەكەی، وەك ئەوەی وانەبێژەكان ناویان لێناوە(مادەی بێ شێوە)، بە جۆرێك هەموشتێك تێیدا لە ئارامیدایە و هیچ شتێك لە هێزەوە نابێت بە كردا، تەنانەت وشەی(ئەوپەڕی سنور) ئەگەر گەیشتنپێی مومكین بێت، ئەوكات ئاماژەیە بۆ لێبونەوەی هەموو شتێكی موجەبی لە كەسایەتییەكە، بە هەمان هۆكاری ئەوپەڕ پێچەوانەی نێوان دژیەكەكان، ئەم پەرتبوونە لە هاوتەریبی یەكتردەركەر(تا یەكیان زیادبێ ئەویدی كەم دەكات) وەك بەركەوتنێكی شەیتانی تۆقێنەر دەردەكەوێت بۆ فەنا بوونی تاكەكان لە وەحدە مەبدەئی زاتیدا. 📚ئیمام عبدالواحد یحیا/ ڕێنێ جینۆ(هیمنة الكم) #شارستانیەتی_ئیلاهی #توراسی_عیرفانی

ئەمە خوشکێکی دیندارمانە کە ئیشەکانی مەتبەخی کردووە تۆزێ تایچی ئەکات. تایچی یەکێکە لە جوانترین جۆرەکانی شاولین.

نەرگز و سوسەن ووەنەوشە مەستی بۆنی بێ هەوای تۆ

ئەتانەوێ بزانن؟ من ئەوەم: کەسێکی ڕەسەن (توڕاسی)، دواکەوتوو، کەلامی، جیهادی، دژە مۆدێرن. (ئەهلی تەسەوفیشم خۆشەوێ)

سيف روما الشرقية بيليساريوس العظيم

ڕێک تووشی سەدمەی تەفسی کرد😄

Repost from تێڕوانین
کۆمەڵگەی مۆدێرن "هیچ داهاتوویەکی نییە"، پیاوی دەروونی سەدەی بیستەم بیر لە هیچ شتێک ناکاتەوە لە دەرەوەی پێداویستییە دەستبەجێیە
کۆمەڵگەی مۆدێرن "هیچ داهاتوویەکی نییە"، پیاوی دەروونی سەدەی بیستەم بیر لە هیچ شتێک ناکاتەوە لە دەرەوەی پێداویستییە دەستبەجێیەکانی. » — كريستوڤر لاتش |

کاتێ بەتەمایت دڵی برادەرەکەت بدەیتەوە بەس نازانی چی بڵێیت🐸:
کاتێ بەتەمایت دڵی برادەرەکەت بدەیتەوە بەس نازانی چی بڵێیت🐸:

دیقەت بدەن حەداسیەکان زۆر میل و خەمخۆری و تعاطفیان ئەچێت بەرەو لای مەسیحی و شیعە، دایمە ئەڵێن ئەوان برامانن و ئەبێت ڕێزیان لێ
دیقەت بدەن حەداسیەکان زۆر میل و خەمخۆری و تعاطفیان ئەچێت بەرەو لای مەسیحی و شیعە، دایمە ئەڵێن ئەوان برامانن و ئەبێت ڕێزیان لێبگرین و...هتد، یەعنی ئەوەنە باسئەکەن کە سوننی ئەبێت ڕێز لە غەیری خۆی بگرێت، شیعە بەو هەموو کارانەیەوە یان مەسیحیەکان بەو هەموو انتهاکانەیانەوە یەکجاریش حەداسیەکمان نەبینی بڵێت ئەبێت ڕێز لە سوننە بگیرێت یان شتێ لەو نۆعە، هەرچەنە هەبێت مانای ئەوە نییە ئەو تعاطفە لەگەڵ شیعە یان مەسیحیەت لە کرۆکی حەداسیەکانەوە کەمبکاتەوە، بەس وەکو ڕوونی باسی ئەکەم کە ئەوەندە بەرەو ڕووی ئەوان ئەڕۆن ئەو کارە بەسیتەش کە هەمووی ئەتوانێت بیکات، بەڵام نایکەن، بۆیە بە کورتی حەداسی گوارە لەگوێ (سەگی) غەیری خۆیەتی و دایمە ئەیەوێت ئەو لە خۆی ڕازی بکات، چونکە فکرەکەی ئەسڵەن هی غەیری خۆیەتی (واتە هی توڕاسی خۆی نییە). جا تەشەییوع و مەسیحیەتی ئێستاش هەمووی لە نەواخنیاندا حەداسین هەرچەند دژی ئەوەش بڵێن. ئەمەش هەڵێنجراو بوو لە قەولەکانی شێخم (أدام الله ظله علينا). #ڕەسەنایەتی #مۆدێرنە

بێ نەوام هیچ نییە..

م. جلیل محمدی | باسێک لە پراگماتیزم و چارەنووسی ئەوروپا بینەربن: https://youtu.be/usAGtsC8Axo?si=LT6s-z8bDu9D5QGK

ئیمامی فەخری ڕازی دەفەرموێت: بزانە كە زانستەكان یان عەقڵین یان وەزعین، سەبارەت بە وەزعی(دانراو) هیچ سودی لێنابینرێ جگە دەستكە
ئیمامی فەخری ڕازی دەفەرموێت: بزانە كە زانستەكان یان عەقڵین یان وەزعین، سەبارەت بە وەزعی(دانراو) هیچ سودی لێنابینرێ جگە دەستكەوتی ژیانی ماددی، شوێنكەوتەش ناكرێت كامڵتربێ لە ئەسڵ، كاتێك ڕونكردنەوەمان لەسەر بێ ئەرزشی ژیانی ماددی دا، ئەوا هەر زانستێك كە تەنها پێویست بوو بۆ ئەو ژیانە ماددییە ئەولاترە بێ ئەرزش بێت، بەمەشدا بزانە كە ئەو زانستانەی خەڵك زۆربەی بەرەوڕوی دەچن زانستگەلێكی بێ ئەرزشن، چونكە هیچ سودێكی نییە جەگە ڕیعایەت كردنی ژیانی دنیایی نەبێت. سەبارەت بە زانستە عەقڵییەكان یان ئەوەتا داخوازیكراوە لەبەر خودی خۆی یاخود داخوازیكراوە لەبەر جگە خۆی، ئەو زانستە عەقڵیانەشی داواكراون لەبەر جگە خۆی (زانستی منطق)ە، ئەوجا مادەم لەبەر جگە خۆی داوا كراوە ئەوا شەرەفی بە شەرەفی ئەوەیە كە لە پێناویدا داواكراوە. سەبارەت بەو زانستانەشی كە لەبەر خودی خۆیان داوادەكرێن لە چوار بەش پێكهاتووە: - زانستی ئیلاهییات - زانستی ڕوحانییات - زانستی جیهانی بەرز - زانستی جیهانی نزم #توراسی_عیرفانی #شارستانیەتی_ئیلاهی #نیعمەتی_عەقڵ

بۆ ئەوەی زیاتر شارەزای ئەوە بن بۆ چی مۆدێرنە دژی فرەچەشنی یان جیاوازیە ئەم پۆستە بخوێننەوە

ئەو ماسییەی لە دەریادایە ئاگاداری ئەوە نییە کە لە ئاودا مەلە دەکات، مرۆڤیش لەو سەردەمەی تیایدا دەژی بەهەمان شێوەیە، بەزەحمەت درک بەوە دەکات کە بە پێی لۆژیکی سەردەمەکەی بیردەکاتەوە و شتەکان هەڵدەسەنگێنێت، پێدەچێت وا بیربکاتەوە کە ئەو شتانە بەدیهین (پێویستیان بە سەلماندن نییە ئەوەندە ڕوونن). هەر لەبەر ئەمەشە دوو جۆر کەس دەدۆزیتەوە کە درک بە ڕادەی دژبەیەکی خۆیان ناکەن.  ئەو کەسەی دژی مۆدێرنەیە و ڕاستگۆشە لەگەڵ خۆیدا، بەڵاملە هەمان کاتدا دژی فرەییخوازییە (هەمەچەشنی یان بە عەرەبیەکەی التعددیة)، کە ئەو قەبوڵنەکردنەش یەکێکە لە سیفەتەکانی مۆدێرنە.  جۆرێکی تر هەیە لەگەڵ فرەچەشنیە، لە هەمان کاتدا بۆ مۆدێرنە تێئەکۆشێ، کە ئەوەش دژی فرەچەشنیە. تێبینی/ مەبەستیشمان لە هەمەچەشنی: هەمەچەشنی کولتور و زمان و ئایین و...هتد، ئەمەش مانای ئەوە نییە کە هەمووی بە ڕاست بزانی، بەڵام هەرچەند باتڵیش بن بەلاتەوە ئەبێت ڕێگە بدەیت (وەکو کەسەکان کە ئەو باوەڕەیان هەیە) بوونیان هەبێت، وە بە درێژایی مێژووش ئیسلام وای کردووە، وەک ئەهلی زیممە و ئایینەکانی تریش ژیاون لە دیاری ئیسلامیدا، کە لەوانەیە شتانێکیان کردبێت پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلام بێت، ئێمە یاسامان هەیە کە ئەهلی ئایینەکانی غەیرە ئیسلام مافی خۆیانە بە ئایینی خۆیان حوکم بکەن، وەک خواردنەوەی مەی لای گاور، و زەواجی مەحرەم لای مەجوسیەکان، مادام ئایینی خۆیانە و زەرەر لە موسوڵمانان نادەن ئاساییە جێبەجێی بکەن، وە ئەوە یاسایەکە کە ئەبێت جێبەجێ بکرێت و نابێت لابدرێت لێی، چونکە ئەوکات حەق و مافی ئەو زیممیە ئەخۆیت.