عَنْقّاْءُ
Открыть в Telegram
هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا
Больше1 388
Подписчики
Нет данных24 часа
-27 дней
-730 день
Архив постов
1 388
Repost from ترادیسیۆن - Tradition
دژبەیەکیەکانی کانت :
کانت لەزۆرشوێنی ڕەخنەی عەقڵی پەتی دووبارەی دەکاتەوە 'لۆجیکی ئەرستۆ کامڵە'. دژبەیەکیەکی زۆر وازح هەیە لێرەدا. سالمون میمون یەکێک لە هاوئاوەزانی کانت، گرنگی بەو کێشەیە داوە دەڵێت : وتنی ئەوەی کە لۆجیکی ئەرستۆ کاملە، لەگەڵ فەلسەفەی کانتدا یەکناگرێتەوە. ناشکرێت بەلگەی بۆ بهێندرێتەوە. چونکە لای کانت لۆجیکی ئەرستۆ پێش فەلسەفە ترانسێنداڵەکەیەتی. بەس حەقەت ئەوەیە تۆ ناتوانی بێ ڕەخنەیەکی ترانسێنداڵی بابەتە لۆجیکیەکان بژمێری و فۆڕمی لۆجیک ڕێک بخەیت. سەرەڕای ئەوە خاڵێکی گرنگ هەیە، مانای 'کامڵ بوونی لۆجیک'. چییە لای کانت؟؟ ئایە ئەگەر مانای ئەوەیە عەقڵ تەنها بەیاسای لۆجیکی ئەرستۆ کاردەکات، ئەوا قسەکەی وادەخوازێت حەقیقەتی عەقڵی بۆ دەرکەوتبێت. وە ئەم قسەیە بریتیە لە حوکمێکی کوللی، ئایە بە تەجروبە و عەقڵ پێکەوە سەلماوە؟؟ کە نەسەلماوە، کەواتە چۆن دەزاندرێت کامڵە؟؟! کانت هەر بانگەشەیەک بکات لە عەقڵی خۆی دەرناچێت. هەرچەند بیەوێ.
1 388
جا خۆش لەوەیە قسەی دوو بەناو عالم و دکتۆر و...هتد بۆ ئەهێنێ، خۆشیان لەوانەیە زۆربەی ئەو خاڵانەیان تیا بێت
ناشزانی بە چ پێوەرێک ئەم شتانەیان بە نەخۆشی دەروونی داناوە.
وەک ئیمام گینۆن (رحمة الله علیه) ئەفەرموێت: توێژینەوەکانی زانستی مۆدێرن تەنیا لەسەر یەک جۆری مرۆڤە ئەویش مرۆڤی مۆدێرنە.
1 388
عەقڵیەتی مۆدێرن ئەیەوێت بڵێت: هەموو کەس نەخۆشی دەروونیە، بەس خەم مەخۆ پارەمان بەرێ خۆمان چارەت ئەکەین، تەنیا پارەت هەبێ ماباقی سەهلە.
ئەی کێ نەخۆشی دەروونی نییە؟
ئەوەی قەلەقی نییە
ئەوەی خەفەت ناخوا
ئەوەی داڵغەی نییە
ئەوەی بەهیچ شێوەیەک کێشەی بۆ دروست نابێت
ئەوەی کێشەشی بۆ دروست بێت گوێی ناداتێ
ئەوەی ناترسێت
ئەوەی تووڕە نابێت
بەکورت و موختەسەر تەنیا ڕۆبۆت نەخۆشی دەروونی نییە🐸
1 388
1. دووردەکەویتەوە لەکەسانی تر
2. پبیرکردنەوەی پێشبینی خراپ بۆ داهاتوو
3. ناتوانی ڕابردووت لەبیر بکەیت
4. گۆڕانکاری بەردەوام لەهەستەکانت
5. وا نیشانی دەدەیت کە هەموو کاتێک باشیت
6. هەمووکات هەست بە بێتاقەتی دەکەیت
1 388
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
حەزرەتی فەخری كائینات دەفەرموێت دەربارەی دنیا: لو كانت الدُّنيا تعدِلُ عند اللهِ جناحَ بعوضةٍ ما سقَى كافرًا منها شرْبةَ ماءٍ.
ئەگەر دنیا لەلای پەروەردگار هێندەی باڵە مێشولەیەك بەهای هەبووایە، ئەوا قومێك ئاوی لێ نەدەدا بە كافر.
1 388
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
تەواوی داناكان بە درێژایی سەردەمەكان یەك حوكمیان داوە بەسەر ژیاندا، ئەویش ئەوەیە كە(هیچ نییە).
نیچە
#وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
1 388
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
حەزرەتی رسول اللە صلی اللە علیە وسلم دەفەرموێت:
كَمَلَ مِنَ الرِّجَالِ كَثِيرٌ، وَلَمْ يَكْمُلْ مِنَ النِّسَاءِ: إِلَّا آسِيَةُ امْرَأَةُ فِرْعَوْنَ، وَمَرْيَمُ بنْتُ عِمْرَانَ، وإنَّ فَضْلَ عَائِشَةَ علَى النِّسَاءِ كَفَضْلِ الثَّرِيدِ علَى سَائِرِ الطَّعَامِ(3411).
كامڵەكان لە پیاواندا زۆرن، بەڵام لە ئافرەتاندا كەس كامڵ نەبووە جگە مریەمی كچی عیمران و ئاسیای ژنی فیرعەون، فەزڵی عائیشەش بەسەر باقی ئافرەتاندا وەك فەزڵی نانی تشریب وایە بەسەر باقی خواردنەكاندا.
1 388
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
یەكێك لە حەز و خولایا و غەریزە دیارەكانی ئافرەت غەیبەت كردنە، چێژ ئەبینێ لە بەدواداچون و وردبوونەوە لە ڕەفتاری خەڵك، هەموان باش دەناسێت نەفسی خۆی نەبێت، بۆیەش ڕوحی قبوڵی مرۆڤی كامڵ ناكات(ناگاتە ئەو ئاستە عیرفانییە باڵایە) چونكە لە تایبەتمەندییەكانی مرۆڤی كامڵ ناسینی خودە نەك خەڵك.
#توراسی_عیرفانی
#شارستانیەتی_ئیلاهی
1 388
Repost from عَنْقّاْءُ
لەوانەیە بەلایەنی کەمەوە دەیان فیلمت بینیبێت، لەسەر خراپەکانی هیتلەر و نازیەکان و هۆلۆکۆست بینیبێت، بەڵام ڕەنگە هەرگیز خراپەکانی کۆمۆنیزمی مارکسی، لینین، هۆلۆدۆمۆر، یان ڕۆڵی جوولەکە پلە باڵاکانی سۆڤیەت لە لەناوبردنی بەرنامەبۆداڕێژراوی ئەوانەی کۆمۆنیزمیان ڕەتکردەوە ( زۆربەیان غەیرە جوولەکەن) نەبینیبێت. زۆر شتت بینیوە یان خوێندووەتەوە دەربارەی ئەو ئەو یادەوەریە گوماناوییەی ئان فرانک، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەبارەی ئەلێکساندەر سۆلژنیتسینت نەخوێندووەتەوە کە بەهۆی ناڕەزایەتییە سیاسییەکەیەوە لە لە زیندانەکانی سۆڤیەت مایەوە و لە کتێبەکەیدا "دوو سەد ساڵ پێکەوە" بە ڕوونی باسی ئەو ڕۆڵانەی کردووە کە جولەکەکان لە "جینۆساید و ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکان"دا گێڕاویانە.
مارکسیەکان نەک هەر ٥٠-٦٠ ملیۆن کەسی غەیرە جوولەکەیان لە ڕووسیا و ئۆکرانیا کوشتووە، بەڵکو ٣٥ ملیۆن کەسی دیکەشیان لە چین کوشتووە. ئەمەش بەو مانایەیە کە مارکس و هەندێک جولەکەکانی تر ڕۆڵێکی بنەڕەتییان هەبووە لە کوشتنی بەکۆمەڵی ٨٥ و ٩٥ ملیۆن کەسی غەیرە جوولەکە. مارکسیزم بیروباوەڕێکی تەواو تاوانکارییە کە لەسەر بنەمای دزی (دزیکردن لە بەرهەمهێنەران و بەخشین بە نابەرهەمهێنەران) دامەزراوە، لەگەڵ ئەوەشدا زانکۆکانی ڕۆژئاوا پڕن لە کەسانی ئەکادیمی چەپڕەو کە هێشتا وەک ئەخلاقیترین بیروباوەڕ و چارەسەری کۆتایی بۆ کێشەکانمان دەیخەنە ڕوو.
#سەرنج #مارکسیزم #مۆدێرنە
1 388
Repost from عَنْقّاْءُ
باوەڕێکی تۆکمە پێویستی بە چەک هەیە، کە تاوەکو بتوانیت یەکەمجار بەرگری لە بیروباوەڕەکانت بکەیت، دووەم خاکەکەت و میراتەکەت و سێیەمیش منداڵ و نەوەکانت. چەکێک کە بیروباوەڕی دروستی لەگەڵ نەبێت، وا دەکات بەلاڕێدا بڕۆیت . عەقیدەی بێ چەک و قەڵا و پارێزەریش، لاواز و زەلیلت ئەکات، کە ڕەنگە لە هەر ساتێکدا خاک و خێزانت داگیر بکرێن.
#ڕەسەنایەتی #سەرنج
1 388
Repost from عَنْقّاْءُ
تەنانەت لەوانەیە نەتوانێت کێشەی چاڵی بەردەم ماڵەکەی چارەسەر بکات، بەڵام داوای چارەسەری دونیات لێ دەکات. ئەم بیکردنەوەیە لە نێو خەڵکیدا وەک پەتایەکی لێ هاتووە و هەر یەکێکیان وەک هەرزەکارێکی خەوپڵاو وایە کە پێی وایە هەر کە لە خوێندنەوەی ڕۆمانە خەمناکەکەی تەواو بوو جیهان دەگۆڕێت.
یەکێک لە نیشانەکانی ئەم جۆرە حەزیان لە کتێبەکانی وەک (مالیک نەبی)یە، کە خەریکیان دەبن وەک ئەوەی وەڵامی پێویستیان تێدا بدۆزنەوە، دواتر کە لە دوا لاپەڕە کۆتاییان دێت، تەنها چەند دەربڕینێکی جوانیان بۆ دەمێنێتەوە، کە زۆربەیان بەدیهین و هەمووکەس ئەیانزانێت. کێشەکە لای مالیک نەبی نییە، بەڵکو لەلای ئەو کەسانەیە کە خەیاڵ دەکەن بۆ گۆڕینی دنیا تەنها پێویستیان بە کەسێکە کە ڕێگاکەیا پیشان بدات، بە پێچەوانەی ئەوەی ئەم کەسانە خەیاڵی دەکەن، ئەم خەونانە لە دەربازبوون لە واقیع و تەمبەڵی زیاتر هیچی تر نین.
ئەمە بەو مانایە نییە کە مێژوو کۆتایی هاتووە، مێژوو کۆتایی نایەت، وە وڵاتان و شارستانیەتەکان بەردەوام دەبن لە سەرهەڵدان و داڕمان، بەڵام ئەمەش بەو مانایە نییە کە نووسینی مێژوو لە هەر ساتێکدا کە دەتەوێت مومکین بێت، یان خێرایی مێژوو هاوتا بێت بە قۆناغی ژیانت، بۆیە هەموو شتێک بە چاوی خۆت ببینیت، مەسەلەکە تێکەڵەیەکی سیحراوی نییە کە ڕەنگە لە سوچێکی فەیسبوکدا بیدۆزیتەوە، بەڵکو یاساگەلێک هەن کە جیهان و مێژوو بەڕێوەدەبەن و ناتوانیت بازیان بەسەردا بدەیت، بۆیە بەهای خۆت بزانە و توانای چیت هەیە، چونکە ئەگەر بەڕاستی توانای شتێکت هەبووایە، پرسیارت لە کەس نەدەکرد، چونکە تواناکە خۆی لە خۆیدا کاری خۆی دەکات و تۆ چاوەڕێی ئامۆژگاری کەس ناکەیت.
کێشەی ئەو کەسانەی کە یەکسەر هەموو شتێکیان دەوێت ئەوەیە کە هەمیشە بە پەلەکردن یەکسەر هەموو شتێک لەدەست دەدەن پرسیار لەبارەی سەقفەوە ئەکەن، لەکاتێکدا تەنانەت بناغەشیان نییە.
هێشتا پێداگریت لەسەر چارەسەری سیحراوی؟ پێت دەدەم: لانیکەم پێویستە لە هەژموونی ئەمریکا ڕزگارت بێت.
ئێستا بڕۆ لێی ڕزگار ببە، یان دەتەوێت فڕۆکە هەڵگر و مووشەکی ئەتۆمیشت پێ بدەم؟😄
#دەروونی #سەرنج #مۆدێرنە
